راپۆرتی ریکخراوی بی سنور له‌ سه‌ر
حوکمی 30 سال زیندان بۆ کوردیکی عیراقی

 

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی  قسه‌ی ناشیرینی ووتووه‌ به‌ مسعود به‌رزانی ،سه‌رۆکی هه‌ریمی   ئۆتۆنۆمی کوردستانی عیراق ، له‌سه‌ر باسه‌کانی که‌ له‌ ئه‌نته‌رنیتدا بلاوبۆته‌وه‌، هاوولاتی نه‌مساوی وبه‌ره‌چه‌له‌ک  کورد  حوکم درا به‌ 30 سال زیندان له‌ 19 ی دیسامبه‌ر له‌لایه‌ن  مه‌حکه‌مه‌ی هه‌ولیره‌وه‌.

که‌مال سه‌یید قادر  48  سال ، پرۆفیسۆر له‌ دانشگای  ڤیننا،رۆژی 26  ی ئۆکتۆبه‌ر ده‌ست گیر کراوه‌  له‌لایه‌ن  هیزیکی  نهینی سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌،که‌ یه‌کیکه‌ له‌و دوو پارتی یه‌ سیاسی یه‌ی که‌ حوکمی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌کات.
وه‌ک و  ده‌رده‌که‌ویت  به‌ پیی  حوکمیکی  عه‌شیره‌تی  حوکم دراوه‌  نه‌ک   به‌ پیی   قانونی په‌رله‌مانی ناوچه‌که‌ .
{ ئه‌م رووداوه‌ مه‌ترسی یه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ئازادی را ده‌ربرین له‌ کوردستانی عیراق دا}

تیبینی :  ئه‌م  هاواله‌   یه‌که‌م   جار   له‌ سایتی   { لیبراسۆنی}   فه‌ره‌نسی دا  رۆژی  7 ی   جانڤییه‌ی

2006 دا بلاو بۆته‌وه‌، دوایی له‌ سایتی  { سۆلیداریتی عیراق } دا بلاو بۆته‌وه‌ ، که‌ سایتیکی فه‌ره‌نسی به‌ ناوبانگه‌   که‌  چه‌په‌کانی   فه‌ره‌نسا   دروستیان   کردووه‌   بۆ هاوپشتی   له‌گه‌ل

بزوتنه‌وه‌ی کریکاری وکۆمۆنیستی عیراقی ،هاوپشتی له‌گه‌ل ژنان و عیلمانیه‌کان و مندالان و ریکخراوه‌کانیان له‌ دژی ئه‌و پیشیلکارییانه‌ی که‌ ده‌کریته‌سه‌ر دانیشتوانی عیراق له‌لایه‌ن

هیزه‌کانی پیک هاتوو له‌ سیناریوی ره‌ش دا.

 

وه‌رگیرانی له‌ فه‌ره‌نسی یه‌وه‌

هۆشیار قادر

 

 

           

 

02/09/2015