بۆ ئه‌وه‌ی تێرۆری سیاسیی نه‌بێته‌ کولتوور!

 

بناغه‌و سه‌رچاوه‌ی دامه‌زراندنی که‌مپه‌ینی ئازادیی بۆ د.که‌مال سه‌یید قادر، وه‌ستانه‌وه‌ بووه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتێکدا که‌ پێشێلی مافی مرۆڤ و ئازادیی بیروڕاده‌ربڕینی کردووه‌.  له‌هه‌مان سۆنگه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ک که‌مپه‌ینی  ئازادیی بۆ د.که‌مال، به‌تووندیی ئیدانه‌ی تێرۆرکردنی به‌ڕ‌ێز کانی یه‌ڵماز و هاوڕێکه‌ی ده‌که‌ین. هاوکات له‌باری یاسایی و مۆراڵییه‌وه‌ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم – سلێمانی  به‌ به‌رپرس ده‌زانین چونکه‌ له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ویی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا ژیانی به‌سه‌ربردووه‌و تێرۆرکراوه‌ .

 به‌کولتوورکردنی کوشتن و له‌ناوبردنی که‌سانی سیاسیی و رۆشنبیران به‌هه‌ر بیانوویه‌که‌وه‌ بێت ، تاوانێکی گه‌وره‌یه‌و ده‌بێت به‌تووندترین شێوه‌ بکه‌رانی له‌دادگای کراوه‌دا به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن. په‌نابردن بۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی و سڕینه‌وه‌ی بیروڕای به‌رامبه‌ر به‌ تۆقاندن ، نیشانه‌ی زه‌بوونی لایه‌نی بکه‌ره‌، که‌ توانای ململانێی مۆدێرن و سیاسیی و شارستانیی نییه‌. به‌دڵنییایه‌وه‌ کوشتنی کانی یه‌ڵماز هێرشێکی راسته‌وخۆیه‌ بۆ سه‌ر ئازادیی گشتیی و ئازادیی تاکه‌کان و ئازادیی سیاسیی ، وێرای ریسواکردنی ئه‌م کاره‌ قێزه‌ون و ترسنۆکانه‌یه‌، ماته‌میی خۆمان به‌ دۆستانی و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاریشی ده‌گه‌یه‌نین .

 

که‌مپه‌ینی ئازادیی بۆ د.که‌مال سه‌یید قادر

کۆمیته‌ی سه‌رپه‌شتیکار

16-02-2006

 

           

 

02/09/2015