کاریکاتێرێک دونیاى ئیسلامى ده‌هه‌ژێنىَ؟!

کاوێزمه‌لاپه‌روێز
که‌رکوک
K_mlaprwez@yahoo.com

 

دواى بلاو بوونه‌وه‌ى وێنه‌کانى پێخه‌مبه‌رى ئیسلام دوردى خواى له‌سه‌ر بێت له‌ یه‌کێک له‌ رۆژنامه‌کانى دانیمارکى کۆمه‌لگاى ئیسلامى به‌ پێکردنى گلۆپى سه‌وزى ده‌سه‌ڵاتدارانى زۆر له‌و ووڵاتانه‌ى که‌ رژانه‌ سه‌ر شه‌قام..ئه‌وه‌ى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ بلاوى کردوه‌ته‌وه‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌رمان به‌ سه‌ره‌تایتین پرنسیپه‌کانى دیموکراتى هه‌بىَ خۆ جیا له‌وه‌ى خه‌لک ناره‌حه‌ت بوون نه‌دبوو هه‌ڵوێستى حکومه‌ته‌ ئیسلامیه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ توند بێت و له‌ پشتى هاندانى خه‌لکه‌وه‌ بێت...ده‌کرا ئه‌م حه‌ماسه‌ته‌ بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ بێت که‌ له‌ ژێر په‌رچه‌مى ئاینى ئیسلام سوکایه‌تى به‌ مرۆفایه‌تى و ئیسلام ده‌که‌ن..له‌ ئێراق چه‌ندین که‌نیسه‌ى مه‌سیحێکان به‌ر شاڵاوى ته‌قاندنه‌وه‌ که‌وتن که‌ دواتریان دوو که‌نیسه‌ى بوو له‌ که‌رکوک ..بیرمان نه‌چىَ ئیسلامیه‌کانى تالیبان بوون په‌یکه‌رى بودایان تێکشه‌کاند که‌ زیاتر له‌ شه‌ش سه‌د ملیون خه‌لک باوه‌رى به‌ بودا هه‌یه‌...هیچ لایه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌وه‌ى به‌ سوکایه‌تى بۆ سه‌ردین یان مه‌زهه‌به‌که‌ى نه‌زانیوه‌...ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌کى ترسناکه‌ که‌ گروپ و تاخمى ئیسلامى کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ن و خه‌لکى موسلمانى بۆ مه‌رامى سیاسى پىَ گۆش ده‌که‌ن وه‌ک کارتێکى زه‌خت به‌رامبه‌ر رۆژئاوا.
کاره‌سات ئه‌وه‌یه‌ موسلمانان به‌ کارکاتێرێک هه‌ڵچن وه‌ڵامیان کارى توندوتیژى و سه‌فاره‌ت سوتاندن بێت که‌ حکومه‌تى دانیماریک په‌یوه‌ندى به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ نیه‌ ئه‌مه‌ وا ده‌کات کۆمه‌لگاى ئیسلامى ببێته‌ جىَى گاڵته‌جارى و به‌و چاوه‌ لىَى بروانرێت که‌ کۆمه‌لگایه‌کى دواکه‌وتوى هه‌مه‌جه‌؟!.
نه‌خۆ شێوازى تر هه‌یه‌ بۆ ترۆتستۆ کردنى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌...بیرشمان نه‌چىَ هه‌ر ئه‌و دیموکراتیه‌ته‌یه‌ که‌ هه‌زاران په‌نابه‌رى موسلمان له‌ ژێر چه‌ورى سته‌مى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیسلامى و عه‌ره‌بى کۆچیان کردوه‌ و له‌ژێر ره‌حمه‌تى سیسته‌مى دیموکراسیه‌تى دانیمارک و ووڵاتانى ترى رۆژئاوا مافیان پارێزراوه‌ وئاسودانه‌ ده‌ژین.



 

           

 

02/09/2015