موسوڵمانان بۆ کاریکاتێرێک چی ئه‌که‌ن  . .  ؟ 
که ‌کوردستان قیامه‌ت و تابلۆیه‌ک بوو له‌ سووتان  ،   بۆ  ده‌ریایه‌ک بوون له کوێری   ؟؟  .

 

چونکه‌ پێنوسی درۆ هه‌ر درۆ ئه‌نوسێ  ،  بیری ئه‌چێته‌وه‌ که‌ چی نوسیوه‌   . .  !  ئای چه‌ند مێژوویه‌کی ڕه‌شتان هه‌یه‌ ،  دنیایه‌کن له‌ شمشێرو ئاسمانیشتان سوره‌ له‌خوێن به‌رچاویشتان ئاوێکی پیسی لیخنه‌  ده‌بێ گلێنه‌ی ئێوه‌ چۆن بێت و چی ببینێت  ؟ له‌وه‌ناچێ جوانی یه‌کان ناشرین نه‌بن له‌چاوتانا به‌ڵام ته‌می هۆش و به‌ڵخی بنی ده‌ماغتان نه‌هێڵێ ،  له‌و ئه‌شکه‌وتی بێ عیلمی یه‌ هه‌ر خه‌ریکی وانه‌ی ڕق و کینه‌ بنۆشن خوایه‌ک که‌ خۆی ئازادی به‌به‌شه‌ردا که‌خۆی ئه‌م ژینه‌ی کرد به‌ شانۆیه‌ک و ڕۆڵی جوان و خراپ بینین سه‌ربه‌ستی بێت ،  که‌چی بێئیشێکی وه‌ک و ئێوه‌ له‌نیوه‌ی شانۆکه‌دا میللی شمشێره‌ کۆنه‌که‌ی باپیرانتانمان لێ ئه‌هێننه‌وه‌و ده‌مان کوژن که‌چی ئه‌گه‌ر یه‌کێکی تر که‌سێ بکوژێ ئه‌ڵێن حه‌ڕامه‌ قه‌تڵه‌ خوا لێی خۆشنابێت  .    

ئه‌وکتێبه‌ی دێڕه‌کانی سه‌روچاوم ماندوو بکاو بۆنی ئێوه‌ی لێبێت من دایده‌خه‌م  . ئێوه‌ش وابکه‌ن چونکه‌ ئێمه‌ شتێک له‌گه‌ڵ ویستمان نه‌بێت نایخنکێنین ، فه‌توای سڕینه‌وه‌ی بۆ ده‌رناکه‌ین ،  هه‌موو که‌سیش ئازاده‌ که‌ چی ئه‌خوێنێته‌وه‌  .   به‌ڵام تۆ ئه‌ی نه‌خۆش له‌گه‌ڵ شمشێری خوێنا له‌دایک بوویت به‌و شمشێره‌ش سه‌رمان ئه‌بڕی  ،  ئه‌بی به‌خاوه‌نی دنیایه‌ک  شانازی که‌ مرۆڤێک سه‌رببڕی چی یه‌ ئه‌و غه‌رقی تنوکی یه ئه‌و تاریکی یه‌  ؟ ئه‌ی بۆ شه‌وو ڕۆژو جوانی هه‌یه  ،  ئه‌ی بۆ جنس و حه‌زو خۆشه‌ویستی هه‌یه‌  ، ئه‌ی بۆ خۆشی و پێکه‌نین و سه‌ما هه‌یه‌ ، ئه‌ی بۆ موحیببه‌ت و میهرو سۆز هه‌یه‌ لای تۆ چی یه‌ واتای بوونی بوونه‌وه‌ره‌کان چی ئه‌به‌خشێ  ؟  هه‌ر ئه‌و خوایه‌ بۆی نه‌کردوی جوانی له‌ دڵ یان پاکی یه‌ک له‌ چاوو خوێن یان تۆ سروشتی نیت و نه‌خۆشی  ، ئه‌ته‌وێ ده‌رگای زیندانه‌کان هه‌ر داخراوو تاهه‌تایه‌ داخراو بیت  ،  ئه‌ی داخه‌که‌م چۆله‌که‌یه‌ک سروشتی ئه‌ژی به‌ڵام تۆ کلک و گوێی ئه‌که‌ی  ،  مه‌ل و دنیای باڵنده‌کان سروشتین و تۆ داری به‌خته‌وه‌رییان ئه‌بڕی به‌تۆبێ هه‌موو ڕۆژێ تشریبی که‌و بخۆی ، ڕێوی ئه‌خۆیت و که‌روێشک به‌خوێنه‌که‌وه‌ که‌چی به‌راز به‌حه‌رام ئه‌زانی ،  به‌ڵام  سروشتی یه‌ داڵه‌که‌رخۆره‌ که‌ناری بخوات  .‌

