سۆران عومه‌ر پلانی تێرۆری مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی داده‌رێژێ |
سۆران عومه‌ر ، ده‌یه‌وێت به‌فێڵ و ته‌له‌که کاک مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی تێرۆر بکات،چونکه داوا له کاک مه‌ریوان ده‌کات که له ریگه‌ی مێدیاکانی کوردستانه‌وه،گفتوگۆ بکه‌ن، له‌سه‌ر په‌رتوکه‌که‌ی کاک مه‌ریوان(سێکس،شه‌رع وژن له ئیسلامدا). سۆران عومه‌ر،له نوسینی پێشویدا داوا ده‌کات که کاک مه‌ریوان به ئاو بسوترێنێت،له‌م نوسینه‌ی دوایشدا خوێنی حه‌ڵاڵ ده‌کات! ئیسته‌ش گه‌ره‌نتی ژیانی ده‌دات! نه‌خێر سۆران عومه‌ر راست ناکات،چونکه به شاهیدی زیاد له سه‌د که‌س، بریارماندا. که‌منازه‌ره‌یه‌ک بۆ کاک سۆران عومه‌ر و کاک ته‌ها هه‌ڵه‌دنی له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆدا بگێرین.له هه‌مو ماڵپه‌ره کوردیه‌کانیشدا بڵاومان کرده‌وه. به‌ڵام سۆران عومه‌ر نه‌هات، به هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌لا کرێکار، ئه‌و کاته که ئێمه،زیاد له سه‌د که‌س له ژووره‌که‌دا چاوه‌ری سۆران عومه‌ر بوێن، نه‌هات، به‌ڵام له ژێره‌وه به ناوێکی دیکه‌وه له ژووره‌که‌دا بوو. که ئه‌وسا نه‌ی وێرا ،وخوی دزیه‌وه،ئه‌دی چۆن ئێسته وا قۆڵی لێهه‌ڵماڵیوه ده‌وێرێت منازره‌ی کاک مه‌ریوان بکات. بۆیه، ئێمه وه‌ک ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له (پالتالک)کاک مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی ئاگادار ده‌که‌ین، که خۆی نه‌کات به داوی سۆران عومه‌ره‌وه، ئه‌و بانگه‌وازه‌ی سۆران عومه‌ر پیلانه.
گه‌رمیانی ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
|
|
02/09/2015 |