ئه‌و مێرده‌زمانه له‌سه‌ر سنگی خه‌ڵکی لابه‌ن! |
به‌ڵێ، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که دیموکراتی هه‌رێمی کوردستان له هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که"جگه له ئیسرائیل"گه‌لێک باشتره، به‌ڵام گرفه‌ته‌که له‌وه‌دایه ئه‌و وڵاتانه هیچیان دیموکراتی نین تا گه‌واهی تایبه‌تمه‌ندی بده‌ین به خۆمان. ئێمه کاتێک ده‌توانین دانی خێری ته‌واو به ئه‌زموونه‌که‌ی خۆماندا بنێین، کاتێک له‌گه‌ڵ وڵاته دیموکراتییه‌کاندا به‌راوردی بکه‌ین. ئه‌زموونی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌و هه‌موو که‌م و کوڕییانه‌ی که هه‌یبوو"هێشتاش هه‌ر ماون"، توانی له ناوچه‌که و، سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ناوبانگێکی پۆزه‌تیفانه بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ربکات، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک ناوه‌ند، توانجی "ئیسرائیلێکی دووه‌م"ی بخه‌نه‌پاڵ، هه‌رچه‌نده زۆر زۆر"کفرێکی گه‌وره‌یه" نه‌ک ته‌نها گوناهێکی ئاسایی ئه‌زموونی سیاسییه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆمان بخرێته پاڵ ئه‌زموونێکی بایه‌خداری وه‌ک ئیسرائیل. ئه‌موونی ئیسرائیل، بنچینه‌یه‌کی فیکیری ـ سیاسی ـ ئابووری ـ کۆمه‌ڵایه‌تی توندوتۆڵ و تۆکمه‌ی هه‌یه، له کاتێکدا ئه‌وه‌ی خۆمان له کۆمه‌ڵه پینه‌نه‌یه‌کی ره‌نگاوڕه‌نگ پێکهاتووه که به هۆی کۆمه‌ڵی هۆکار و فاکته‌ری جیاوازه‌وه پێکه‌وه لکێندراون. هه‌ڵبه‌ته ناوبانگ ده‌رکردنی ئه‌زموونی خۆمان بووه هۆی ئه‌وه‌ی که رۆژ له دوای رۆژ پتر سه‌رنجی ناوه‌نده جیاوازه‌کانی ناوچه و جیهانی بخرێته سه‌ر و، زێتر لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت. ئه‌وه‌ی که مایه‌ی تێڕامانه، میدیای کوردی جۆره وتارێک ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و، ناوچه‌که و، جیهان ده‌کات، که هه‌رێمی کوردستان وه‌ک"دوورگه‌یه‌ک"ی شارستانییه‌ت که به پره‌نسیپه‌کانی دیموکراتی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادکردنی ئافره‌ته‌وه رازاوه‌ته‌وه، به‌ڵام کاتی وردبوونه‌وه له زه‌مینه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه و، دوور له لاف و گه‌زافی میدیاکانی، ئه‌وا سایه‌ی هه‌وڵ و کۆششێک بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌ستانه ده‌بینین، هه‌ڵبه‌ته هه‌وڵدان بۆ مه‌به‌ستێک شتێکه و، باسکردن له‌و مه‌به‌سته وه‌ک دیفاکتۆیه‌ک شتێکی دیکه‌ی یه‌کجار جیاوازه. به‌ڵێ، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که دیموکراتی هه‌رێمی کوردستان له هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که"جگه له ئیسرائیل"گه‌لێک باشتره، به‌ڵام گرفه‌ته‌که له‌وه‌دایه ئه‌و وڵاتانه هیچیان دیموکراتی نین تا گه‌واهی تایبه‌تمه‌ندی بده‌ین به خۆمان. ئێمه کاتێک ده‌توانین دانی خێری ته‌واو به ئه‌زموونه‌که‌ی خۆماندا بنێین، کاتێک له‌گه‌ڵ وڵاته دیموکراتییه‌کاندا به‌راوردی بکه‌ین. گومان له‌وه‌شدا نییه، که یه‌کێک له سیما گرنگ و سه‌ره‌کییه‌کانی دیموکراتی گۆڕینی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵاته له نێوان هێزه سیاسییه‌کاندا و، هه‌روه‌ها گۆڕینی