شه‌ڕی کلتوره‌کان یان شه‌ڕی فاشیزمی ئیسلامی سیاسی له‌ دژی ئازادی له‌ دنیای هاوچه‌رخدا؟!

 

 

ئیبراهیم حسین

ibrahimhwssain@hotmail.com

7.2.2006

 

بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆمه‌له‌ کارێکاتورێک له‌باره‌ی محمد پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی دانیمارکی 3 مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌هانه‌ی داوه‌ته‌ده‌ستی هیزه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی تاوه‌کو توانا وده‌سه‌ڵات و تینوێتی خۆی بۆکوشتن وئه‌تک کردنی ئازادی، بۆهه‌ڕه‌شه‌ کردن له له‌ کۆمه‌ڵگای متمدن وجه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی دنیا نمایش بکا.له‌ مه‌لاکان وخێڵی ئامۆژگاری ده‌رانی ڕۆژانه‌ی توندوتیژی ودڵ ڕه‌قی له‌ مزگه‌وته‌کانه‌وه‌بیگره‌ تاوه‌کو ئه‌وموجاهیده‌ ئیسلامیانه‌ی که‌ ئاڵاهه‌ڵگری جیهادێکی قێزه‌ونی تیرۆرو ته‌قاندنه‌وه‌ وسه‌ربڕینن له‌سه‌ر جاده‌و شوێنه‌گشتیه‌کان، له‌ خێڵی نوسه‌ران و بیریارانی ئیسلامیه‌وه‌ بیگره‌ که‌ جارجاره‌ قه‌ره‌وێته‌ ده‌به‌ستن و وه‌کو ئه‌هلی دایه‌لۆگ وگفتوگۆده‌رده‌که‌ون وله‌به‌رگری له‌ تولێرانسی ئیسلامی شه‌کر ده‌شکینن تا ده‌گا به‌ عه‌مامه‌ به‌سه‌روڕیش درێژه‌کانی ئه‌هلی فتوا که‌وه‌خت و نا وه‌خت خه‌ریکی به‌خشینه‌وه‌ی مه‌رحه‌مه‌تی ئیلاهی فتوان له‌ دژی ژنان ولاوان وکه‌سانی ئازادیخوازی کۆمه‌ڵگا تاوه‌کو ‌سه‌رانی شێخ نشین و میرنیشینه‌گه‌نده‌ڵه‌کانی که‌نداو که‌ خه‌ڵکی ئاسایی به‌ گشتی وژنان به‌تایبه‌تی وه‌کو ڕه‌عیه‌ت و کۆیله‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رمه‌رحه‌مه‌تی هه‌موو ڕۆژه‌ی بێ مافی و بێ حورمه‌تی خۆیانه‌‌وه‌، له‌ جیهادێکی بێ وێنه‌دا ڕژاونه‌ته‌ سه‌رشه‌قامه‌کان وبێباک و دڵ ڕه‌شانه‌دا خه‌ریکن په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌له‌ کۆمه‌لگای متمدن و مرۆڤایه‌تی هاچه‌رخ وئه‌و بڕه‌ که‌مه‌ که‌مه‌ له‌ ئازادی و ئه‌وده‌سکه‌وت و مافانه‌ی که‌ به‌زۆری خه‌باتی چه‌نده‌ها نه‌وه‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌ک و شۆڕشی فه‌ڕانسه‌ و ئۆکتۆبه‌ر وده‌یان ته‌کان وبزاوتی تری ئینسانگه‌را له‌ دنیای هاوچه‌رخ دا به‌ده‌ست هاتوون راده‌وه‌شێنن وله‌به‌رامبه‌ر هه‌موو دیارده‌یه‌کی جوانی ئه‌م دنیایه‌، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو دڵفراوانی و جۆردۆستیه‌کی به‌ده‌ست هاتوو، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌ موو هه‌ست کردنێک به‌ به‌ ئاسووده‌یی  و شانازی کردنیکی کۆمه‌ڵگا و جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی دنیای هاوچه‌رخ به‌شکۆو سه‌روه‌ری مرۆڤانه‌ی خۆی، ئه‌وان خه‌ریکن ڕۆحی کینه‌و ده‌مارگیری کوێرانه‌ی دینی، ڕۆحی دوژمنایه‌تی وشه‌قاوه‌گه‌ری و خوێن ڕێژی وتوندوتیژی ده‌چێنن وویژدانی ئازادی کۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی تر ئازار چه‌شتوو بریندار ده‌که‌ن.  ئه‌مه‌ فاشیزمیکی پڕاوپڕه‌ که‌ به‌ زۆری تۆقاندن و تیرۆر،به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌به‌ین بردنی موخالیفان وهه‌ڵگرانی بیروباوه‌ڕی جیاواز وکه‌سانیک که‌ جورئه‌ت ده‌که‌ن په‌رده‌ له‌سه‌ر به‌شێک له‌ سروشتی فاشیستانه‌ وهه‌مه‌جیانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ڕه‌هه‌نده‌کانی ژیان وئازادی وخواست و ویسته‌کانی مرۆڤ هه‌ڵماڵن، به‌ ته‌مایه‌ کۆمه‌ڵگای متمدن به‌ چۆک دابێنێ!!

