گه‌نده‌ڵی، یه‌کگرتنه‌وه‌ و پرسه‌ جاره‌نووسسازه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان!!!

ئیبراهیم حسین
ibrahimhwssain@hotmail.com
26-01-2006

ئیداره‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌کێتی وپارتی یه‌کیان گرته‌وه‌ وتا ئه‌و جێگه‌یه‌ی که‌ کرا میدیا وڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات، قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست وڕوناکبیرانی ده‌سه‌ڵاتگه‌را هه‌وڵیان دا ئه‌و وه‌همه‌ بچێنن که‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌رمانی ده‌ردی ئه‌وپرسه‌ گرنگ وچاره‌نووسسازانه‌یه که‌ئه‌وده‌سه‌ڵاتانه‌ له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌یان به‌چۆک دا هاتوون!!

ئه‌وه‌ی که‌ له‌وهه‌ل ومه‌رجه‌داکه‌ ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگای عێراق له‌سه‌ر باناغه‌ی یاسا دینی و ئیسلامیه‌کان رێک ده‌خرێته‌وه‌ گرنگه‌ ،لایه‌نی سیاسی  ره‌هه‌ندی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستانه که‌ هاوشانی ئه‌وپێنسا کرنه‌وه‌ دینی وتایفیه‌ی ده‌وڵه‌ت وده‌سه‌ڵات وکۆمه‌ڵگا ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌ .ئامانجی یه‌کگرتنه‌وه‌ وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌شه‌ڕی ده‌سه‌لات و وه‌رگرتنی به‌ش له‌ حکومه‌تی ئیسلامی قه‌ومی شیعه‌گه‌را جێگه‌وپێگه‌یه‌کی به‌هێزتر وه‌ربگرن و به‌ ده‌ستێکی ئاواڵاتر و به‌ناوی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کپارچه‌ که‌ به‌ڕواڵه‌ت و له‌ڕاستی دا به‌ ناهه‌ق مۆرک وشوناسی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کوردستانی بۆخۆی تاپۆ کرووه‌ ، بچێته‌ ناو بازاڕی سات وسه‌ودا و تیکه‌ولێکه‌ی ده‌سه‌ڵات وپۆسته‌کانی ده‌وڵه‌تی عروبی و ئیسلامی شیعه‌گه‌راوه‌. بۆ ئه‌وان گرنگ نیه‌ ئه‌وه‌ی ساغ ده‌بێته‌وه‌ ئیماره‌ت وده‌سه‌ڵات وکۆمارێکی تری دینی وقه‌ومی تایفیه‌ که‌ ده‌توانێ هاوشانی کۆماری ئیسلامی ئێران و رژێم وده‌سه‌ڵاته‌ کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که‌ ژیان وچاره‌نووسێکی ئیناسنی ئازاد خۆشگوزه‌ران بکاته‌ خه‌ونێکی مه‌حاڵ ودووره‌ده‌ست، کۆماروسیسیته‌مێکی دینی که‌ دادگاکانی شه‌ریعه‌ له‌دژی  ئازادیخوزان له‌ دژی ژنان لاوان وکه‌سانی مه‌ده‌نی وسکولاری کمه‌ڵگا وله‌دژی ژانانی به‌دحیجاب رێک ده‌خا و هه‌موو رواله‌ت و ئه‌وشێوازانه‌ی که‌ بۆنی مه‌ده‌نیه‌تیان لێ دێ ته‌کفیر ده‌کاوده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی فتوا به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌پێنێ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ گرنگه‌ که‌ وه‌ک دووه‌م لیست و هێزی براوه‌ی ناوسیناریۆی گالته‌جارانه‌ی ده‌نگ دان وهه‌ڵبژاردنه‌کان، شانازی به‌وه‌وه‌ بکه‌ن که‌ دتوانن وه‌کو هێزی سه‌ره‌کی و کۆڵه‌که‌یه‌کی سه‌قامگیرکردنی ئه‌وده‌سه‌ڵات وپرۆژه‌ ئیسلامی شیعه‌گه‌رایه‌ له‌چاوی هاواڵانی ئیسلامی و قه‌ومیان ده‌ربکه‌ون و له‌وێشه‌وه‌ وبه‌وهۆیه‌وه‌ که‌ له و‌پێناوه‌دا کلاویان کردۆته‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ،ده‌رۆزه‌ی پۆست و پله‌وپایه‌ و قبوڵکردنی شه‌ره‌کاتێکی عادیلانه‌تر له‌ ره‌گه‌زه‌ بنه‌ره‌تی تره‌کانی ناو پێکهاته‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ واته‌ ئیسلامیه‌کان و ناسیۆناڵیسته‌ عه‌ره‌به‌کان و ئه‌مریکا بکه‌ن!

