که‌مپه‌ینی داکۆکی کردن له‌ ئازادی بیروڕاده‌ربرین له‌ فراوان بوونه‌وه‌دایه‌ !

 راگه‌یاندنی ژماره‌ – 6 -

دوابه‌دوای په‌یوه‌ست بوونی چه‌ند ڕێکخراو لایه‌نێک به‌ ( که‌مپه‌ینی داکۆکی کردن له‌ ئازادی بیروڕاده‌ربڕین/ مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌ی ) هاوکات سۆزان محمود لیپسراوی ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌ به‌ریتانیا ، هه‌ستا به‌ چه‌ند چالاکی یه‌ک له‌باره‌ی کێشه‌که‌ی مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی یه‌وه‌ له‌وانه‌ په‌یوه‌ندی کردن به‌ ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناسیونال و چه‌ند لایه‌نیکی تره‌وه‌ . که‌ هاوکات له‌گه‌ل ناساندنی کێشه‌که‌و گرێدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیونال به‌ به‌ڕێز مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یه‌وه‌ ، ئه‌منستی به‌ڵێنی دا که‌ له‌م کێشه‌یه‌دا ده‌خاله‌ت بکات و پشگیری له‌ ئه‌منیه‌تی مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌ی بکات ... دوابه‌دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاکی یه‌ له‌لایه‌ن هوزان محموده‌وه‌ دواتر ده‌ست به‌کار ڕێکخستنی ( پتشنێک ) بوو به‌ زمانی ئینگلیزی که‌ تا ئیسته‌ زیاتر له‌ 200 که‌س و ئه‌و ( پتشنیک ) و یان ئیمزا کردوه‌ . جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌موو دوستانیک که‌ به‌ده‌م کێشه‌که‌ی مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌ی یه‌وه‌ هه‌ول بده‌ن ئه‌م ( پتشنیک ) بگه‌یه‌نن به‌ ده‌ست دوستانی خۆیان له‌ هه‌ر گوشه‌و که‌ناریکی جیهان. ده‌توانن بۆ سه‌ردانی ( پتشنیک )و ناردنی بۆ دوستانتان کلیکی ئه‌م بکه‌ن

 

 http://www.PetitionOnline.com/01021970/petition.html

که‌مپه‌ینی داکۆکی کردن له‌ ئازادی بیروڕاده‌ربڕین / مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌ی
16/2/ 2006
هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌م ئیمه‌یله‌ش نامه‌ی پشگیریه‌کانی خۆتان بنێرن !
kampini_mariwanh@yahoo.com