 

جوڵانه‌وه‌یه‌ک بۆپاراستنی موقه‌ده‌ساتی خۆی ئاماده‌یه‌ له‌گه‌رده‌نی نه‌یاران وخاوه‌نی بیروباوه‌ڕی جیاواز بدا ، ئاماده‌یه‌ کۆمه‌ڵگا بگۆڕێ به‌ قه‌سابخانه‌ی که‌سانێک که‌ بۆبه‌رگری له‌ حورمه‌تی ئازادی و شکۆکانی مرۆڤ ڕه‌خنه‌ له‌کارو کرده‌وه‌و ڕه‌فتاره‌کانی ،ڕه‌خنه‌ سیمبۆل و نوینه‌ره‌کانی ده‌گرن، جوڵانه‌وه‌یه‌ک که‌هه‌موو کرانه‌وه‌ وئازادی وشتێکی جوانی ئه‌م دنیایه‌ به‌ جۆرێک له‌ فه‌ساد وبێ ئه‌خلاق له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا وئاماده‌یه‌ له‌ پێناو سه‌پاندنی حوکمه‌کانی خۆی ، هه‌رچی موقه‌ده‌ساتی ژیانی مرۆڤ هه‌یه‌ ئه‌تکیان بکا، ده‌کرێ چیتر بی جگه‌ له‌ فاشیزمێکی کوێرانه‌ی ئیسلامی سیاسی که‌لێواولێوه‌ له‌ هه‌ستی دوژمنایه‌تی کردنی کوێرانه‌ی ڕووه‌گه‌شه‌کانی ژیانی مرۆڤ!! ‌

 

بۆیه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌ولێکدانه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێ وای نیشان بده‌ن که‌ ئه‌م ڕووداو وهاتوهاواره‌ ‌ هیستیریکیه که‌ پراوپره‌ به‌رۆحی شه‌قاوه‌گه‌ری قه‌مه‌وه‌شێنی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی کاردانه‌وه‌یه‌کی سروشتی وخۆبه‌خۆیی خه‌ڵکانێکه‌ که‌ باوه‌ڕیان به‌ دینی ئیسلام هه‌یه‌ وهه‌ستسۆزی دینیان بریندار بووه‌،هه‌روه‌ک له‌لوبنان چه‌نده‌ها وڵاتی تر بینیمان ،ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌م لیشاوه‌ له‌ توندوتیژی بۆدژایه‌تی ئازادی بیرورا، هاتنه‌ مه‌یدانێکی سیاسی رێکخراوه‌ که‌ له‌وسه‌ر هه‌تا ئه‌وسه‌ری دنیا ئیسلامی سیاسی وتۆره‌کانی سه‌ربه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ی له‌پشته‌و خاوه‌نی ئه‌جه‌نده‌یه‌کی سیاسیه‌ که‌ ئامانجه‌که‌ی بریتیه‌ له‌وه‌ی دنیا ناچار بکا ئیسلامی سیاسی و ڕێکخراوه‌کانی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م نمایشی هێزه‌وه‌ به‌سه‌رسه‌ی کۆمه‌ڵگاو له‌سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵات دا وه‌ک یاساوڵێکی دڵ ڕه‌ق و فاشیست و ئینسان کوژ له‌ وکۆمه‌ڵگایانه‌دا قبوڵ بکا.ئه‌مه‌ مانۆڕیکی سیاسی جوڵانه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسیه‌ که‌سه‌رمه‌سته‌ به‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆی له‌ فه‌له‌ستین و عێراق ومیسر و ته‌نانه‌ت سه‌رمه‌ستی نه‌غمه‌ی جه‌کداربوونی کۆماری ئیسلامی و دژی ئازادی وکۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێرانه‌ به‌ چه‌کی ئه‌تۆم و که‌ره‌سته‌کانی کۆکوژی که‌ ئێستا به‌ ئاشکرا خه‌ریکه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌لکی ناوچه‌که‌ وسه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و دنیای هاوچه‌رخ ده‌کا!! ئه‌م هات وهاوار وڕژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌ولیکدانه وه‌ وبۆچونه‌وه‌ که‌ له‌ جه‌ماوه ری بوونی ئه‌و خوڵانه‌وه‌یه‌ و به‌ پێوانه‌ی ژماره‌کان سروشتی سیاسی و فاشیتسانه‌ی ئه‌وجوڵانه‌وه‌یه‌ ده‌شارنه‌وه‌ وره‌نگی کێشمه‌کێشێکی نێوان کئلتوره‌کانی پێ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ جوڵانه‌وه‌یه‌کی سیاسی ریکخراوه‌ که‌ نه‌ک هه‌ر ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ فاشیزمی ئیسلامی سیاسی بکاته‌ حاڵه‌تی ڕۆتین قبوڵکراوی ژیانی ملیۆنان که‌س که‌ له‌ وڵاتانی ئیسلام گرتوودا ده‌ژین، به‌ڵکو هه‌روه‌ها گه‌ره‌کیه‌تی(قوتی قلب) وجه‌ساره‌ت به‌ڕاستی دنیای رۆژئاواش بدابۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر ناوی ڕێزگرتن له‌ کلتوره‌کان و شتی له‌وجۆره‌ ئه‌وئازادی مافه‌ که‌مانه‌ی که‌ به‌زۆری خه‌باتی چه‌ندین نه‌وه‌و چه‌ندین شۆڕشی گه‌وره‌ به‌ده‌ست هاتوون له‌ خه‌لکی ئه‌وکۆمه‌لگایانه‌ زه‌وت بکا وبیکاته‌ فیدای سه‌وداومامه‌ڵه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئیسلامی سیاسی!!