لێره‌وه‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵ ومانۆڕێکه‌ به‌و ئاقاره‌ دا که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێدا ئه‌وه‌ند هه‌وڵ وپڕۆژه‌یه‌ک نیه‌ بۆ وه‌ڵامبه‌کێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانی چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگاو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌وه‌نده‌ی پڕۆژه‌یه‌که‌ به‌ ئاقاری به‌شداری کردن له‌ سه‌قام گیرکردن ودامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی ڕه‌شی عێراقی عروبی وئیسلامی ئه‌وه‌نده‌ پڕۆژه‌یه‌ک نیه‌ بۆ کێشانی کۆمه‌ڵگای کوردستان وجه‌ماه‌وری خه‌ڵکه‌که‌ی بۆله‌نگه‌رگاکانی ئامان وئاسوده‌ی وئازادی.ئه‌مه‌ جه‌وهه‌ری سیاسه‌تیکی مه‌ترسیداره‌ که‌ هه‌م ده‌یه‌وێ به‌ ناوی به‌هێز کردنی پێگه‌ی کورد د ده‌ست پێکردنی سه‌رده‌می خه‌باتی دیموکراسی و پلورالیزمی سیاسی وسازان ،خه‌ڵکی کوردستان په‌لکێش کاته‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵات وجمهوری  شه‌قاوه‌و ئۆباشه‌کانی جولانه‌وه‌ی ئینسان کوژو تیرۆریستی ئیسلامی سیاسی و هێزه‌ ناسیۆنالیسته‌ عروبیه‌ چنگ به‌ خوێنه‌کان ،هه‌میش ده‌یه‌وێ بوون و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هێزه‌ڕه‌شانه‌ ، کارکردو سروشتی دژی ئازادی و هه‌مه‌جی ئه‌وانه‌ به‌قازانجی خۆی و بۆ چاندنی ترس له‌دڵی خه‌ڵکی کوردستان وته‌سلیم کردنیان به‌ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌نده‌کانی خۆی به‌کاربهێنێ وله‌ چاوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ خۆیان وه‌ک داڵده‌ په‌ناگایه‌ک نیشان بده‌ن که‌ له‌ده‌ستی ڕه‌شی ئه‌و هێزانه‌ ده‌یان پارێزن.ئه‌وان هه‌ر کاتێک پێویستان بوو دره‌نده‌یی ودوژمنایه‌تی کوێرانه‌ و ناکۆکی ئاشتی هه‌لنگری ئه‌وهێزانه‌ له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نیه‌ت و ئازادی و خواسته‌کانی ره‌وای جه‌ماوه‌ری خه‌لکی عێراق به‌ گشتی وخه‌ڵکی کوردستان به‌ تایبه‌تی به‌ بیر خه‌ڵکی دێننه‌وه‌ و ‌ دواتریش به‌پێیی به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژیان ده‌یانکه‌ن به‌ فریشته‌کانی دنیای سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی دیموکراسی و ده‌یان که‌ن به‌ ئه‌هلی دایه‌لۆگ و ده‌سته‌و دامێنیان ده‌بن و ده‌رۆزه‌ی پۆست و به‌شی زۆرتریان لی ده‌که‌ن . ئه‌مه‌ ئه‌ویاریه‌ ناشیرینه‌یه‌ که‌ حیزبه‌ دسه‌ڵاتدره‌کان به‌ هه‌ست شعوری خه‌ڵکی کوردستان و به‌ داواو خواسته‌

ئینسانیه‌کانی ئه‌اوانی ده‌که‌ن بۆ ژیانێکی باشتر ئینسانیتر له‌ ژێر ناوی حکومه‌تی یه‌گکرتو مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان مسۆگه‌ر ده‌کاو له‌و پێناوه‌دایه‌!!!

ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و چاره‌نووسی جوڵانه‌وه‌ی (نا) وتنی جه‌ماوه‌ری!!

ڕاستیه‌کی سیاسی به‌رچاوی کوردستان ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌دژی ته‌واوی ئه‌و ناهه‌قی ناعه‌داله‌تیه‌ی که‌له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وحیزبانه‌ کۆمه‌ڵگا له‌ژێریدا ده‌ناڵێنێ، جوڵانه‌وه‌ و بزاوتێکی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ی (نا) ووتن و(ئیتر به‌سه‌) خه‌ریکه‌ دێته‌سه‌ره‌وه‌ که‌ سه‌ره‌تا ونیشانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێکی قووڵی بێ متمانه‌یی خه‌ڵکه‌ به‌وجۆره‌ به‌وجۆره‌ له‌به‌ڕێوه‌بردن وبه‌وجۆره‌ له‌ مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی ومیلیشیایی که‌ یه‌کێتی پارتی پیاده‌یان کرووه‌و پیاده‌ی ده‌که‌ن،مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتێک که‌ تیایدا حیزبی ده‌سه‌ڵات هه‌موو شتێکه‌، بڕیارده‌ری هه‌مووشتێکه‌، بڕیارده‌ری هه‌موو کایه‌و بواره‌کانی ژیانی خه‌ڵکه‌. له‌ فه‌رمانی دامه‌زراندن وکار پێدان وکار بڕینه‌وه‌ هه‌تا ده‌گا به‌ نان پێدان ونان بڕینی خه‌ڵکه‌وه‌، له‌ کایه‌کانی بازاڕو ژیانی ئابووریه‌وه‌ بیگره‌ هه‌تا ده‌گا به‌ خوێندن و ته‌ندروستی هه‌ر هه‌موویان کایه‌یه‌کی کراوه‌ن که‌ ده‌سه‌ڵاتی حیزب به‌سه‌ریان دا کراوه‌ته‌ مۆته‌که‌ی هه‌موو ڕۆژه‌ی سه‌ر سینگی کۆمه‌ڵگا.لێره‌وه‌ ڕاوڕووتێکی ڕۆژانه‌و به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵگا وتوانا و ئیماکاناتی ماددی ومه‌عنه‌ویه‌کانی له‌ژێرسایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ که‌ کۆمه‌ڵگا له‌ ژێر ناوی گه‌نده‌ڵی گوزارشتی لی ده‌کا!!

