به مه‌ده‌نیکردنی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی |
کاروان که‌ریم 2006/2/10 هه‌رله‌گه‌ڵ ده‌سپێکی هاتوو هاواری به‌ره‌ی ڕه‌ش و جه‌هلی ئیسلام له‌سه‌ر وێنه و ڕه‌فتاره کانی محمدێکی مردووی 1420له‌مه‌وبه‌ر، بۆ شه‌ره‌فی به‌شداری بوون له‌و به‌ره‌ی تیروره‌دا، ده‌ستبه‌جێ هه‌ر دوو کابینه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌حیزبییه‌که‌ی هه‌ولێر و سلێمانی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی، هه‌ڵوێستی په‌یوه‌ستبوونیان ڕاگه‌یاند. بۆ به‌کرده‌وه نیشاندانی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان، ڕۆژی 6/2 حکومه‌ته حیزبییه‌که‌ی یه‌کێتی له‌نێو شاری سلێمانی دا خۆپیشاندانیکی جه‌ماوه‌ری سازکرد. ئامانج تیایدا پاڵپشتی و به ده‌نگه‌وه‌هاتنی ده‌سه‌ڵاتی مزگه‌وته‌کان و بزاوته ڕه‌شه‌کانی ناوخۆ و حکومه‌ته مافیاکانی ناوچه‌که و به‌ره‌ی خورافه و جه‌هلی ئیسلام بوو. مه‌به‌ست له‌م کاره‌ش پێکانی دوو ئامانجه؛ له لایه‌ک نیشاندانی ئه‌و گیانی وه‌فاداری و به‌شداریکردنه‌یه له به‌ره‌ی تیرور و تاریکی ئیسلام، به دیوه‌که‌ی تریشدا، وه‌ستانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به به‌ره‌ی ئازادیخوازی و ڕه‌وتی ڕوو له پێشی مرۆڤایه‌تی. محمد گه‌زنه‌یی، وه‌زیری ئه‌وقافه‌که‌ی یه‌کێتی، زۆر به ئاشکرا و به فه‌رمی، بڕیاری ده‌ستگیرکردن و دادگایی کردنی مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی نوسه‌ری ڕایگه‌یاند و هه‌ر ئێستاکه‌ش له هه‌وڵی هه‌ڵخڕاندنی هێزی ڕه‌شی زیاتر و ئیمزا کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترن، تا له‌م سۆنگه‌یه‌وه بۆ به‌ره‌ی تیرور و بزاوته ته‌کفیری و جه‌هلی ئیسلامیی بسه‌لمێنن و بڵێن: نه‌ته‌وه‌ی کورد کافر نییه، و ئسلامه‌تییه‌که‌ی زۆر له ئیسلامه‌تییه‌که‌ی ئه‌وان خه‌ستر و تاریک‌تر و ڕه‌شتر و ژه‌هراویتر و کوشنده‌تر و کاریگه‌رتره. ناسیونالیزمی کورد به‌م کاره‌ی ئه‌یه‌وێ بڵێت: ئێمه له کوردستان و سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆمان، هیچ که‌س بۆی نییه سنووری هێڵه سووره‌کانی ئێمه ببه‌زێنێ. خۆ که‌مالی سه‌ید قادر گوناهه‌که‌ی ته‌نها به‌زاندنی سنووری بێری سوره‌کانی بارزان بوو. بڕیاری مه‌رگی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. چ جای که‌سێک سوکایه‌تی به‌ئیسلام و ڕابه‌ره غه‌یبانییه‌که‌ی بکات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێمه‌ش، که له ژێر ئه‌و ده‌زگایه دایه و بچێته ژێر پرسیاره‌وه، هه‌یهات هه‌یهات، به چ ده‌ردێکی ده‌به‌ین؟ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی هه‌ر به گووته‌ی خۆی هیچ سوکایه‌تی نه کردووه به ئیسلام و محمده‌که‌ی، ته‌نها ڕه‌فتاره‌کانی 1420ساڵ له مه‌وبه‌ری محمدی، هه‌ر به پێی سه‌رچاوه‌کانی خۆیان، هه‌روه‌ک خۆی و به بێ ده‌ستکاری، خستۆته پێش چاو. له به‌رامبه‌ر به‌م کاره‌دا چی به‌ره‌ی تاریک و تیرور و جه‌هل هه‌یه، په‌تی ته‌حه‌مولیان پساوه و بانگه‌شه‌ی تیرور و به فه‌نابوونی ژیان ده‌که‌ن. ئایا ئه‌م هاتووهاوار و شین و واوه‌یڕۆیه‌ی به‌ره‌ی تیرور، به خاتری چاوه ڕه‌شه‌کانی محمده ؟ یا له ترسی هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و ده‌زگای خورافات و جه‌هله‌یه که پاره و ده‌سه‌ڵاتی پێوه به‌نده؟ هه‌ر ئێستاکه له یادی عاشورا‌دا، که دیمه‌نه‌کانی ئه‌و زنجیرکوتان و خۆ له خوێن هه‌ڵکێشان و شیر و تیر وه‌شانه‌ی ئه‌و حه‌شاماته‌ی که‌ربه‌لا ده‌بینی، ئه‌و دیمه‌نانه باشترین نمونه‌ی زیندوویی و حاشا هه‌ڵنه‌گرن له ناساندن و ئاشکرا کردنی ڕۆڵی ئاین له‌ژیانی مرۆڤایه‌تیدا، که ئاین به‌گشتی و ئاینی ئیسلام به تایبه‌تی، ڕه‌شترین ده‌زگای به‌رهه‌مهێنان و بڵاو کردنه‌وه‌ی تاوان و خراپه‌کاری و جه‌هل و خورافات و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تییه. به‌قوڵایی مێژووی ئه‌م 1420ساڵه، ئه‌م ده‌زگای فریوکاریه به خوێن و جه‌سته‌ی ملیۆنه‌ها مرۆڤی گه‌وره و بچوکی بێ تاوان ڕاوه‌ستاوه و به‌ڕێوه ئه‌چێ. ئامانج له مانه‌وه و درێژه‌پێدانی ئه‌م ده‌زگای گێژ کردنه‌ش، چاکترین ئامرازی گه‌یشتنه به پاره و ده‌سه‌ڵات. ده‌سه‌ڵاتداران له پیناوی پاره‌و ده‌سه‌ڵاتیان چۆن مرۆڤایه‌تییان سوک وڕیسوا کردوه. بۆ کۆتایی هینان به ڕۆڵی ئاین له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا جیاکردنه‌وه‌ی ئاینه له ته‌واوی بواره‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا. ئه‌م شه‌ڕه‌ش به هاتنه‌مه‌یدانی به‌ره‌ی ئازادی خوازییه‌وه به‌نده. به‌رپرسیارێتی له‌گیان و گوزه‌رانی مه‌ریوانی نوسه‌ریش له‌ئه‌ستۆی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندایه.
|
|
02/09/2015 |