قه‌یرانی ئه‌قڵ له ته‌نگه‌ژه‌ی وێنه کاریکاتێریه‌کاندا |
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی گه‌ر ئاوڕێک له سه‌ده‌ی رابردووی جیهانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی و ئیسلام به‌گشتی بده‌ینه‌وه، ده‌رده‌که‌وێت که دیرۆکێکی پڕ له نشووستی و هه‌ڵدێرو روئیای نادیار بووه.ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆغیابی ئه‌قڵ ودیالۆگ وپه‌نابردن بۆهێزوزه‌بروزه‌نگ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان،یاخود زۆرجارعاتیفه داینه‌مۆو بزوێنه‌ری شه‌قامی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بووه، که تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش به‌ومیتۆدو ئه‌قڵه کار ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که چه‌ندین ده‌سکه‌وتی مه‌زن و فرسه‌تی مێژوویی له‌ده‌ست بده‌ن وبه‌رده‌وام بۆ دواوه بگه‌ڕێنه‌وه‌و هه‌ربڵێن خۆزگه‌مان به پار. بۆنمونه سالی 1948 ده‌مێک {عه‌سبه‌ت و ئومه‌م} بڕیاری دابه‌شکردنی فه‌له‌ستینی دا ،ولاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی تێکڕا دژی وه‌ستانه‌وه، به‌ونیازه‌ی له‌ڕێگه‌ی جه‌نگه‌وه هه‌مووخاکی فه‌له‌ستین وه‌ده‌ستبهێنن.له‌وده‌مه‌وه تائێستا چوارپێنج جه‌نگ له‌نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل‌دا{به‌هاوپشتی جیهانی ئیسلامی} ڕوویداوه،له‌و هه‌موو جه‌نگانه‌دا به‌شی عه‌ره‌به‌کان دۆڕاندن بووه، پاش هه‌رجه‌نگێکیش پتروپتر خاکیان داگیرکراوه.ئه‌وه‌ته تائێستاش هه‌ندێک له خاکی سوریا،ئه‌رده‌ن ،لبنان ،تاڕاده‌یه‌کیش میسرله‌ژێرکۆنترۆڵی ئیسرائیلدایه*. ئێستاش دوای ده‌ریایه‌ک خوێن و زیاترله‌ملێونێک فه‌له‌ستینی ده‌ربه‌ده‌ر به‌که‌رتی غه‌زه‌و به‌ری ڕۆژئاواڕازین که ناکاته له‌سه‌دا بیستی ئه‌وزه‌ویانه‌ی ساڵی 1948به‌ریانده‌که‌وت.وێرای ئه‌مه‌خۆگه‌ر ئه‌وده‌مه به‌وه قایل بوونایه بیگومان ئێستائه‌وده‌وڵه‌ته‌فه‌له‌ستینیه بونێکی واقعی ده‌بوو وه‌ک ده‌وڵه‌ته‌کانی دیکه‌ی عه‌ره‌ب. نمونه‌یه‌کی دیکه ،ساڵی 1991 سه‌ددام ویستی وڵاتی کوێت بخاته سه‌ر مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی له‌ئاکامدا ماڵوێرانیه‌کی مه‌زنی بۆ گه‌لی ئێراق ده‌ڤه‌ره‌که‌خولقنان ،که له ئاکامدا ده‌رهاوێشته‌کانی ئه‌و جه‌نگه بوونه هۆی له‌نێوچوونی ڕژێمه‌که‌ی. هه‌رله‌سه‌رووه‌ختی جه‌نگی کوێتدا بوو هه‌مووشه‌قامی عه‌ره‌بی وئیسلامی وهه‌ندێک له ڕژێمه عه‌ره‌بیه‌کانیش به‌دووی عاتیفه‌که‌وتن وکوێرانه پشتگیریان له‌ڕژێمی سه‌ددام کرد .