مرۆڤی ڕۆشن فیکر هه‌رده‌م له‌خه‌می نیشتمانه‌که‌یه‌تی چونکه‌ ته‌نها شتێک وه‌ک سه‌رمایه که‌ شانازی پێوه‌ بکات نیشتمانه‌که‌یه‌تی بۆیه‌ ئاماده‌یه‌ پێنوسی جووتی هه‌موو کێڵگه‌ی ووڵات بکێڵێ بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداتێ پاداشت ،  ده‌کرێ یان نه‌ یان له‌و به‌رو بوومه‌ی به‌رده‌که‌وێ یان نا  ؟

له‌ڕاستیدا مرۆڤ هه‌ر بیرێکی هه‌بێ ئازاده‌ به‌ڵام بۆ هه‌موو بابه‌ته‌‌کانی ژیان هه‌وێنی  

ڕاستگۆیی بێت  ،  بۆ هه‌موو ئاهه‌نگێ ئاوازبێت  ،  بۆ هه‌موو مه‌جلیسێ حه‌کیم بێت  ئه‌گه‌ر موسوڵمان باس له‌ هه‌ر باوه‌ڕێک ده‌کات نمونه‌یه‌کی خراپی بۆ دێنێته‌وه‌و  له‌ئه‌نجامدا خۆی  به‌ڕاست ئه‌زانێ و ئیدی هه‌مووی کافره‌ به‌ڵام ناپرسێ خه‌ڵکی کامه‌ باوه‌ڕ بێت و  ڕوبکاته‌ کامه‌ مه‌زهه‌ب و کامه‌ ڕه‌نگ و  . .  بۆ نمونه‌  . .  شیعه ، سونه‌ ، وه‌هابی  ،  شافیعی  ، سه‌له‌فی  . .   هتد   .

موسوڵمان به‌رنامه‌کانی که‌باسی لێوه‌ ده‌کات هه‌مووی باش و به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ به‌ڵام تا چه‌ند خۆی  کاری پێده‌کات  .  ته‌نها به‌هه‌شت ئه‌بینێ ده‌ماغیان ،  بۆ وه‌فایه‌ک نی یه‌ که زه‌وی‌ جوانی و گه‌وره‌یی مێژویه‌ک و سروشتێکی تیایه‌  .

ئه‌و ناڕه‌حه‌تی یه‌ی به‌سه‌ر کوردو نیشتمانه‌که‌یدا هات به‌سه‌ر هیج نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌هات له‌چه‌رخی بیست و بیست و یه‌کدا  ،  که‌چی  ته‌نها یه‌ک موسوڵمان له‌هیج ووڵاتێک نه‌هاته‌ گۆ  بڵێ  بۆچی به‌عس ئه‌م نیشتمانه‌ جوانه‌ی کرد به‌دنیای قه‌ره‌ برووت  ،  بۆچی

ئازادی خنکێنرا له‌ هه‌ناسه‌ جوانه‌کانی دایکی ئه‌و نیشتمانه‌ بێ ساحێبه‌  ،  بۆچی جه‌هه‌نه‌مێک له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م به‌هه‌شته‌دا خوڵقێنرا  .

باشترین و  دڵپاکترین و به‌ڕه‌وشتترین و موسوڵمانترین و له‌خواترسترین نه‌ته‌وه‌ ، نه‌ته‌وه‌ی کورده‌  . .  !  ئه‌ی بۆچی ته‌نانه‌ت وه‌ک مرۆڤیش بیری لێناکه‌نه‌وه‌  .

ئێوه‌ی موسوڵمان به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورک و فارسه‌وه‌‌ ئاگاتان له‌ سوتانی ڕۆحی ئه‌م نیشتمانه‌ بێ باوکه‌ بوو که‌چی قومێ ئاویشتان نه‌داینێ  ،  به‌نزینتان ئه‌کرد به‌گڕی هێلانه‌ی بێ تاوانیمانا  ،  به‌شدارو هاوبیر بوون له‌گه‌ڵ سه‌دام بۆکوشتنی خه‌وه‌کانی ئازادی بۆ بڕینی زمانه‌کانی گفتوگۆ و ده‌رهێنانی چاوه‌کانی موحیببه‌ت و بینین  .

بۆتابلۆیه‌ک کاریکاتێر خۆتان گیڤ کرده‌وه‌ و جنێوی پیس بووبه‌ڕوباری خۆ گیڤ کردنه‌وه‌تان  ،  که‌چی که‌ئه‌نفال کراین ته‌نها یه‌ک پیاوتان تیانه‌بوو ویژدانی له‌په‌نجه‌ره‌ی سۆزه‌وه‌ نیگایه‌کی منداڵانی کورد بکات  ،  به‌ڵام ئاماده‌ بوون کیژه‌ جوانه‌کانتان بردوو مێردو براو باوکیانتان کوشت  .   کێ به‌قه‌د ئێوه‌ کێوێک تاوانی له‌چاواندایه‌  ،  کێ به‌قه‌د ئێوه‌ ڕه‌شبینه‌  ،  کێ به‌قه‌د ئێوه‌ چاوو دڵ تاریکه‌  ، که‌س وه‌ک ئێوه‌ له‌ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیان له‌دنیای نه‌فامی مه‌لله‌ ناکات ‌  .  ئۆتۆمۆبیلی کێتان له‌ژێرایه‌ و له‌ڕادیۆیه‌که‌وه‌ بیگره‌ هه‌تا ماڵ و ناوماڵتان هه‌مووی هی کێ یه  ؟  ‌ به‌قه‌و‌لی خۆتان هی (غه‌یره‌دین‌ ) ه‌  ئه‌م ناوه‌ش بۆ ئیهانه‌ به‌کار دێنن  .

