داکۆکیکارانی دۆزی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی، |
2006-02-09
دوای ئه‌وه‌ی که کێشه‌ی هه‌ڕه‌شه کردن له‌مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی، نوسه‌ری کتێبی "سێکس،شه‌رع و ژن له ئیسلام"، له لایه‌ن ئیسلامیه‌کانی کوردستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، یه‌که‌م به‌یاننامه‌و پشتیوانی له مه‌ریوان ڕێبوار عارف سکرتێری فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی ده‌ریکردو دوابه‌دوای ئه‌مه چه‌ند نوسراو به‌یاننامه‌ی تر ده‌رکران و پاشان له‌لایه‌ن ڕادیۆی هاوپشتی و سایتی بۆ پێشه‌وه‌وه که‌مپینی به‌رگری له ئازادی بیروڕاو گیانی مه‌ریوان ڕاگه‌یه‌نرا. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌ڵکو که‌مپینی کۆمه‌کی ماددی به مه‌ریوان له‌لایه‌ن سایت‌و ڕادیۆی ناوبراوه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا. به‌ڵام دوای ئه‌مه ژماره‌یه‌ک له نوسه‌رو که‌سایه‌تی به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌رکرد و ناویان لێ نا" داکۆکی کردن له دۆزی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی"بڕوانه http://kurdistannet.biz/2006/2-2006/dakoki_meriwan.pdf . لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته پێشه‌وه که ئه‌م به‌ڕێزانه بۆچی به جیا حه‌مله‌یه‌کی تریان ده‌ست پێ کرد‌و په‌یوه‌ست نه‌بوون به که‌مپینه‌که‌ی ڕادیۆی هاوپشتی و سایتی بۆ پێشه‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕێزانه مه‌به‌ستیان ئیمزا کۆکردنه‌وه‌یه بۆچی ئیمزاکانیان نه‌خسته پاڵ که‌مپینی ناوبراو؟ چ سه‌قف، پێش مه‌رجێک له که‌مپینی ناوبراودا هه‌یه‌و ئه‌و به‌ڕێزانه باوه‌ڕیان پێی نییه؟ ئه‌ڵبه‌ته ڕووی پرسیارم له‌و به‌ڕێزانه نییه که ئیمزایان داوه له لیستی داکۆکی کاران نه‌ک که‌مپینی به‌رگری، به‌ڵکو له‌و به‌ڕێزانه‌یه که لیستیکی جیا‌و حه‌ملیه‌کی جیایان داڕشت‌و بانگه‌وازی خه‌ڵکیان کرد بۆی. به‌ڵام بۆ ئیمزاکارانی لیسته‌که‌ش که له‌ژیر ناوی داکۆکی کاران له دۆزی مه‌ریواندایه، پێویسته ئه‌وه پرسیار بێت ئه‌م جیاکاریه بۆچی؟ ئه‌وه‌تا سه‌یری ئیسلامیه‌کان بکه‌ن که له هه‌ر ڕه‌نگێک بن گوێ ناده‌نه ئه‌وه‌ی سه‌ر به چ حیزبێکن یان میلله‌تێک یان...به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر عیلمانیه‌ت و عه‌قڵانیه‌ت و زانست‌و ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستاندا له پاڵ یه‌کدا ده‌وه‌ستن و پێکه‌وه هێرش ده‌که‌ن. له دانیمارک کاریکاتۆر ده‌رده‌چێت به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێرشی خۆیان ده‌ست پێ ده‌که‌ن. هه‌رچه‌نده من باوه‌ڕم نییه به‌و ڕێگاچارانه‌ی که ده‌ستنیشانیان کردووه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و دڵنیاشم زۆر که‌س هه‌یه باوه‌ڕیان پێی نییه به‌ڵام ده‌توانن له که‌مپینه‌که‌دا ببن و به باوه‌ڕه‌کانی خۆیانه‌وه‌و که‌س زۆری له‌سه‌ر که‌س نییه بیروباوه‌ڕی خۆی بگۆڕێت و له بنه‌ڕه‌تدا که‌مپینه‌که بۆ به‌رگری کردنه له ئازادی بیروڕا. کێشه‌ی مه‌ریوان ئه‌وه‌نییه که کێشه‌که‌ی له ڕێی دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆوه چاره‌سه‌ر بکرێت و یاساکانی په‌رله‌مانی کوردستانی بۆ هه‌موار بکرێن، کێشه‌که له‌وه‌دایه که ئه‌سڵه‌ن بۆچی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شتێکی نوسیوه ئه‌بێت بچێته دادگا؟ بۆچی هه‌رکه‌س ئازاد نه‌بێت چی ده‌وێت بیڵێت و به شێوه‌ی گونجاوی خۆی ده‌ری ببڕێت؟ کێشه‌که لێره‌دایه که که‌سێک به‌م مافه سادانه‌ی خۆی هه‌ڵساوه به‌ڵام چه‌ند شه‌قاوه‌چییه‌کی خوێن ڕێژ به‌ری ده‌رگای پێ ده‌گرن، ئه‌گه‌ر قه‌راره دادگایه‌ک هه‌بێت و یاساکانی هه‌موار بکرێت ده‌بێت ئه‌م شه‌قاوه و فتواچیانه بداته دادگا نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. به‌ڵام یاسایه‌ک هه‌یه‌و هێشتا ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییه‌ی تیا جێ نه‌بۆته‌وه‌و ناتوانێت به‌ر به تاوانێکی وا ڕوون‌و ئاشکرا بگرێت، که‌وایه ده‌بێت هه‌موار کردنی چ ده‌ورێک بگێڕێت؟ مه‌سه‌له‌که ڕوون‌و ئاشکرایه که ئازادیخوازان ده‌عوایان له‌سه‌ر خودی یاساکان هه‌یه که بواری تیرۆریستی بۆ ئیسلامیه‌کان هه‌موار کردووه. ده‌سه‌ڵاتداران و داموده‌زگاکانیشیان به په‌رله‌مانو ئیداره‌کانیانه‌وه سه‌ره‌تا بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد به‌ڵام ئێستا ئه‌و په‌رده‌یه‌شیان له‌سه‌ر خۆیان لابردووه و به ئاشکرا چونه‌ته پشتی ئیسلامیه‌کان و بۆ خنکاندنی ئازادیه‌کان بڕیاریان داوه که مه‌ریوان ده‌ستگیر بکه‌ن و دادگایی بکه‌ن. بۆیه ئه‌و خاڵانه له ناڕه‌زایه‌تی نامه‌ی داکۆکی کارانی دۆزی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ییدا ده‌ستنیشان کراون هه‌ر ئێستا زه‌مینه‌ی نه‌ماونو وه‌ڵامیان به نه‌فی و دژه هه‌لوێست پێ دراوه‌ته‌وه. له کۆتاییدا بانگه‌وازی ته‌واوی ئیمزاکارانو ئه‌وانه‌ی فۆرمی ئیمزاکانیان ئاماده کردووه ده‌که‌م که بێن و په‌یوه‌ست بن به که‌مپینی به‌رگری له ئازادی بیروڕا ده‌ربڕینو مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه.
|
|
02/09/2015 |