به‌شێک له‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وحیزبانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ گوایه‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ به‌ نیازه‌  ئه‌م قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر بکا. به‌ڵام قه‌یرانی گه‌نده‌ڵی قه‌یرانیکی سه‌رتاپاگیری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی، قه‌یرانی ده‌سه‌ڵاتێکه‌ که‌ سیاسه‌تی تاڵانی رێکخراوی کۆمه‌ڵگا وئیماکاناته‌کانی، توانه‌کانی و هه‌موو کایه‌کانی ژیانی خه‌ڵک پیاده‌ ده‌کا!!    قه‌یرانی له‌ده‌ست دانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکه‌ به‌وه‌ی که‌ژیانێکی ئازاد وبه‌خته‌وه‌ر له‌سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ حیزبی ونامه‌ده‌نیه‌ ئیمکانی هه‌یه‌، قه‌یرانی له‌ده‌ست دانی بروا هه‌بوونه‌ به‌وه‌ی که‌ئه‌و حیزبانه‌هه‌ڵگری هیچ پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی جیددی بن بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ به‌ خواست وپرسه‌چاره‌نووسسازه‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ،هه‌ر له‌خه‌ونی بینا کردنی وڵات وچوارچێوه‌ وشوناسێکی وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و مه‌ده‌نی ئه‌مڕۆیی و ڕزگارکردنی ژیانی کۆمه‌ڵگا له‌ئیداره‌ی تاڵان وشێوه‌ژیانی ئۆردوگایی هه‌تا ده‌گا به‌ به‌خه‌ونی به‌ دیهاتن ومسۆگه‌ر بوونی ماف وئازادیه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان بیگره سه‌دان بێ ئومێدی وبێ هیوایی تر که‌ خه‌ڵکی کوردساتن دوچاری بووه‌، قه‌یرانی ده‌سه‌ڵاتێکی توتالیتێرو سه‌روخه‌ڵکیه‌ که‌ پێی وایه‌ هه‌ر له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ هه‌قی کوێخایه‌تی به‌سه‌ر ژیان وچاره‌نووسی خه‌لکی پێ بڕاوه‌و بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ش ده‌بی خه‌ڵک وه‌ک کۆیله‌ وبونه‌وه‌ری داماو وبی ئیراده‌ گوێڕایه‌ڵی فه‌رمان وویسته‌کانی بن و بی په‌رستن . بۆیه‌ سیناریۆی یه‌کگرتنه‌وه‌ ده‌توانێ ته‌نیا فۆرم و شێوه‌ و ڕووخساره‌کانی ئه‌و تاڵان کردنه‌ی داهات وئیمکاناتی کۆمه‌ڵگا وپاوان کردن و زه‌وت کردنی ئازادی وئیراده‌ی کۆمه‌لگا، مه‌کیاج بکاو ئامانجی ئه‌وه‌نیه‌ که‌ ئه‌وته‌مبه‌ڵخانه‌ حیزبیه‌ی که‌له‌ناو شێوه‌ ژیانی ئۆردوگایی کوردستان دا ئه‌و حیزبانه‌ ڕێکیان خستووه‌ کۆتایی پێک بهێنێ وگه‌رده‌نی کۆمه‌ڵگا له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی نامه‌ده‌نی حیزبی ومیلیشیایی ڕزگار بکا.ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه‌ سه‌ره‌تای قۆناغێکی تازه‌ی پێک هێناوه‌ ،قۆناغی گه‌ڕان به‌ شوێن وه‌ڵامێکی تر به‌و پرسیار ئاوات و ئاره‌زووه‌ ڕه‌وایانه‌ی که‌پێشتر خه‌ڵکی کوردستان به‌ناهه‌ق به‌وحیزبانه‌ی هه‌ڵواسی بوون .ئه‌و بۆشاییه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا گه‌ڕان وسۆراغی خه‌ڵکی به‌شوین وه‌ڵامێک به‌و پرسیارانه‌  گه‌یانده‌ ئاستێک له‌ نائومێدی ودلساردی که‌ له‌ده‌یان جوڵانه‌وه‌ وناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌ وبچوکی جه‌ماوه‌ری کێشایه‌ به‌رده‌م ئه‌وجۆره‌ ده‌سه‌ڵاته‌ حیزبیانه‌ی ئێستای کوردستان. ئه‌مه‌ جوڵانه‌وه‌یه‌کی  گه‌وره‌ی (نا) وتن وڕه‌تکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ که‌ خه‌ریکه‌ ده‌سه‌ڵاتی سێبه‌ر ،وه‌ک هێزێکی سیهه‌م خۆی نیشان ده‌دا و ئه‌گه‌ر وه‌هم وخۆشباوه‌ڕیکانی لێ‌ی بگه‌رێ ده‌توانێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئیراده‌ وخواسته‌کانی خه‌ڵک دا په‌ک بخا و چاره‌نووسی خه‌ڵک وکۆمه‌ڵگا له‌و گه‌مه‌ وسه‌ودا و مامه‌ڵه‌ ناڕه‌وایه‌ی ده‌سه‌ڵات دوور بخاته‌وه‌!!

ئیسلامی سیاسی و  سیناریۆی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کگرتوو!!

