سه‌باره‌ت به مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی |
بۆ حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی پێوه‌ست به "ئه‌وقاف"، ڕۆشنبیریی و مافی مرۆڤ له هه‌ردوو ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر به‌ڕێزان! هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی له مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌به‌ر نووسینی كتێبی "سێكس، شه‌رع و ژن له مێژووی ئیسلامدا" زه‌نگی مه‌ترسیی به گوێی هه‌موو هاووڵاتییه‌كی كوردستان كه خوازیاری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دیموكراسییه ده‌دات. یه‌كگرتووی ئیسلامیی له ڕێگای كهمپانیایهكی ڕقههستێنهر و ورووژێنه‌ری سۆزئامێزهوه له زۆر ناوچه‌ی كوردستان و له‌سه‌ر ڕادیۆكهیان ده‌یانه‌وێت به سیاسه‌تێكی ئیسلامیی پۆپۆلیستیی كاری تێرۆر و بكوژیی به كه‌سانێكی موسڵمان بكه‌ن كه ده‌شێت له گه‌رمایی ئه‌و ڕووداوه‌دا فریو بخۆن. یه‌كگرتووی ئیسلامیی ڕێگا به خۆی ده‌دات له‌لایه‌كه‌وه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌شدار بێت و له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌كاله‌تی خودا و پێغه‌مه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بكات و به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌و سزایانه ببه‌خشێته‌وه كه پێی دروسته. ئه‌مه دووڕووویهكی سیاسیی ترسهاوهره. به پێویستی نازانم لێره‌دا بكه‌ومه باسی لابه‌لایی له ئیسلام و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسیی له كوردستان، به‌ڵام به پێی ئه‌و بانگه‌شه و قسه‌وباسه‌ی ئێوه كه ده‌سته‌ڵاتدارانی كوردستانن و كه به به‌رده‌وامیی ده‌یكه‌ن كوردستان ده‌بێت ڕووه‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دیموكراسیی هه‌نگاو بنێت. كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دیموكراسیی كه چه‌مكی سیاسیی و زاده‌ی بیری خۆرئاوان به گه‌لێك مانای سیاسیی دێن كه هه‌ندێكی گرینگ‌یان ئه‌مانه‌ن: قبوڵكردنی پلورالیزمی سیاسیی، یاساسهروهریی، پێڕه‌وكردن و ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ وه‌ك تاكه‌كه‌س، ئازادی بیروڕاو ده‌ربڕین، ئازادی ههمهئایینی و ههمهڕووانگهیی سیاسیی بێ ترس و شاردنه‌وه و پاكانه بۆكردن. كوردستان هه‌میشه كۆمه‌ڵگایه‌كی فره‌ئایین و فرهكولتور بووه و واش ده‌مێنێته‌وه. تاكه‌كه‌س ده‌بێت له كوردستان بۆی هه‌بێت ڕه‌خنه‌گرانه بیربكاته‌وه، بیروبۆچوون و پرسگه‌لی جودا بخاته ژێرپرسیار، قسه له‌سه‌ر ئه‌و باسانه بكات كه پێوه‌ندیان به كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه و ئاماژه به سه‌رچاوه و ژێده‌ری پێوه‌ست به‌و باسانه بكات. له كاتێكدا وڵاتانی وه‌كو سعودی عاره‌بی و ئێران و وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامیی به پاره‌ی زۆر و چه‌ك و جۆری ڕاگه‌یاندنه‌وه نفوزی خه‌تێكی ئیسلامیی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتخواز و پاوانخواز به‌هێز ده‌كه‌ن، جۆری هه‌ڕه‌شه و په‌لاماری له‌م شێوه‌یه له مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نابێت و ناكرێت به ڕووداوێكی یه‌كلایه‌نه و یه‌كجاره تێی بڕوانرێت. ئێوه كه كۆنترۆڵی ته‌واوتان له‌سه‌ر خێروبێر و سامانی كوردستان هه‌یه، ئێوه كه ده‌ڵێن ده‌سته‌ڵاتی سیاسیتان له هه‌ڵبژاردن و له ڕێگای ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، بێگومان ده‌بێت به‌رپرسیاریی ته‌واو له‌سه‌ر ژیان، ویژدان و سه‌ربه‌رزیی هاووڵاتیانی كوردستان هه‌ڵبگرن. ئه‌و هێزه سیاسی و نیزامیه‌ی ئێوه ده‌بێت هه‌م ئه‌رك ده‌ستنیشان بكات و هه‌م ماف مسۆگه‌ر بكات. هه‌ر ڕیكخراوێكی سیاسیی كه په‌نا بباته به‌ر هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و سوێندی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، جا ڕاسته‌وخۆ بیكات یان ناڕاسته‌وخۆ و له كه‌ناڵی جوداوه بیكات، سنووره‌كانی پرنسیپی دیموكراسی