قه‌سته‌منامه‌ی گه‌نده‌ڵی ینک وپدک

 

به‌شی یه‌که‌م

 

ئاماده‌کردنی: ڕێباز

 

سه‌ره‌تاقه‌سته‌م به‌وپارته‌کوردیه‌ی نێوی دێموکراتی له‌خۆی ناوه‌وفڕی به‌دیموکراتیشه‌وه‌ نیه‌، به‌و یه‌کێتییه‌ی که‌پێی وایه‌ئه‌وان عه‌شایه‌روخۆی مۆدێرنه ‌، به‌وده‌روێشانه‌یان که‌پیاو ناتوانێت له‌ئاستیاندابڵێ به‌ری چاوی حیزب وسه‌رکرده‌که‌ت کلی پێووه‌یه ‌، به‌ودووکه‌ناڵه ئاسمانییه‌یان که‌ته‌نهاکاریان به‌شانوباڵاهه‌ڵدانی  مامه‌جه‌لال وکاکه‌ مه‌سعوده ، قه‌سته‌م به‌ هه‌موو کۆڵانه‌کانی سلێمانی که‌هه‌ریه‌که‌ی دووکۆمپانیای تێدایه‌وبه‌هه‌موویشیان تائێستا تاکێک پێڵاویان به‌رهه‌م نه‌هێناوه‌له‌گه‌نده‌ڵی زیاتر.

 

قه‌سته‌م......قه‌سته‌م..... قه‌سته‌م به‌نماینده‌کانی هه‌نده‌رانیان که‌بۆیان نیه‌به‌ئازادی خۆیان دوو وشه‌ده‌رببڕن وه‌ک تووتی هه‌رچیه‌کیان پێده‌ڵێن ده‌یڵێنه‌وه ‌، خۆئه‌گه‌رڕۆژێک حیزب  یان سه‌رکرده‌فه‌رمووی ڕه‌نگی ماست ڕه‌شه‌ ئه‌وائه‌وان قه‌سته‌م به‌هه‌مووقه‌سته‌مه‌کان هه‌رئه‌وڕۆژه‌سپێتی ماستمان لێده‌که‌نه‌  ڕه‌شی قه‌ترانی ئه‌وه‌نده‌ڕه‌شی ده‌که‌نه‌وه‌که‌له‌بۆیه‌ی سه‌ره‌که‌ی( بیلامانێ) ئه‌ندامه‌کانی سه‌رکردایه‌تی پدک وینک ڕه‌ش تربێت ..

‌‌

قه‌سته‌م به‌وپارته‌ی که‌چه‌نده‌هاساڵه‌ پاره‌ی باجی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌خوات وکه‌چی تائێستایش توالێتێکی بۆخاڵی یه‌که‌می چوونه‌ناوکوردستان که‌ ( ئیبراهیم خه‌لیل) نه‌کردۆته‌وه‌ ، موسافیرناچارده‌بێت بچێته ‌‌توالێته‌که‌ی پێشمه‌رگه‌داماوه‌کانی پارتییانه‌وه ،‌ یاڕه‌بی دوژمنیشم ڕێگه‌ی تێنه‌که‌وێت ، ئه‌وداماوانه‌خۆیشیانی تێداده‌شۆن، خۆش ئه‌وه‌یه‌که‌سوێندیش ده‌خۆن ده‌ڵێن به‌گۆڕی بارزانی‌ ، بێئاگان له‌وه‌ی که‌پاره‌ی حیزبه‌که‌یان چه‌نده‌وله‌کوێووه‌دێت وبۆکوێ ده‌چێت بۆبه‌شی توالێتێکی تیادا نابێت بۆئه‌مان .

 

باش بووتوالێتم به‌بیرهاته‌وه‌ ، توالێته‌که‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر تان نه‌بینیووه‌ هه‌زارخۆزگه‌م به‌توالێتی مزگه‌وتی شێخه‌ڵڵا، خۆزگه‌پارتی له‌بریتی به‌خشینه‌وه‌ی خه‌ڵاتی زێڕوزیووله‌سلێمانی و له‌نه‌رویج وئه‌ودووتوالێته‌ی دروست بکردایه‌ته‌وه ، مردین ئه‌وه‌نده‌مان ڕێکلامی حیزبی بینی ، به‌سه‌تووخوائاراممان لێبڕا بێزاربووین له‌پڕوپاگه‌نده‌و خۆهه‌ڵکێشانه‌کانتان ، ڕه‌فتاری به‌عسیانه‌ به‌سه‌ ڕۆحمان ده‌رچوو زۆرم بۆ مه‌هێنن بادووقه‌سته‌می تریش نه‌خۆم هه‌ڵیبگرم بۆجارێکی تر چونکه‌ دواجار هه‌رخۆتان زه‌ره‌رمه‌ندده‌بن .

