کاتێك گه‌نده‌ڵی ده‌بێته به‌شێك له ستراتیژی ده‌سه‌ڵات |
پارێزه‌ر ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی کاتێك که دیارده‌یه‌کی دزێو و گه‌نده‌ڵیه‌ك له یه‌کێک له ده‌زگا حکومی یا خود حیزبه کاندا سه‌ر هه‌ڵده‌دات ئه‌گه‌ر بێت و به‌رپرسان و چاودێران به زوویی لێ ی نه‌پرسنه‌وه‌و بن بڕی نه‌که‌ن ئه‌و گه‌نده‌ڵیه ته‌شه‌نه ده‌کات وورده وورده هه‌موو دام و ده‌زگا حیزبی و حکومیه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌وه تاوای لێ دێت وه‌کو که‌لتورێکی باو ڕیش‌و داده‌کوتێ و زۆر به گران و ناڕه‌حه‌ت بن بڕو چاره سه‌ر ده‌کرێت . بۆ نمونه بازرگانی به‌رپرسان و بونیان به خاوه‌نی کۆمپانیای گه‌وره گه‌وره و پڕۆژه‌ی جۆراو جۆر ئه‌مڕۆ له کوردستاندا به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و دیاره ئه‌مڕۆ سامانی گه‌ل و نه‌ته‌وه و ژێر خانی ئابوری کوردستان له چنگی چه‌ند که‌سانێك و چه‌ند خێڵ و بنه‌ماڵه یه‌کدایه که گه‌مه‌و دیاری به موقه‌ده‌ساتی جه‌ماوه‌ره‌وه ده‌که‌ن.نه‌بوونی مه‌رجه‌عێکی باڵا‌و پیرۆز وه‌کو ( ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه) الموسسه الامن القومی) ئه‌رك و فه‌رمانه‌کانی سه‌رکرده‌و به‌رپرسان دیاری بکات و هێڵی سوریان بۆ دابنێت هه تا کوو هه‌موو شتێك حه‌ڵاڵ نه‌بێت به لایانه‌وه کوردستانیان بۆ تاپۆ بوه‌و به ئاره‌زووی خۆیان چی لێ ئه‌که‌ن ئازادن سه‌رکرده‌کان و به‌رپرسانی کوورد له سه‌رووی ده‌ستوره‌وه‌ن وه هه‌روه‌ها له سه‌رووی یاساوه‌ن . بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه‌ش میلله‌تێکی وه‌کو گه‌لی کورد 10 ساڵه ئازاده هێشتا ده‌ستورمان نیه ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌مان نیه وه‌زاره‌تی چاودێری دارایمان نیه ،ئه‌مه ئاماژه بۆ ئه‌وه ئه‌که‌ن سه‌رانی کورد خۆیان هانی دزینی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ن به‌وه‌ی که دزی گه‌وره خۆیانن هه‌ر بۆیه‌ش ناتوانن موحاسه‌به‌ی هیچ که‌سێکی گه‌نده‌ڵ بکه‌ن چونکه خۆیان سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵین ئه‌و هه‌موو دزی و سه‌رمایه گوزاریه به سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده وه ده‌کرێت هه‌تا کو ئه‌مڕۆ که‌سێکم نه‌بینیوه له کوردستان بهێنرێته به‌رده‌م دادگا و دادگایی بکرێت یا خود هه‌ر هیچ نا له سه‌ر کاره‌که‌ی لا ببرێت و پێ ی بڵێن ئیتر به‌سه دزی ،که‌چی ئه‌گه‌ر یه‌کێکی وه‌کو دکتۆر که‌مال بڵێت به‌سه ئیتر گه‌نده‌ڵی به 3 سه‌عات سی ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێنن. ئه‌گه‌ر ستراتیژ بۆ حیزب و شۆڕش مانای به‌دیهێنانی ئامانجێك بێت بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه ،ئه‌وا ستراتیژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌مڕۆ ئامانجی تاپۆ کردنی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لی کوردی باشوره له سه‌ر کۆمه‌ڵێک که‌س که هه‌میشه شێره په‌نجه بوون بۆ شۆڕ شی کورد .کاتێك که نوسه‌رێك بیر‌و بۆچونی خۆی له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌نوسێت یان باسی واقیعێکی تاڵی سیاسی کۆمه‌ڵگاکه‌ی ده‌کات ناکرێت بڵێین ئه‌و که‌سه حه‌زی به‌و دیارده‌یه یا خود ئه‌وگه‌نده‌ڵیه‌یه. ئه‌وه ویژدانی زیندوو ئه‌ر‌کی نه‌ته‌وایه‌تیه پاڵ به مرۆڤی ڕۆشنبیره‌وه ده‌نێت که ڕوو به ڕووی ده‌سه‌ڵات بێته‌وه و په‌رده له سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کانیان له به‌رێت .ئه‌گینا ئه‌وه کێیه حه‌زی له پاره‌ی بلۆک کراوو زه‌وی و خانوو سه‌یاره و کۆمپانیا نیه ئه‌وه کێیه حه‌زی له حیمایه‌و سه‌فه‌ری ئه‌وروپا و به‌خشیشی و مۆکافه‌ئه‌ی به لێشاو نیه ؟به‌ڵام ئه‌گه‌ر له سه‌ر حیسابی میلله‌تی هه‌ژار نه‌بێت .به ڕای من له به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆته به‌شێك له ستراتیژی حیزب و ده‌سه‌ڵات له کوردستان هه‌رگیز ناتوانن چاکسازی بکه‌ن به‌ڵکو ڕۆژ به ڕۆژ خه‌راپترو گه‌نده‌ڵ تر ده‌بن هه‌رده‌ست تێوه‌ردانێك بۆ چاکسازی کردن فه‌وزایه‌کی سیاسی و ئیداری گه‌وره ڕوو ده‌دات به جۆرێك که کاریگه‌ریه‌کی له شه‌ڕی ناوخۆ که‌متر نابێت و هه‌موو باجه‌که‌شی ته‌نیا گه‌ل و جه‌ماوه‌ر ده‌یده‌ن،.
|
|
02/09/2015 |