نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ جوانی و  مێژووی خۆی پیشان ئه‌دات  . . .   !

          

بۆ ئه‌وه‌ی جوانی له‌سبه‌ینێدا ژیان بێت و مێژویه‌کی میهر به‌پێنوسی خۆشه‌ویستی بنوسینه‌وه‌ ،   پێویسته‌ ڕێزله‌هه‌موو بونه‌وه‌رێک و خۆمان بگرین  .  

مرۆڤ زانیاری له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی دی به‌ڕێگای کتێب یان ڕاگه‌یاندن یان تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا په‌یدا ده‌کاو ده‌بینێ یان به‌ڕاده‌یه‌کی که‌م ده‌ماو ده‌م مێژوو ئه‌گێڕ درێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌یان خاڵێکی لاوازه‌ چونکه‌ ده‌ماو ده‌م به‌ڵگه‌کان لاواز ده‌کات  .

ئێمه‌ له‌باری کتێبی و نوسراوی مێژویی یه‌وه‌ له‌ڕوی کتیبخانه‌ی جیهانی یه‌وه هه‌ژارین که‌واته‌ ئێمه‌ ناوێک و شارستانیه‌تێک شک نابه‌ین به‌و جۆره‌ی که‌ نه‌ته‌وه‌کانی دی هه‌یانه‌   ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ‌  

یه‌که‌م _  ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ژێر ده‌ستی و نه‌فامی و زاڵمی دوژمنانی کورد  .

دووه‌م _   به‌شێکیشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دواکه‌وتوویی خۆمان  .

ئێستا هه‌لێکی مه‌زنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان به‌ جیهان بناسێنین چونکه‌ ڕاگه‌یاندنی جیهانیمان هه‌یه‌ که‌ هه‌م که‌ناڵی ئاسمانی یه‌ و هه‌م ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی یه‌  ،  زۆر ئاسانه‌  پێیان بڵێین ئێمه‌یش نه‌ته‌وه‌ین وه‌ک و  ئێوه‌  ،   به‌ڵام دوژمنان نه‌یان هێشتووه‌ سه‌ر له‌هێلکه‌ بێنینه‌ ده‌رێ   .

که‌چی به‌داخه‌وه‌ وه‌ک و ئازادین و  بڕیار خۆمانین که‌چی  ڕاگه‌یاندنمان له‌ئاستی زۆر نزمدایه‌  ،  بێجگه‌ له‌باری دیکۆرو کارمه‌ندو به‌رنامه وه‌  . .   هتد  . . ‌  ‌لاوازه‌  ،  خه‌ریکه مێژویه‌کی ته‌ته‌ریانه‌  تۆمار ئه‌که‌ن له‌نێو چاوانی بێ گوناهیماندا  . 

بنه‌ڕه‌تی بابه‌ته‌که‌ نه‌خۆشی ( ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یه‌ ) به‌هۆی ئه‌م بابه‌ته‌‌وه‌ خه‌ریکه‌ به‌ناشرینی وێنه‌مان ئه‌ده‌ن به‌ جیهان و که‌گوایه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ فیکرو  سۆزین  .

به‌ڕاستی دیمه‌نێکی ناشرین و نا مرۆیی یه‌ که‌کاتێک ئه‌و په‌له‌وه‌ره‌ به‌سه‌زمانه‌ ئه‌گرن و هه‌ر به‌زینویی ئه‌یخه‌نه‌ ناو گوێنی یه‌وه‌و دووایی ئه‌یخه‌نه‌ ژێر گڵ و به‌ شۆڤڵێک دایده‌پۆشن  . 

به‌ڕاستی ئه‌وه‌ کارێکی بێ هه‌ستی و بێ به‌رنامه‌یی یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وکاره‌ که‌له‌که‌ناڵێکی سه‌ته‌لایتی یه‌وه‌ په‌خش ده‌کرێت و‌ هه‌موو جیهان ده‌یبینێت  .

که‌دێته‌ سه‌ر قسه‌و باس خۆمان به‌یه‌که‌م نه‌ته‌وه‌ی ئه‌م دنیایه‌ ئه‌زانین بۆ تێگه‌یشتن و شارستانی یه‌ت و کاری مرۆیانه یه‌که‌مین و له‌پێشی پێشه‌وه‌ ،  به‌ڵام داخه‌که‌م  به‌کرده‌وه‌ لاوازین  .   که‌س هێنده‌ی ئێمه‌ باش نی یه‌  ،  که‌س هێنده‌ی ئێمه‌ موسوڵمان نی یه‌  ،  که‌س هێنده‌ی ئێمه‌ مێژووی جوان نی یه‌  هه‌مووی به‌ده‌م و شه‌فه‌وی  به‌ڵام که‌دێیته‌ سه‌ر مێژوو لاپه‌ڕه‌یه‌ک به‌کرده‌وه‌ نابینی  .  خه‌ریکه‌ نه‌ته‌وه‌کانی تر سڵمان لێده‌که‌نه‌وه‌ واسه‌یرمان ده‌که‌ن که‌ مێژومان هه‌رخوێن بوبێ و پێنوسێکی موحیببه‌تمان نه‌بوبێ  .

به‌داخه‌وه‌ ویژدان و چاکه‌ به‌باسکردن نی یه‌ به‌ڵکو به‌کرده‌وه‌یه‌و به‌ئیش کردنه‌ بۆی  ،  هه‌ر مرۆڤێکیش ڕێز له‌ بوونه‌وه‌رو په‌له‌وه‌رو ئاژه‌ڵان نه‌گرێ بوونی مرۆڤ بوونی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات  .   ‌  ‌ ‌

نه‌ته‌وه‌ پێشکه‌وتووه‌کانی دنیا په‌له‌وه‌رو ئاژه‌ڵ به‌ئه‌ندامی خێزانه‌که‌یان ده‌هێننه‌ ژماردن

وه‌ک مرۆڤێک ڕێزی ده‌گرن ،  ئێمه‌ش پێویسته‌ خۆمان فێرکه‌ین ڕێز له‌مرۆڤ و ئاژه‌ڵان  بگرین بۆئه‌وه‌ی مێژووی سبه‌ینێمان جوانتر که‌ین  .

 

                         م . حه‌مید عه‌زیز

                   M_Hamidaziz@hotmail.com 

    

 

           

 

02/09/2015