گفتوگۆی گۆڤاری شتێرن له گه ڵ به ڕێز ئۆسکار لافۆنتێن، سه رۆکی فراکسیۆنی پارتی چه پ له پارله مانی ئه ڵمانی. فێبرواری 2006

موئه یه د زراری

15.02.2006 ماینس

Hewler72@yahoo.de

 

  له ئه ڵمانیه وه بۆ کوردی به ده سکاریه کی که م : موئه یه د زراری

 به ڕێز لافۆنتێن، دوێنێ گێرهارد شڕۆیده ر...............

 ببووره، حه زناکه م ده رباره ی شڕۆیده ر بئاخڤم، به رده وام بێزارم ده کات. ئه و ئێستا پارله مانی جێهێشت، ئه گه ر ئه و له گه ڵ کۆمپانیایه کی مافیای ده وڵه تی ڕووسی "گاس پڕۆم" کار ده کات، پاره یه کی زۆر ی لێ به ده ست ده که وێت، ئه وا بۆ من گرنگ نیه.

 گاس پڕۆم، کۆمپانیایه ک که له بازاڕی ووزه تووند ده نوێنێت.

 با شه، مرۆڤ ده پرسێت، ئه گه ر ڕاوێژکار ی پێشوو لێگه ڕێ له لایه ن کۆمپانیایه کی ده وڵه تی ڕووسی بکه وێته ناو چوارچێوه ی ئه رکه کانی ؟ به ڵام هه نوکه شرۆیده ر ونبوو، ئاواش ok –یه، ئه گه ر هه ر له پارله مان بوایه، له نێوان من و ئه و به رده وام کێشه و تۆڵه ی شه خسی ده هاته کایه وه، من هه رگیزته واو-ئازاد نه ده بووم له دوژمنایه تی شه خسی.

 به ڕێز لافۆنتێن دووساڵی ڕابردوو، وات نیشاندا که تۆ و شڕۆیده ر باشترین دوو هاوڕێن، له م کاته دا وتت، کاغه زێک به به ینی من و شڕۆیده داناچێت!

 ئێـمه پێکه نین، که من ئه مه م گۆت، ئه مه ته نها ئیڕۆنی بوو، به ڵام ئیرۆنی که م دێته تێگه یشتن. له سیاسه ت هاوڕێ ڕاست نیه، ته نها هاوپه یمانی کات هه یه بۆ ئامانجی پۆلیتیکی، به رده وام خه باتێکه بۆ ده سه ڵات، گێڕێنگلێک ملمڵانێكی هه تاهه تایی.

 پۆلیتیک مرۆڤ ڕه ق ده کات

 به ڵێ. پۆلیتیک کارێكی ڕه قه. مرۆڤ ده بێت بتوانێت سوودی لێ ببینێت.

 ئه گه ر وابێت، بۆ چی دووباره گه ڕایته وه بۆ ناو پۆلیتیک؟

 من مرۆڤێكی پۆلیتکارم. ژیان پێویستی به کاری عه قڵی هه یه، به ربه ره کانێی عه قڵ. ئه ڵمانیاش پێویستی به پارتێک هه ، که ده سه ڵاتی کولتووری پارته نیۆلیبڕاله کان بشکێنێت. ئه ڵمانیا پێویستی به پارتێکی چه پ هه یه.

 ئه ها(ئاوا)

