یه‌کێتی رادێوو ته‌له‌فزێۆنکارانی که‌رکوک دوا هه‌ناسه‌ی خۆی ده‌به‌خشیَ؟!..


نامه‌یه‌کى کراوه‌ بۆ:
- به‌رێز د.کمال که‌رکوکى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان.
- راى گشتى

ده‌مانه‌وىَ وه‌یادت بخه‌ین که‌ له‌ رێکه‌وتى (29\9\2005)ئێمه‌ى راگه‌یاندنکارانى که‌رکوک که‌ پێکهاتبوین له‌ سه‌رجه‌م ده‌زگاکانى رادێو ته‌له‌فزێونى که‌رکوک به‌ هه‌موو پێکهاته‌کانه‌وه‌،له‌ خزمه‌تى به‌رێزتاندا بووین له‌و دیداره‌ که‌ داوایه‌کمان خسته‌ به‌ر ده‌ستى به‌رێزتان تا په‌رله‌مانى کوردستانى مشورێک له‌ راگه‌یاندنکارانى که‌رکوک بخۆا هاوپێچ له‌گه‌ل ئه‌م نامه‌یه‌ پوخته‌یه‌کى ئه‌و داخوازییه‌ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌.
به‌رێزم ناچارین جارێکى تر باس له‌و رێخراوه‌ بکه‌ین که‌ پتر له‌ دووساڵه‌ له‌ نێو هه‌ناوى کێبرکیه‌کى توندى نێوان کوردستانیان و لایه‌نه‌کانى ترى دژ به‌ کوردستانیان به‌ هه‌ڵبژاردن هاته‌ مه‌یدان به‌ هیواى ئه‌وه‌ بووین بتوانین وه‌ک رێخراوێکى گرنگ خزمه‌ت به‌ ئاینده‌ى شاره‌که‌مان بکه‌ین له‌ رووى کارى راگه‌یاندنه‌وه‌..حه‌یفم به‌رێزم که‌ تا به‌ ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌ ده‌م داخوازییه‌کانمانه‌وه‌ نه‌هات ته‌نىَ وه‌ک چۆن به‌رێزت به‌لێنت پىَ داین هه‌ر وا به‌ به‌لێن نێزگ به‌ سىَ سالى کارمان گوزراند که‌ چه‌ندین فرسه‌تى گرنگى ئیعلامیمان بۆ خزمه‌تى کوردستانى که‌رکوک له‌ ده‌ست ده‌رچوو که‌ هه‌ر له‌م بابه‌ته‌ ئاماژه‌ى پىَ ئه‌ده‌ین.
له‌ سالى رابردوو به‌ هه‌مان شێوه‌ شاندێک له‌ یه‌کێتیه‌کمان که‌ تورکمان و ئاشورى و عه‌ره‌بشى تێدا بوو بۆ لاى به‌رێز وه‌زیرى رۆشنبیرى ئه‌و به‌رێزه‌ له‌ نوسنگه‌که‌ى خۆى چاوى پىَ که‌وتین لىَ جارێکى تر حه‌یف ئه‌و دیداره‌ش هیچى لىَ سه‌وز نه‌بوو به‌لکو ئه‌و به‌رێزه‌ راشکاوانه‌ پىَى گوتین ناتوانین هیچتان بۆ بکه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێوه‌ ئێراقین؟!..به‌ لامانه‌وه‌ سه‌یر بوو!.. ئه‌رىَ که‌س هه‌یه‌ وه‌ک که‌رکوکى بێز له‌ ئێراقى بوونى خۆى بکاته‌وه‌؟!..
له‌ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى کوردستان داوامان کرد میزانیه‌مان پىَ بده‌ن تا بتوانین کار بکه‌ین..ئاخر کارى ئێمه‌ به‌م جۆره‌ بوو..:
ئه‌مه‌ریکێکان له‌ که‌رکوک داوایان لىَ کردین که‌ کارى رادێو ته‌له‌فزێونه‌کان رێک بخه‌ین ئه‌و ده‌سه‌ڵاتیان پىَ داین که‌ مۆله‌تى فه‌رمى کارکردن بۆ رادێو ته‌له‌فزێونه‌کان لاى ئێمه‌ بێت ئێمه‌ چه‌ناڵ بۆ ته‌له‌فزێونه‌کان شه‌پۆل بۆ رادێوکان دیارى بکه‌ین...که‌ تائێستا ئێمه‌ به‌رپرسیارین له‌ ریکخستنى کاروبارى رادێو ته‌له‌فزێونه‌کانى که‌رکوک...دیسان حه‌یفىَ بۆ که‌رکوک پاره‌ى ئه‌و کلێشه‌ نازداره‌مان نه‌بوو که‌ زۆر که‌م پاره‌ى ده‌ویست که‌ به‌ زمانى کوردى و عه‌ره‌بى مۆله‌تى ئه‌و که‌ناڵانه‌ى له‌ خۆ ده‌گرت به‌ رادێوته‌له‌فزێونى نه‌یارانى کوردستانیشه‌وه‌...ئاخر ته‌نیا رێخراوین که‌ یه‌ک دینار میزانیه‌مان نیه‌..به‌ ئاگاین چلۆن پاره‌یش بۆبه‌ ناو ئه‌و رێخراو سه‌ندیکایانه‌ سه‌رف ده‌کرىَ،وه‌ تا هه‌نوکه‌ش یه‌ک لایه‌ن یارمه‌تى نه‌داوین.
به‌لىَ سه‌نته‌رێکى گه‌وره‌یان خسته‌ ژێر ده‌ستى ئه‌م رێخراوه‌ بىَ ناز و که‌سه‌وه‌ که‌ به‌ریتانیه‌کان له‌ که‌رکوک زۆرى پێوه‌ ماندوو بوون تا درووستیان کرد به‌رێزم پاره‌ى کرىَىخانویه‌کمان نه‌بوو...ئه‌و سه‌نته‌ره‌ که‌ نێوى سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى که‌رکوک بوو به‌ یه‌ک دونیا که‌لو په‌لى راگه‌یاندنه‌وه‌..ئاخر ماندوو بوین تا توانیمان به‌ هه‌ولێکى زۆرله‌ ژێر ده‌ستى ئه‌و عه‌ره‌به‌ شۆفێنیانه‌ ده‌رى که‌ین داواى یارمه‌تیمان کرد هیچ لایه‌نێک ئاماده‌ى هاوکاریکردنمان نه‌بوو؟.
کارى ئه‌و سه‌نته‌ره‌ زۆر گرنگ بوو بۆ کارى راگه‌یاندن له‌ شارى که‌رکوک زۆر ده‌سه‌ڵاتى پىَ درابوو به‌داخه‌وه‌ فه‌رامۆش کرا.
بۆ زانیارىئێمه‌ى ئه‌ندامان و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کارگێرى ئه‌م رێخراوه‌ له‌ دواى ده‌ رۆژ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م نوسینه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ده‌نگ ئه‌م داوایه‌وه‌ نه‌ین به‌رپرس نین له‌و رێخراوه‌ وه‌ ئوبالى مێژووى ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌ستۆى هه‌ردوو ئیداره‌ى حکومه‌تى کوردستان هه‌ردوو حزبى سه‌ره‌کى کوردستان که‌ به‌ ده‌نگ هاوارمانه‌وه‌ نه‌هاتن...له‌گه‌ل رێزماندا