هێنده ساویلکه بوون سه‌دام به‌نووسینی وشه‌ی اڵله‌واکبر له‌سه‌ر ئاڵای ئێراق ودووڕکات نوێژ له به‌ره‌ی به‌نگ خۆڵی کرده چاویان و لایان بووه سوپه‌ر ئیسلام . هه‌رله‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانم بێژم جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌میک ڕووبه‌ڕووی کێشه‌یه‌ک ده‌بنه‌وه ناگه‌ڕین به‌دووی سه‌رچاوه‌و هۆکاری کێشه‌که‌دا ،یاخود بیر له چاره‌سه‌رێکی مه‌نتقی وشارستانیانه ناکه‌نه‌وه، به‌ڵکو شوێن عاتیفه ده‌که‌ون وکه‌فوکوڵی هه‌ست و سۆزیان هه‌ڵده‌چێت وئیدی په‌نا بۆ هه‌موو کارێکی نابه‌جێ و نادرووست ده‌به‌ن که له ئاکامدابه‌گران له‌سه‌ریان ده‌که‌وێت و هه‌رخۆیان زیانمه‌ند ده‌بن له‌مه‌سه‌له‌ی ته‌نگه‌ژه‌که‌ی ده‌نمارکدا که به وێنه کاریکاتۆره‌یه‌کانی په‌یامنێر محه‌مه‌د ناسراوه ،هه‌رایه‌کی مه‌زنی له جیهانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی و ئیسلامی به گشتی نایه‌وه. بۆ به‌رسیڤ دانه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ی ڕۆژنامه‌ی یولاندس پۆستن، جیهانی ئیسلامی ده‌یتوانی له بری ئه‌و تووندووتیژیه به‌دووی ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی ماقوڵ وشارستانیدا بگه‌رایه،ئه‌وده‌مه که‌س گله‌یی و گازنده‌ی نه‌ده‌بوو،هاوکات ئیسلامیش هێنده‌ی تر له‌کن هاووڵاتیانی غه‌یره ئیسلام ناشیرین نه‌ده‌بوو. دکرا خۆپیشاندانی هێمنانه،سکاڵای دادگایی،ئیمزاکۆکردنه‌وه،به‌رپه‌رچدانه‌وه به نووسین وگفتوگۆی رادیو و ته‌له‌فزیونی وتاد،که‌ئه‌مانه هه‌موو شێوازی شارستانین وکه‌س دژیان نیه. لێ دیاره له‌م مه‌سه‌له‌یه‌شدا ئه‌قڵ شکستی هێناو‌تووندووتیژی بردیه‌وه و ئاکامه‌که‌شی ئه‌وه‌بوو که دیتمان. جێی خۆیه‌تی بپرسین چی پاڵی به ئه‌و ڕه‌سامه کاریکاتێره‌ی وه‌ناکه ئه‌و وێنانه بکێشێ؟ Jyllands-postenڕۆژنامه‌ی دیاره ئه‌ندێشه‌ی ئه‌و کاریکاتێریسته له‌ئه‌نجامی که‌ڵه‌که‌بوونی کۆمه‌ڵێک ڕووداوی دڕندانه‌ی به‌رده‌وامه‌وه هاتووه، که ته‌رۆریسته ئیسلامیه‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .که‌واته‌خودی ئیسلام خۆی به‌رپرسه له‌و مه‌سه‌له‌یه،به‌تایبه‌تی لایه‌ن و گروپه توونڕه‌وو ئیرهابیه‌کان. کابری کاریکاتێریست وه‌ک من و ملوێنه‌ها که‌سی دیکه ڕۆژانه له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزوێنه‌کان و مـاڵپه‌ره ئیسلامیه‌کاندا وێنه‌ی سه‌ربڕین و خۆته‌قاندنه‌وه‌و ڕفاندن و ته‌رۆرکردن فه‌توای کوشتن و ته‌کفیرو چه‌ندین کاری نامرۆڤانه‌و دڕندانه ده‌بینێ و ده‌خوێنێته‌وه. له‌هه‌مووی