مه‌ترسیه‌ک که‌ له‌ نێو هه‌ل ومه‌رجه‌ دا خۆی شاردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌که‌ جولانه‌وه‌ ئیسلامیه‌کانی کوردستانی له‌ جۆری یه‌کگرتوو، هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌ ئه‌م قه‌یرانی بێ متمانه‌یی وبی هیوایه‌ی خه‌ڵک به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ به‌قازانجی به‌هێزکردنی گوتارو پێگه‌ی ئیسلامی سیاسی له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان به‌ کار بهێنن.ئه‌و هێزه‌ ڕه‌ش و کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ 15 ساڵه‌ له‌ ناو ئه‌و ئۆردوگا ئاواره‌ییه‌ی که‌ ناسیۆناڵیسته‌ کورده‌کان ئیداره‌یه‌کی پڕاوپڕی تاڵان وڕاوڕووتی میلیشیایی بۆ خه‌ڵکی کوردستانیان ساز دابوو، به‌ کۆمه‌ک و یارمه‌تی دارایی وڕاسته‌وخۆی شێخ نشینه‌کانی که‌نداو وئیخوان موسلیمینه‌کانی دنیا خه‌ریکن هه‌ژاری وداماوی و بێ ده‌ره‌تانی وداماوترین وبێ پشت وپه‌ناترین به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌هه‌تیو وبیوه‌ژن بێ سه‌رپه‌ناو بێ خانه‌و لانه‌کان ، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکێکی بێ هیوا که‌له‌ رۆژگاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کانی کوردایه‌تی له‌ کۆمه‌ڵها دافڕێ درابوونه‌ په‌راوێزی له‌ بیرچوونه‌وه‌ ، بۆئامانج و مه‌به‌ست وپڕۆژه‌ سیاسیه‌کانی خۆیان بقۆزنه‌وه‌!!

15ساڵه‌ کاری دینداری وهه‌ستو شعوری دینی خه‌لک بۆ ئامانجه‌ سیاسیه‌کانی خۆیان به‌کاردینن مزگه‌وت وشوێنه‌ئاینیه‌کان که‌بڕیاره‌ شوێنی ئیدای کاری دینی خه‌ڵکانێک بن که‌ بڕوایان په‌ی هه‌یه‌ گۆڕاون به‌ مۆڵگه‌ وپێگه‌ی گردبوونه‌وه‌ی مه‌لاو ده‌ڵاڵانیکی سیاسی که‌له‌وێوه‌ نه‌خشه‌ پیلانه‌سیاسی وڕه‌شه‌کانی خۆیان له‌ دژی مه‌ده‌نیه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستان داده‌ڕێژن وبه‌رگی کاری خێرهو سه‌ده‌قه‌ی ده‌که‌نه‌ به‌ر و له‌ژێر ئه‌م ناوه‌دا له‌ منداڵ ومێر منداڵه‌ بێ سه‌رپه‌رشت وبه‌سته‌زمان وبێ پشت وپه‌نایانه‌ ئه‌فه‌قێ و مریدو موجاهیده‌ ئیسلامیانه‌ ساز ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژگاری هه‌ستکردنیان به‌ ده‌سه‌ڵات وهێزی خۆیان دا له‌به‌رامبه‌ر به‌ ئازادیخوازی کۆمه‌ڵگا دا بیانکه‌ن به‌ جه‌للادانی ژنان و بیانکه‌ن به‌ بکوژانی خه‌ڵکانی مه‌ده‌نی و بیانکه‌ن به‌ ڕه‌شه‌ له‌شکری ئیرهاب و تۆقاندنی کۆمه‌ڵگا!

