قه‌یرانی موقه‌ده‌سات وفاشیزمی ئیسلامی! |
حه‌مه‌غه‌فور چه‌ند مانگ به‌رله‌ئێستا ڕۆژنامه‌یه‌کی دانیمارکی "یۆڵه‌ندپۆستن" 12 وێنه‌ی کاریکاتێری محمد پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی بڵاوکرده‌وه،هه‌تا دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه له‌ڕۆژنامه‌یه‌کی نه‌رویجیدا له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ڕه‌وت وداروده‌سته ئیسلامییه‌کان خۆیانده‌خوارده‌وه وچڵک وپیسی فاشیستیان ئۆقره‌ی له‌به‌ربڕیبوون. به‌ڵام به‌شوێن سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا شێتگیریی تیرۆریزمی ئیسلامی به‌پاڵپشتی عه‌ره‌بستانی سعودی وکوه‌یت و ووڵاتانی ئیسلاملێدراو به‌ناوی به‌رگری له‌موقه‌ده‌ساتی ئیسلامه‌وه ته‌قییه‌وه وبڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه کاریکاتێریانه‌ی گۆڕی بۆ قه‌یرانێکی جیهانی. به‌م‌جۆره سه‌رله‌به‌ری ماهیه‌تی فاشیستی ئیسلامیان له‌دژی مرۆڤایه‌تی وده‌سکه‌وته‌کانی ده‌رهاویشتۆته‌ده‌ره‌وه. له‌مه‌ککه وئه‌زهه‌ره‌وه تائه‌ندۆنیسیا وپاکستان، له‌ئێران وئه‌فغانستانه‌وه تا ناوجه‌رگه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپایی فاشیزمی ئیسلامی شمشێر ڕاده‌وه‌شێنێ ونه‌عره‌ته لێده‌دا وبانگه‌شه بۆ جه‌نگ وته‌قاندنه‌وه، تیرۆر وملپه‌ڕاندن ده‌کات.ئه‌مه ماهییه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی موقه‌ده‌ساتێکه که به‌شێوه‌یه‌کی کۆمیدی وکاریکاتێری له‌و کاریکاتێرانه‌دا وێناکراون و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌هه‌ڵماڵینی ئه‌م حه‌قیقه‌ته تۆقیوه وشێتگیربووه. له‌هه‌مان کاتدا مه‌ترسییه‌که ویه‌خه‌ی به‌مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵگاکانی گرتووه، به‌ڵام ئه‌مجاره نه‌ک له ئه‌فغانستان وعێراق به‌ڵکو له‌ناو دڵی ئه‌وروپای شارستانیدا هیستریا ده‌یگرێ وده‌بێت له‌به‌رامبه‌ریدا ڕاوه‌ستینه‌وه. ئه‌مه په‌لامارێکی فاشیزمی ئیسلامییه بۆ سه‌ر جوانترین وبه‌نرخترین ده‌سکه‌وتی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی یانی بۆ سه‌ر ئازادی ده‌ربڕین وبیروڕا. مه‌یلی ڕاستڕه‌وی وڕاسیزمی ئه‌وروپاییش له‌م که‌شوهه‌وایه که‌ڵکوه‌رده‌گرێ وده‌یه‌وێ به‌باوه‌شێنکردنی مه‌یلی ڕاستڕه‌وی وڕاسیستی خۆی کۆبکاته‌وه وخۆی بکاته نوێنه‌ری وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌فاشیزمی ئیسلامی. ئه‌م دوو بزووتنه‌وه‌یه هه‌ردوو وه‌کو یه‌ک پیس وخه‌ته‌رن بۆ مرۆڤایه‌تی. مێژووی هه‌ردووکیان به‌ڵگه هه‌ڵناگرن وبۆ مرۆڤایه‌تی ئاشکران. هۆلۆکۆستی سووتاندنی یه‌ک ملیۆن ئینسان به‌به‌هانه‌ی باوه‌ڕبوونیان به‌ئاینی جووله‌که له‌لایه‌ن فاشیزم ونازیزمه‌وه، ملپه‌ڕاندن وکوشتنی خه‌ڵکی سڤیل وژن ومنداڵ وخۆته‌قاندنه‌وه‌ی کوێرانه‌ی تیرۆریزمی ئیسلامی په‌ڵه‌ی ڕه‌ش وچڵکنن به‌نێوچه‌وانی ئه‌م بزووتنه‌وانه‌وه. سه‌رده‌رهێنانه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه گانگسته‌ریزمانه له‌ڕووی فیکری ومێژووییه‌وه قه‌رزاری پاشکشه‌کردنی سۆشیالیزم وشۆڕشی ئۆکتبه‌ر وئینته‌رناسیوناڵی کۆمۆنیستی کرێکارییه.به‌ڵام ئایا جیهانی شارستانی وسکۆلاریزم له‌کوێی ئه‌م هاوکێشه‌دا ڕاوه‌ستاوه! ته‌نها ئه‌و ده‌توانێ به‌ربگرێ به‌مه‌ترسی هه‌ردوو کیان. وه‌نوێنه‌ری جیهانی شارستانی بێ وبه‌رگریبکات له‌ده‌سکه‌وته‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی وسه‌عاده‌تی ئینسان بکاته سه‌رله‌وحه‌ی هه‌نگاوه‌کانی.
