ئه‌م هه‌واڵه له سایتی په‌یامنێره‌وه وه‌رگیراوه |
محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د گه‌زنه‌یی: خه‌لكی نه‌رویج و دانیمارك به‌رپرس نیین له سوكایه‌تی پێكردن به ئایینی پێرۆزی ئیسلام [15:48 , 06 Feb 2006] PNA – به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د / سلێمانی - دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی سلێمانی، له به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانیه‌وه رێپێوانێكی هێمانه‌یان بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان – ئیداره‌ی سلێمانی سازدا و تێیدا بڵاوكردنه‌وه‌ی سوكایه‌تی پێكردن به ئایینی ئیسلامیان له رۆژنامه‌ی وڵاتانی دانیمارك و نه‌رویجیان مه‌حكوم كرد و داوایان كرد هاووڵاتی "مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی" سزا بدرێت. به گوێره‌ی هه‌واڵی په‌یامنێرمان له سلێمانی، خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن به‌ڕێز "د. محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د گه‌زنه‌یی" وه‌زیری ئه‌وقافی ئیداره‌ی سلێمانی پێشوازیان لێكرا و ناوبراو به‌ڵێنی به خۆپێشانده‌ران دا كه داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات و له رێگه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌وڵ بدات ئه‌و كه‌سانه‌ی سووكایه‌تیان به ئاینی ئیسلام كردووه، سزا بدرێن. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز "د. محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د گه‌زنه‌یی" وه‌زیری ئه‌وقافی ئیداره‌ی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی په‌یامنێر رایگه‌یاند: سووكایه‌تی كردن به هه‌ر ئایین و باوه‌ڕێك، پێشێلكردنی مافی مرۆڤه. له‌م كاته‌شدا ئه‌م كاره‌ی به‌رامبه‌ر به ئایینی پیرۆزی ئیسلام كراوه، ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان – ئیداره‌ی سلێمانی، ئه‌م پێشێلكارییه مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داوا له حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌ین كه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، باڵیۆزی ئه‌و وڵاتانه بانگ بكه‌ن و باس له‌و مه‌سه‌له‌یه بكرێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان رایگه‌یاند: پێویسته ئه‌مه‌شمان له بیر نه‌چێت كه رۆژنامه‌وانی له‌و وڵاتانه‌دا ئازاده، بۆیه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه به‌رپرس نیین له‌م پێشلكاریه، ته‌نیا ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی سووكایه‌تیه‌كه‌ی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌رپرسه، بۆیه پێویسته داوای لێبوردن له موسڵمانان بكه‌ن. وه‌زیری ئه‌وقافی ئیداره‌ی سلێمانی سه‌باره‌ت به كتێبه‌كه‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی گوتی: له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێپێوانه‌كه ناره‌زایی ده‌ربڕین بوو به‌رامبه‌ر به كتێبه‌كه‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و ئێمه سكاڵانامه‌ی ره‌سمیمان له‌سه‌ر تۆمار كردووه و ناوبراو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشی بۆ ده‌رچووه و به پێی یاسا سزا ده‌درێت، چونكه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پێشێلكاری رای گشتی، پێشێلكاریه به‌رامبه‌ر به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدرالیش له كاتێكدا كه ئاماژه به‌وه ده‌دات "ئازادییه‌كان نابێ به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ئایینیه‌كانی ئیسلام بێت
|
|
02/09/2015 |