ڕاونانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی ، |
حاجی ئه‌نوه‌ر ٢٠٠٦/٢/٧ تێڕوانینێک هه‌یه ده‌ڵێت هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه به‌زیانی کۆمه‌ڵگا و بزوتنه‌وه‌ی پێشکه‌وتنخوازی کۆتایی هات ، که کوتومت به‌لای منه‌وه ڕاسته و زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئێسای یه‌کێتی و جارانی کۆمه‌ڵه له مناسه‌باتی جیاجیادا هه‌مان شتیان دووپات کردوه‌ته‌وه . کۆمه‌ڵه به‌گشتی و له‌سه‌رده‌می لێپرسراوه‌تی کاک ئارام‌دا به‌تایبه‌تی میتۆدێکیان جێکه‌وته‌کرد که‌درێژه‌ی کێشا تا چه‌ند ڕۆژێک دوای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان ، میتۆدێک که‌باڵی کێشابوو به‌سه‌ر کوردستاندا ، میتۆدی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و خۆچه‌کدارکردن به‌زانست. زانستی توێژینه‌وه که‌تا ئه‌وکاته به‌هایه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بوو ، به‌ڵام کۆمه‌ڵه کردیه ئه‌رکی هه‌رئێستایی خۆی و کۆمه‌ڵگا . توێژینه‌وه‌کانی کاک مه‌ریوانیش به‌رده‌وامی هه‌مان میتۆده که کۆمه‌ڵه پیاده‌ی ده‌کرد بۆ به‌زیندوی ڕاگرتنی کۆمه‌ڵگاو به‌رده‌وام بوون له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی(مقاوه‌مه) کۆنه‌په‌رستی و دواکه‌وتوی و فاشیزم ، تاڕاده‌یه‌کیش سه‌رکه‌وتوو بوو . ئێستاکه کاک مه‌ریوان ده‌رگیری هه‌مان ئه‌و کێشه‌یه بوو که‌کاتی خۆی کۆمه‌ڵه به‌هه‌موو ئه‌ندامانیه‌وه له‌به‌رامبه‌ر به‌عسدا سه‌نگه‌ریان له جه‌هاله‌ت و دواکه‌وتویه‌تی گرتبوو . بۆیه ئه‌رکی هه‌موو که‌سانێکه ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که ده‌سته‌ڵاتدارن له ئێستای کوردستاندا و خۆیان به‌وه ده‌زانن که ڕۆژێک له ڕۆژان تێکۆشه‌ری سه‌نگه‌ری خه‌بات بوون له دژی کۆنه‌په‌رستی و دواکه‌وتویه‌تی ، پشت بده‌ن به پشتی مه‌ریوانه‌وه ، مه‌ریوانێک که بۆ خۆی قوربانی ده‌ستی یاسا دژه مرۆڤیه‌کان بوو له ڕابوردودا . بێده‌نگی و شانخاڵی کردنه‌وه له‌و به‌رپرسیاره‌تیه‌ش هیچ مانایه‌کی نیه جگه له به‌درۆخستنه‌وه‌ی عیلمانیه‌ت وپێشکه‌وتن خوازی . له‌وه‌ش ئاشکراتر ده‌بێت یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌رک به‌وه بکات که ئه‌م هێرشه نامرڤانه‌یه بۆ سه‌رکاک مه‌ریوان سه‌ره‌تای هێرشێکی چڕتر و گه‌وره‌تره بۆ سه‌ر خۆیان ،که‌سه‌ره‌تاکه‌ی مانۆڕی خۆده‌رخستنه به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵات و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ویسته‌کانیانه به‌رامبه‌ر تاک له ده‌ره‌وه‌ی یاسادا . له‌داهاتوشدا سه‌پاندنی یاساکانی جه‌نگه‌ڵ به‌سه‌رکۆمه‌ڵگاو سڕینه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌کانی تر . هیچ لایه‌نێکیش له نێو ده‌سته‌ڵاتدارێتی ئه‌مڕۆی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ی یه‌کێتی باس له مه‌ده‌نیه‌ت وعیلمانیه‌ت ناکات وله‌لایه‌ن ڕه‌وته ئسلامیه‌کانیشه‌وه به‌پێشه‌نگی ئه‌م میتۆده داده‌نرێت ، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌به‌رپرسانی ناویه‌کێتی بۆ نمونه کاک مه‌لابه‌ختیار به‌وکه‌سه ناسراوه له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌کانه‌وه ، که به‌سود وه‌رگرتن له نفوز‌و ئیمکاناته‌کانی خۆی ، ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له بڵاوکردنه‌وه وبه‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و باس ولێکۆڵینه‌وانه‌ی که سه‌باره‌ت به ئاین ده‌کرێت و له‌ڕابووردوشدا هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر چ به‌شێوه‌ی ترسنۆکانه‌ی تیرۆرستی یان له ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌وه . بۆ ئه‌وه‌ی کار له‌کار نه‌ترازێت وکاره‌ساته‌کانی ڕابووردوو دوباره‌نه‌بنه‌وه و ئه‌رکی سه‌رشانی یه‌کێتی نیشتمانیه ، وه‌ک ، ده‌سته‌ڵات که به‌رپرسه له ژیانی تاک و سه‌روه‌ری یاسا‌و پێشخستنی کۆمه‌ڵگا . وه ڕاستگۆی بوون به‌رامبه‌ر ئه‌و بانگێشانه‌ی که ده‌یکات . |
|
02/09/2015 |