خه‌ڵك نایه‌نه سه‌رجاده |
حه‌مه‌كاكه‌ڕ‌ه‌ش چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم یاری به‌هه‌ست و بڕوا‌و بیركردنه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك بكرێت به‌هه‌ربه‌هانه‌یه‌كه‌وه بێت ، به‌هه‌مان شێوه بڕوام به‌وه‌نییه ئازادی هیچ كه‌سێك بكه‌وێته به‌ر په‌لامارو ژیانی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێبكرێت. ئه‌مڕۆ ده‌بینین خه‌ڵك ده‌ڕژێنه سه‌رجاده‌و توڕه‌یی و ناره‌زاییان لێده‌ڕژێ و داوای كوشتن و دادگایی كردنی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌كه‌ن له‌سه‌نۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه كه نوسه‌رله‌كتێبێكدا تابۆكانی شكاندووه‌و قسه‌ی له‌سه‌ر بڤه‌كان كردوه ، من لاریم له‌هاتنه سه‌ر جاده‌ی خه‌ڵك نییه‌و به‌دیارده‌یه‌كی ته‌ندروست و جوانی ده‌زانم ئه‌گه‌ر ده‌ستی گروپ و لایه‌نێكی له‌پشته‌وه نه‌بێ و ئه‌و هاتنه سه‌رجاده‌وئاپۆرای توڕه بوونه بۆ وشیاری خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه‌و خستنه به‌رچاوی قه‌باره‌و ده‌نگوڕه‌نگی گروپه ئیسلامییه‌كان نه‌بێت بۆترساندنی نه‌یاره‌كانیان. گه‌روانییه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه‌و ئازاد‌و پێشكه‌وتوه‌و تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به‌هه‌ستیارییه‌وه دێنه سه‌رجاده‌و ڕوبه‌ڕوی هه‌موو ناعه‌دالی و گه‌نده‌ڵی و پێشێلكارییه‌ك ده‌بنه‌وه‌و وه‌ك ئاله‌تێك بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی تاقم و گروپێك یارییان پێناكرێت بۆده‌بێت له‌هه‌مبه‌ربڵاو بوونه‌وه‌ی كتێبێك به‌یه‌كگرتوویی بێنه سه‌رجاده‌و هه‌ست به ترسناكی ناوه‌ڕۆكی ئه‌وكتێبه‌بكه‌ن ،به‌ڵام سرودی نه‌ته‌وه‌یی كورد هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ده‌درێت خه‌ڵك نایه‌نه سه‌رجاده . ماده‌ی 58 پشتگوێ ده‌خرێ خه‌ڵك نایه‌نه سه‌رجاده ، داهاتی ووڵاتێك ته‌خشان و په‌خشان ده‌كرێت خه‌ڵك نایه‌نه سه‌رجاده ، شێخ زانایه‌ك دێت و سه‌رده‌بڕیت خه‌ڵك نایه‌نه سه‌رجاده، فایلداره‌كان فایله‌كانیان ده‌دره‌وشێته‌وه‌و هه‌رگه‌وره‌و سه‌روه‌رن خه‌ڵك نایه‌نه سه‌رجاده ، ساڵانێك ئیداره‌كان یه‌ك ناگرنه‌وه خه‌ڵك نایه‌نه سه‌رجاده ، ئێستایش دیله‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ دیارنین خه‌ڵك نایه‌نه سه‌رجاده ، گه‌نده‌ڵی خه‌ڵكی شێتكردووه خه‌ڵك نایه‌نه سه‌رجاده ، ساڵانێك شه‌ڕی ناوخۆبوو خه‌ڵك نه‌هاتنه سه‌رجاده ،ئه‌نفال چییه‌كان كوڕی حیزبن خه‌ڵك نایه‌نه سه‌رجاده ، هاورده‌كان هه‌رخاوه‌ن ماڵن خه‌ڵك نایه‌نه سه‌رجاده ،ئاواره‌كان هه‌رئاواره‌ن خه‌ڵك نایه‌نه سه‌رجاده ، به‌عسیه‌كانی دوێنێ ئیمانداران و موجاهیدانی ئه‌مڕۆن خه‌ڵك نایه‌نه سه‌رجاده، ئیستا دڵنیام خه‌ڵكی ئێمه فێری ئه‌وه‌نین بێنه سه‌رجاده ئه‌وه حیزب وگروپه‌ئیسڵامییه‌كانن دێنه سه‌رجاده .
|
|
02/09/2015 |