 ئێمه له ناوه ڕاستی خه باتێکی کولتووری ئاخنراوین. پێکدا دانی خه باتی بیره کانه. بیرۆکه ی هاوپشتی-بوون به سیستماتیکی له ناو زمان ده رپه ڕێندراوه. زمانی سیاسیش، هه روه ها گه نده ڵ بووه. زمانی لیبڕالی-نوێه کان خۆیان به ند کردووه به شکاندنی ده ستوور. قسه ده رباره ی دووباره-بیناکردنه وه ی ده وڵه تی سۆسیال ده که ن، به ڵام مه به ستیان خاپوورکردنێتی؛ ده ڵێن ئیمه ده مانه وێت" ئه ڵمانیا بۆ داهاتوو فیت "کامڵ" بکه ین به ڵام مه به ستیا ن که مکردنه وه ی گه ره نتیه کۆمه ڵایه تیه کانه، دریژکردنه وه ی ماوه ی خانه نشینی، که مکردنه وه بیمه ی بێکاریه. ئه گه ر ده باره "مۆدێرنیزه کردن و ته وازووعکردن "بئاخڤن، مه به ستیان لێدانی کۆمه ڵگه یه، خاپوورکرنی مافی کاروه رگره 1. وشه ی جوان به کارده هێنن، که ده نگی خۆش بێت، به ڵام درۆ-وشه ن. ئه لبێرت کامۆ ده ڵێت: "شته کان به هه ڵه ناوبنرێن، یانی به د به خت کردنی زیاتری جیهان"

به ڵام تۆ ده زانێ به ره و کوێ ده ڕوات، ئه و شوێنه که ده بێت بۆی بڕوات ؟

من ته نها ده ڵێم، ئه جێندای2010 له دایک بووی هزری گێرهارد شرۆیده ر نیه، به قه ده ر ئه وه دانی باجی-تێکڕا دۆزینه وه ی مێرکل نیه. ئه مانه په رده ی دوکانه کانی یه کێتی کارده ره کانن، به ڵام زۆربه ی زۆری پۆلیتکاران ناتوانن به سه ربه خۆیی بیر بکه نه وه. له به ئه وه تێگه یشتنه لیبرالیه کان ده رباره خه بات، خه رجی-کاڵا، له به ر گفتووکۆی بێتام و خاوه نداریه تی! مێشکی داگیرکردوون. لێده گه ڕێن ئابووری لێیانبخووڕێت، میدیاش به و ئاڕاسته یه ئه م یاریه پیسه یان له گه ڵ ده کات.

 ئه مه بێمانایه!

 نه خێر. له کاپیتالیزم دا وه ک مارکس ده ڵێت ته نها کار نامۆ ناکرێت، به ڵکو له گه ڵی دا زمان و بیرکردنه وه ش. ئه مه ی له م وڵاته ده گوزه رێت بێمانایه، بێ ئه وه ی هاوارێکی به کۆمه ڵ بێنێته کایه وه. ڵیره سه رۆکی بانکی ئه ڵمانی ده ڵێت، داوای سه دا 25 ی زیادکردنی سه رمایه که یتی، له هه مان کات دا له ڕۆژنامه کان ده فه لسه فێندرێت، ئه گه ر داوای زیادکردنی سه دا سێ-ی مووچه بکرێت، بێشه رمییه! ده بێت هه نووکه قسه ی ئاده م سمیث بکه م: "ئێمه پێویستیمان به کاپیتالیسته کان هه یه، به ڵام به رژه وه ندیان هه رگیز له گه ڵ به رژه وه ندی گشتی یه کناگرێته وه، له مه زیاتر له سه ئه وه ده وه ستن، ڕای گشتی چه وا شه بکه ن".

 هه ر له به ر ئه مه شه هاتویته وه ناو پارله مان، بۆ ئه وه ی ڕێگایان لێبگریت، بۆ ئه وه ی ئه ڵمانیا ڕزگار بکه یت؟

 ئه وه نده به رز خۆم به رز ناکه م، به ڵام ده مه وێت بخزێمه ناو ئه م خه باته، ئه م خه باته چینایه تیه نوێه.

 خه باتێکی چینایه تی؟

به ڵێ. خه باتی چینایه تی. من بۆ ئه مه به ڵگه یه کی شاهانه م هه یه، یه کێک له ده وڵه مه ندترین پیاوانی جیهان. که " پێشانگای که لوپه له" ئه مه حوکم ده کات، دووباره ده ڵێم: خه باتی چینایه تی و چینه که شم له ده یباته وه. له وه ش زیاتر "فه رمانێکی مۆراڵیه" له دژی ئه م مه شینه ته واوه نیۆلیبراله به رگری بکه یت.

