ئه‌و موسوڵمانانه‌ی له سایه‌ی عه‌وله‌مه‌دا ئه‌ژین . . ! |
زۆر به‌ساده‌یی و زۆر به‌کورتی . . زۆر جوانه ئه‌و په‌نده‌ی که‌ده‌ڵێ ( ئه‌وکانی یه‌ی ئاوی لێ ده‌خۆیته‌وه به‌ردی تێ فڕێ مه‌ده ) . مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌سایه‌ی هه‌ر سیستمێک ژیانی خۆت و ماڵ و منداڵت به‌ڕێوه چوو وه‌به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆت له‌وشوێنه‌دا ژیای ته‌نها ئه‌تووانی ڕه‌خنه‌ی لێبگری به‌ڵام جنێودان و به‌کارهێنانی ووشه‌ی ناشرین له‌که‌سایه‌تی خۆت که‌م ده‌کاته‌وه . به‌چاکی بیرمه له‌هاوینی ساڵی 1996 سه‌فه‌رێکی زۆر خۆشم کرد له کیڤه‌وه که پایته‌ختی ئۆکرانیایه (ئۆکراینه) بۆ هۆڵه‌ندا بۆ شاری دانهاخ و ئوتریخت . زۆر شوێنی گه‌شت و گوزاری و کتێبخانه‌و مێژوو شارستانی یه‌تی ئه‌و ووڵاته‌مان بینی وه‌هه‌روه‌ها گه‌لێک خه‌ڵکی جیاوازی ووڵاتانی دیشمان بینی . زۆربه‌ی ئافره‌تی ئه‌و ووڵاته سه‌ریان سفر بوو که‌چی زۆربه‌ی پیاوه‌کانیان پرچیان درێژ‌و گواره‌یان له‌گوێدابوو گه‌نجه‌کانیش به‌کچ و کوڕه‌وه ئه‌ڵقه‌یان به‌لوت و برۆو ناوکه‌وه بوو به‌ڵام بێ کێشه هه‌موو که‌س ڕێزی یه‌کترو بیروڕای یه‌کتریان ئه‌گرت له‌سه‌ر هاوکێشه‌یه‌ک ئه‌ژیان که مرۆڤ ئازاده‌و چۆن ئه‌پۆشێ و چۆن ئه‌نۆشێ خۆی به‌رپرسی خۆیه‌تی ته‌نها کارنه‌کاته سه‌ر ژیانی خه‌ڵک و زویریان نه‌کات . ئه‌وه‌ی که‌زۆر خۆشحاڵی کردم له‌زۆربه‌ی سه‌فه‌ره‌کانمدا له‌ناو هۆڵه‌ندا له‌شه‌مه‌نده‌فه‌رو پاسدا زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته‌م ده‌دی خه‌ریکی کتێب خوێندنه‌وه بوون وه‌ئه‌گه‌ر دووکه‌س به‌یه‌که‌وه قسه‌یان بکردایه زۆر به‌هێمنی ئه‌دوان بۆئه‌وه‌ی یه‌کێکی تر زویر نه‌بێت شتێکی تر که‌په‌یوه‌ست بوون پێوه‌ی پاکوته‌میزی بوو وه‌ک له‌ناو ئۆتۆمۆبیل یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌م ئه‌بینی شتێک فڕێ بدرێته سه‌ر شه‌قامه‌که . سه‌ر شه‌قامه‌کانیش هه‌ر چه‌ند مه‌ترێک و ته‌نه‌که‌یه‌کی ڕه‌ش بۆ خۆڵ دانرابوو پرسیارم کرد که‌بۆ ڕه‌نگیان ڕه‌شه؟ ووتیان ( ته‌نها ئه‌و ڕه‌نگه ئه‌گونجێ و دیمه‌نی شه‌قامه‌که ناشرین ناکات . . ! ) به‌زه‌ییم به‌خۆمدا هاته‌وه چونکه نیشتمانه نه‌گبه‌ته‌که‌ی من خاوه‌نێکی نی یه که‌تۆزێ چاڵ و چۆڵی جاده‌کان پڕکاته‌وه . ماوه‌ی چوارده ڕۆژ له‌و ووڵاته مامه‌وه‌و دوو ڕۆژی کۆتایشی چووم بۆ ئه‌مستردام که‌پایته‌ختی ووڵاته‌که‌یه به‌ڵام به‌لامه‌وه سه‌یربوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گوێم له‌هۆرنی ئۆتۆمۆبیل نه‌بوو ئه‌توانم بڵێم ته‌نها دووهه‌فته‌یه‌ک بوو له‌ژیانمدا که حه‌بی سه‌رئێشه‌م به‌کارنه‌هێنا به‌ڕاستی زۆر به‌باشی هه‌ست به‌مرۆڤ بوونیان ده‌که‌یت وه هه‌ست به‌جیاوازی ده‌که‌یت له‌نێوان مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادا به‌و جیاوازی یه بچوکانه‌ی سه‌ر شه‌قام و بازاڕیان . به‌ڵام ئایا چی ده‌بینی له‌ژیانی خۆیی و تایبه‌تی که‌له‌فه‌نتازی ژیان و سیستمی به‌کارهێنانی گووڵ و ڕێزگرتنی ڕۆژه‌تایبه‌ته‌کانیاندا ؟ ئه‌و جیاوازی یه زۆره .. ! ئه‌وه‌ی که‌خۆشحاڵی کردم کۆمه‌ڵێک له‌په‌ناهه‌نده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی و کورد له‌و ووڵاته‌دا ئه‌ژین و منداڵه‌کانیان فێری ئه‌و سیستمه فه‌نتازی و یاسایی یه‌ی ئه‌وێ ده‌بن . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ناڕه‌حه‌تی کردم له‌په‌نابه‌ران زۆربه‌ی ئه‌و له‌چک به‌سه‌رانه‌و ڕیشداره‌کان بوو که‌له سایه‌ی ئه‌و سیستمه‌دا ئه‌ژین و ئۆتۆمۆبیل و ناوماڵ و سه‌فه‌ری خۆش و . . هتد . له‌باتی به‌چاکه باسیان بکه‌ن و ئه‌جریان بده‌نه‌وه زۆر به‌داخه‌وه به‌کافرو بێ دین له‌قه‌ڵه‌میان ئه‌ده‌ن یان به‌حه‌ڵاڵ و حه‌رام ناویان ده‌به‌ن . ڕاسته ووتویانه کانی یه‌ک ئاوت لێ خوارد به‌ردی تێ فڕێ مه‌ده .
م . حه‌مید عه‌زیز M_Hamidaziz@hotmail.com
|
|
02/09/2015 |