شه ڕشه ڕی شارستانیه ته کانه و کورد له دووڕیاندایه

جه مال زڕگوێزی

 له دوای ته واوبونی شه ڕی جیهانی دووهه م، جیهان بووه دوو به ش ئه وانیش بلۆکی سۆسیالیستی و بلۆکی سه رمایه داری.

کێشه و ململانێیه کی زۆری خایاند هه ردولا هه وڵی فراوانکردنی سنوری ده سه ڵاتو پاوانکردنیان ده دا.

بلۆکی سۆسیالیستی به ناوی به رگری له چینی کرێکارو چه وساوه کان هه وڵی ده دا زۆرترین ووڵاتو زۆرترین گه لان پاوان بکات به ئایدۆلۆژیه تی کۆمۆنیستی و سه پاندنی به شێوه یه کی دیکتاتۆریانه به سه ر ئه قڵ و بیرکردنه وه یاندا، وه دوورخستنه وه یان له هه موو بیروبۆجونێکی تریاندا. ئه م سیسته مه هه وڵی ده دا خه ڵکه که ی بیر له که ل وپه لی بێگانه نه که نه وه و دروشمی ئه وه ی هه بوو که ده بێت خۆمان پێویستییه کانی ژیانی خه ڵکی خۆمان دابین بکه ین، به مه به ستی ڕێگه گرتن بوو له که لوو په لی ووڵاتانی سه رمایه دار.

ڕاسته له ناو ئه م سیسته مه دا مرۆف مافی کارو موچه ی تا ڕاده یه کی که م دابینکرابوو به ڵام چه ند لایه نێکی تری مافه کانی مرۆف هه بوو که له ناو ئه م سیسته مه دا نه بوو وه کوو ئازادی بیروڕاونوسین، سیاسی،کلتوری،دینی......هتد.

ئه م سیسته مه ڕێگر بوو له به رده م سه رهه ڵدانی دیارده ی به جیهانی بوون (گلوبالیزم) که ئه توانێ هه موو سنوره کان بشکێنی وه هه موو کلتورو بیرو بۆچونه کان به یه ک بگه یه نێت دیاره ده زانین که یه کێ له هۆکاره کانی بڵاوبونه وه وگواستنه وه و گه شه سه ندنی بۆناو هه موکۆمه ڵگاو کلتوره کانی تر ته کنه لۆژیایه. ته کنه لۆژیاش له رێگه ی بازاڕی ئازاده وه ده گاته ناو ووڵاتان وکۆمه ڵگاکانی تر. ئه وته کنه لۆژیایه ی که ئه توانێ به خێرایی ڕاوبۆچون وکلتوره کان بگوازێته وه ئامێره کانی په یوه ندیکردن وگه یاندنن وه کوو ته له فون،سه ته لایت،ئه نته رنێت....هتد.

ئه وه شمان له بیر نه چێت زۆر ڕژێم وسیسته می ترله جیهانی سێهه مداکه نه سۆسیالیزم بوون نه سه رمایه دار بوون

ڕێگربوون له به رده می به جیهانی بوون که تائێستاش زۆرن له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست، که ئه مانه ش ڕژێمه دیکتاتۆرییه کانن. جائه م ڕژێمانه چ به ناو علمانی بووبن چ دینی.

به ڕوخاندنی دیواری به رلین وهه ره سهێنان وهه ڵوه شاندنه وه ی یه کێتی سۆفییه ت ئیتر بۆدواجار کۆمۆنیستی کۆتایی هات .

دوای ئه م ڕووداوانه وه ک لافاوێکی په نگخواردووبه هێزگلوبالیزم توانی به خێراییه کی زۆرو به ماوه یه کی که م خۆی بگه یه نێته ناو هه موو کۆمه ڵگاونه ته وه کانی تربه تایبه تی ووڵاتانی بلۆکی سۆسیالیستی جاران. به هاوکاری سه رمایه داران و بازرگانه کان وهه موو چین وتوێژه ڕۆشنبیرو ئازادیخوازه کان.

