ــــ 1ـــــــ
گڕستانهو
تۆپه‌ڵ تۆپه‌ڵ
جه‌سته ده‌سووتێ
نه‌فه‌س نه‌فه‌س
چركه چركه
گیان دهكڕوزێ
گڕِستانه و
له‌م وڵاته خێرلهخۆنهدیوهدا
ته‌وارێكی بوێر
به‌رز ده‌فڕێ
گڕستانه و
ئه‌مڕۆ ئاشقانی خۆر و رووناكی
ده‌ستنوێژی ئه‌شقیان
به گڕ و كڵپه‌ی ئازادی
ده‌شۆن
گڕستانه و ئه‌مڕۆ
له حزور كۆته‌ڵی سه‌ركرده‌یه‌كی ژن
ژنێكی گیانباز و قاره‌مان
سه‌رى به‌رزی شانازی داده‌نوێنین
ــــــ 2ـــــ
ئه‌ی پیره‌مێردی شاعیر و دانا
به‌بیرت دێ
به‌ر له‌سه‌ده‌یه‌ك
به‌ئه‌سپایی به گوێی ئێمه‌تدا
چرپاند:
"تا ئێستا رووی نه‌داوه له ته‌ئریخی میلله‌تا
قه‌ڵغانی گوللة سه‌نگی كچان بێ له هه‌ڵمه‌تا"
ده هه‌سته و له نێو گڵكۆ پیرۆزهكهتدا سه‌ربه‌ز بكه‌وه
وا له شاره بێ ئۆقرهكهتدا
له‌به‌رده‌م كۆته‌ڵی كچه گیانبازێكی ئه‌م شاره‌دا
له‌نێو كه‌ژاوه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی ژن‌دا
سه‌ربه‌رزانه له ئاسۆ ده‌ڕوانین
سه‌رفرازانه له ئاڵا شكۆدارهكه ده‌ڕوانین
ده‌ڕابه و له كچ و كوڕانی وڵات بڕوانه.
به بیرت دێ كه پێت گوتین:
"پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن و گرین
ئه‌وانه نامرن وا له دڵی میلله‌تا ئه‌ژین"
ئێستا له‌به‌رده‌م كۆته‌ڵێكی ئاگرین داین و سه‌ركرده‌یه‌كی ژن
په‌یامی مژده‌به‌خشی ئازادیمان پێ راده‌گه‌یه‌نێ.
ده‌ی هه‌سته ئه‌ی پیره‌مێردی سیما سپی
هه‌سته و گه‌نج ببۆوه و راپه‌ڕه
وا شار خرۆشاوه و
ژانی له دایكبوونێكی نوێ ده‌چێژێ.
چی بێ له تۆ نهێنی بێ ئه‌ی پیره‌مێردی دنیادیده
وا له ئێلی جاف شه‌مێكی دیكه
بۆ دێوانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئازادی
بۆ گه‌لێكی دێوانه
بۆ خاكێكی بهگڕپۆشراو
بۆ ئاسۆیه‌كی پڕشنداری ئه‌به‌دی
په‌یامی سپێیدهیهكی شه‌ره‌فمه‌ند
داهاتوویه‌كی پڕ له ئازادیمان پێده‌به‌خشێ,
وانه‌ی ئه‌ڤینێكی نوێ
ئه‌شقێكی خوداییمان پێده‌ڵێته‌وه
ده هه‌سته و با چیدی خه‌م داتنهگرێ
ئه‌وه ئێستا
"ڤیان" ته‌می خه‌مه‌كانی
ئه‌م وڵاته‌ی ره‌وانده‌وه
"ڤیان" به رۆح و گیان
له‌سه‌ر پێیه و
پێمان ده‌ڵێ:
ده‌ی كوڕگهلینه
ده‌ی كچه تهوارهكانی وڵات
راپه‌ڕن، راپه‌ڕن
وا خه‌ریكه ره‌نگی شه‌به‌ق شه‌وق ده‌داته‌وه
هاكا نه‌ورۆز له پێشوازی
خۆری ئازادی
دایه
له پێشوازی خۆری ئازادی
دایه......
|