قه‌سته‌م به‌وئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی پارتی که به‌قسه‌ی خۆی‌ئه‌وه‌نده‌ی دابووله‌زیندانیه‌کی سه‌ربه‌ لا‌یه‌نێکی دیکه‌خۆی هه‌مووگیانی که‌وتبووه‌ئازار، که‌لێیشیان پرسی بوو گووت بووی که‌ ئه‌وه‌یش ئه‌رکێکی‌سه‌رشانمانه‌،ئه‌ی ئافه‌رین ئه‌ندام په‌رله‌مان بۆخۆت و ئه‌رکی سه‌رشانت کورد هه‌رئه‌ندام په‌رله‌مانتاری په‌پووله‌ئاسای وه‌ک تۆی هه‌بێت ، جاباڕۆژی هه‌زاران سه‌رخه‌وبشکێنیت له‌کۆبوونه‌وه کانی‌ په‌رله‌ماندا.

 جا خزمه‌ بۆ پیتان وایه‌ قه‌سته‌م وقه‌سته‌منامه‌ کۆتایی دێت ، به‌ڵێنتان ده‌‌ده‌مێ تاقه‌سته‌مێک مابێت له‌خزمه‌تتاندابم، نیووه‌ی ژیانم له‌ دژایه‌تی به‌عسدابرده‌سه‌ر بانیووه‌که‌ی تریشی له‌دژایه‌تیکردنی میراتگره‌کانیدابه‌رمه‌سه‌رتوخواخزمه‌لێممه‌گرن ده‌زانم که‌ قه‌سته‌مه‌کانم ئاوبه‌دڵی که‌سێکدا ده‌کات ودڵی چه‌نده‌ها یشم لێده‌ڕه‌نجێنێ به‌ڵام من چ ده‌سه‌ڵاتێکم نیه‌وقه‌سته‌منامه‌خۆی بڕیارده‌دات وڕێڕه‌وی سروشتی خۆی ده‌گرێت.

 قه‌سته‌م به‌هه‌مووقه‌سته‌مه‌کان هیچی شه‌خسیم له‌گه‌ڵ هیچ که‌س ولایه‌نێک نیه وباوه‌ڕیشم به‌هیچ لایه‌نێک نیه‌به‌ڕاست وچه‌په‌وه ،‌ خزمه‌خۆسوێندتان له‌سه‌رم نیه‌به‌ڵام قه‌سته متان ‌بۆ ده‌خۆم که‌من  نه‌ئیسلامی عه‌یاری هه‌ژده‌ونه‌کۆمۆنیستی عه‌یاره‌ بیستوچواریشم باوه‌ڕبکه‌ن ئه‌گه‌رڕۆژی یه‌ک ملیۆن وێنه‌ی کاریکاتێری حه‌مه‌گیان له‌ودانیمارکه‌ دروست بکه‌ن من مێشێک میوانم نابێت ، خۆ عه‌ره‌ب وئیسلام نه‌بۆهه‌ڵه‌بجه‌ونه‌بۆ ئه‌نفال نقه‌یان لێوه‌نه‌هات ئێستا بۆچی بۆبڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌‌ک وائاگریان تێبه‌ربووه‌‌.

 خزمان باله‌بابه‌تی قه‌سته‌منامه‌دوور نه‌که‌وینه‌وه‌ئه‌وه‌کێشه‌ی عه‌ره‌ب خۆیه‌تی هه‌رحه‌زم کرد دووقسه‌ی خۆشتان له‌گه‌ڵدابکه‌م.