سه‌یرتر له هه‌رکارێکی سه‌ربڕیندا لافیته‌یه‌کی ڕه‌شی مه‌زن له پشتی ته‌رۆریسته ئیسلامیه‌کانه‌وه هه‌ڵواسراوه که له‌سه‌ری نووسراوه{لا اله الا الله محمد رسول الله} هه‌رله ده‌می سه‌ربرینه‌که‌دا له‌رێگه‌ی ئامێری ته‌سجیله‌وه مرۆڤ گوێبیستی قورئان ده‌بیت،ده‌مێکیش سه‌ری مرۆڤه بێده‌سه‌ڵات وبێتاوانه‌که له‌له‌شی جیاده‌بێته‌وه هاواری الله‌واکبر به‌رزده‌بێته‌وه. یا له عاشورادا به دیمه‌نی شمشێری به‌خوێن شۆراو وجه‌سته‌ی خه‌ڵتانی خوێنکراوکه‌لتووری مه‌زهه‌بێکی دیکه‌ی ئیسلام نیشانده‌ده‌ن.هه‌ربه‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون ئه‌وه‌تا له‌وکه‌رنه‌ڤاڵه خوێناویه‌دا منداڵی ته‌مه‌ن په‌پوله‌ش به‌شدارده‌که‌ن وبه‌بێ خواستی خۆی سه‌ری به‌شمشێر شه‌قار ده‌که‌ن. ئه‌مه وێرای ئه‌و کاره‌تووندووتیژی و ئیرهابیانه‌ی که له زۆربه‌ی ده‌ڤه‌ره‌کانی جیهاندا له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. جاگه‌ر ئیسلام به‌رده‌وام به‌م شێوه ناشیرینه خۆی نیشانی جیهان بدات ،ئیدی ده‌بی چاوه‌ڕێی چی له که‌سێکی ئه‌وروپی بکرێت جگه له ڕه‌نگدانه‌وه‌و به‌ر‌جه‌سته‌بوونی ئه‌و وێنه نه‌گه‌تیف وڕه‌شانه له هزریدا . ئاشکرایه ئه‌مڕۆ هێزه توونڕه‌و وته‌کفیریه‌کان کۆنترۆڵی شه‌قامی ئیسلامیان کردووه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان چۆن بخوازێت به‌وجۆره‌ش ئاینه‌که‌ی له‌ته‌کدا ده‌گونجێنن. خۆگه‌ر هه‌ر ده‌نگوخیتابیکی ئیسلامی دیکه‌ی ناکۆک به‌وان هه‌بیت ئه‌وه بێگومان کپ وکزو شه‌رمن وپه‌راوێزه‌و که‌س نایبیستێت. ئه‌وانه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی دوایدا شه‌قامی ئیسلامیان دژ به دانیمارک جوڵاند وکاری تووندووتیژیان به‌کار هێنا چه‌ند مه‌رامێکیان هه‌بوو یه‌کێک له‌وانه گۆڕینی کێشه‌که‌بۆ جه‌نگی نێوان ئیسلام و کریستیان،ئه‌ویش له ڕیگه‌ی کوشتنی کریستیانه‌کانی ئێراق و لوبنان و ئه‌نده‌نوسیاو سوتاندنی کڵێساو ماڵ و دووکانه‌کانیان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سه‌ره‌تای کێشه‌که‌وه له ڤاتیکان و نێوه‌نده ئاینیه‌کانی کریستیانه‌وه له‌فه‌له‌ستین و ئێراق و لبنان و زۆر وڵاتی دیکه‌وه ڕه‌خنه‌و سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کاریکاتێرانه کرا.که‌چی ئه‌و ده‌ستانه‌ی له‌پشت ئه‌و کرده‌وه‌قێزه‌وه‌ن و ناشارستانیانه‌بوون هه‌وڵیان ده‌دا مه‌سه‌له که به‌و ئاراسته‌یه‌دا به‌رن و به‌رگی جه‌نگی ئاینی بکه‌ن به‌به‌ردا. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی دوو جۆر بیرکردنه‌وه‌دابوو ، که‌هه‌ردووکیان فه‌ناتیکن، فه‌ناتیکی ئیسلامی و فه‌ناتیکی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ورووپی که له حیزب و گروپه ڕاسیست و شۆڤێنیسته‌کاندا خۆی ده‌بینێته‌وه. له سه‌رووه‌ختی ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌دا ڕه‌سیدی جه‌ماوه‌ری زۆربه‌ی حیزبه ڕاستڕه‌و ڕاسیسته‌کان به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رزبوویه‌وه. ئه‌وه‌تا له‌دانیمارک حیزبێکی ڕاسستی وه‌ک {پارتی گه‌لی دانیمارک}ئه‌م ڕووداوه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی قۆسته‌وه‌و سه‌رۆکه‌که‌یان بووته ئه‌ستێره‌ی میدیاکان وبه‌رده‌وام تۆوی عونسوریه‌ت ده‌چێنێت و به‌رهه‌مه‌که‌یشی به‌چاکی به‌ری گرتووه. به‌پێی ئاماری زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کان له‌وده‌مه‌وه تا ئێستا ئه‌ندام وجه‌ماوه‌ری ئه‌م حیزبه له هه‌ڵکشاندایه،به‌ڕاده‌یه‌ک که هه‌فتانه پتر له 500 که‌س په‌یوه‌ندی به‌م حیزبه‌وه ده‌که‌ن تا ببنه ئه‌ندام.خۆگه‌ر له ئێستادا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت پێده‌چێت ڕێژه‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بهێنن. سه‌رۆکی هه‌مان حیزب واته‌حیزبی گه‌لی دنیمارک که ئافره‌ته له هه‌ر ده‌رکه‌وتن و لیدوانێکیدا سه‌لیبێکی گه‌وره‌ی له‌ملدایه و به‌رده‌وام سنگی ده‌کاته‌وه تا به‌چاکی ببینریت،به‌مه‌ش گه‌ره‌کیه‌تی بیسه‌لمینێت که ئه‌و چاکترین و دڵسۆزترین کریستیانه .بێگومان به‌م کاره‌شی ئاوده‌کات به ئاشی فه‌ناتیکه ئیسلامیه‌کاندا. ئه‌وانه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یان گه‌وره‌کرد گروپ و نێوه‌نده ئیسلامیه‌کانی دانیمارکن، به‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌یان گه‌یانده جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی وه‌هابیه‌کانی سعودیه. ئه‌مانه وه‌ک دانیمارکیه‌کان ده‌ڵێن ده‌بڵ مۆراڵن،چاویان له دانیمارکه‌و دڵیشیان لای ئیرهابیه‌کانه. دوو‌جۆر خیتابیان هه‌یه،یه‌کیکیان ئاراسته‌ی دانمارکیه‌کان ده‌که‌ن که باس له لێبوردن وپێکه‌وه ژیانی ئاینه‌کان وهاوکاری ده‌کات،ئه‌وی دیکه‌ش به نهینی ئاراسته‌ی زۆرێک له حیزب و لایه‌ن و گروپه تووندره‌و و ئیرهابیه‌کان ده‌که‌ن که ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وی دیکه‌یه. وڵاتێکی گچکه‌ی وه‌ک دانیمارک به‌پێی ئه‌و توانا ئابوریه‌ی هه‌یه‌تی،به‌رده‌وام یارمه‌تی وڵاتانی هه‌ژارو دواکه‌وتووی داوه. که‌منین ئه‌و گه‌ل و وڵاتانه‌ی