به نه مانی سیسته می سۆسیالیستی وبێزاری خه ڵک له وده سه ڵاته، له هه مان کاتدا کارئاسانی وڕێگه پێدان له لایه ن ووڵاتانی ڕۆژئاوا به گشتی وئه وورووپای سه رمایه داری به تایبه تی دیارده ی کۆچ وتێکه ڵبوونی کلتوره کان وگۆڕینه وه ی بیروباوه ڕی ئازادو گۆڕینه وه ی کاڵاو که لوپه له کان بووه هۆکاری به جیهانی بوون.

هه رئه م هۆکاره ش بوو له قۆناخی یه که مدا بووه هۆی گه شه سه ندن و گرتنه ده ستی ده سه ڵات له هه موو ووڵاتانی ئه وورووپا به گشتی له لایه ن پارته سۆسیال دیموکراته کانه وه.

دیاره به جیهانی بوون ته نها بریتی نیه له تێرکردنی پێویستییه کانی مرۆف له ڕووی ئابوری وکلتوری وسیاسییه وه.....به ڵکو پاش تێربوونی پێویستییه کانی مرۆف له ئه نجامی ئازادی بیرکردنه وه و ڕاده ربریندا شتێکی گرنگ لای مرۆف سه رهه ڵده دات ئه ویش ئه وه یه که مرۆف (واقع) ده خاته ژێرپرسیاره وه له هه موو لایه نه کانه وه به تایبه تی لایه نی سیاسی وکلتوری ودینی پرسیاره که ش ئه وه یه که ئایا؟ لایه نه با ش وجوانه کانی ژیانی مرۆف وکۆمه ڵگا له ناو چ سیسته م و کلتورو ئاینێک دا گه شه ده کاتو جوانتر خۆی ده بینێ، ئایا؟ چ سیسته م و کلتورێک به هاونرخی مرۆفه کان گهوره تر ده بینێ.

ئایا؟ گۆڕینه وه ی بیروبۆچوونوکلتورو دین ومه زهه به کان به زۆرو سه پاندنه یان به ئازادی وسه ربه ستی یه.

ئایا؟ کام کلتورودین ده توانێ به هاونرخ ومێژوو بدات به کلتوری نه ته وه کانی ترو مافی ئه وه یان بداتێ که بیپارێزن وشانازی پێوه بکه ن و یادی بکه نه وه.

دیاره ئه م باسه زۆرده هێنێ به ڵام پرسیاره که ی من ئه مه یه که ئایا کوردوه کوو نه ته وه توانیویه تی به رگری له کلتورو یادو مه راسیمه کانی خۆی بکات به ئازادی وسه ربه ستی یان هه موو کاتێ باجێکی زۆری داوه وململانێ وبه رگری زۆری کردووه بۆ پاراستنی کلتوره که ی یان تۆمه تبار کراوه به کافرو سه رلێشێواویان ووتویانه ئه وکاره (بدعه) یه ودژی دینه.

یان هه موکاتێ جه ژن ومه راسیمه دینی وکلتورییه کانی خۆیان هێناوه و سه پاندویانه به سه رماندا به ناوی ئه مه یان خوا پێ ی خۆشه و ئه وه یان خوا پێ ی ناخۆشه.

جا بۆیه له دنیای گلوبالیزمداچ کلتورودین وسیسته مێک ده توانی ڕێگه به کلتورو دینه کانی تر بدات که مافی خاوه ندارێتی خۆی به کارنهێنێ ویادی بکاته وه...یاخود ڕه خنه وسه رنج وتێڕوانین له سه رلایه نه باش وخراپه کانی ئه وانی تر دابنێ.

واته لیره وه شتێکی تازه سه رهه ڵده دات وه ده بێته شه ڕێکی جیهانی تر له جێگه ی شه ڕی سارد ئه ویش شه ڕی شارستانییه ته کانه.

کام شارستانییه ت ده توانێ له به رده م ئه م شه ڕه دابه ئازادی سه رنج وڕه خنه ی هه بیت وه له هه مان کاتدا به سنگێکی فراوان وبه ئه قڵێکی سه رده م قبووڵی ڕه خنه وتوانجه کان بکات. واته ده ورو کاریگه ری گلوبالیزم بۆئه م سه رده مه چی یه؟وه کێ وچ شارستانیه تێک ئه ترسێ له به رده م ئه م شه ڕه و یان به ئه قڵه کۆنه که ی خۆی دێته وه ناو ململانێکان.