موسوڵمانی ڕاستگۆ به‌رگری له‌نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی خۆی ده‌کات و چاویشی به‌ پێڵوی ویژدان هه‌ڵدێ ،  بۆ خه‌ڵکی تر قوڕناپێوێ و نێشتمانه‌که‌ی خۆی تابینه‌قاقای قوڕو لیته‌ بێت  .  کوڕ ئه‌و کوڕه‌یه‌ مێژویه‌کی جوان بۆ خۆیی و نه‌ته‌وه‌که‌ی بنوسێته‌وه‌  ،  سبه‌ینێ منداڵی منداڵه‌که‌ت هیچی نابێت شانازی پێوه‌ بکات وه‌ک و ئێستای ئێمه‌ که‌باس له‌شارستانی یه‌ت ده‌کرێ ناوی ووڵاتانی دی ده‌به‌ین  .  ئاوڕێک به‌ مه‌عریفه‌وه‌ هه‌موو واتا به‌نرخه‌کان گه‌وره‌تر ده‌کات  ،  مه‌یوه‌ستێنه‌ ئه‌و مێشکه‌ مه‌یچه‌قێنه‌ له‌قوڕو لیته‌ی ده‌به‌نگی دا ،   خه‌ڵکیش خزمه‌تت بکات و دنیای ئاسانیت بۆ دروست کات  پێیشی بڵێی کافر  ،  ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ سه‌قه‌ته‌  ،  له‌خۆتان بپرسن هه‌تا ئێستا چیتان بۆ مرۆڤایه‌تی کردووه‌  ؟   چ خزمه‌تێک به‌ ئاینه‌که‌ی خۆت کردووه‌  ؟   ئه‌و بڵند گۆوانه‌ی که‌ بانگی پێ ده‌ده‌ی ده‌ست کردی کێ یه‌  ؟  ئۆتۆمبیله‌که‌ت ده‌ست و خه‌ت و شه‌که‌تی و هیلاک بوونی کێ یه‌  ؟   ته‌له‌فۆنی ماڵ و مۆبایله‌که‌ت هی کێ یه‌  ؟  تۆ چیت کردووه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی   ؟   هه‌تا بێیت و  قه‌راری کوشتنیشمان بده‌یت  ؟  کێ کردیتی به‌ وه‌کیلی خوا  ؟  چۆن ڕێگه‌ به‌خۆت ئه‌ده‌یت ببی به‌ خوا  ؟   هه‌ر ئاینه‌که‌ته‌ کوشتنی قه‌ده‌غه‌ کردووه‌ که‌چی بۆ خزمه‌تی پاشاو سه‌رانی دوژمنیش کڕنوش ده‌به‌یت  ،  ده‌با بۆنی دڵڕه‌شیت بڕوا ،  پێنج جار هه‌موو  ڕۆژێ ده‌ست و قاچ و ده‌م و چاو ئه‌شۆی جار نا جارێ دڵیشت بشۆ  ،  چاویشت پاک که‌ره‌وه‌ خه‌ڵکی غه‌یری ئێوه‌ کافر نی یه‌  ،  زۆر موسوڵمان هه‌یه‌ بۆ پیرۆزی خواکه‌ی یان ئاینه‌که‌ی نوێژ ناکات به‌ڵکو له‌ترسی جه‌هه‌نه‌م نوێژ ئه‌کات ئه‌ی ترسنۆک  ،  ئه‌وه‌یش لای خوا به‌ئیماندار ته‌واو نابێت  .    ده‌ره‌قه‌تی که‌سێکیش  نه‌هاتن  به‌ فیکر و زانست  ،  شمشێری ئه‌بو جه‌هلی بۆ مه‌خه‌نه‌ سه‌ر پێ  ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئیماندارن چۆن دڵتان دێت مرۆڤ سه‌رببڕن  ،  ئه‌و که‌سه‌ی لای تۆ کافره‌ ئاژه‌ڵ به‌نج ئه‌کات ئینجا سه‌ری ئه‌بڕێ  ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ جوانه‌ بۆ لای تۆ نی یه‌ خۆ مرۆڤی خاوه‌ن ئیمان ئه‌بێ به‌به‌زه‌یی تر بێت  هه‌ی بێ هه‌ست   .

 

                                    م . حه‌مید عه‌زیز

                         M_Hamidaziz@hotmail.com