ده‌ستی یارمه‌تی دانیمارکیان پێگه‌شتووه،ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌و وڵاتانه‌ی خۆپیشاندان و کاری تووندووتیژیان دژ به دانیمارک ئه‌نجام دا،یارمه‌تیان له ڕێکخراوه خێرخوازیه‌کان یا له حکومه‌تی دانیمارک وه‌رگرتووه. ته‌نها فه‌له‌ستین به نمونه ده‌هینمه‌وه ،باوه‌ڕناکه‌م خودی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان هێنده‌ی وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافی کۆمه‌کی فه‌له‌ستینیه‌کانیان کردبێت، به‌تایبه‌تی دانیمارک ،هه‌ر حیزبێک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بووبیت ساڵانه بودجه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی عه‌ره‌فات ته‌رخان کردووه.ئه‌مه وێرای هاوکاری و کۆمه‌کی زۆرێک له‌یکخراوه خێرخواز‌و ڵایه‌نه چه‌په‌کانی* دانمارک،تا ئه‌و ڕۆژه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان ئاڵای دانیمارکیان سوتان، چه‌ندین له‌کارمه‌ندانی سه‌ر به‌و ڕێکخراوانه له خزمه‌تی فه‌له‌ستینیه‌کاندابوون،خۆپیشانده‌ره فه‌له‌ستینیه‌کان به‌سوتاندنی ئالای دانیمارک هه‌وه‌سی شه‌ڕه‌نگیزیان کۆتایی نه‌هات ،هێنده سپڵه‌و بێمروه‌ت بوون که‌وتنه لێدان و سوکایه‌تی کردن به‌و دانیمارکیانه‌ی له بۆ یارمه‌تی ئه‌وان له‌وێ بوون. له‌وده‌مه‌ی ئینتیفازه‌ی فه‌له‌ستینی سه‌ری هه‌ڵداوه تا ئێستا چه‌ندین گه‌نجی دانیمارکی چالاکانه به‌شداریان تێداکردووه،زۆرێک له‌وانه له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئیسرائیله‌وه دووچاری لێدان وگرتن و ده‌رکردن بوونه‌وه. جێی خۆیه‌تی ئاماژه به ڕووداوێک بده‌م که گیانی یارمه‌تی و مرۆڤ دۆستی دانیمارکیه‌کان نیشان ده‌دات. 10 ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر پتر 20 فه‌له‌ستینی که‌داوای مافی په‌ناهه‌نده‌ییان کردبوو ،ئه‌و مافه‌یان پێنه‌دراو ده‌بوو له ماوه‌یه‌کی که‌مدا دانیمارک به‌جێبهێڵن. په‌یوه‌ندیان به‌هه‌ندێک لایه‌ن و ڕێکخراوی مرۆییه‌وه کرد،ئه‌وانیش پێشنیاران بۆکردن که له که‌نیسه‌یه‌کدا مانبگرن. هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه خۆیان که‌نیسه‌که‌شیان بۆ دیاری کردن و هه‌وڵیشیان گه‌یانده میدیای دانیمارک. ئیدی له‌وده‌مه‌دا باسی میدیاکان ته‌نها باسی ئه‌و فه‌له‌ستینیه مانگرتوانه بوو ،ڕۆژانه یارمه‌تی وخوارد ن وپێخه‌فیان بۆ ده‌هات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له کچی سه‌ر به لایه‌ن و گروپه چه‌په‌کان هه‌ندێک له‌و فه‌له‌ستینیانه‌یان کرده هاوسه‌ری خۆیان، ئه‌ویش به مه‌به ستی وه‌رگرتنی مافی مانه‌وه،قه‌شه‌ی به‌رپرسی که‌نیسه‌که هاریکاری ته‌واوی ده‌کردن و ده‌یگوت ئه‌وانه میوانی ئێمه‌ن تا خۆیان به‌ره‌زامه‌ندی خۆیان ئێره جێنه‌هێڵن من هه‌ر گیز فشاریان ناخه‌مه سه‌ر تا چۆڵی بکه‌ن. ڕیگه‌ی پێدابوون هه‌ر له‌وێشا نوێژه‌کانیان بکه‌ن .