زۆر به‌کورتی بۆ هه‌موو ئیسلامێک |
هه‌ندرێن ح دیاره به باوڕی هه‌ر هه‌موو ئیسلامێک به‌ر له ئیسلام چه‌ندین دینیتر هه‌بوونه که له لایه‌ن هه‌مان خوای ئیسلام له رێگای په‌یامنێره‌کانیه‌وه بۆ کۆمه‌لگا جیاجیاکانه‌وه هاتوون . له‌وانه دینی مه‌سیحی و دینی جووله‌که وه‌ک دوو نمونه‌ی زیندوو به‌رجه‌سته‌ن که تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامیان هه‌یه . له هه‌مان کاتدا له قورئاندا باس له سێ کتاب ئه‌کرێت که به باوڕی ئیسلام له لایه‌ن خواوه ناردراون ، ئه‌ویش زه‌بور و ته‌وڕات و ئینجیله . که ئه‌پرسین کوا بۆ له‌م کتابانه باسی ئیسلام نه‌کراوه یان بۆ مرۆڤایه‌تی له رێگای ئه‌و دینانه یان له ناو ئه‌م کتابانه له ئیسلام ئاگادار نه‌کراوه‌ته‌وه ، ئه‌وا دیاره وولامی ئاشکرا و دیار که هه‌ر هه‌موو ئیسلامه‌کان له سه‌ری کۆکن ، ئه‌وه‌یه که گوایه ئه‌م دینانه باسی ئیسلامیان کردووه که دواهه‌مین دین ئه‌بێ و ئه‌لێن هه‌ر هه‌موو په‌یامنێره‌کان باوڕیان به ئیسلام هێناوه و شاهیدی ئه‌وه‌یان داوه که موحه‌مه‌د دواهه‌مین په‌یامنێر ئه‌بێت به‌لام به بۆچوونی ئیسلامه‌کان ئه‌م دینانه شێوێندراون و وه‌کو خۆیان نه‌ماون و ئینجیل و ته‌وڕات گۆڕدراون و ده‌سکاریان کراوه .. له هه‌مان کاتدا ئه‌لێن قورئان قسه‌ی خوایه و ئه‌وه زیاتر له هه‌زار و چوارسه‌د ساله وه‌کو خۆی ماوه‌ته‌وه و هیچ که‌س نه‌یتوانیوه ده‌سکاری بکات و یه‌ک ووشه‌ی لێ بگۆڕێت . پاساویش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه که خوا خۆی پارێزگاری کتاب و قسه‌کانی خۆی ئه‌کات .. ئا ئه‌لێره پرسیارێکی زۆر گرینگ دێته پێش که هیوادارم ئیسلامه‌کان بتوانن به شێوه‌یه‌کی واقیعیانه وولام بده‌نه‌وه . ئه‌گه‌ر زه‌بور و ته‌وڕات و ئنجیل و قورئان هه‌ر هه‌موویان کتاب و قسه‌ی خودان ، ئه‌ی بۆ خودا قسه و کتابه‌کانی تری خۆی نه‌پاراست وه‌ک زه‌بور و ئینجیل و ته‌وڕات ؟ ره‌نگه لێره هه‌ندێک له ئیسلامه‌کان زۆر به خێرایی وولامم بده‌نه‌وه و بلێن خودا دوا کتابی خۆی پاراستووه و ئه‌وانی پێشتر به هاتنی قورئان به‌تال بوونه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ش وه‌ک ئه‌وه وایه که له خودی قورئانیش هه‌ندێک ئایه‌ت هه‌ن ئایه‌ته‌کانی پێشتری خۆیان ئه‌سڕنه‌وه که له زمانی عه‌ره‌بی ناونراون (ناسخ و منسوخ ) .. ئه‌لێره پرسیارێکی‌تر دێته پێش ئه‌ویش به دوو جۆره .. یه‌که‌م/ خودا که به ئایه‌تێک ئایه‌تێکی تری سڕیوه‌ته‌وه ئایه‌ته‌که‌ی پێشتریشی پاراستووه رێگای نه‌داوه که له‌نێو ببردرێت (ئه‌وه به بۆچوونی خودی ئیسلام ) که‌واته ئه‌ی بۆ به هاتنی قورئان رێگای دا که کتابه‌کانی تری له‌نێو ببردرێن یان ده‌سکاری بکرێن و بگۆردرێن؟؟؟؟ دووه‌م/ به‌لگه چیه که قورئان نه‌گۆڕدراوه ... له‌کاتێک که به چه‌ندین سال دوای کۆچکردنی په‌یامنێری ئیسلام قورئان له نێو دوو به‌رگی کتێبێک کۆکرایه‌وه . ئه‌لێره پرسیارێکی‌تر دێته پێش ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ، ئایا بۆ نه به ئایه‌تێک نه به حه‌دیسێک ئیسلامه‌کان ئاگادار نه‌کرانه‌وه که ئه‌م ئایه‌تانه له نێو دوو به‌رگی کتێبێک کۆبکرێنه‌وه ؟؟؟؟ من ئه‌لێره پرسیاره‌کان بۆ ئیسلامه‌کان به‌جێ دێلم و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م که بتوانن وولامی من و هه‌زارانی وه‌کو من بده‌نه‌وه ، ئه‌وه ئه‌گه‌ر به ئه‌رکی خۆیان ئه‌زانن . ئه‌گه‌ر به ئه‌رکی خۆشیان نازانن با نه‌بن به کۆسپ و هه‌ره‌شه له‌و که‌سانه نه‌که‌ن که ئه‌یانه‌وێ وولامی من و که‌سه‌کانی وه‌ک من بده‌نه‌وه . چونکه ئێمه مافی خۆمانه بپرسین ، خۆ ئه‌گه‌ر پرسیار کردنیش حه‌رامه با له‌وه‌ش ئاگادارمان بکه‌نه‌وه . من لێره کۆتایی دێنم چونکه له سه‌ره‌وه نووسیمه به کوورتی . به‌لام هیوادارم که به درێژی وولامان بدرێته‌وه.
|
|
02/09/2015 |