 به ڵام جارجار پرسیار له خۆت ناکه یت، بۆ ئه وه ی له گه ڵ برێشت بئاخڤیت: " ئێمه پاشماوه ین، ده رکراین له م ڕوباره زندووه ی ژیان ماینه وه ، نه له که س ده گه ین و نه که سیش تێمانده گات؟

 تۆ فێڵ له خۆت ده که یت، من وا هه ست ناکه م ده رکراو بم. تۆ هه رئێستا هاتیه ئه م هه رێمه، شوێن هه یه له سارلاند، له هه ڵبژاردن له هیچه وه سه دا 30 – ده نگه کانمان هێنا، ئه مه دیاریه، ئه رکه. من به خۆشحالیه وه خه بات ده که م، سروشتی ئه م خه باته م له  سروشتی-دایکمه وه بۆ به جێماوه. هه روه ها مایه ی خۆشحالیه مرۆڤ ببینێت، چۆن پارته کانی ئابووری-بازار زیاترو زیاتر ده که ونه لاڵ-بوون. خۆشحاڵیه، که ده بینم، به ڕێز گلۆسی CSU له ناکاو بانگێشه ی زیادکردکردنی کرێی کار ده کات! ئه مه بێ بوونی چه پ هه رگیز نه ده بوو.

 تۆ ڕاسپارده یه کت هه یه لافۆنتێن: "من ده مه وێت ده نگ دروست بکه م له دژی چه وسێنه ران له ئه ڵمانیا" !

 به ڵێ، من ناتوانم قبووڵ بکه م، که لاکانی مقه ست له نێوان هه ژار و ده وڵه مه ند به رده وام زیاتر بکرێته وه. هه رکه سێک له م وڵاته نه یه وێت گۆڕانکاری بکات، کۆ مه ڵگه یه کی عادلتر بونیاد بنێت، ناتوانرێ هاریکاری بکرێت، به جۆرێکی تر، ناکرێ مرۆڤ به ختی هه بێت، ئه گه ر خه ڵکی تر به د به خت بن.

 ئه مه زۆر زۆر به هێز ئیمۆسیۆنی، ده نگی دێت

 له وانه یه وا بێت، به ڵام قسه له سه ر دادپه روه رییه، ئاوا به ئاسانی!

 ئه مه تۆ وا ده ڵێیت !

بۆ چی نا؟

 تۆ جێگای کوومانی، خانووه کی گه وره ت هه یه، کۆشکێکی مه زنت هه یه........

ئه م قسه یه ت له ئاستی ڕۆژنامه ی بیلده  Bild Zeitung!!!*

تۆ ئه م ڕۆژنامه یه ده ناسی، ساڵانێكی درێژ کارت بۆ کردووه و........

 له به ر ئه وه نه گه یشتمه ئه م ئاسته نزمه، خۆمان لێکتری جیاکرده وه، به ڵام گرنگ نیه. هه ر که سێک خوازیاری دابه ش کردێکی عادیلانه بێت، له گۆڕه پا ن به ند ده کرێ. خانوه که م گه وه ره یی 11 جاران 11 – یه، گه راجێک و له گه ڵ ئه وه ش ژوورێكی بچووکی دایکیشمی لێیه. ئه م ماڵه سێ نه وه لێی ده ژین، داپیره م 90 ساڵ، زڕدایکم ته مه نی 88 ساڵه، هه ر که سێك ده می بکاته وه ده رباره ئه م کۆشکه، ده بوا پرسیار له خۆی بکات، ئاماده بوایه له ژێر سه قفێک له گه ڵ نه وه ی پیر بژیت.

 بۆ تۆ چۆن بوو، ئه و کاته ی که له 24.03.2005 له SPD ده ست-له کار-کێشانه وه ت ڕاگه یاند؟

 له مه زیاتر نه مده توانی، بۆ ئه وه له گه ڵ خۆم وه فاداربم، ئه م پاڵپێوه نانێكی زه رووری بوو، ساڵانی پێشوو بۆ من زۆر به ئازار بوو، که بینیم، چۆن SPS وازی له بنه ما کۆمه ڵایه تیه کانی خۆی هێنا، چۆن هاوڕێیانی SPS له په رله مان ده ستیان بۆ شه ڕ به رز کرده وه؛ شه ڕێكی دژ به بنه ماکانی مافی وڵاتان؛ ڕازی بوون به کوشتنی بێگوناهان، به ته عزیب دانیان.