- یه‌کێتیه‌که‌مان هه‌موو ره‌نگێکى تێدا هه‌بوو به‌ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌کانى شارى که‌رکوک و حزبه‌ کوردستانیه‌کان له‌ چه‌په‌وه‌ تا راست زۆر به‌ ته‌بایى کارمان ده‌کرد.
- پتر له‌ سێسه‌د ئه‌ندامى له‌ ده‌ورى رێخراوه‌که‌مان کۆبوه‌ته‌وه‌.
- ده‌سته‌ى کارگێرى یه‌کێتیه‌که‌مان له‌ 17 که‌س پێک هاتبوون به‌م شێوه‌یه‌ :
کورد (8) عه‌ره‌ب (2) تورکمان (2) ئاشورى (3).
ناوى سه‌رۆک و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى کارگێرى
1- کاوێزمه‌لاپه‌روێز سه‌رۆکى یه‌کێتى رادێو و ته‌له‌فزَۆنکارانى که‌رکوک
2- هیدایه‌ت ره‌حیم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى
3- ئه‌کبر سه‌بیح ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى
4-سه‌یوان سه‌مه‌د ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى
5- یاسین مولود محمد ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى
6- ئه‌حمد عزالدین ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى
7- بسام پۆلس ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى
8- رعد نجم الدین ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى
9- ئێلن ئیشایه‌ ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى
10- مقداد فیزولله‌ ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى
11- رۆدى ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى
12- یوسف ئه‌حمد ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى
13- ئارام جمال ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى
14-سامان سه‌برى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى
15- رسل حمید ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى.
هه‌رکه‌س و لایه‌نێک بۆ وه‌رگرتنى زانیارى له‌سه‌ر یه‌کێتیه‌که‌مان ده‌توانىَ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکات.
پوخته‌ى ئه‌و خاڵانه‌ى که‌ پێشکه‌ش به‌ په‌رله‌مانى کوردستمان کرد که‌ به‌رێز جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان به‌لێنى جێبه‌جێکردنى پىَ داین پترله‌ چوارمانگ به‌سه‌ر ئه‌و داخوازیه‌ تێپه‌رى هیچ وه‌ڵامێکمان پىَ نه‌گه‌یشت.
1- دابینکردنى میزانیه‌ک بۆ به‌رێوه‌بردنى کاروبارى رۆژانه‌ى یه‌کێتیه‌که‌مان له‌سه‌ر بودجه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ک هه‌ر سه‌ندیکاو رێکخراى پیشه‌یى تر که‌ هه‌ن.
2- داوا ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئاستى کوردستان یه‌کێتیه‌که‌مان حیسابى بۆ بکرىَ له‌ بواره‌کانى کردنه‌وه‌ى خولى راگه‌یاندن له‌ کوردستان و ده‌ره‌وه‌ى کوردستان که‌ به‌شدارى به‌ راگه‌یاندنکارانى که‌رکوک بکرىَ.
3- به‌شداریکردنمان له‌و لیژنانه‌ى که‌ په‌رله‌مانى کوردستان بۆ ئاسایى کردنه‌وه‌ى شارى که‌رکوک دروستى کردوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ رووى کارى ئیعلامیه‌وه‌،که‌ یه‌کێتێه‌که‌مان ئه‌مرۆ چه‌ترێکه‌ بۆ راگه‌یاندنکارانى که‌رکوک.
4- ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و پرۆژه‌یه‌ بۆ کردنه‌وه‌ و دروستکردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى که‌رکوک پێشکه‌شمان کرد.

له‌گه‌ل رێزماندا

دسته‌ى کارگێرى یه‌کێتى
رادێوکاران و ته‌له‌فزێۆنکارانى که‌رکوک


 

           

 

02/09/2015