حاكمی كور‌د |
ئیبراهیم مه‌لازاده
كه‌سێكمان به خه‌یاڵماندا نه‌ده‌هات ڕۆژێك بێت سه‌دامی دیكتاتۆر له‌به‌رده‌م دادوه‌رێكی كورددا بوه‌ستێت و به پێی داواكاریه‌كانی ئه‌و دادوه‌ره ناچار بێت ڕه‌فتار بكات. به‌ڵام وا پێ ده‌چێ هه‌ردوو لای عه‌ره‌بی شیعه و عه‌ره‌بی سوونه كور‌د بكه‌نه ئامانج، یان ئه‌وه‌تا به به‌كارهێنانیان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی داخوازیه‌كانیان و هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانیان له‌سه‌ر پشتی كور‌د، یان ئه‌وه‌تا به ڕژاندنی ژه‌هر و ڕق و قینی خۆیان به‌سه‌ر سه‌ری كور‌د و ته‌بریر كردنی فه‌شه‌ل و سه‌رنه‌كه‌وتنه‌كانیان به ڕێگری كور‌د له‌به‌رده‌م داخوازیه‌كانیاندا. هه‌موومان بینیمان هێرشێكی چه‌ند توند له لایه‌ن شیعه‌كان كرایه سه‌ر به‌ڕێز حاكم ڕزگار و به‌رده‌وامیش ده‌كرێ به تۆمه‌تی نه‌رم بوونی به‌رامبه‌ر سه‌ددامی تاوانبار. زۆربه‌ی شیعه‌كان له‌و باره‌یه‌وه قسه‌یان له دژی به‌ڕێز حاكم ڕزگار كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه به چاكه قسه‌یان كردووه له ناخی خۆیاندا شتێكی پێچه‌وانه خۆی گلداوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه غه‌ریب نیه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به به‌عسی فاشیست ناوی حاكم ڕزگار له لیستی ڕه‌شی خۆیان بێننه ده‌ره‌وه، وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ جۆری بیركردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی شیعه. به پێچه‌وانه‌ی به‌ڕێز حاكم ڕه‌ئوف، كه ڕۆژی سه‌رپه‌رشتی كردنی بۆ دادگایی كردنی سه‌ددام به (یوم العرس) له لایه‌ن شیعه‌كان درایه قه‌ڵه‌م، له هه‌مان سات و كاتیش‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له حاكم ڕه‌ئوف كرا. كه‌واته دادوه‌رانی كور‌د له نێوان دوو به‌رداشدان. ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی دادگایی به شێوازی حاكم ڕزگار به ڕێوه بچێ، شیعه‌كان توڕه ده‌بن و سوننیه‌كانیش دڵخۆش و به ئه‌مه‌لی ڕزگار بوونی سه‌ددامی ده‌زانن. ئه‌گه‌ر به شێوازی حاكم ڕه‌ئوفیش بێ ئه‌وا سوننیه‌كان توڕه ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كه‌ن، بۆ شیعه‌كانیش ده‌بێ به جه‌ژن. له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیشد سوننیه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ك هه‌ر عیراقی به‌ڵكو وڵاتانی عه‌ره‌بیش كور‌د به قوربانیێكی جه‌لاد له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ئێمه‌ش بۆمان هه‌یه له‌و نێوانه‌دا بپرسین گه‌لۆ ده‌بێ كور‌د چی بكه‌ن بۆ ڕازی كردنی هه‌ردوو لای له دێرزه‌مانه‌وه نه‌یار؟ نهێنی دانانی دادوه‌ری كور‌د چیه بۆ سزادانی ئه‌و دیكتاتۆره؟ ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه كور‌د گه‌وره‌ترین زه‌ڕوزیانی پێكه‌و‌تووه له‌ده‌ست ڕژێمی له ناوچوو؟ یا نهێنی گه‌وره‌تر له ئارادایه و پێویستی به وریایی زیاتر و به ئاگایی سیاسه‌تمه‌دار و شاره‌زایانی كور‌د هه‌یه له بواری قه‌زادا. خۆ شاردراوه نیه لای كه‌س كه شیعه‌كانیش ده‌ستێكی باڵایان هه‌یه له لێكۆڵینه‌وه و ڕاڤه‌كردنی شه‌ریعه‌ت و یاساكان، یه‌كێكیش له گه‌وره‌ترین بیریارانی شیعه له‌و بواره‌دا محمد باقر الصدره كه به ده‌ستی سه‌ددامی دیكتاتۆر له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی له سێداره درا. گروپی سه‌دریش ڕایانگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێ مه‌حكه‌مه‌یه‌كی شه‌رعی بۆ سه‌ددام پێك‌بێنن!! ئه‌ی كه‌واته بۆ كور‌د ده‌بێت به دادوه‌ری دادگای سه‌ددام؟ زۆرم بیر له‌و پرسه كردۆته‌وه، له لای هه‌ندێ براده‌ریش ئه‌و پرسه‌م وروژاندوه، هه‌روه‌كو هه‌ندێك براده‌ریش لای من باسیان كردووه. هه‌ڵبه‌ت شت له دواوه‌ی په‌رده‌كان زۆر ده‌گوترێت و زۆر شتیش ده‌كرێ، ئێمه لێی به ئاگا نین. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی بتوانین بیخوێنینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه پێده‌چێ ته‌نها بێئاگایی مرۆڤی كور‌د بێ له گه‌مه‌ی نێوان هه‌ردو تائیفه‌ی شیعه و سوننه‌ی عه‌ره‌ب. ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ت بۆ گه‌لی كوردستان هاتۆته ئارا بۆ ئه‌وه‌ی ناو ماڵی خۆی پته‌و تر بكات و زیاتر گرنگی به ده‌زگاكانی هه‌رێم بدات و ئیش له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵكی كوردستان بكات، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ساڵه‌هایه له‌ده‌ست ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕ ده‌ناڵێنێ، ئه‌و ڕژێمه‌ی كه به سه‌دان هه‌زار سه‌ربازی سوونی و شیعه‌ی ده‌نارده كوردستان و شار‌و لادێی كوردیان خاپوور و وێران ده‌كرد تاكه ڕۆژێكیش ڕێپێوانێكمان نه‌بینی نه‌ك له عراق كه زه‌حمه‌ت بوو، به‌ڵكو له ئه‌وروپاش بۆ پشتگیری مافه‌كانی كور‌د، تا هه‌نوكه‌ش له هه‌ر ڕێپێوانێكی خه‌ڵكی كوردستاندا عه‌ره‌بێك نابینین ئاماده بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كورددا به ڕێوه بڕوا، ئه‌و ڕژێمه‌ی كه هه‌موو سووننه‌ی دونیای له كور‌د هان دابوو به كافرو بێدینی ده‌ناساند بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه بۆ ئه‌نفالكردنمان خۆش بكه‌ن. له لایێكی تریش ئه‌وه‌تا ڕژێمی ئاخوند له ئیران به گڵاوترین شێوه هه‌وڵی له بار بردنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات و هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤی كور‌د ده‌دات، لای كه‌سیش شاردراوه نیه كه شیعه‌كانی عراق تا چ ئاستێك خۆشه‌ویستی و سۆزیان بۆ ئه‌و ڕژێمه هه‌یه، بێجگه له ئاخوندی عیراقی تازه (موقته‌دای سه‌در) كه هه‌موومان ده‌بینین چۆن هه‌وڵی یه‌كڕیزی سوونه‌و شیعه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رامبه‌ر داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بوه‌ستنه‌وه، ئه‌و كاره‌شی بۆ چاوی ڕه‌شی سوننیه‌كان نیه به‌ڵكو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه به مۆتیفه شۆفینیه‌كانی عروبه. به ڕای من ده‌ستێكی نهێنی گڵاو له ژێر په‌رده‌وه كار ده‌كات بۆ هه‌ر جاره‌و هاندانی به‌شێك له‌و تائیفانه‌ی عراق له دژی خه‌ڵكی كوردستان. شیعه‌كان مسۆگه‌ریان كردووه و بڕیاری كۆتایی خۆیان داوه كه سه‌ددام له سێداره بده‌ن، ئه‌گه‌ر حاكم توند بێ یا نه‌رم، به پێی یاسا بڕۆن یا پێشێلكاری بكه‌ن. ئه‌وان زوو یا دره‌نگ كۆتایی به ژیانی ئه‌و دیكتاتۆره دێنن، به‌ڵام بۆ ئه‌وان زۆر باشتره ئه‌و كۆتایی هێنانه به‌ده‌ستی كور‌د بێ، به چاوسۆركردنه‌وه‌ش بێ، چونكه ئه‌وان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سووننه یه‌ك ڕه‌گه‌زن و هه‌رچه‌ند ناكۆكیان له نێواندا هه‌بێ به‌یانی له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر داخوازیه‌كانی هه‌ردوو لا ده‌چنه‌وه پاڵ یه‌ك، هه‌ر هیچ نه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ناكۆكیه‌كانیان وه‌لا ده‌نێن. هه‌ر هیچ نه‌بێ ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌در بۆی بچێته سه‌ر به‌ره‌یه‌ك له هه‌ردو لا پێك بێنێ بۆ لێدانی خه‌ون و داخوازیه‌كانی كور‌د، ئه‌گه‌ر سه‌ددامیش به‌ده‌ستی كور‌د حوكمی له‌دار دانی بدرێ، ئه‌وا زۆر ئاسان ده‌بێ سو‌نییه‌كان هان بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌رجی عه‌ره‌به شیعه‌كان ڕازی بن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و گه‌وره‌بوونی ڕق و قینی سوننیه‌كان له دژی خه‌ڵكی كوردستان. من وای ده‌بینم سه‌ددام داوه مووی موعاویه‌یه بۆ عه‌ره‌بی سوننه، هه‌روه‌كو گه‌وره‌ترین نێچیریشه بۆ عه‌ره‌بی شیعه. بۆیه مخابنه جارێكی تر كور‌د ببنه‌وه به قوربانی داخوازیه‌كانی به‌نی هاشم و به‌نی ئومه‌ییه.
* ئه‌م بابه‌ته له ژماره 277 ی ڕۆژنامه‌ی میدیا بڵاو بۆته‌وه.
|
|
02/09/2015 |