دۆزه‌که ئه‌وه‌نده گه‌وره‌کرا تاگه‌شته په‌رله‌مان و له‌ویدا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ مافی په‌نابه‌ریان پێدرا. ئه‌و کێشانه‌ی ئه‌مرۆ حیزبی ته‌حریری ئیسلامی و ئه‌ندام و هه‌ودارانی حه‌ماس و جیهاد له دانیمارک بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی دانیمارکی دروست ده‌که‌ن، بێگومانم که که‌سانی مانگرتووی نێو که نیسه‌که‌یان تێدایه. ده‌با دوو کریستیانی ئه‌وروپی بیانه‌وێت شه‌وێک له مزگه‌وتێکدا بکه‌نه‌وه،ئاشکرایه نه‌ک هه‌ر رێگه‌یان پێناده‌ن به‌ڵکو لێناگه‌ڕێن بچنه ناویشه‌وه، چونکه به بۆچوونی ئیسلام ئه‌وانه کافرن ومزگه‌وته‌که گڵاونه‌که‌ن. بائه‌وه‌ش له یاد نه‌که‌م که وڵاتی دانیمارک نزیکه‌ی { 200 }هه‌زار موسڵمان به‌خێو ده‌کات که هه‌موویان گوزه‌رانێکی چاک و ئاسوده‌یان هه‌یه. ئه‌وه‌ی که ئه‌ز دژیم و به کارێکی هه‌ڵه‌شه و نادرووست و نا ئه‌قڵانی داده‌نێم سوتاندنی ئاڵا‌و باڵوێزخانه‌و بایکۆتکردنی کاڵای دانیمارکه. ئاخر خۆ مه‌رج نیه هه‌موو هاوڵاتیه‌کی دانیمارکی هاوبۆچوون بێت له‌ته‌ک وێنه‌کێشی کاریکاتێره‌کان یا خودی ڕۆژنامه‌که، بێگومانیشم هه‌ر وایه،ناکرێ 5ملێون مرۆڤ له‌سه‌ر یه‌ک شت کۆکبن،ته‌نانه‌ت زۆرێک له سیاسه‌تمه‌دارو که‌سایه‌تیه‌کان له گه‌ڵ ئه‌و وێنانه‌دا نین و به ڕاشکاوانه‌ش ڕاوبۆچوونی خۆیان ڕاگه‌یاندووه،ئه‌وکاره گوزارشت له ڕۆژنامه‌یه‌ک ده‌کات له وڵاتێکی دیموکراتیدا ،نه‌حکومه‌ت ونه هاوڵاتیان بۆیان نیه ده‌خاله‌ت له ئیش وکاری میدیادا بکه‌ن، هه‌موولایه‌ک ڕێز له‌و ئازادیه‌ده‌گرن که هه‌یه.هه‌ر مداخه‌له‌یه‌کیش له هه‌رلایه‌که‌وه‌بێت به به‌رته‌سککردنه‌وی که‌شوهه‌وای دیموکراتی ده‌زانن. که‌واته کارێکی زۆر نائینسانی وچه‌وته به‌و هۆیه‌وه هه‌موو دانیمارک سه‌رکۆنه بکرێت و له‌ڕووی ئابووریه‌وه سزابدریت، چونکه به‌ڕاستی وڵاتی دانیمارک شایانی ئه‌وه‌نیه به‌ڵکه شایانی سوپاس و ڕێزه،هه‌رله‌به‌رهیچ نه‌بێت له‌به‌ر هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌و گیانی هاریکاری و داڵده دانی مرۆڤه‌لێقه‌وماو بێپه‌ناکان و که‌لتووری دۆستانه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانی. ڕاسته وڵاتی دانیمارک له ڕووی