وه ک چۆن له کات و سه رده می کۆندا به زه بری شمشێرو چه ک خۆیان سه پاندو هه مو کلتوری نه ته وه کانی تریان سڕییه وه.

واته لێره وه ئه وه ده رده که وێت که چ نه ته وه و کلتورو سیسته مێک له گه ڵ ئه قڵی سه رده م و (واقع) دا ده گونجێت و به رده وام ده بێت له گه ڵ گۆڕانکارییه کان.

بۆیه ده ڵێم کورد له دوڕێیاندایه ده بێت هه ڵوێستی خۆی یه کلابکاته وه و بڕیاری چاره نووس بدات وئه وپرسیاره بێته ناو بیری تاکی کورده وه. ئایا ئێمه به چی ده توانین ڕویه کی شارستانییانه ومۆدێرن بده ین به کلتوری نه ته وه که مان.وه یاخود ئایا ئێمه وه کونه ته وه ی کورد قازانجمان کردووه له سایه ی ده سه ڵاتی ئیسلامیدا وه یان هه میشه ئێمه یان به مه ترسی و هاوڕه گه زی جوله که داناوه له دژی ئیسلام وئه ره ب، یان هه موکات به ناپاکو کافرو جیاواز له کلتورو نه ته وه ی ئیسلام وئه ره ب حسابکراوین. وه یان هه رکاتێک سوڵتانێک یان ده سه ڵاتدارێک کوشتو کوشتاری ئێمه یان کردبێت یان ئه نفالیان کردبین له کۆن وله نوێدا هیچکاتێک حکومه ته ئه ره ب و ئیسلامییه کان نه هاتونه ته گۆ له سه رمان ئیتر چۆن خۆمان به به شێک له و کلتورو شارستانییه ته بزانین، له دنیای گلوبالیزمدا وه کو ئێستا ده یبینین به ئاشکراو له که ناڵه کانی ڕاگه یاندنیانه وه کاتێک که ئه یاندووێنن چ ئه وکه سانه ی که بڕیارده ری دینین چ میانڕه وبێ یان (سه له فی) یاخود علمانییه کانیان بێت

که چ جۆره بیرکردنه وه وتێڕوانینێکیان هه یه به رانبه ربه کێشه ی کوردو مافه کانی وخاکه که ی.

بۆنمونه زوربه تان بینیوتانه یا گوێتان لێبووه که پرسیار له( عمرموسا) که سه رۆکی کۆمه ڵه ی ووڵاتانی عه ره بی یه و شا عبدڵڵه ی( شه ریفی مه ککه) کراوه ده رباره ی تاوانه کانی ئه نفال وکیمیایی له لایه ن ڕژێمی سه دام به رامبه ر به گه لی کورد وه ڵامی ئه و پرسیار‌ یان نه داوه ته وه یان باسه که یان گۆاریوه و خۆیان لێ گێل کردووه.

یان پرسیار له (حارس الضاري) که سه رۆکی زانایان ولیژنه ی فتوای عێراقه ڕاتان چی یه به رامبه رسه دام وئه نفال وگۆڕه به کۆمه ڵه کان ، له وه ڵامدا ووتی سه دام ڕۆیی وله ده سه ڵاتدا نه ما با ئێمه قسه له سه رداهاتوو بکه ین چۆن سوپای داگیرکه ر(ئه مریکا) ده رکه ین وچی بکه ین باشه له بۆبه رژه وه ندی ئیسلام و عێراق.

جا بۆیه پێویسته هه موو تاکێکی کورد بیربکاته وه له ناو ئه م شه ڕه تازه یه دا..ئێمه چی بکه ین وده ورمان چی یه.

با ئه وکلتوره باشه بێنینه وه به رچاوی خۆمان وه شانازی پێوه بکه ین که کوردستان جێگه ی جۆره ها  ئایین و ئایینزاو نه ته وه ی تر بووه که ڕێزوخۆشه ویستی و لێبورده یی له نێوانیاندا هه بووه. واتا کێشه ی ئێمه له ناوچه که دا کێشه ی نه ته وه یه نه ک کێشه ی دین ومه زهه ب.

 

           

 

02/09/2015