ده‌سه‌ڵاته پیره‌کان و به‌رگری له پێناوی مانه‌وه‌دا |
ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی
زۆر جار به بیرمدا دێت که چیتر ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات و سه‌رانی کورد نه‌گرم و خۆم به بواری تره‌وه خه‌ریك که‌م ،به‌ڵکو ئه‌وانیش تۆزقاڵێك ویژدانیان ئازاریان بدات و به خۆیاندا بچنه‌وه چیتر واز له ڕێچکه‌ی گه‌نده‌ڵی بهێنن.که‌چی ئه‌ڵێی قه‌ده‌رێکه‌و له چاره‌مانا نوسراوه نه ئه‌وان ئه‌توانن واز له چه‌وسانه‌وه وئازار دانی جه‌ماوه‌ر بهێنن نه منیش کارێکی پیرۆزترو نیشتمان په‌روه‌رانه‌ترم له ڕه‌خنه گرتن له وان به‌د ه‌ست ده‌که‌وێت . مرۆڤی شۆڕشگێڕ ئه‌و که‌سه نیه ته‌نیا دژی دوژمنه‌که‌ی بجه‌نگێت و ڕوو بکاته چیا ،به‌ڵکو شۆڕشگێڕی نیشتمان په‌روه‌ر و دڵسۆز ئه‌وه‌یه که پێشمه‌رگه‌یه‌کی به بیروو باوه‌ڕ بێت و ستراتیژێکی پێچه‌وانه‌ی هه‌بێت له گه‌ڵ دوژمنه‌کانیدا چونکه پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز له سه‌رده‌می شۆڕشی شاخ دا زۆر به گران ده‌ستنیشان ده‌کرا . پێشمه‌رگه هه‌بوو کۆمه‌ڵێك ئامانجی له ناخیدا حه‌شار دابوو که بێجگه له خۆی که‌س ده‌رکی پێ نه ئه‌برد. شۆڕشی به وه‌سیله‌یه‌ك ئه‌زانی بۆ به دیهێنانی ئامانجه تایبه‌تیه‌کانی خۆی .هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆ سه‌یری ده‌سه‌ڵاتی کوردی بکه‌ین ده‌بینین ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه له زۆربه‌ی زۆری سه‌رانی کورددا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. پێش ڕاپه‌ڕین و له شۆڕشی شاخ دا له هه‌ر پێشمه‌رگه‌و به‌ر پرسێكت پرسیار بکردایه بۆچی بویته پێشمه‌رگه ؟ یه‌کسه‌ر به بێ بیر کردنه‌وه ئه‌یوت له دژی زوڵم و زۆری صه‌دام و ڕژێمی به‌عس که‌چی هه‌ر ئه‌وانه که ئێستا زۆربه‌یان ماون و خاوه‌نی پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاتن لێیان بپرسه بۆچی بویته به‌رپرس ئامانجت چیه ؟به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به دوو دڵی بکات یه‌کسه‌ر ده‌ڵێت : بۆ خزمه‌تی گه‌ل و جه‌ماوه‌ر ،که‌چی ووتن و کرده‌وه‌ی سه‌دو هه‌شتا پله پێچه‌وانه‌ی یه‌کن. به‌ڕای من چاکترین پاساودان بۆ گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان ئه‌وه‌یه که ئه‌وان له ناو سیسته‌مێکی دیموکراتیدا به‌رپرسێتی به ڕێوه نابه‌ن به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی دکتاتۆردا حوکمڕانی ده‌که‌ن . بۆیه له پێناسی سیاسی‌دا بۆ سیسته‌می دکتاتۆری . کۆمه‌ڵێك سیفه‌ت و ڕه‌وشت هه‌ن له هه‌موو ده‌سه‌ڵاته دکتاتۆره‌کانی دونیادا له شته جێگره‌کانن ( من الثوابت ) وه‌کو گه‌نده‌ڵیه‌کان به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه .ده‌ست گرتن به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا به‌رگری کردنه له تیاچونی هه‌روه‌ها چه‌وسانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی ده‌سه‌ڵاتی و کاربه‌ده‌ستان له سه‌ر ئابووری گه‌ل و نیشتمان . یه‌کێك له هه‌ره زیندووترین نمونه و به‌ڵگه که دکتاتۆریه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌سه‌لمێنێت ئه‌ویه ،ده‌سه‌ڵات چ وه‌کو حزب چ وه‌کو حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاتێکی به‌ته‌مه‌ن و پیرن ،ئه‌گه‌ر سه‌رننجێکی هه‌ردوو حزب بده‌ین ده‌بینین زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیه‌کانیان له 65 ساڵ ته‌مه‌نیان هه‌ڵکشاوتره‌و واز هێنان و ده‌رکردن له ڕیزه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه نابینرێ ته‌نیا مردن ئه‌وان له کۆڵی جه‌ماوه‌ر ده‌کاته‌وه .وه‌زیر و مدیر عام و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی وا ئه‌ناسم له ساڵی 1994 وه هه‌تا کو ئه‌مڕۆ هه‌ر له پۆسته‌که‌ی خۆیه‌تی ئه‌م دیارده‌یه ته‌نیا له ناو سیسته‌می دکتاتۆریدا بوونی هه‌یه .بۆیه من پێم وایه ئه‌م دوو حزبه به ئاگرو ئاسن به‌رگری له ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌که‌ن و هه‌رگیز په‌نا بۆ چاکسازیش نابه‌ن چونکه گه‌نده‌ڵی بۆته که‌لتورێکی سیاسی و ده‌قیان پێوه گرتووه ..
|
|
02/09/2015 |