و پلورالیزمی سیاسیی ده‌به‌زێنێت و ده‌بێت لێی بپرسرێته‌وه. ئێوه هه‌روه‌ها ده‌زانن هه‌ر ڕێكخراوێكی سیاسی كه خاوه‌نی دوو ده‌مانچه و دوو كه‌س بێت كه له ده‌ستیان بێت گولله به تاریكیه‌وه بنێن، زیانگه‌یاندن و كوشتن‌یان له ده‌ست دێت. ئه‌زموونی تاڵی له‌م جۆره له كوردستان هه‌یه و له وڵاتانی وه‌كو جه‌زائیر و ئێران و فه‌له‌ستین و هتد فره‌ن. كارێكی هاسانه كه ڕێكخراوێكی سیاسیی دژ به تاكه‌كه‌سێك بكه‌وێته شه‌ڕیكی وا بهرانبهرێنهوه. تاكه‌كه‌س ته‌نها كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و یاسا و ڕێساگه‌لێك پشتیوانێتی كه له خزمه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگیی و هه‌مه‌جۆریی كۆمه‌ڵگادا بێت. ئێمه‌مانانی دانیشتووی ئورووپا، ئه‌وانه‌مان كه هه‌میشه له سه‌نگه‌ری ئازادیخوازیی كوردستاندا بووین، له ڕووی سیاسیه‌وه به دروستی نازانین كه هه‌میشه په‌نا ببرێته به‌ر ده‌وڵه‌تانی ئورووپی تاله ده‌ست نادادیی ناوخۆ فریامان بكه‌ون، به‌ڵام كاتێك ده‌سته‌ڵاتدارانی ناوخۆ له بچووكترین به‌رپرسیاریی خۆیان، به‌تایبه‌تی كه دێته سه‌ر ژیانی مرۆڤێك، ڕابكه‌ن، هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێك نامێنێته‌وه. ئه‌وه كولتورێكی سیاسیی دروست ده‌كات كه كۆتاییه‌كه‌ی خێر نابێت. به‌ڵام تا دێت به خۆشحاڵییه‌وه ژماره‌ی ئه‌وانه كه پێیان وایه كوردستان ده‌بێت وڵاتی پلورالیزمی سیاسیی، وڵاتی فره‌ئایینی و سیكولاریزم، وڵاتی ئازادیی ده‌ربڕین و خۆبهیانكردن، وڵاتی خستنه‌ژێرپرسیار و ئه‌رك و ماف بێت، بهئهژماردتر ده‌بێت.
به بارمته‌گرتنی ئه‌ندێشه‌ی تاكه‌كه‌س له ژێر ناو و له چوارچێوه‌ی بههاگهلێكدا كه مۆری "پیرۆزیی" و "تابو" ـ ـیان له‌سه‌ره بێ له ئاییندهڕهشیی و ناهه‌مواریی بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان، ئیمكان نییه قازانجێك به كورد یان مرۆڤایه‌تی به‌گشتی بگه‌یه‌نێت. یه‌كگرتووی ئیسلامیی و لایه‌نانی دیكه‌ی ئیسلامیی ده‌بێت بزانن كه مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ته‌نها نییه، ده‌بێت بزانن كه لێكدانه‌وه و ته‌فسیر تاپۆیهكیان نییه كه لای ئه‌وان بێت، كه ئه‌وان لێكدانه‌وه و ته‌فسیریان هه‌رچیه‌ك بێت بۆیان نییه وه‌كاله‌تی خودا و محه‌مه‌د بن له‌سه‌ر زه‌وی و نابێت بۆیان هه‌بێت و ڕێگایان پێ بدرێت كه به پێی ئه‌و وه‌كاله‌ته‌ی به خۆیانی ده‌ده‌ن بێن و سزا دیاری بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی پێیان وایه كه مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و كه‌سانی وه‌كو ئه‌و به شێوه‌ی جودا هه‌ڵه‌ن، بهدروستییهوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆیان هه‌یه قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ر بێنن و وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه. ڕێگاگرتن له بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌های ئایینی له‌و جۆره كه ئێستا له كوردستان ڕوو ده‌دات، ڕێگاگرتنه له بیری فاشیزم، له ڕه‌گه‌زپه‌رستیی و له هه‌ڵاواردنی جۆراوجۆر. ئه‌مه یه‌كێكه له هه‌نگاوه گرینگه‌كان گه‌ر بمانه‌وێت مرۆڤ و تاكه‌كه‌س له كۆمه‌ڵگادا ناوه‌ند بن. ڕه‌وایه‌تی ده‌وڵه‌ت له بیری خۆرئاواییدا كه مۆنۆپۆڵی له‌سه‌ر سزادانی تاكه‌كه‌س هه‌یه له‌و پرنسیپه سه‌ره‌تاییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیاری پاراستنی تاكهكهسیشه، نه‌ك به تهنهكهلێدان و دهفكوتان ڕاوه‌دووی بنێت و له ترس و تۆقاندا زه‌نده‌قی به‌رێت. من به خۆشحاڵییه‌وه له سه‌نگه‌ری پشتگیریی له مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و له پارێزگاریی له وشه‌ی ئازاد و بیری ڕه‌خنه‌گرانه‌دا ده‌وه‌ستم. چاوه‌ڕوانم لانی كه‌م زۆربایه‌تی به‌رپرسانی حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وا بیر بكه‌نه‌وه، ده‌نا ده‌بێت پێكهاته‌ی ساختمانی سه‌رخان و بنخانی حوكمه‌تی هه‌رێم بخرێته ژێر پرسیار. ڕێبوار ڕه‌شید ٧/٢/٢٠٠٦
|
|
02/09/2015 |