که‌س مافی نیه ئازادی بیروڕاده‌ربڕین پێشێل بکات |
نووسینی کتێبی (سێکس، شه‌رع و ژن له مێژووی ئیسلامدا) له لایه‌ن مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه به‌شێکه له‌کۆلینه‌وه‌ی ئه‌نترۆپۆلۆگی و ڕاڤه‌کردنی تێكسته حه‌رامکراوه‌کان و هه‌وڵێكی جدییه بۆ ده‌رباز بون له‌و سانسۆره اخلاقیه‌ی که به درێژایی چه‌ند سه‌ده‌یه به سه‌ر کلتوری کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه‌دا سه‌پاوه. هه‌ر بۆیه بۆته مایه‌ی ده‌م کردنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌کان و له لایه‌ک که‌وتوونه‌ته فتوا دان و هاندانی خه‌ڵک له دژی ئه‌و نووسه‌ره ئازادیخوازه و له لایه‌کیش گوایه "دادگا" یان لێ گرتووه و ئه‌یانه‌وێت سزا بدرێت! جاڕدان بۆ کووشتنی خه‌ڵک له‌سه‌ر بیروڕا، کرده‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی ئیسلامیه‌کانه و بانگه‌شه‌یه‌که بۆ تیرۆری ئازادیخوازان. ڕادیۆی یه‌کگرتووش که ئه‌و جاڕدانه و ئه‌و هاندانه بڵاو ئه‌کاته‌وه، به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌یه. ئێمه له دژی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی زانایانی ئیسلامی و هه‌وڵدان بۆ دادگایی کردنی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و فه‌توای مه‌لای مزگه‌وته‌کان ڕائه‌وه‌ستینه‌وه. هه‌روه‌ها ڕایئه‌گه‌یه‌نین که ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی به‌رپرسه له‌و په‌خشکردنه‌وه‌ی فه‌توایانه و سه‌لامه‌تی گیانی مه‌ریوان مه‌سئولیه‌تی ئه‌وانه، نه‌ک چوونه پاڵ کۆنه‌په‌رستی و تیرۆریزمی ئیسلامیه‌کان. ده‌رکردنی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیه‌وه، کۆمه‌کێکی به‌رچاوه به تیرۆریزی ئیسلامی و هه‌ر به‌و پێیه‌ش هێنده‌ی فه‌تواکان مایه‌ی شه‌رمه‌زارکردن و مه‌حکوم کردنه. ئه‌وه مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نیه که ئه‌بێ له‌به‌رده‌م دادگادا ڕابوه‌ستێ، بگره فه‌تواده‌رانن. گیانی مه‌ریوان ئه‌بێ بپارێزرێ، بڕیاری ده‌ستگیرکردنیشی ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هه‌رچی ڕادیۆ و ده‌زگا و مه‌لا و مزگه‌وتێکیش فه‌توایان له دژی داوه، لێیان بپرسرێته‌وه و سزا بدرێن. مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و هه‌رکه‌سێکی تر ئازادن هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک له ئیسلام بگرن. که‌س مافی سه‌ندنه‌وه‌ی ئازادی بیروڕاده‌ربڕینی نیه و ئه‌بێ ئه‌مه‌ش ببێت به یاسا، نه‌ک یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌ی سه‌رده‌می به‌عس و ده‌ستووری ئیسلامی کاری پێ بکرێت. ئازادی و سه‌ربه‌رزی بۆ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی! کۆمیته‌ی داکۆکی له ئازادی بیروڕاده‌ربڕین له نه‌رویج 09.02.2006
|
|
02/09/2015 |