رووخساره‌کانه له ناو خودی هێزه سیاسییه‌کاندا. نموونه‌ی جیهانیش ئه‌وه‌نده زۆرن که هێنانه‌وه‌یان پێویست ناکات، به‌ڵام کاتێک ته‌ماشای لای خۆما ده‌که‌یت، ئه‌وا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت بۆ ده‌کرێت(قوڕ)بگریته‌وه و، بیده‌یت به سه‌ری خۆتدا! چونکه له‌و رووه‌وه نه‌گبه‌تی گه‌لی کورد ئه‌وه‌نده قوڵ و گه‌وره‌یه، که هیچ پینه و په‌ڕۆکانی میدیا ده‌هۆڵ و زوڕنا لێده‌ره‌کان پێیان ناشاردرێته‌وه. ئه‌وه‌تا هه‌موومان ده‌زانین که کۆسپی هه‌ره گه‌وره‌ی یه‌کخستنی دوو ئیداره‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆمه‌ڵه رووخسارێک بوون که هه‌ردوولا سه‌رقاڵی ئه‌وه بوون چۆن له کوێدا جێیان بۆ بکه‌نه‌وه له ئیداره یه‌کگرتووه‌که‌ی حکه‌مه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا. کاتێکیش که پتر وردده‌بینه‌وه و، ده‌بینین ئه‌و کۆمه‌ڵه رووخساره‌ی که بوونه‌ته کۆسپ، هه‌ر هه‌مان ئه‌و رووخسارانه‌ن که له مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوولادان و، ئیدی شیر بێنه بۆ داپیر و قوڕیش بێنه بۆ خۆمان تا له‌م نه‌هامه‌تییه قوڵه رزگارمان ده‌بێت. له راستیشدا، ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رنج بده‌ین، ئه‌وا ده‌بینین ژماره‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و رووخسارانه، وه‌ک نه‌خۆشییه"موزمینه‌کان"وان و، هیچ چاره‌سه‌رییه‌کیان نییه تا "پۆسته‌کانیان"به‌جێ بهێڵن و، خۆ عیزرائیلیش بۆ نه‌گبه‌تی رێگه‌ی به ده‌گمه‌ن ده‌که‌وێته لای ئه‌و رووخسارانه و خۆ ناشبێت نزای ئه‌وه بکه‌ین که کاره‌ساتێکی جه‌رگ بڕ یان سروشتی رووبدات تا ئه‌و رووخسارانه‌ش فلوته حه‌یاته‌که‌یان بۆ لێبدرێت! له ساڵی 1991 ه‌وه"هه‌ڵبه‌ته به‌ر له‌وه‌ش" تا ئێستا، که پانزه ساڵی ره‌به‌ق ده‌کات، هه‌ر ئه‌و رووخسارانه له گۆڕه‌پانه‌که‌دا ته‌راتینیانه و، هه‌رچی خوا حه‌زی پێ بکات و نه‌کات، کردوویانه و، که‌چی هه‌ر تێر نابن و، بۆ نه‌گبه‌تیش که دێنه سه‌ر شاشه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنه‌کان، باس له دیموکراتی و ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌ک تۆسقاڵ ویژدانیان هه‌بێت ده‌بێت بزانن که یه‌که‌م کۆسپ له به‌رده‌م دیموکراتی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی خودی خۆیانن به‌ر له هه‌موو شتێکی تر! له راستی، ئه‌و کۆمه‌ڵه رووخساره دووباره بووه‌وه بێزارکه‌ره، ده‌بێت بیرێکیان لێ بکرێته‌وه و، له بری ئه‌وه‌ی که فڵان که‌س به‌یانیان له وه‌زاره‌ت و، ئێواران له مه‌کته‌بی سیاسی یان سه‌رکردایه‌تی کار بکات، با که‌سێک بۆ وه‌زاره‌ت دابنێن که هیچ نه‌بێت خاوه‌نی شاره‌زایی بێت له‌و بواره‌دا. من پێم وایه گۆڕنی به‌رده‌وامی ئه‌و رووخسارانه سه‌بوورییه‌ک به‌و خه‌ڵکه داماوه ده‌دات، هیچ نه‌بێت به ئه‌ندازه‌ی سیسته‌می سیاسی میسریمان پێ ناکرێت که، هه چه‌ند ساڵێک شه‌پۆله وه‌زیرێک لاده‌بات و، کۆمه‌ڵێک رووخساری نوێ ده‌هێنێته ئاراوه و، ئه‌وه‌تا هه‌ر به هۆی ئه‌وه‌شه، ئابووری میسر نش و نمایه‌کی به خۆیه‌وه بینیوه، ئاخر برایان رووخساری تازه شتی تازه‌ی پێیه به‌ڵام رووخساره کۆنه‌کان له شتی دووباره‌بووی سواو به‌ولاوه چی تریان پێیه؟!
|
|
02/09/2015 |