سه‌باره‌ت به "كۆمه‌ڵه تی ڤی" |
ڕێبوار ڕه‌شید خوێنه‌ری هۆشیار كاتێك سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌كات یه‌كسه‌ر ده‌توانێت خاڵێكی سه‌رنجڕاكێش بدینێت. ماڵپه‌ڕی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به دوو زمانه، زمانی فارسی و ئینگلیزی. حیزبی ناوبراو ڕێگا به خۆی ده‌دات هه‌ژمۆنی داسه‌پێنراوی زمانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست قبوڵ بكات، ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌ژمۆنی زمانه ده‌سته‌ڵاتدارێك دایسه‌پاندووه كه هه‌م ناسیونالیستی فارسه و هه‌م نوێنه‌رای برژوا و سه‌رمایه‌داری ئێرانیشه/ بووه. قه‌دبڕ هه‌ر له ڕێگای زه‌مینیدا خۆش نییه، به‌ڵكو له خزمه‌تی ستراتیژیشدا خۆشه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و "خۆشه" ده‌ریایه‌ك سته‌م و ناخۆشیی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌گه‌لێك كه‌وتبن كه وه‌ك مه‌لی قه‌فه‌س شه‌ووڕۆژ به ده‌ندووك له هه‌ڵپه‌ی خۆده‌ربازكردندان. حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هه‌روه‌ك به ناوه‌كه‌یدا دیاره و به پێی ماركه‌كه‌ی سه‌ری، حیزبی سه‌رانسه‌ری ئێران و نوێنه‌ری كرێكار، جووتیار، زه‌حمه‌تكێش و به‌شمه‌ینه‌ت و سته‌مدیده‌ی فارس، به‌لوج، ئازه‌ر، توركمان، كورد و ئه‌وه‌كانی دیكه‌یه، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت پێی وایه كه هه‌موویان زمانی دایكی مه‌زن حاڵی ده‌بن. به ڕای ئه‌مان بوونی زمان، بێ له هی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، كۆنه‌په‌رستیه‌كی زگماكییه. به‌ڵام له سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی لقه‌كه‌ی، واته سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران "كۆمه‌ڵه" دا سێ زمان هه‌یه، كوردی (نه‌شنووسراوه "كوردی"، به‌ڵكو نووسراوه "كردی")، ئینگلیزی و به قه‌ولی ئینگلیز ده‌ڵێت "ده‌ی ئه‌و مه‌ته‌ڵه گرانه هه‌ڵبهێنن!"، فارسی. حیزبی كۆمۆنیستی ئێران حیزبی ٧٠ ملیۆن كه‌س له نه‌ته‌وه‌ی جودایه و لقه‌كه‌یشی، سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران "كۆمه‌ڵه"، ڕێكخراوی با بڵێین هه‌شت (٨) ملیۆن كورده. له سه‌ری مانگی فێبریوه‌ریه‌وه ته‌له‌فیزیۆنێك به ناوی "كۆمه‌ڵه تی ڤی" كه‌وتووه‌ته كار كه یا ده‌بێت هی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بێت یان هی لقه‌كه‌ی، یان هی هه‌ردووكیان بێت پێكه‌وه (با هه‌ر وای دابنێین كه به‌ڕاستی دوو ڕێكخراون). ئه‌گه‌ر هی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران یان هی هه‌ردووكیانه چۆنه كه ناوێكی وا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه ئه‌و ٧٠ ملیۆن كه‌سه خۆیانی تێدا ببیننه‌وه؟ چۆنه ناوێك نییه كه ناوی ئێران، كرێكار، كۆمۆنیست و شتی له‌و بابه‌ته بخاته بیری بینه‌ر؟ ئه‌گه‌ر هی لقه‌كه‌یه‌تی، سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران "كۆمه‌ڵه"، چۆنه كه ناوێكی "محه‌لی" به‌سه‌ر ئێرانی "عه‌زیز" دا داده‌سه‌پێندرێت؟ و چۆنه لق خاوه‌نی ته‌له‌فیزیۆن بێت و دایكیش هیچ؟ ناوی "كۆمه‌ڵه تی ڤی" پێوه‌ندی به ستراتیژیه‌كی خه‌باتی چینایه‌تیه‌وه نییه كه گوایه به‌ردی بناخه‌ی خه‌باتی حیزبی ناوبراوه، به هه‌رحاڵ له به‌راووردی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران خۆیدا. به‌كارهێنانی ناوی "كۆمه‌ڵه" ته‌نها شه‌ڕێكی شه‌خسی و به‌خیلیه‌كی سیاسییه له هاوڕێیانی پارتی كۆمه‌ڵه "كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان"، به‌ڵام حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌و شه‌ڕه به ناوی كرێكارانی ئێرانه‌وه بكات كه نه ئاگایان له‌و "كۆمه‌ڵه" یه و نه له دایكیشێتی. له ناوی "ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی" دا ئاماژه به به‌شێكی جوگرافیی وڵاتێك ده‌كرێت كه ناوی كوردستانه. مرۆڤ ده‌توانێت خه‌ت و ستراتیژیه‌كی سیاسیی له‌مه‌دا ببینێت. هاوكات ناوی "كۆمه‌ڵه تی ڤی" ئاماژه‌یه به ڕیكخراوێكی سیاسیی، به‌ڵام كام "كۆمه‌ڵه"؟ و چۆنه كه‌سانی پشت ئه‌و بیره یارمه‌تی خۆیان ناده‌ن تێ بگه‌ن كه كرێكار و جووتیار و جه‌ماوه‌ری ڕه‌شوڕووتی ئێران ئه‌سڵه‌ن هه‌ر كاتیشیان نییه بزانن تامه‌زرۆی هه‌ندێك كورد بۆ ئه‌و ناوه له چیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. له‌وه‌ش زیاتر كه هه‌ر نازانن ئه‌و ناوه له چ كۆنتێكستێكی سیاسی‌دا ئێستا حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هه‌ڵیبژاردووه. پاشخانی ئه‌مه به ڕای من ئه‌وه‌یه كه حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه بار بوو. ئێستا به تایبه‌تی پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ر خودی ناوه‌كه‌ی وا گه‌وره و قه‌به‌یه كه تازه له‌وه نایه‌ت له كۆڵ ئه‌وانه بێته‌وه كه چوونه‌ته ژێری. ئه‌و ناوه هه‌ر به نارنجۆكێكی ته‌ره‌قه ڕاكێشراو ده‌چێت كه ئێستا نا تاوێكی تر ده‌ته‌قێته‌وه. حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له هه‌ناسه‌بڕكێی ڕاكه‌ڕاكی چی لێ بكاتدا، وه‌ك به‌ڕووی گه‌رم، له‌م ده‌ست بۆ ئه‌و ده‌ست، نازانێت چۆن له كۆڵ خۆی بكاته‌وه. هه‌مووان بیریان دێت كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌یانده‌ویست بچنه پارتی كۆمه‌ڵه‌وه، "كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان"، سه‌رمه‌ستی ناوی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بوون و پێیان وابوو ئه‌وه ماركه‌ی شه‌رابێكه كه هه‌ر به ئاسمانه‌وه ده‌كڕدرێت. پاشان كه هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه ده‌ستیان به چالاكیی كرد، ئه‌مان شتێكی تریشیان وه‌بیر هاته‌وه: ئه‌ها، ناوی كۆمه‌ڵه‌ش خراپ نییه به‌كاری بهێنین. له‌و ده‌مه‌وه حیزبی كۆمۆنیستی ئێران حیزبی سه‌رانسه‌ری ئێرانه، نوێنه‌ری كرێكار، جووتیار، زه‌حمه‌تكێش و به‌شمه‌ینه‌ت و سته‌مدیده‌ی