 به ڵام له شه ڕی عێراق، شڕۆیده ر ووتی " بێ ئێـمه"..

 به ڵام بێگومان به ژداریان کرد، ئه مه یه خیانه ت، سۆسیال دیموکرات و سه وزه کان به دوو زمانی جیاواز ده ئاخڤن. ده زگای هه واڵگری ئه ڵمانی له به غدا، هاریکاری ئه مریکایان کرد له هاوێشتنی بۆمبه کان. حکومه تی شرۆیده ر-فیشه ر فێڵیان له گه ل کرد! SPD نه گبه ت.

 ده ستکێشانه وه کی ئاوا، من هه ست ده که م مرۆڤ ته نیا ده کات...

 نه خێر هاوڕێیانم له گه ڵم ماوون.

 به ڵام ئه مه چۆنه، ئه گه ر هاوڕێی کۆنی پارته که ت، ڕاینهارد کلیمت له پاشمله پێت بڵێت: 35 ساڵ گوتمان ئه و باشه، به ڵام ئه و هه رگیز باش نه بوو، ئه و ته نها بیری له خۆی ده کرده وه؟

هاوڕێگا ی سیاسی من هه ن، ئه وانه ی من نامه وێ ده رباره یان بئاخڤم.

 له به و ئه وه ی برین هه ن؟

 له به ر ئه وه ی بێده نگی گۆرانیبێژ یانی ڕێزی.

 ئینجا نووسه ر، گونته ر گراس دێت، لێت هاوارده کات: "ده مت داخه، شه رابه سووره که ت بخۆوه"؟

 گراس، پاح. ئه و هاوکاری ئه م پێشکه وتنه نامه عقوله ی SPD کرد. ئه و جارێک له گه ڵ شه ڕ بوو، جارێکیش دژی. له ساڵی ڕابردوو، ئه و پلاستیکه شاردراوه به چه که ی گواسته وه، له هه مان ساڵ، ئه و ساڵه که حکومه تی سه وز و سوور, جارێکی تریش نارد نه ده ره وه ی چه کی به رزکرده وه. من ناتوانم له مه زیاتر هێڵی گراس بناسمه وه، نه له سیاسه تی ئاشتی دا، نه له پرسی کۆمه ڵایه تی دا،ئه و له گه ڵ چه ند ملیۆنێرێك به رگریان له یاسای هارتس-4 ده کرد، ئیمزای کرد. ئه و بانگی هه ژارانی کرد! ده بێت له مافه کانتان خۆش بن: ئه مه بۆ وڵاتمان مانه وه یه و گرنکه. ئه مه ناخۆشه!

 له مه ناخۆشتر ئه وه یه، که تۆ ئێستا ئه ندامی PDS-ی.......

 بوه سته، من ئه ندامی WASG ، ئه وه ی که به نوێی "پارتی چه په" ئه وه ی....

 مناڵێکی PDS، که یۆشکا فیشه ر به دووباره کۆمه ڵایه تی کردنه وه ی پڕۆژه INFA، پۆلیسی ده وڵه ت و پیشه عه سکه ریه کان ناوزه ندی کرد...

 یۆشکافیشه ر، ده بێت ئه مه بڵێ: خه باتکارێکی شه قام، جارێک بانگه وازی کێشانه وه ئه ڵمانیای له له ناتۆ کرد، خوازیاری شۆڕشێك بوو، خوازیاری جیهانێک بوو بێ هه بوونی به رز و نزم. ئه و بۆ ئه وه ی بێته سه ر ده سه ڵات، خیانه تی له سیاسه تی ئاشتیخوازانه ی سه وزه کان کرد. له کۆتایی ده ڵێم، PDS زۆر به ته واوی وه رچه رخا. هه زاران له SED و WASD ئێستا شانسێکیان هه یه دووباره پارتێکی چه پ دروست بکه ن له وڵات. من خه م له مه ده خۆم، که ڕوخا، دووباره بونیادی بکه مه وه. ئه مانه خه ڵکانێکن، که هه مان ئامانجیان هه یه، دژی شه ڕن، دژی خاپوور کردنی ده وڵه تی کۆمه ڵایه تین. من لێره دا خۆم به به ختیار ده زانم.