به‌جیا له‌هه‌ر ئاستێک له وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژئاوایی له‌سه‌ر ڕێباز وپێشڕه‌وی وڕادیکاڵیزمێک که شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ڕه‌نسی به‌دیاری بۆ ئه‌وروپای هێنابوو، له‌ڕێگه‌ی شکستپێهێنانی ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌قی کڵێسا‌ی مه‌سیحییه‌ت ودامه‌زراندنی سکۆلاریزمه‌وه له‌جێگایدا، له‌سه‌ر ده‌ستی سیاسه‌تی ڕاستڕه‌وانه‌ی ئه‌حزاب وده‌وڵه‌تانی حاکم له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا، به‌ڵام قووڵی وئاسه‌واری کاریگه‌ری ئه‌و شۆڕشه وده‌سکه‌وته‌کانی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژئاواوه له‌پاڵ مۆرکی سۆشیالیستی وده‌سکه‌وته عه‌زیمه‌کانی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری ڕووسیادا، پایه‌ی سه‌ره‌کی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ومۆدێرنیزمه وژیانی ڕۆژئاواییه، وله‌هه‌مان کاتدا مه‌یل وئاره‌زوویه‌کی به‌رفراوانیشه به‌پانتایی جیهان. وه‌ڕۆژنامه‌ی "یۆڵه‌ندپۆستن"یش وه‌کو موماره‌سه‌یه‌کی هه‌ره نۆرماڵی ئازادی ده‌ربڕین وبیروڕا له‌ووڵاتێکی وه‌کو دانیمارکدا وێنه‌ی کاریکاتێری محمد بڵاوده‌کاته‌وه. ئه‌م ئازادییه وموماره‌سه‌کردنی به‌هیچ جۆرێک په‌یوه‌ندی نییه به هیستریا وهاتوهاواری ره‌وت وده‌سته‌وتاقمه ئیسلامییه‌کانه‌وه. به‌ڵکو له‌چوارچێوه‌ی ئازادی ده‌ربڕین وڕه‌خنه‌دایه وجوانترین وشیاوترین سیمای ئازادانه‌ی ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆی تاکه له‌نه‌خشاندنی ئاینده‌ی خۆی وکۆمه‌ڵگاکه‌یدا‌و سه‌ره‌تاییترین مافیشه.
