بازرگانی منداڵان له هۆڵاندا |
که‌ژال نوری - هۆڵاندا پارله‌مانی هۆڵاندا رۆژی پێنج شه‌ممه 23-02-2006 سه‌باره‌ت به بازرگانی کردن به منداڵانی سۆمالیه‌وه له هۆڵاندا گڤتوگۆیه‌کی تێر‌و ته‌سه‌لی ئه‌نجامدا.. له‌م گفتوگۆیانه‌دا که چه‌ندین خاڵی گرنگ تاوتوێ کران، باس له‌وه کرا که منداڵانی ته‌مه‌ن که‌متر له 18 ساڵ به قاچاخی له سۆماله‌وه به‌ره‌و هۆڵاندا ده‌هێنرێن، ئامانج له‌م کاره‌ش ئه‌نجامدانی چه‌ندین کرده‌وه‌ی دژ به یاسایه له‌وانه‌ش پاره وه‌رگرتن به منداڵه‌که‌و به‌کار هێنانی وه‌ک کۆیله له کاری زۆره ملێدا و هه‌ندێک جاریش ده‌رکردن و ناردنه‌وه‌ی منداڵه‌که بۆ سۆمال پاش ئه‌وه‌ی که کاریان پێ ی نامێنێت.. له‌م کۆمبینه‌ی پارله‌ماندا که هه‌ریه‌که له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌و داد و کاروباری بێگانه ئاماده بوون، هه‌موو ئه‌وبارودۆخه ناله‌بارانه باسکران که ئه‌و منداڵانه‌ی تیادا ده‌ژین و بڕیاریاندا که رێگه‌و شوێنی تایبه‌ت بۆ کۆتایی پێهێنانی ئه‌م ره‌وشه بگرنه به‌رو بانده‌کانی ئه‌نجام ده‌ری ئه‌وکارانه ده‌ستگیر بکه‌ن و سزای یاساییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن ... هه‌روه‌ها داوا له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵاندا کرا که هۆشیاری بداته ته‌واوی باڵوێزخانه‌کانی هۆڵاندا له وڵاته ئه‌فریکاییه‌کان بۆئه‌وه‌ی ماوه به قوربانیه‌کانی ئه‌م کاره دزێوانه بده‌ن که زانیاری و به‌ڵگه‌و رونکردنه‌وه به حکومه‌تی هۆڵاندی بده‌ن وبتوانن راستی روداوه‌کان بگێڕنه‌وه، وه‌زیری کاروباری بگانه ( ڤێردۆنک ) که ناسراوه به دژایه‌تی په‌نابه‌ران و بێگانه له‌مه‌ڕ ئه‌م خاڵه‌وه رایگه‌یاند که وه‌زاره‌ته‌که‌ی راسته‌وخۆ مافی په‌نابه‌ری نادات به هیچ کام له قوربانیه‌کانی ئه‌م کاره‌ساتانه.
|
|
02/09/2015 |