 ئێستا له گه ڵ گریگۆر گیسی له پارله مان وه ک مۆریتس و ماکسن.

 ئه وه ی له چه ند ساڵانێکی تر ڕوو ده ده ن ، ناتوانم ئه مرۆ باس بکه م!

 تۆ ئێستا ته مه نت 62 ساڵه، بیرناکه یته وه، که کاتی ژیانت کورتر ده بێت. له خه باتی هه ڵبژاردنی ئه پریلی ساڵی 1990 له لایه ن ژنێکی شێت به چه قو لێت درا؟

له و کاته وه له گه ڵ حه قیقه تێک ده ژیم، که هه ر ساتێک ، ده کرێ کۆتاییم بێت. من ئێستا به هۆشیاری ده ژیم، که نابێت گله یی له خۆم بکه م. ئاسمان! تۆ زۆرت کرد ئه وله ویه ته کان دواخران. من فێربووم که سیمبیۆزێکێک بدۆزمه وه له نێوان ژیانی تایبه ت و ژیانی سیاسی.

 زۆر ئه وانه ی له نێوان شه پۆلی ژیان و مردن بوون "کۆما"، ده یانگووت تیشکێکی سپیان دیوه؟

 به ڵێ، هاوکێشه یه کی خێرای ژیان هه بوو، فیلمێک کۆتای هات. من زۆر ماندوو بووم، به خۆم گووت: ئه گه ر ئێستا به خێرایی هاوکاری نه کرێم، کۆتاییمه. من ترسی مه رگم هه بوو. ترسی نه ها تنی خێرای یارمه تی. ماندوو بوونم گه وره تر ده بوو.

 ئه و کاته، ئه و شته ی منی تووشی حه په سان کرد، ته نانه ت بێتاقه تی کردم، هه ر دوای چاکبوونه وه ت، چو یته وه ناو خه باتی هه ڵبژاردن.

 من ئه مه م نه ویست، ده مویست ستافی کاندیدکردن بسپێرمه یه کێکی تر، به ڵام که س ئاماده نه بوو! له سه رانی حکومه ت، پرسیارم له زۆربه یان کرد.

له کێ؟

 جارێک ڤیلی برادند، که له ساڵی 1990 له ڕۆژهه ڵات ئاهه نگی ده کرد،هه ندێکی تریش، به ڵام که سیان نه یانویست. من زۆر لاواز بووم، به ڵام ده بوایه به رده وام بومایه. ئه یه کێکه له ئه زمومه خراپه کانم له گه ڵ SPD ، که سیان له سه رانیی نه یانویست هاریکاریم بکه ن له م ئاکامه ناخۆشه دا.

 شتێکی ماکس فریش هه یه: " بیوگرافی، یاریه ک" یه کێک شانسێکی پێده درێ، ژیانی ڕه ش بکاته وه، دووباره له نووکه وه به ته واوی ده ستپێبکاته وه، به ڵا م له خاڵه گرنگه کان هه مان بڕیاری یه که م ده دات.

 ئه م بیرکردنه وانه چ سوودێكی هه یه؟ به ڵام با ئه م یاریه بکه ین: ئه گه ر ئه مڕۆ 1998 بوایه، خۆم کاندید ده کرد بۆ ڕاوێژکاری ئه ڵمانیا، ئه گه ر وابوایه، نه شه ڕ ده بوو، نه ئاجێندای 2010 ده بوو، له جیاتی ئه مانه، کاری زیاتر، عاداله تی زیاتر ده بوو؛ ئه مه خۆی سه رنج ڕاکێشه.

 تۆ خه ون ده بینیت؟

نه خێر! له گه ڵ ئه وه ی وێناکردنه جوانه، مرۆڤ کێشده کات به ره و خه ون بینین.

 

 

 

 

           

 

02/09/2015