باڵاکردنی فاشیزم وتیرۆریزمی ئیسلامی به‌درێژایی ده‌یان ساڵ له‌پاڵ هاوکاری بێدریغی ووڵاتانی ئه‌وروپایی وبه‌دیاریکراویش به‌شوێن مه‌یدانپه‌یداکردنیانه‌وه له‌عێراقدا به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌مریکاوه به‌دوای 11 سێپتێمبه‌ردا له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌هۆی پیاده‌کردنی سیاسه‌تی فره‌کولتووریه‌وه له‌ناوجه‌رگه‌ی ووڵاتانی ئه‌ورووپاییدا وه‌سیاسه‌تی گتۆسازکردن وپێکهێنانی ناوه‌ند وکه‌شوهه‌وای ئیسلامی وڕۆژهه‌ڵاتی وخۆییه‌وه، به‌رده‌گرن به تێکه‌ڵبوونی جالیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ وکولتووری کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌وروپاییدا. ئه‌مه‌ی که ئیسلامی سیاسی ده‌توانێ چاپکردنی وێنه‌ی کاریکاتێری محمد بگۆڕێ بۆ قه‌یرانێکی جیهانی، ڕیشه‌ی به‌ته‌نها له‌ماهییه‌ت وتوانا وڕه‌ونه‌قێکدا نییه که بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌تایبه‌تی به‌شوێن 11سێپتێمبه‌ردا. به‌ڵکو سه‌رچاوه‌ی له هه‌ل ومه‌رجێکدایه که‌جیهان به‌دوای ئه‌و کاره‌ساته‌دا تێیکه‌وتووه، یانی له کۆنه‌په‌رستییه‌کی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیدایه که‌ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایی ڕۆژانه وبه‌رده‌وام له‌ناو کۆمه‌ڵگاکانی خۆیاندا وله‌ئاستی جیهانیشدا به‌رهه‌م وبه‌رهه‌می دێننه‌وه. مه‌سه‌له‌ی کێشانی وێنه‌ی کاریکاتێری محمدی ئیسلام شتێکی نوێ نییه وخودی په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلام محمدیان له‌لا ئه‌فسانه‌یه‌ک بووه و وێنه‌یان‌کێشاوه. سه‌یری ئه‌م لینکه بکه‌ن ده‌بینن ده‌یان وێنه‌ی کاریکاتێری پێغه‌مبه‌ر له‌لایه‌ن خودی ئیسلام وئیسلامییه‌کانه‌وه کێشراون به‌پێی مێژوو، http://www.zombietime.com/mohammed_image_archive. ساڵانێکه ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایی وناوه‌نده‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یان باس وتوێژینه‌وه ده‌رباره‌ی ئیسلام وڕه‌وته‌کانی ئه‌نجامده‌ده‌ن، وهه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان که‌له‌ناو ڕووبینای سیاسی کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژئاوادا جێگای بۆ بکه‌نه‌وه. له‌چاوی ده‌وڵه‌تان وده‌زگای فیکری کۆمه‌ڵی ڕۆژئاواوه جالیه‌ی کۆچ‌کردوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وجیهانی عه‌ره‌بی وه ووڵاتانی ئیسلاملێدراو هه‌موو موسڵمانن، وه‌مه‌لا وئاخوند وئیمام وناوه‌نده ئیسلامییه‌کان وه‌کو نوێنه‌رانی ئه‌م خه‌ڵکه سه‌یرده‌کرێن وله‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانیانه‌وه مراجه‌عه‌یان پێده‌کرێت وبه‌ڕه‌سمییانده‌ناسن. کۆچ‌کردوان به‌موسڵمان داده‌نرێن، له‌کۆمه‌ڵگا دایانده‌بڕن، ده‌یانخه‌نه ژێرده‌ستی کۆنه‌په‌رستانی ئیسلامیی وگرووپه‌کانیانه‌وه، وه‌له‌ده‌سکه‌وته پێشڕه‌وه‌کانی مرۆڤایه‌تی بێبه‌شده‌کرێن، وه‌له‌و گتۆوانه‌دا زیندانی ده‌کرێن که‌ئیسلام به‌ڕێوه‌یانده‌بات! مناڵان له‌مه‌دره‌سه وموحیته ئیسلامیه‌کاندا مێشکیان ده‌شۆرێته‌وه وژنان له‌ترسی فه‌رهه‌نگی پیسی ئیسلامی باو له‌ناو گتۆکاندا نا‌وێرن موماره‌سه‌ی ئازادییه ئاساییه‌کانی کۆمه‌ڵگابکه‌ن! ئه‌م بارودۆخه جێگاوڕێگایه‌کی وای داوه به‌ئیسلامییه‌کان له‌ووڵاتانی ڕۆژئاواییدا که‌وه‌کو نوێنه‌ری په‌نابه‌ران وکۆچکردووان، خواسته‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وه‌کو خواستی کۆچکردووان له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگا وده‌وڵه‌ته‌کاندا ڕابگرن و وه‌کو نوێنه‌ری ئه‌وان به‌ڕه‌سمی بناسرێن. هێزه ڕاسیسته‌کانیش که‌ڵک له‌م بارودۆخه وه‌رده‌گرن وهه‌ستی دژی کۆچکردووان و"بێگانه" ده‌ووروژێنن وله‌سه‌ر پشتی مه‌یلێکی دژه‌ڕاسیستی درۆزنانه به‌ناوی فره‌کولتووریه‌وه ده‌یانه‌وێ مه‌یدانی زیاتر بدرێ به‌ئیسلامییه‌کان.
جیهانی شارستانی ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر به‌م هێرش وپه‌لاماره‌ی فاشیزمی ئیسلامی وڕه‌وتی ڕاستڕه‌و وڕاسیستی ئه‌وروپاییدا بۆ سه‌ر ماف وبه‌ها وده‌سکه‌وته جیهانیه‌کانی ئینسانییه‌تی ئه‌مڕۆدا بووه‌ستنه‌وه. ده‌بێت هێرشێکی سیاسی وفیکری به‌ربڵاو بکرێته سه‌ر ئیسلام وده‌سته‌وتاقمه‌کانی. ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر به‌هێرشی ئه‌م بزووتنه‌وه گانگسته‌ریزمه‌دا به‌رگریبکرێت له‌ئازادی ده‌ربڕین، له‌ئازادی به‌یان وچاپه‌مه‌نی. نابێ سازش وسازان به‌ناوی ئێمه په‌نابه‌ران وکۆچکردووانه‌وه له‌لایه‌ن هیچ که‌س ولایه‌نێکه‌وه سه‌ربگرێ له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌کاندا. هه‌ر جۆره سه‌رکه‌وتنێکی ئیسلامی سیاسی وتاقمه‌کانی له‌ئه‌وروپا به‌هاوکاری ده‌وڵه‌تان وئه‌حزابی ڕاستڕه‌وی ڕاسته‌وخۆ به‌زه‌ره‌ری به‌ره‌ی ئازادیخوازی ودژی ئیسلامی له‌ووڵاتانی ئیسلاملێدراودا ته‌واوده‌بێت. وه‌ستانه‌وه وسه‌نگه‌ربه‌ندیکردن له‌به‌رامبه‌ر ئیستیبدادێکی سیاسی‌دا که‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ئاستی جیهاندا به‌رپایکردووه له‌ڕێگه‌ی درووست‌کردنی ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه‌ی ئێستاوه له‌ووڵاتانی ڕۆژئاواییدا، نه‌ک هه‌ر دیفاعه له‌ئازادیخوازی وماف وبه‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ڕۆژئاوا وله‌ئاستی جیهانیشدا، به‌ڵکو کۆمه‌ک ده‌کات به‌خه‌باتی خه‌ڵکی ئازادیخواز وبه‌ره‌ی مه‌ده‌نییه‌ت وڕادیکاڵیزمی کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وجیهانی عه‌ره‌بی و ووڵاتانی ئیسلاملێدراو له‌پێناوی ئازادی وسکۆلاریزمدا. ئه‌گه‌ر تیرۆریزمی ئیسلامی بتوانێ له‌ڕۆژئاوادا ئازادی ده‌ربڕین وبیروڕا به‌رته‌سککاته‌وه، ئه‌وسا ده‌ستیان ئاوه‌ڵاتر ده‌بێت له‌کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتیدا بۆ سه‌رکوتی ئازادییه‌کان وتیرۆری ئازادیخوازان.
