خه بات گێڕی دوێنی ی شاخ و به‌ڕێوه‌به ری ئه مڕۆی شار |
هوشیار عوسمان هه‌موومان ئه‌و راستی یه ئه‌زانین، خه‌باتی پیرۆزی شاخ،داستانی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانه‌کانی کورستان،خوێنی گه‌ش وئاڵی شه‌هیدان،ئێمه‌ی له زۆر تاوانی دڕندانه ی ڕژێمی فاشی به‌عس پاراست،هه‌رچه‌نده دوای ئه‌نفال و کیمیاباران وڕاگواستن و ماڵ وێرانی و...گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م قۆناغه‌ی که ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوانی ده‌سکه‌وتی زۆر و ئاسۆیه‌کی ڕووناکترین.. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێڕامانه ئه‌وه‌یه تاکو ئێستا له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا لێپرسروانی کورد چی‌یان له هه‌گبه‌ی خۆیاندا پێشکه‌ش به هاووڵاتیان کردووه؟ ئایا توانیویانه زام و ئازاره‌کانی له مێژنه‌ی کورد که‌م بکه‌نه‌وه؟؟؟ ئاوه‌دانی و کاره خزمه‌ت گوزاریه‌کانی کوردستان{ڕێگاوبان،ته‌ندروستی،ئاووکاره‌باو ئاوه‌ڕۆ}له چ ئاستێکدایه؟؟ بواری په‌رورده‌و فێرکردن هه‌رله‌باخچه‌ی ساوایان تا زانکۆکان،دوای ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری وده‌ست به‌کاربوونی حوکمی کوردی ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته کوێ؟؟ ئایا توانیومانه نه‌وه‌یه‌کی زانا و دڵسۆز به خاک و نیستمان په‌رورده بکه‌ین؟!! بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کورد له کوردستانی ئازاد دا تا چ ڕاده‌یه‌ک به هێزو پته‌وه؟!ئه‌گه‌ر خوا نه‌کرده مه‌ترسی ده‌ره‌کی ڕووی تێکردین،ئه‌توانین وه‌ک ڕابوردوو به گیان و ماڵ ببیه‌نه پێشمه‌رگه، و ووڵات بکه‌ینه گۆڕستانی دوژمنان؟؟!! بواری ئابوری و بازاڕ‌و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکی و کار و بێ‌کاری له چ پله‌یه‌کدایه؟!له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوواییدا ئاستی گوزه‌ران و ژیان به گشتی چۆنه؟؟!! بواری پیشه‌سازی و کشتوکاڵ و به‌رهه‌می خۆماڵیمان تا کوێ به‌ره‌و پێش هه‌نگاوی ناوه؟؟!!له گه‌ڵ کام کارخانه و ووڵاتی ده‌ره‌وه‌گرێ به‌ستی بازرگانی وکڕین و فرۆشتنمان هه‌یه؟؟!! په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و ڕامیارییمان له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسی یه‌کانی عێراق و ووڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌که ونێوده‌وڵه‌تی به گشتی له سه‌ر چ بنه‌مایه‌که؟؟!! بواری ڕاگه‌یاندنی کوردی {ڕادیو، ته‌له‌ڤزیون، گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌کان} ئایا توانیویانه له ئاستی خواست و ئاره‌زووی جه‌ماوه‌رداخۆیان نیشان بده‌ن؟؟!! به‌رنامه‌کان و نوسینه‌کان هه‌ڵقوڵاوی ناخی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه؟؟!! ئه‌مانه‌و زۆر شتی ترکه باسمان نه‌کردووه ،ئه‌بوایه ئێستا به باشی کاری بۆ بکرایه،هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بووایه، به‌ڵام مخابن له‌و ڕۆژه‌ی خۆمان فه‌رمانڕواین،کاره‌کان بۆ پڕ کردنی گیرفان و به‌رژوه‌ندی حیزبی و تاکه که‌س خۆی ده‌بینێته‌وه،ئه‌وه‌ی گرنگ نی یه میلله‌ت و به‌رژوه‌ندی گشتی یه!! ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ دام‌و ده‌زگای ئیداریدا،خه‌ڵکانی ڕابوردوو پاک و پێشمه‌رگه خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن، که‌له شۆڕشی پیرۆزی شاخداده‌یان داستانی پاڵه‌وانێتیان تۆمار کردووه،به دڵنییایه‌وه‌بۆ هه‌موو کوردێک جێگای فه‌خرو شانازیین،ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئه‌مرۆ له پۆست و پله هه‌ستیاراکاندا چالاکی بنوێنن، له هه‌مان کاتتدا هیچ ئه‌زموونێک و توانایه‌کیان نه‌بێت. که دوا جارمیلله‌ت زیان ئه‌بینێ و ره‌نجی ڕابوردووشمان له ده‌ست ئه‌ده‌ین!!! هه‌وڵ بده‌ین له گه‌نده‌ڵ کاری و فه‌سادی ئیداری و که‌م کاری دوور بکه‌وینه‌وه،ئیداره‌ی یه‌کگرتووی کوردی له خه‌ڵکانی باش و له بار بۆ به‌رێوه‌بردنی شار‌و لادێکانمان که‌ڵک وه‌ربگرین،،خه‌باتگێڕانی دوێنی ی شاخ به ڕه‌نگێکی تر قه‌دردانی بکرێن. کوردستان ئه‌مڕۆ له هه‌موو کات زیاتر پێویستی به ده‌ستی شاره‌زاو پاك و دڵسۆز هه‌یه،کارێک نه‌که‌ین ئه‌و په‌نده کوردییه‌ی که ئه‌ڵێت{ڕه‌حمه‌ت له کفن دزی پێشوو} ببێته‌وه به ویردی سه‌ر زمانی هاووڵاتیان...
|
|
02/09/2015 |