ژیار جاف
دواین حه‌ز،دواین ئاره‌زوی ته‌ڕ
له کۆشی ئه‌م عه‌شقه سارد و سڕه‌دا
ماڵئاوایی له من و له تۆ‌و له ماچه نه‌گه‌یشتۆکان کرد
ئه‌و ماچانه‌ی پاش مه‌رگی گوڵ
وه‌ک په‌پووله، لێوه‌کانیان کردم به هێلانه
که ده‌په‌یڤم هه‌ڵده‌فڕن
بێده‌بگ ده‌بم ماچم ده‌که‌ن
له‌وه‌ته‌ی له سێبه‌ری ئه‌و دره‌خته شوومه‌دا
دوور له چاوی خوا رۆحمان تێکه‌ڵ به یه‌ک ئه‌کرد
جه‌خار
نه من تۆم ئه‌بینی نه تۆیش من
چه‌ند سه‌رسه‌خت بووم
هه‌موو شه‌وێ شه‌ڕم له گه‌ڵ تاریکیدا به‌رپا ئه‌کرد
تا بگه‌م به روناکی ناخی تۆ
ئه‌فسوس
هیچ کام له‌و شه‌وانه تۆ نه‌هاتی
تا دوایین چرکه‌کانی عومرم چاوه‌ڕوانم
به جوانی عه‌شق بگه‌م
به عه‌شقی پاک و بێ‌گه‌رد بگه‌م
10-02-2006
|