وه‌ڵامی سه‌ره‌کی ویه‌كلاکه‌ره‌وه بۆ ئه‌م په‌لاماره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا چه‌قیبه‌ستووه. ژیانی هاوچه‌رخ وئه‌مڕۆژیی کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، مه‌یلی پرۆڕۆژئاوایی ومۆدێرنێته‌ی لاوانی کوڕ وکچ وژنان وئازادیخوازانی، شێوه‌ی به‌رگپۆشین وته‌رزی هه‌ڵسوکه‌وتی باو وپه‌سه‌ندکراوی خه‌ڵکی له‌م ووڵاتانه‌دا، مۆری پووچیی وبێبایه‌خیی وگاڵته‌جاڕی خۆی کوتاوه به‌کۆنه‌په‌رستیی ئیسلامی وسوننه‌ت وموقه‌ده‌سات وفره‌وێژییه‌کانی ئیسلام وبزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه. به‌ر له‌چه‌ند ساڵ له‌ژێر ڕکێفی ئیستیبدادی ڕژێمی به‌عسدا بووله‌کوردستان پێشوازییه‌کی بێوێنه کرا له‌کتێبه‌که‌ی عه‌بدول خاله‌ق معروف(ئاده‌میزاد له‌ته‌رازووی ژیریدا). شێوه وته‌رزی ژیانی مۆدێرنی خه‌ڵکی عێراق ڕژێمی به‌عسی ته‌نگه‌تاوکردبوو بۆیه ده‌ستیگرت به‌کۆنه‌په‌رستی ئیسلامییه‌وه وحه‌مله‌ی ئیمانیی ده‌سدایه به‌گوێره‌ی سوونه‌ته‌کانی ئیسلام به‌سه‌رپه‌ڕاندنی ژنانی ئازاده به‌ناوی له‌شفرۆشی وشه‌ره‌فه‌وه به‌رامبه‌ری وه‌ستایه‌وه. ساڵی 1995 بڵاوبوونه‌وه‌ی ووتارێکی ڕه‌خنه‌یی (ڕێبوار ئه‌حمه‌د) له‌ئیسلام وپێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌بڵاوکراوه‌ی (بۆپێشه‌وه)دا له‌لایه‌ن خه‌ڵک وبه‌ره‌ی سکۆلاری کۆمه‌ڵگاوه باوه‌شی بۆکرایه‌وه وخه‌ڵکی خۆیان ئه‌و ژماره‌یه‌ی بۆپێشه‌وه‌یان چاپده‌کرده‌وه وده‌ستاوده‌ست بڵاویانده‌کرده‌وه. به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک کتێبه‌که‌ی (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) به‌ناوی (سێکس، شه‌رع وژن له‌ئیسلامدا) دوو جار له‌چاپدرایه‌وه و‌ئێستا به‌شوێن ئه‌م شاڵاوی تاریکی وقینله‌دڵیه‌ی ئیسلامییه‌کان به‌ڕێیانخستووه به‌به‌هانه‌ی وێنه کاریکاتێره‌کانی محمدیانه‌وه، له‌کوردستانیش ئیسلامییه‌کان هه‌ڵتۆقیونه‌ته‌وه وده‌یانه‌وێ به‌فتوای کوشتنی (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) له‌ئاستی کۆمه‌ڵگادا په‌یوه‌ستببن به‌م شاڵاوه ژه‌نگاوییه ئیسلامییه‌وه و ئه‌م ته‌وژمه دژی ئیسلامییه له‌کوردستان به‌رته‌سککه‌نه‌وه.
ڕه‌خنه له‌ئایین، وه‌له‌فیکر وئایدیۆلۆژیای ئایینی ئیسلام له ڕۆژئاوادا نوێنه‌ری ڕه‌سمی نییه. چه‌پ وڕاستی جێکه‌وته له‌ڕۆژئاوادا موخالیفی ئه‌م ڕه‌خنه‌یه وهه‌ر‌ڕه‌خنه‌یه‌ک‌ن له ئایینی ئیسلام وموخالیفی ئه‌م ئازادی ده‌ربڕین وبیروڕایه‌ن. ئازادییه‌کان وده‌سکه‌وته‌کانی مرۆڤایه‌تی بۆ بۆرژوازی کۆنه‌په‌رستی ڕۆژئاوایی بایه‌خ وبه‌های نییه. ڕه‌وت وباڵه‌کانی چه‌پ وڕاستی بۆرژوازی ڕۆژئاوا هه‌ریه‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ستیانخستۆته ناو ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌وه وسه‌رقاڵی پا‌یه‌ماڵکردنیانن. ته‌نها ڕه‌وتی سکۆلاریستی سۆشیالیستی ده‌توانێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م په‌لاماره ئیسلامییه وئه‌م کۆنه‌په‌رستییه جیهانییه‌دا بۆ سه‌ر ماف وئازادی وده‌سکه‌وته‌کانی ئینسانییه‌ت بووه‌ستێته‌وه. 7-2-2006
|
|
02/09/2015 |