دادگایی صدامیشتان به‌ش کرد |
ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی
سیاسی و ڕۆشنبیری زیره‌ك و ووریا ئه‌و که‌سه نیه که لێکۆڵینه‌وه دوای ڕووداوه‌کان ده‌کات و کرده‌وه سیاسیه‌کان تاو‌و توێ ده‌کات . به‌ڵکو که‌سی ووریاو تێگه‌شتوو له دنیای سیاسه‌ت ئه‌و که‌سه‌یه که نیه‌ت و ناخی سیاسه‌تمه‌داران و ده‌سه‌ڵات ده‌خوێنێته‌وه‌و پێشبینی ڕووداوه‌کان ده‌کات. له ووتارێکمدا ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه کردبوو که‌وا ئه‌و دوو حیزب و ئیداره‌یه یه‌کیان نه‌گرتۆته‌وه دواتریش ناتوانن یه‌ك بگرنه‌وه له سه‌ر سیسته‌می په‌نجا به په‌نجا ده‌ڕۆن هه‌تا چه‌ند ساڵێکی تریش. چونکه ئه‌وان هه‌رگیز بڕوایان به بنه‌ماکانی دیموکراتی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نیه و یه‌کتریان قه‌بوڵ نیه . په‌نجا به په‌نجایه‌کی کۆمێدی یه‌کێتی و پارتیتان بۆ باس ده‌که‌م له ساڵی 1992 -1993 که ئه‌و کاته خوێنکاری کۆلێژی یاسا بووم له زانکۆی صلاح ا‌لدین له هه‌ولێر ساڵی 1992 که خوێندن له زانکۆ ده‌ست پێکرایه‌وه من له قۆناغی یه‌که‌می یاسا بووم قوتابیه‌کی (نابینا) وه‌ر گیرا له کۆلێژی یاسا که سه‌ر به خوێندکاران بوو له حیزبی یه‌کێتی . قوتابیانی سه‌ر به لیستی پارتی دره‌نگ و نیوه‌ی ساڵ به‌م کاره‌یان زانی بۆیه بۆ ساڵی 1993 ئه‌وانیش قوتابیه‌کی (نابینا)یان هێناو ئه‌و هاوکێشه‌یه‌یان ڕێك کرده‌وه. له کۆلێژی ئادابیش هه‌مان کار دووباره بوویه‌وه . له هه‌مووی گاڵته‌جاڕی تر دادگایی کردنی صدام بوو .نه ده‌کرا دوو دادوه‌ر له یه‌ك کاتدا دابنرێن بۆ دادگایی کردنی ،ئه‌گینا یه‌کێکیان له ئیداره‌ی سلێمانی ئه‌بوو ئه‌وی تریان له ئیداره‌ی هه‌ولێر .من ڕێزم هه‌یه بۆ هه‌ردوو دادوه‌ر و هه‌ردووکیشیان ئه‌ناسم و یه‌کێکیشیان هاوشاریمه‌و دادوه‌ری به توانان به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا جارێك ئه‌و دوو حیزبه له کرداری په‌نجا به په‌نجا به دوور بونایه نه‌ده‌کرا هه‌ر له سلێمانی که چه‌ندین دادوه‌ری به توانا‌و خاوه‌ن پسپۆڕی تێدایه دادوه‌رێکی تر جێگه‌ی حاکم ڕزگاری بگرتبایه‌ته‌وه یان پارتی قه‌بوڵی نه‌کرد و ئه‌ویش داوای به‌شه دادگایی کردنی خۆی کرد. هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌و دوو ئیداره‌یه‌دا جێ به جێ ناکرێت و پیاده نابێت هه‌تا په‌نجا به په‌نجا نه‌بێت ،من زۆر پێشبینی ده‌که‌م که‌وا ساڵی 2007 کێشه‌ی که‌رکوك و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ببێته قوربانی کرداری په‌نجا به په‌نجا نه‌زانرێ که‌رکوك بۆ سه‌ر چ ئیداره‌یه‌ك بگه‌ڕێننه‌وه له داهاتوودا ئه‌م پێشبینی یه ڕووداوێکی سیاسی یه و به چاوی خۆمان ده‌بینین
|
|
02/09/2015 |