فارس، به‌لوج، ئازه‌ر، توركمان، كورد و ئه‌وه‌كانی دیكه‌یه، به‌ڵام كه‌س نایه‌ت یاد یان ئاهه‌نگی ساڵڕۆژی بۆ بگرێت، به‌ڵكو بۆ لقه‌كه‌ی ده‌گیرێت. ڕۆژی ٤/٢/٢٠٠٦ له ستۆكهۆڵم ئاهه‌نگی ساڵڕۆژێك ده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌وه ساڵڕۆژی لقه‌كه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه، واته سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران "كۆمه‌ڵه"، نه‌ك حیزبی كۆمۆنیستی ئێران خۆی. به‌و شێوه‌یه ده‌بینین كه حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له پراكتیكدا نه هه‌یه، نه ڕێزی ده‌گیرێت (بێگومان له‌به‌رئه‌وه‌ی كه نییه)، و نه یادیش ده‌كرێته‌وه (چونكه هه‌رگیز نه‌بووه) و ئه‌ندامه‌كان ناچارن دوو ده‌ور ببینن. هه‌م ئه‌ندامی لق بن و هه‌م دایكیش و هیچ كاتێكیش ناتوانن له سنووری كوردستان تێبپه‌ڕن. ئه‌مه له درێژخایاندا، به ڕای من، بووه به ڕق له هاوڕێیانی پارتی كۆمه‌ڵه. هاوكات كه ئه‌ركی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان خراوه‌ته ئه‌ستۆی لق، لق تاوانی ناسیونالیستی ناخرێته پاڵ، چونكه حیزبی دایك ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی داوه‌تێ. ئه‌مه كاتێك كه هه‌موو ئه‌ده‌بی سیاسیی حیزبی ناوبراو بریتیه له پۆله‌میكێك دژ به "ناسیونالیزم" ـ ـی ئه‌وه‌كانی دیكه. ئه‌م سه‌رله‌خۆتێكدان و خۆفریودانه پێوه‌ندی به‌و جۆره لێكدانه‌وه‌وه هه‌یه كه له‌سه‌ر بناخه‌ی قه‌زاواتگه‌لێكی ئایدیۆلۆژیكی كه له خواره‌وه باسی ده‌كه‌م داده‌ڕێژرێت. نوێنه‌رانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران پێیان وایه كه هه‌ر ته‌نها و ته‌نها ئه‌مان دروستن و هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه 'خائینن" یان "فریوخواردوو" ـ ـن. هه‌ر له "وتووێژی گۆڤاری 'نیگاه' له‌گه‌ڵ هاوڕێ ئیبراهیمی عه‌لیزاده ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی كۆمه‌ڵه"[1] له ناوه‌ڕاستی مانگی دووانزده‌ی ٢٠٠٥ هه‌تا ڕاپۆرتی "پلێنۆمی هاوبه‌شی كۆمیه‌تی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه"، وتوێژه‌كه‌ی كاك سه‌لاحی مازووچی، و ئه‌و وتاره‌ی "به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد یان به‌ره‌ی یه‌كگرتوو له دژی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان" كه هه‌ر سێكیان به‌رهه‌می مانگی یه‌كی ساڵی ٢٠٠٦ و وتاره‌كه‌ی كاك ئیبراهیمی عه‌لیزاده له ساڵڕۆژی سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران "كۆمه‌ڵه" له ستۆكهۆڵم. بۆ نموونه كاك سه‌لاحی مازووچی ده‌ڵێت "به هه‌مووی ئه‌وانه‌وه، هێشتا ئه‌گه‌ری ماجه‌راجوویی ئیسرائیل و هێرش بۆ سه‌ر نیروگا هه‌ستییه‌كانی ئێران هیچ كات ڕه‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌و جێگاوه كه دامه‌زراوه ناوكییه‌كانی ئێران دانه و دووان نیین، كرده‌وه‌ی خێرای فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیسرائیل ناتوانێ له له‌ناوبردنی توانای ناوكییه‌كه‌یدا كاریگه‌ری هه‌بێت"[2] هه‌ڵبه‌ت هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به خاڵێكی وا به‌یان بكات، به‌ڵام كاتێك سیاسه‌تمه‌دارێك به‌و شێوه‌یه پێ داده‌گرێت بێ ئه‌وه‌ی توانستێكی سه‌ربازیی له‌و ئاسته‌دا هه‌بێت، ئه‌و پێداگرتنه له‌و په‌ڕی مانای سیاسیی خۆیدا بێتامه. ئاخر كرێكارانی هه‌ژاری ئێران چ جۆره ستراتیژیه‌كی نه هه‌ر سۆشیالیستی و شۆڕشگێڕانه و نه هه‌ر ته‌نانه‌ت ڕیفۆرمخوازانه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ڕێككه‌وتنی ناوخۆ له كارگه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خاوه‌نكارێكدا، له‌و پێداگرتنه فێر ببن. پاشان له به‌رده‌وامیی وتاره‌كه‌یدا، كه هه‌موو ئه‌و وتارانه وه‌ك پۆله‌میكی نه‌ریتی حیزبه كۆمۆنیسته سونه‌تیه‌كان كه پێیان وایه گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه گوێگر تێ ناگات بۆیه له‌گه‌ڵیان نییه، زۆر دوورودرێژن، ده‌ڵێت "بزووتنه‌وه‌ی كوردستان به بوونی ڕه‌وتێكی ڕادیكال و سۆسیالیستی به‌هێز له جێگا و شوێنێكی گونجاو بۆ پێشڕه‌وی كردن به‌هره‌مه‌نده" به‌ڕای ئه‌م مانگرتنی ١٦ ی گه‌لاوێژی هاوینی ڕابردوو "پیشانیدا كه ئه‌لته‌رناتیو و ڕێگا چاره‌ی سۆسیالیستی له بزووتنه‌وه‌ی كوردستان وه‌ها ئیعتیبار و پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه كه بتوانێ پاشه‌كشه به 'ڕێگاچاره‌كان' و 'ئه‌لته‌رناتیوی ڕه‌وته ناسیونالیستی و لیبراله‌كان' بۆ به لاڕێدا بردنی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان بكات"[3]
به‌ڵام ئه‌وانه كه له بیری سۆسیالیزمدا ده‌توانن قووڵببنه‌وه تێ ده‌گه‌ن كه سۆسیالیزم پرۆژه‌یه‌كی تاكه‌كه‌س و كه‌سیی نییه، به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌كی كۆمه‌ڵ و گشتییه. ئه‌مه به‌و واتایه دێت كه حیزبێك ده‌بێت خه‌ڵكی له‌گه‌ڵدا بێت، جا وه‌ك ئه‌ندام، لایه‌نگر و جه‌ماوه‌رێك كه په‌سه‌ندی بكه‌ن، بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه سۆشیالیستیه كه ئێمه له ئه‌زموونی جۆراوجۆردا سه‌ختیی پیاده‌كردنیمان بینیووه. پێداگرتنی وا زێده‌ڕۆیی، خۆفێركردنی سیاسه‌ته به ژیان و به سامانی خه‌ڵك. قازانجێكی پلورالیزمی سیاسیی له‌وه‌دایه كه ڕیكخراوگه‌لی چه‌پ ده‌توانن به كاوه‌خۆ بازووی سیاسیی خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه. كاك ئیبراهیمی عه‌لیزاده هه‌ر به هه‌مان شێوه، چ له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا، وتووێژ له‌گه‌ڵ گۆڤاری 'نیگاه" و چ له قسه‌كردنه‌كه‌یدا له ساڵڕۆژی سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران "كۆمه‌ڵه" له ستۆكهۆڵم. له قسه‌كردنه‌كه‌یدا كه ٣٥ ده‌قیقه و نیوه بێ له قه‌زاواتگه‌لێكی بێتام، هه‌مان ئه‌و شتانه دووپات ده‌كاته‌وه كه له‌وه‌به‌ر گوتوویانه و هیچ شتێكی نوێ ناخاته سه‌ر دیدی حیزب و ئه‌و ڕێگایه‌ی له خۆڕا بڕیوه. بۆ نموونه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڵێت "ئه‌وه ڕوو ده‌دات كه له عێراق ڕووی داوه/ له‌بارچوونی بزووتنه‌وه دیموكراتیكه‌كان، خێروبێری تێدا نابێت، ڕه‌نگه سه‌قامگیركردنی ده‌سته‌ڵاتی برژوازیی ئێرانیشی لێ نه‌كه‌وێته‌وه/ جه‌ریانی ناسیونالیست له كوردستان به‌و نفوزه نیسبیه‌وه كه هه‌یه‌تی و به ئومێدبه‌ستن به ده‌خاله‌ت و دستتێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا/ ستراتیژیه‌ك بناخه‌كه‌ی له‌سه‌ر توه‌هوم دامه‌زراوه".[4] یان "سواربوون له‌سه‌ر تانكه ئه‌مریكاییه‌كان"[5] هه‌موو ئه‌مانه به‌گشتیكردنێكی بێمانان له‌سه‌ر ته‌واوی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كوردستان و بوختان و پێشقه‌زاواتێكن كه ئه‌سڵه‌ن له باسی سیاسیی جیددیدا جێیان نابێته‌وه. بۆ نموونه تاوانباركردنی ڕێكخراوگه‌لێكی ئازادیخواز كه مێژوویه‌كی قوربانی و خه‌باتی سیاسی‌یان هه‌یه به سواری سه‌ر تانكی ئه‌مه‌ریكی، به‌رله‌وه‌ی نه تانك هه‌بێت و نه ئه‌مه‌ریكا، و به‌رله‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ی پشتگیریی سیمبولیكی سیاسیش له ئارادا بێت، نه هه‌ر بێتامه، به‌ڵكو كوشنده‌یه. یان "له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و پێكهاتنی ناوچه‌یه‌كی فیدرال به ده‌سه‌ڵاتێكی دیاریكراوه‌وه، له كوردستانی عێراق، حیزب و ڕیكخراوه ناسیونالیسته‌كانی كوردستانی ئێرانیش ..." "ئه‌گه‌ر بێت و سه‌ریش بكه‌وێ له باشترین حاڵه‌تی خۆی دا شتێكی زیاتر له‌وه‌ی كه به‌شێك له ئیداره‌ی ناوخۆی كاروباری كوردستان به‌م حیزب و گرووهانه بسپێردرێ، لێی ناكه‌وێته‌وه"[6]. من ده‌ڵێم خه‌باتی ئازادیخوازنه‌ی گه‌لی كوردستان تازه له هه‌نگاوی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتنیدایه و گوتنی 'ناوچه‌ی فیدرال و ده‌سه‌ڵاتی دیاریكراو" قسه‌ی ناسیاسین، چونكه غیره‌تی ڕوونكردنه‌وه و قووڵبوونه‌وه‌ی تێدا نییه. هێنده‌ی من بزانم هیچ ڕێگرێكی ئاسۆیی و شاقووڵیی سیاسیی له‌سه‌ر ڕێگای ده‌سته‌ڵاتی سیاسی باشوور نییه و پێویست ناكات ڕوونی بكه‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر گرفت و ڕێگر هه‌بن پێوه‌سته به سیاسه‌تی ناوخۆی پارته ده‌سته‌ڵاتداره‌كانه‌وه كه تا ئێستا نه‌یانتوانیووه له‌و ئاسته‌دا كه خه‌باته ئازادیخوازیه‌كه پێویستێتی ڕێك بكه‌ون. ئه‌مانه‌ی باسم كرد به‌شێكن له‌و پاشخانه سیاسیه‌ی كه بوون به دێله‌ما بۆ ستراتیژیه‌كی ڕوونی حیزبی كۆمۆنیست كه هێنده بڕوات، بێ ڕاگه‌یاندنی، خۆی بكات به "كۆمه‌ڵه"یه‌ك كه له ڕاستیدا له ته‌زادی ئه‌ودا خۆی ڕۆژێك له ڕۆژان دروست كراوه (پارتێكی وا گرینگ ده‌بێت له دایك بێت). سه‌رئه‌نجام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران فارس نیین، له ڕووی سیاسیه‌وه ناكرێت به شۆڤێنی ناوببرێن، به‌ڵام ده‌كرێت بگوترێت كه ئه‌وان به باشترین شێوه له خزمه‌تی بیری شۆڤێنیزمی فارسدان. ئه‌و نه‌توانینی خۆساخكردنه‌وه‌یه