…ئاهێک… |
ئیسماعیل که‌ریم له ساته‌وه‌ختێکدا هه‌موو سیسته‌مه‌کانی ژینم لا گڵاوو ده‌بێ وو ده‌ست نۆیژی ئه‌م فه‌رزه‌م ده‌شکێنن ،،، که منداڵێکی هه‌ژار ده‌بینم چاوه‌ڕێیه بۆ له‌تێ نان، خوازیا ده‌خوازم هه‌ناسه‌یه‌ک بومایه ، ده‌رچومایه به‌ره‌و دوا جێگه‌که‌ی نه‌مان، به‌م ووجوده‌م هێنده ئازاری ده‌رونیم نه‌چه‌شتایه… ئه‌و کاتانه‌ی هه‌موو ده‌رگاکان کڵۆم ده‌کرێت ،،، کانیاوه‌کان لیخن ده‌بن ،ته‌مێکی ڕه‌ش به‌ری ئاسمانی ڕوانینه‌کانم ده‌گرێت، چییه‌تی بابه‌ته‌کان له ده‌ست ده‌چێت، چۆله‌که‌کان بێ په‌ڕوو باڵ ده‌بنه‌وه پاسارییه‌کان جێ ده‌هێڵن، لافاوی خوێن سه‌ر به هه‌مووکون وو قوژبنی ماڵ ده‌کات، تفه‌نگه‌کان له ڕووی یه‌کتر بێ ده‌نگ نابن، مه‌نفا ده‌بێته دوا وویستگه‌وودوا مه‌نزڵ و دوا گۆڕستان، خه‌ونه‌کانیش به سه‌رابێکی ئه‌به‌دی، له‌و کاتانه حه‌زم وایه تاقه ڕێخێکی ناسکی گوێ چه‌م بایه‌م له ڕه‌گه‌وه له بن و پۆ بهاتما..،، ئه‌و ده‌مانه‌ی کوکووختیه‌کان بێ ده‌نگ ده‌بن له گمه گمی غه‌ریبی .ووشکاییه‌ک پێ شک نابه‌م بۆ ئه‌م سه‌هۆڵ به‌ن دانه‌ی ژین کاتێ نیه بۆ حیواروو لێک گه‌یشتن ، قیبله‌یه‌ک نیه بۆ سوژده شک نابه‌م تاکه یه‌قین بۆ ئاسووده ئاهێک!!! ئاخ ئاهێک نیه بۆ پشودانی هه‌ناسه ،گوڵێک نیه بۆ بولبولی دوور له باخچه ئه‌و ده‌مانه وا حه‌ز ده‌که‌م به ژیله‌مۆی ئاگردانی عێله جافێکی به‌ر (با) بم…..،،،،
|
|
02/09/2015 |