 

هه‌ر ئێستا راستی کۆمه‌لگای رۆژئاوا به‌دورینی کاڵایه‌کی کلتوری بۆبه‌ری ئه‌و فاشیزمه‌ی که‌ئیسلامی سیاسی سه‌رچاوه‌و هانده‌رو په‌ره‌پێده‌ریه‌تی ،ڕاستیه‌کانی ئه‌و ڕووداوانه‌ ده‌شێوێنێ وکۆمه‌ڵگای ڕۆژ ئاوا له‌باری مه‌عنه‌ویه‌وه‌ بۆ قبوڵکردنی ڕاستڕه‌ویه‌کی له‌وه‌ی تا ئێستاش ترسناکتر ئاماده‌

ده‌کا. نیشاندانی ئه‌ومانۆڕه‌ سیاسیه‌ی فاشیزمی ئیسلامی سیاسی وه‌ک په‌رچه‌ کردارێکی کلتوری خه‌لکان وجه‌ماوه‌ریکی ساده‌دڵی موسڵمان،ته‌نیا ده‌توانێ ئیسلامی سیاسی وه‌ک داینه‌مۆو اکره‌کته‌ری سه‌ره‌کی له‌گه‌ردوتۆزی درۆ وڕیاکاریدا له‌نێو ئه‌وئاژاوه‌یه‌دا له‌به‌رچاوی خه‌لک بشارێته‌وه‌ و له‌ ڕه‌خنه‌و په‌لاماری ئازادیخوازانه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ڕزگاری بکا!! بۆیه‌ ئه‌وه‌ کێشه‌و شه‌ڕی کلتوره‌کان نیه‌، شه‌ڕی ڕۆژئاوای کافرو ڕۆژهه‌ڵاتی موسلمان نیه‌، کێشه‌ی نێوان دوو پڕۆژه‌ی کولتوری بی گوناه نیه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ شه‌ڕی فاشیزمی هاوسارپچڕاوی ئیسلامی سیاسیه‌‌ که‌ ئه‌مڕۆ هه‌ست ده‌کا له‌ کۆمه‌ڵێک سه‌رکه‌وتن هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌و کۆمه‌ڵێک سه‌نگه‌ری گرتوه‌ له‌گه‌ڵ ئازادی له‌ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی.

 

لێره‌وه‌ ڕاوه‌ستانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وپه‌لامارانه‌ی فاشیزمی ئیسلامی سیاسی بۆسه‌ر ئازادی بیروڕا گوزارشت له‌خۆکردن،بۆسه‌ر به‌هاو نه‌ریته‌ ئینسانی تولیرانس وپێشڕه‌وه‌کانی مرۆڤایه‌تی ، بۆهه‌ر که‌س وهێزێک که‌ له‌م ده‌ورانه‌ تاریکه‌ گه‌ره‌کیه‌تی له‌سه‌نگه‌ری مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵگای متمدن ڕابوه‌ستێ ده‌توانێ مه‌یدانی نه‌به‌ردێکی چاره‌نووسسازو پێشڕه‌وانه‌بێ که‌ بێگومان بێ ئه‌م جۆره‌ له‌ڕاوه‌ستان و هه‌ڵوێستانه‌، که‌ش وهه‌وای دنیا به‌ده‌ست ڕاست ڕه‌وی و هێزه‌ڕه‌شه‌کانه‌وه‌، ده‌توانێ ره‌هه‌ندی زۆر له‌وه‌ی تا ئێستاش فاشیستانه‌تر،نا مرۆڤانه‌تر وتاریکتر به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێ. بۆیه‌ پێویسته‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌پۆله‌ ڕيشه‌ی فاشیزمی ئیسلامی سیاسی ئاڵای به‌رگری کردن له‌ مرۆڤایه‌تی ئازادیخواز وده‌ستکه‌ته‌کانی به‌رز ڕابگیرێ!!

 

 

 

           

 

02/09/2015