 خۆشه‌ویستتان قه‌سته‌منامه‌له‌به‌شه‌کانی دیکه‌دائاماژه‌به‌ڕه‌فتاری زۆرمه‌سئوولی نامه‌سئوول ده‌کات  گلله‌یی له‌سه‌رخۆیان وبابێنه‌وه‌ڵام ، جوێنه‌حیزبییه‌کانیان با له‌قه‌سته‌منامه‌داخاڵی بکه‌ننه‌وه‌..له‌ئێستایشه‌وه‌ده‌زانم که‌ئه‌وان چۆن و به‌ چ ‌شێوازێکی فریوده‌رانه‌وفێڵاویانه‌ ده‌دوێن وچ وشه‌گه‌لێک به‌کارده‌‌هێنن ، من ئازاد نیم له‌ کن ئه‌وان به‌ڵام بائه‌وان ئازاد بن له ته‌شه‌ر‌وته‌شهیروجوێنه‌حیزبییه‌کانیاندا ..

 به‌ڵێنتان ده‌ده‌مێ که‌قه‌سته‌منامه‌به‌رده‌وام ده‌بێت تائه‌وکاته‌ی تاکه‌قه‌سته‌مێک مابێت هه‌رچۆنێک بێت ڕه‌نگه‌تۆی به‌ڕێزیش بتوانیت له‌قه‌سته‌منامه‌دابه‌چه‌ند وشه‌به‌شداربیت له‌ئێستایشه‌وه‌سوپاسی گه‌رمی ئاماده‌کاری قه‌سته‌منامه‌ت پێشکه‌ش.

 قه‌سته‌م به‌ڕێکخستنی سلێمانی ینک که هه‌ر‌خۆیان له‌گۆڕه‌پانه‌که‌ی خۆیانداساڵی پار ده‌یانگووت پیاو لێره‌ده‌بێت زۆر ده‌می خۆی بگرێت ، چونکه‌زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌هه‌مووقسه‌کانیشت ته‌سیق ده‌که‌ن و  دوایی هه‌موویشی ده‌که‌نه‌ڕاپۆرت له‌سه‌رت. قه‌سته‌م به‌خواده‌یانگووت واسه‌رنگوم ده‌کرێیت مه‌گه‌رهه‌رجه‌لاده هاوزمانه‌که‌ت ‌ بزانێت تۆله‌کوێیت، ئه‌وه‌یش ناخوات تۆ چه‌ندساڵ خه‌باتت هه‌یه ‌، جاخۆشه‌ویستان ئه‌وه‌یه‌کێتییه ‌سوپه‌ردێموکراتیه‌ که‌یه‌که‌مامه‌ی( چه‌پکه‌گوڵ )به‌قه‌ولی کوردسات فه‌خامه‌ی ڕه‌ئیس ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات.

ئه‌گه‌رڕێزدار سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید کوردی بزانیبایه‌وته‌ماشای کوردسات وکوردستانتیڤی ده‌سته‌خوشکی ببورن ڕکه‌به‌ری بکردبایه‌ئه‌وا نه‌ک هه‌رسویدییه‌کانی ده‌نارد به‌ڵکووخۆیشی ده‌چووبۆئه‌وێ تاکۆرسێکی دێموکراتی ببینێت، من زۆرجارکه‌ته‌ماشای ئه‌ودووکه‌ناڵه‌ده‌که‌م به‌زه‌ییم به‌خۆمدا دێته‌وه‌ که‌له‌ئاواره‌گی ژیان به‌سه‌رده‌به‌م به‌ڵام که‌ده‌چمه‌وه ‌و واقیعه‌که‌ده‌بینم له‌گه‌نده‌ڵستانێک زیاترشتێکی دیکه‌به‌دیناکه‌م.‌‌‌

 کورده‌ تۆیش تاوانباریت ئه‌گه‌ربه‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانت کردووه‌و ئێستایش خۆت بێده‌نگکردووه‌وچاوده‌نوقێنی له‌گه‌نده‌ڵییه‌کان.

ناپاکی ئه‌وه‌نیه‌که‌به‌شداری هه‌ڵبژاردنت نه‌کردووه‌ وه‌کوو پدکوینک بانگه‌شه‌ی ده‌که‌ن به‌ڵکووئه‌وه‌یه‌که‌به‌شداریت کردووه‌وئێستایش ذه‌نگت نه‌ماوه‌وده‌نگیش ناکه‌یت.

له‌خۆشیدابن تا به‌شی دووهه‌می قه‌سته‌منامه‌.

 

 

 

ئاماده‌کردنی: ڕێباز

qastamname@yahoo.com

 

2006/ 1/ 11   سوید

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

           

 

02/09/2015