ئابووریه‌وه بۆماوه‌یه‌ک زیانی به‌رده‌که‌وێت،لێ له‌ئاکامدا دۆخه‌که ئاسایی ده‌بێته‌وه، ئابووری وڵاتیش ده‌گه‌شێته‌وه ،چونکه ئه‌و وڵاتانه‌ی بایکۆتی کاڵای دانیمارکیان کردووه هه‌رخۆیان ناچار ده‌بن بایکۆته‌که‌لاده‌ن ،ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه پێویستیان به‌و جۆره کاڵایانه هه‌یه و له تونای خۆیاندانیه به‌رهه‌می بهێنن.* که‌واته مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندی ته‌نها به کاته‌وه هه‌یه‌و هیچی دیکه. دواشت گه‌ره‌کمه ئاماژه به خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان بکه‌م،که بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سازکران. دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که‌من له‌گه‌ڵ هه‌موو شێوازێکی ده‌ربڕینی سه‌رده‌مانه‌وشارستانیانه‌دام له‌وانه خۆپیشاندان،لێ گه‌ر خۆپیشاندانه‌که له ڕه‌وتی ئاسایی خۆی ده‌رچوو، بووه ئاژاوه‌و به مه‌به‌ست ئاڵای تێدا بسوتێنریت و هیتافی منداڵانه‌و ناشیرینی تێدا به‌رزبکرێته‌وه، ئه‌وده‌مه به هه‌موو هێزوتوانام دژی دوه‌ستم. به‌هیچ جۆرێک بۆم هه‌رسناکرێت که‌بۆچی ئاڵای دانیمارکیان له هه‌ولێر سوتاند؟ بۆئه‌و گشت پۆلیس و ئاسایشه که بۆ پاراستنی ڕیپێوانه که له‌وێبوون ڕیگه‌یاندا ئه‌وکاره‌بکرێت؟ ئاخرئه‌وه بۆماوه‌ی 18 ساڵه‌له‌م وڵاته‌م ،دانیمارک به حکومه‌ت و هاوڵاتینه‌وه له یارمه‌تی و هاوکاری به میلله‌ته‌که‌مان به‌ولاوه زیانیان بۆمان نه‌بووه. ئه‌وکاڵفام ونامه‌سئولانه‌ی ئاڵاکه‌یان سوتاند ،ئێمه‌ی کوردی ئه‌م وڵاته‌یان له‌کن دانیمارکیه‌کان شه‌رمه‌زارکرد،هه‌ربۆ ڕۆژی دوایی زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کان نووسیبوویان [له کوردستانیش ئاڵاکه‌مانیان سوتاند] ئاخرئێمه‌ی کوردی دانیشتووی ئه‌م وڵاته چه‌ندین ساڵه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ نیشاندانی وێنه‌یه‌کی جوان وپاکی نه‌ته‌وه‌که‌مان ،وه زۆریش سه‌رکه‌وتووبووین، لێ خۆپیشانده‌رانی هه‌ولێر به چه‌ند کاتژمێرێک ئه‌و وینه‌یان ناشیرین و ته‌ڵخ کرد. ئایا ئه‌وانه‌ی ئاڵای دانیمارکیان سووتاند بیریان چوو، هه‌زاره‌ها خێزانی کورد که‌له‌ده‌ستی ڕژێمه داکیرکه‌رو چه‌وسێنه‌ره‌کان هه‌ڵاتوون له‌م وڵاته به خۆشی وبێ کێشه ده‌ژین و هه‌موو پێداویستیه‌کانی ژیانیان بۆ مه‌یسه‌رکراوه که له‌و وڵاتانه‌ی لێوه هاتوون به‌خه‌ویش نه‌یاندیوه؟ ئایا نازانن که زۆرێک له گه‌نجه‌کانمان لێره له‌زانکۆو جۆره‌ها په‌یمانگادا ده‌خوێنن ودبلۆم و پیشه‌ی هه‌مه‌جۆر به‌ده‌ست ده‌هێنن؟ ئایا نازانن منداڵه‌کانمان لێره چاویانکراوه‌ته‌وه‌و هه‌ست به‌منداڵ بوونی خۆیان ده‌که‌ن و به‌هۆی ئه‌و گرنگیه‌وه که پێیان ده‌ده‌ن چه‌ندین به‌هره‌ی چاکیان تێدا ته‌قیوه‌ته‌وه؟ له‌کۆتایدا ده‌ڵێم ئایا له‌یادیان چوو ئه‌و پاره‌یه‌ی له دانیمارک و وڵاته ئه‌وروپیه‌کانی دیکه‌وه ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌کرێته‌وه به‌شێکه له‌و پاره‌یه‌ی که ژێرخانی ئابووری وڵاتی پێ ده‌گه‌شێته‌وه،وێرای ئه‌مه له‌کاتی خۆیدا یارمه‌تی کریگه‌ر بوو بۆ هه‌زاره‌ها خێزانی که‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاری کورد*؟ ئومێده‌وارم ئێمه‌ی کورد له ئاینده‌دا له‌و مه‌سه‌لانه‌دا که په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندیمانه‌وه هه‌یه ئه‌قڵ له‌بری عاتیفه بکه‌ینه حه‌که‌م ،بۆ ئه‌وه‌ی زیان به خۆمان نه‌گه‌یه‌نین ودۆسته‌کانیشمان زویر نه‌که‌ین. ---------------------------------------------------------- تێبینیه‌کان: *له‌کۆتایی هه‌فتاکاندا ئه‌نوه‌ر ساداتی کۆچکردووی سه‌رۆکی میسر بۆی ده‌رکه‌وت که له ڕیگه‌ی جه‌نگه‌وه مه‌حاڵه خاکه ده‌گیرکراوکانی ولاته‌که‌ی وه‌ربگرێته‌وه،له‌ڕێگه‌ی دانووستانه‌وه زۆرێک له‌و خاکه‌ی بۆ گه‌رایه‌وه ،که له مێژوودا به ڕێکه‌وتنی [کمپ دێڤید] ناسراوه. *له‌ساڵی 1989دا گروپێکی گچکه‌ی چه‌پی دانیمارک هه‌ستان به بڕینی بانکێک له کۆبنهاگن و پاره‌که‌شیان نارد بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان.شایانی باسه له‌و کاره‌دا پۆلیسێکی دنیمارکی گیانی له‌ده‌ستدا. *نووسه‌رێکی یه‌مه‌نی له نووسینێکی شۆخیدا ده‌ڵێت: من له‌به‌ر ته‌نها شتێک دژی ئه‌و بایکۆته ئابووریه‌م چونکه زۆر حه‌زم له که‌ره‌ی دانیمارکیه.خۆگه‌ر بمزانیایه وڵاته‌که‌م یاوڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌ب به‌وجۆره‌ی دانیمارک درووستی ده‌که‌ن بێباک ده‌بووم، به‌ڵام بێگوومانم نه‌ک هه‌ر که‌ره‌که به‌ڵکو پاکه‌ته‌که‌شیان بۆدرووست ناکرێت. *له‌کاتی کۆچڕه‌وه‌که‌دا دانیمارکیش وه‌ک زۆرێک له‌وڵاتانی جیهان پاره‌یان بۆ لێقه‌وماوکان ته‌رخانکرد.جیاله‌وه‌ش ڕێکخراوه مرۆییه‌کان وخه‌ڵکانی دیکه‌ش هه‌ستان به پاره کۆکردنه‌وه. هه‌رله‌وده‌مه‌دا من و براده‌رێکم سه‌ردانی بازارێکی کۆنه‌فرۆشیمانکرد.یه‌کێک له‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد که‌زانی ئێمه کوردین گووتی به‌م کۆنه فرۆشیه چه‌ندهه‌زارکرۆنمان ناردووه‌بۆ کورده ئاواره‌کان و به‌نیازین هه‌ندێکی دیکه‌ش بنێرین.
halabja@ofir.dk
|
|
02/09/2015 |