و مانه‌وه له كه‌ڵكی شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستدا به نانه‌هه‌ویری ده‌ستی نانپێوه‌رێكی زرینگ ده‌چێت كه به‌ملاولادا خول ده‌درێت بێ ئه‌وه‌ی پیاو بزانێت به چ دیوێكدا پێوه ده‌درێت. هاواری دژ بوون به تارماییه‌ك كه له "سواری سه‌ر تانكی ئه‌مه‌ریكا" ده‌چێت، دڵی لایه‌نێكی پێ خۆش ده‌كرێت كه پانئێرانیسته. ئه‌مان كاتێك باس له ناسیونالیزمی ئێرانی ده‌كه‌ن (بۆ نموونه بڕوانه ئه‌م سه‌رچاوانه‌ی كه من ناوم بردوون) له ڕاستیدا هیچ مانایه‌كی سیاسیی نییه. ناسیونالیزم هه‌میشه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌دایه نه‌ك گه‌ل. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ناسیونالیزم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌وساوه و چه‌وسێنه‌ردا ده‌بینرێت و ده‌پێورێت. ناسیونالیزم ده‌توانێت تا ئه‌و ده‌مه ئازادیخواز بێت كه ده‌گاته هاوشان و هاومافی نه‌ته‌وه‌ی چه‌وسێنه‌ر، هاوكات ده‌توانێت كۆنه‌په‌رست بێت كاتێك ڕێگا به خۆی ده‌دات باڵاده‌ست بێت و هه‌موو شتێك به خۆی ڕه‌وا ده‌بینێت، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و شتانه له نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستی خۆی ئینكار ده‌كات. به‌و شێوه‌یه "ناسیونالیزمی ئێرانی" موسته‌له‌حێكی پانئێرانیسته‌كانه كه به زۆری زۆرداریی هه‌موو ئێران ده‌كه‌ن به یه‌ك "نه‌ته‌وه" (نه‌ك نه‌ته‌وه‌كان یان گه‌لی ئێران كه له كۆمه‌ڵیك نه‌ته‌وه پێك دێت). به‌و جۆره، ئه‌و ئه‌سپه‌ی هی هه‌مووانه ئه‌وان ده‌یكه‌ن به هی خۆیان، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاخوڕی هه‌مووان ده‌یله‌وه‌ڕێنن. ئه‌مه گرفتێكی فیكری و تێنه‌گه‌یشتنێكی گه‌وره‌یه له بناخه سه‌ره‌كیه‌كانی سۆسیالیزم كه په‌نا ببرێت به‌ر چه‌مك و موسته‌له‌حی سیاسیی برژوای نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست. به‌ڵام له‌وه‌ش به‌ده‌رتر ئه‌مه ترسینه‌ر ده‌بێت كاتێك ئه‌و نه‌زانینه ترۆپكی خۆی ده‌ئه‌نگوێت و له پراكتیكیشدا پیاده ده‌كرێت. لێدانه‌وه‌ی سروودی "كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانین، كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانین" به‌به‌رده‌وامیی له‌سه‌ر "كۆمه‌ڵه تی ڤی" ده‌بێت له‌و ته‌وه‌ره‌دا ببینرێت كه به‌شێكه له‌و هه‌وڵه‌ی كه سه‌رنه‌كه‌وتنی بیری پانئیرانیزم (لێره‌دا به ناوی كۆمۆنیزمی ئێرانی) و شكستخواردنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانی پێ داپۆشرێت. ڕێكخراوی چه‌پ، ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خۆ له مه‌زهه‌بوونی چه‌پ ڕزگار بكه‌ن. هه‌میشه له داروپه‌ردووی ڕووخاو، له كو‌لتورێك كه باس له ئازاری نه‌بوونیی و هۆیه‌كانی ده‌كات، له نه‌بوونی ئازادیه‌كان، له میتۆدی جودای كار و خه‌باته‌وه سیاسه‌ت هه‌ڵده‌چنێت، نه‌ك له پیرۆزهێشتنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌دا كه هه‌ر خودی ده‌سته‌ڵاتی سه‌ركوتكار دایمه‌زراندووه، وه‌كو بۆ نموونه پیرۆزیی یه‌كایه‌تی خاك. ماركسیزم به‌رله‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی ده‌سته‌ڵات بێت، پرۆژه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تیه. پرۆژه‌یه‌كه كه ده‌سته‌ڵات تیایدا ئامرازه و مرۆڤایه‌تی ئامانج. ماركسیزم له‌و په‌ڕی هاواریشیدا بۆ ده‌سته‌ڵات مرۆڤایه‌تی تیایدا ناوه‌نده و هه‌ر ئه‌وه‌ش هێزی بزووێنه‌ری بوو له ئورووپای سه‌رمایه‌دارییدا كاتیك كرێكاران ناچاربوون ١٨ سه‌عات كار بكه‌ن و ژنان مه‌كینه‌یه‌ك بوون بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له هێزی كار. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی له ماركسیزم داماڵرێت، هه‌ر به هاوكێشه‌ی ماتماتیك و فیزیا ده‌چێت. ڕێكخراوێكی چه‌پ كه له مرۆڤایه‌تی ماركسیزم گه‌یشتبێت ڕیگا به خۆی ده‌دات كه خاكێك له‌به‌ر خاتری مرۆڤه‌كان بكات به ده پارچه‌وه. ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و پارچه‌بوونه مانای كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری له پێوه‌ندی چه‌وساندنه‌وه‌دا نه‌ما، گرینگیه‌كه‌شی ده‌پوكێته‌وه. لایه‌نێكی مێژووی مرۆڤایه‌تی به به‌رچاوه‌وه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به خۆشیه‌وه ڕووه‌و هاوده‌میه گشتیه مرۆڤیه‌كه ده‌ڕوات و لێی نێزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له هه‌ندێك دۆخدا، ده‌بێت ئه‌و هه‌لومه‌رجه تێك بدرێت كه بووه به خۆراك و زه‌مینه‌ی ئه‌و له‌یه‌ك دوورهێشتنه. جیاوازیی گه‌وره له نێوان میتافیزیكی ئایین و مه‌تریالیزمی دیالێكتیكدا ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌میان زه‌وی دروست كردبوو ئه‌وجا مرۆڤی بۆ ئه‌وه دروستكرد و تێخست كه تاقی بكاته‌وه و گوێڕایه‌ڵی بێت. ئه‌وی دووهه‌م ڕێگا به مرۆڤ ده‌دات ئه‌م باسك و ئه‌و باسك هه‌ڵبێت و تام له خۆشیه‌كانی ئێستا بچێژێت كه ده‌ژی.
ڕێبوار ڕه‌شید ١٤/٢/٢٠٠٦ [1] http://www.komalah.org/peshraw/articles/p215_1.pdf [2] وتووێژی جیهانی ئه‌مرۆز له‌گه‌ڵ سه‌لاحی مازووچی سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێران http://www.komalah.org/peshraw/articles/p216_1.pdf [3] هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو [4] وتاری كاك ئیبراهیمی عه‌لیزاده له‌سه‌ر [5] ئه‌م قسه‌یه له "به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد "یان به‌ره‌ی یه‌كگرتوو له دژی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان" (ته‌واویه‌تی خاك و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌هادینی ئه‌ده‌ب http://www.komalah.org/peshraw/articles/p216_3.pdf دووباره بووه‌ته‌وه. [6] پلێنۆمی هاوبه‌شی كۆمیه‌تی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه http://www.komalah.org/peshraw/articles/p216_2.pdf
|
|
02/09/2015 |