ئه‌مه‌ ئه‌و هه‌ل ومه‌رجانه‌ن که‌ به‌ڕاستی ئیسلامی سیاسی وه‌ک تارمایی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ به‌رده‌م ئاوات و امانجه‌ ئینسانی وئازادیخوازه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ مسۆگه‌رکرنی ژیان وکۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه‌ وئازادو به‌خته‌وه‌ر ڕاده‌گرێ!ئه‌وه‌ی که‌ ده‌توانێ قه‌واره‌یه‌کی مه‌ترسیدارتر بدا به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی کوردستان نه‌ خاوه‌نی وه‌ڵام و پڕۆژه‌ وگوتارێکی مه‌ده‌نی و هاوچه‌رخ ووه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی گوڕوتینی ئیسلامی سیاسی له‌ کوردستان بوون و هه‌ن و نه‌ هه‌ڵگری هیج پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی ئه‌وتۆن که‌ بتوانێ یان له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ بیه‌وێ ماف و ئازدیه‌ مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌لکی کوردستان مسۆگه‌ر وجێکه‌وته‌ بکا وبیکاته‌ نه‌ریتێکی یاسایی ومۆرالی که‌ نه‌کرێ چاوپۆسی لێ بکرێ، به‌ڵکو ته‌واو به‌ پێچه‌وانه‌وانه‌ گوتار وسیاسه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ بریتیه‌ له‌ چه‌مانه‌وه‌ بۆئیسلامی سیاسی وله‌باوه‌ش گرتنیان و ڕه‌خساندنی کایه‌کانی یاری کردن به‌شعوری خه‌ڵک ئاوالاکردنی هه‌موو ده‌رگاکان بۆیان له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تر 180 ده‌ره‌جه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌کان دا ده‌یکه‌ن، سیاسه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵک وناڕه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان، به‌رامبه‌ر به‌ جوڵانه‌وه‌ به‌رهه‌قه‌کانی خه‌ڵک که‌ خوازیاری مسۆگه‌ر کردنی ماف وئازادیه‌ مه‌ده‌نی و بنه‌ره‌تیه‌کانی خۆیانن،به‌رامبه‌ر به‌ نارازایان ئازادیخوازان و چه‌پی کۆمه‌ڵگاکه‌خوازیاری به‌رپاکرنی ده‌سه‌ڵات و چوارچێوه‌یه‌کی وڵاتی سه‌رده‌می ومۆدیرنن بریتیه‌ له‌ داخستنی هه‌موو ده‌رگاکان ، بریتیه‌ له‌پاوان کردن و یاساغ کردنی بوارو کایه‌کانی ئازادی، بریتیه‌ له‌سه‌رکوت و داپلۆسین و توندوتیژی وزه‌بروزه‌نگ. له‌ جولانه‌وه‌کانی که‌لارو ئاکرێوه‌ بیگره‌ که‌ له‌لایه‌ن میلیشیای ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ درایه‌ به‌ر ته‌قه‌ وگولل باران کران تا ده‌گا به‌ زیندان ورفاندنی نووسه‌ران که‌سانی نارازی، له‌ دانانی سانسۆری پۆلیسی له‌سه‌ر قوتابیانی زانکۆکانی کوردستان به‌ جۆرێک که‌ نه‌توانن وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێ بۆ به‌رگری کردن له‌ خواست وئاره‌زووه‌ ئینسانی مۆدێرنه‌کانی خۆیان بێنه‌مه‌یدان وده‌نگ هه‌ڵبرن له‌ دژی گه‌نده‌ڵی و ناهه‌قیه‌کان تا ده‌گا به‌ هه‌ره‌شه‌ی بڕینی نان وکار له‌ که‌سانی ناڕازی،له‌ داخستنی هه‌موو ده‌رگاکان له‌به‌رده‌م ده‌نگه‌ نارازی و پر تاسه‌کان به‌ خواستی ئازادی تا ده‌گا به‌ کڕینی ویژدانه‌ نان به‌ نرخی ڕۆژ خۆره‌کان وئاواله‌کردنی هه‌موو ده‌رگاکان له‌به‌رده‌میان به‌شێکن له‌و گوتار و ڕه‌فتارێکی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ که‌ به‌هه‌زاران شێوه‌ ناتایی خۆی له‌گه‌ل ئه‌م ئاماجانه‌ نیشانداوه‌و به‌ کرده‌وه‌ خه‌ریکه‌ سه‌رکوتیان ده‌کا وبه‌هانه‌ پاساو بۆ سه‌رکوت کردنیان داده‌تاشێ!!

تا ئه‌و شوێنه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژایان وچاره‌نووس وئازادی به‌خته‌وه‌ری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ پرۆژه‌ی حکومه‌تی یه‌کگرتووی یه‌کێتی وپارتی پڕۆژه‌یه‌کی فاشیل وڕووی دووه‌می هه‌مان شێوازی ده‌سه‌ڵات و ڕه‌فتارێکه‌ که‌ 15 ساڵه‌ له‌سایه‌یدا هیواو ئاواته‌کانی خه‌لکی کوردستان ده‌بنه‌ قوربانی هه‌ژموونی ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵانه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕاستیه‌تاڵانه‌ش ئیسلامیه‌کانی به‌ گشتی و یه‌کگرتوو به‌ تایبه‌تی که‌ نوسخه‌ وکۆپی ئیخوان موسلیمینه‌کانه‌ ملیان ئه‌ستوور ده‌که‌ن . بانگ و سه‌ڵای هه‌موو رۆژه‌ی ئه‌وان له‌ دژی ژنان، له‌ دژی چه‌پ و که‌سانی ئازادیخواز ، له‌ دژی ئازادی ومافه‌ فه‌ردی ومه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان گۆشه‌یه‌ک له‌ کارنامه‌ی جوڵانه‌وه‌یه‌کی ئیسلامی سیاسی نیشان ده‌دا که‌ له‌په‌ڕ تائه‌وپه‌ڕی دنیا شمشێر وچه‌قۆی جیهادی له‌ دژی ئاوات وئامانجه‌ ئینسانی و مه‌ده‌نیه‌کانی جه‌ماوه‌وری خه‌لک هه‌ڵکێشاوه‌ که‌ قوربانیه‌کانی ئاساییترین خه‌ڵکانی ئاسایی کۆمه‌لگان !!  ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌که‌ خۆی نقومی گه‌نده‌ڵی وتاوانه‌ به‌ هه‌قی کۆمه‌ڵگا، به‌ هه‌قی هه‌ر شتێک که‌ بۆنی ئازادی ئینسانه‌تی لێ دێ.

  سه‌ره‌نجام گه‌ڕان و سۆراغی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان به‌ شوێن وه‌ڵامێکی تر به‌و ئاوات و ئامانجانه‌ی بێ ئومێد بوون له‌وه‌ی ‌ له‌سایه‌ی ئه‌م جۆره‌ ده‌سه‌ڵات وهێزانه‌دا بێته‌ دی، پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ وه‌ک بزووتنه‌وه‌و هیزی سێبه‌ر خۆی له‌ خۆشباوه‌ری و وه‌همه‌کانی تا ئێستای خۆی رزگار بکا و له‌ده‌وری منشورێکی سه‌راسه‌ری که‌ کۆی خواسته‌ بنه‌ره‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی له‌ خواستی به‌رسمی ناسینی فه‌رمی به‌رپاکردنی ریفراندۆم بۆ جیا بوونه‌وه‌ی کوردستان و به‌خشینی شونسێکی وڵاتی و کۆتایی پێ هێنانی هه‌ژموون و پاوانی حیزبه‌کان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌رچاوه‌کانی ژیان وکاری کۆمه‌ڵگا تا ده‌گا به‌به‌ره‌سمی ناسینی ئازادیه‌ سیاسی ومده‌نیه‌کان هه‌تا ده‌گا به‌ به‌ دابین دابین کردنی سه‌رجه‌م خواست و داواکاریه‌ ریفاهیه‌کان له‌ خۆ گرتبێ،کۆبێته‌وه‌و خۆی ڕابگه‌یه‌نێ . ئه‌مه‌ ده‌توانی په‌رچه‌می بزووته‌نه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری بێ که‌ هه‌رئێستا دیه‌وێ وخوازیاره‌ کوردستان له‌ ئۆردوگایه‌کی قۆرخ کراو وپاوان کراوی ژێر سایه‌ی کۆمه‌ڵێک ده‌سه‌ڵاتی حیزبی وڕه‌مه‌کی که‌ ڕێز له‌ئیراده‌ی خه‌ڵک ناگرن بگۆڕێ به‌ پانتایه‌کی کراوه‌ بۆ گوڕ په‌یدا کردنی ئیراده‌ی سیاسی جه‌ماوره‌ی خه‌لکی کوردستان  بۆ بڕیار دان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ خۆیان ده‌یانه‌وێ و به‌ قازانجیانه‌!!

 

           

02/09/2015