**ڕادوێ و ته‌له‌ڤزیۆنی تورکیا و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رنامه به زمانی کوردی** |
نووسه‌ر: مه‌حموود فازڵی وه‌رگێڕ بۆ کوردی: ڕێناس جاف "زاهید ئاکمان" سه‌رۆک و به‌رپرسی لیژنه‌ی باڵای چاودێری به‌سه‌ر ڕادوێ و ته‌له‌ڤزیۆنی تورکیادا،له وتووێژێک ده‌گه‌ڵ په‌یامنێرانی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند:" په‌خش و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ڕادوێ و ته‌له‌ڤزیۆنی به زمانه‌کانی خۆجێی وه‌ک زمانی کوردی،له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینییه‌وه له‌و وڵاته‌دا ده‌س پێده‌کات و ئیزگه و که‌ناڵه‌کانی ڕادوێ و ته‌له‌ڤزیۆنی که به‌ڵگه‌نامه و داخوازنامه‌ی پێویست بۆ چالاکی پێشکه‌شی ئه‌و سه‌نته‌ره بکه‌ن، بۆیان هه‌یه خه‌به‌تن و چالاکی خۆ له ئه‌مساڵه‌وه ده‌س پێبکه‌ن." ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی هاوده‌نگی تورکیا ده‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌ورووپا و گونجاندنی ته‌واوی ڕێکارنامه و شه‌رت و مه‌رجه‌کانی ده‌زگه‌ی کارگێڕی ئێستای تورکیا ده‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌کانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا جه‌ختی کرد: " شه‌رت و مه‌رج و ڕێکارنامه‌کانی هاوپێوه‌ند به په‌خشی به‌رنامه‌ی ڕادوێ ته‌له‌ڤزیۆنی له لایه‌ن به‌رپرسانی تورکیا و یه‌کێتی ئه‌ورووپاوه، وه‌به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه که‌وتووه و هه‌ندێ ده‌سکارییان تێدا کراوه و ڕه‌چاوی دانانی گه‌لێ خاڵی نوێش کراوه." ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی تورکیا هه‌روه‌ها وتی : "هه‌تا به ئێستێ دوو جاران به شێوه‌ی نووسراو بۆ پڕکردنه‌وه فۆرم و په‌روه‌نده‌ی پێویست،داواکاران به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌س خستنی مافی په‌خشی به‌رنامه به زمانه‌کانی خۆجێی، سه‌ری ده‌زگه‌ی ڕادوێ و ته‌له‌ڤزیۆنیان داوه،که‌چی هه‌تا هه‌نووکه په‌روه‌نده و فۆرمه‌که‌یان به ته‌واوه‌تی ئاماده نه‌کردووه." ئه‌و پاشان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی چاودێری و کۆنترۆڵ به‌سه‌ر ئیزگه وکه‌ناڵه‌کانی ڕادوێ و ته‌له‌ڤزیۆنیدا پێی داگرت:"سیسته‌می هه‌نووکه له‌به‌ر زۆربوونی که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی و ئیزگه‌ی ڕادوێی،بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناشێ. بۆیه لیژنه‌ی باڵای ئه‌و دوو ده‌زگه له تورکیا،ئه‌وساڵ له‌و به‌ستێنه‌دا سیسته‌مێکی نوێ وه‌گه‌ڕ ده‌خات." ئه‌و بڕیاره دوا به‌دوای جڤینه‌که‌ی ئه‌م به‌ینه‌ی هه‌مان لیژنه،دراوه. له‌و جڤینه‌دا 12 داواکاری بۆ په‌خشی به‌رنامه به زمانی کوردی ،بۆ ئیزگه و که‌ناڵی ڕادوێ و ته‌له‌ڤزیۆنی، وه‌به‌ر لێکدانه‌وه دران و ئه‌و که‌ناڵانه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانیان به‌ده‌سته‌وه داوه،ئیزنی په‌خشی به‌رنامه‌یان به زمانه‌کانی خۆجێی وه‌رگرتووه. ئه‌و بڕیاره له حاڵێکدا گیراوه که ئه‌و که‌ناڵانه بۆیان نییه به‌رنامه‌ی فێرکردنی زمانی کوردی و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی جودایی خوازانه* بڵاو بکه‌نه‌وه. ئیزننامه‌ی دانان و په‌خش له ڕێی ئیزگه و که‌ناڵی ڕادوێ و ته‌له‌ڤزیۆنی له‌و وڵاته‌دا له ده‌س لیژنه‌ێیکی باڵای چاودێری دایه که سه‌نته‌رێکی ناده‌وڵه‌تییه و چۆنیه‌تی خه‌به‌تن و چالاکی ڕادوێ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی تورکیا له ڕێکارنامه‌کانی ئه‌و لیژنه‌دا ده‌س نیشان کراوه و لاده‌ران له یاسا و ڕێساکانی ئه‌و لیژنه، وه‌به‌ر سزای یاسایی ده‌که‌ون. ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای چاودێری،هاوینی ڕابردوو له کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مانی تورکیا و به گوێره‌ی ژماری نوێنه‌رانی پارته سیاسییه‌کانی نێو په‌رله‌مانی تورکیا،هه‌ڵبژێردرابوون. ئه‌و لیژنه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات ته‌نێ سه‌رچاوه و ده‌زگه‌ی یاسایی بۆ ده‌رکردنی ئیزننامه‌ی په‌خشی به‌رنامه‌ی ڕادوێ و ته‌له‌ڤزیۆنی به زمانه‌کانی خۆجێی له‌و وڵاته‌دایه. به‌ڵام وێده‌چێ سه‌ره‌ڕای ده‌سکاریکران و گۆڕدرانی ماده و بڕگه‌کانی یاسای بنچینه‌یی تورکیا له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ په‌خشی به‌رنامه به زمانه‌کانی خۆجێی خاسما کوردی و گوشاری به‌رده‌وامی یه‌کێتی ئه‌ورووپا بۆ سه‌ر تورکیا له‌و به‌ستێنه‌دا،ده‌کارهێنانی زمانی کوردی له فه‌رمانگه و ده‌زگه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیادا هێشتا گه‌لێ کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی له سه‌ر ڕێیه. ده‌وڵه‌ته‌کانی جۆربه‌جۆری تورکیا له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا هه‌وڵیان داوه بۆ وه‌رگیران له یه‌کێتی ئه‌ورووپادا ئه‌و چاکسازییه‌ی ئه‌و یه‌کێتییه له دوویه‌تی،جێ وه‌جێی بکه‌ن،دانی مافی زێتر به که‌مینه‌کانی قه‌ومی و ئایینی به تایبه‌ت کورده‌کان،له سه‌رووی ئه‌و کارانه‌وه‌یه. هه‌ڵبه‌ت جێ وه‌جێ کردنی ئه‌و چاکسازییه له تورکیادا ده‌گه‌ڵ گه‌لێ گرفت و بگره نه‌یارێتی به‌ره‌و ڕوو بووه. تورکیا به که‌وتنه سه‌ر ڕێی ئه‌ندامێتی له یه‌کێتی ئه‌ورووپا،له باری جڤاکییه‌وه به ئه‌نجامی چاکسازی بنچینه‌یی له یاساکانی سزا و مافه‌وانی و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و وڵاته‌دا،خۆی له به‌هاکانی ئه‌ورووپییه‌وه نزیک کردۆته‌وه. نه‌یارانی ئه‌و چاکسازییانه له سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن دانی ئازادی چاندی زێتر،هه‌ل بۆ داوای ئازادی سیاسی و پاشانیش داخوازی که‌مینه‌کان بۆ ئۆتۆنۆمی و دانانی حکومه‌تی فیدراڵی،ده‌ڕه‌خسێنێ و ئه‌و ڕه‌وته هێدی هێدی تورکیا به‌ره‌و پارچه پارچه‌بوون ده‌بات. به‌ڵام لاگرانی ئه‌ندامێتی له یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایان وایه که جاڕنامه‌که‌ی کۆپێنهاگن،ڕه‌چاوی دانی ئازادی تاکی و کۆمه‌ڵاێتی بۆ هه‌موو که‌مینه‌ێیکی قه‌ومی کردووه و کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیا ده‌بێ ڕێز بۆ مافی چاندی و سیاسی که‌مینه‌کان دانێ هه‌تا پێش به پێکدادانی خوێناوی نێوان کورد،تورک و عه‌له‌وییه‌کان ده‌گه‌ڵ سوننه بگرێ. تورکه‌کان هه‌روه‌ها له ڕێی جێ وه‌جێ کردنی ئه‌و سیاسه‌تانه و خۆبواردن له سیاسه‌تی "ناسیۆناڵیزمی تورکی" ده‌بێ هه‌موو دانیشته‌ێیکی تورکیا به هه‌ر ڕه‌گه‌ز و مه‌زه‌بێکه‌وه وه‌ک "هاو وڵاتی کۆماری تورکیا"چاو لێبکه‌ن. ئه‌وهه‌وڵانه‌ی تورکیا له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌گرن که دوابه‌دوای شکات و سکاڵای "وێدتستان"به‌رپرسی گۆڤاری لیژنه‌ی مافی مرۆڤی تورکیا له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته،دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپاش ،ئه‌م به‌ینه به ده‌رکردنی حوکمی جیاواز،ده‌وڵه‌تی تورکیای له‌به‌ر له‌ژێرپێ نانی ئازادی ڕاده‌ربڕین مه‌حکووم کرد و سزای دراوی خسته‌سه‌ر. ناوبراو تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بوو که له گۆڤاره‌که‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی تورکیادا، ڕه‌خنه‌ی له چۆنیه‌تی هه‌ڵس و که‌وتی هێزی سه‌ربازی ئه‌و ووڵاته ده‌گه‌ڵ جودایی خوازانی کورد گرتبوو. ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆگان که له ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵی داواییه‌دا به هه‌وڵێکی فره له ڕه‌وتی ئه‌ندامێتی له یه‌کێتی ئه‌ورووپا،ده‌ستکه‌وتی باشی وه‌ده‌س خستووه،بۆ درێژه‌ی ئه‌و ڕه‌وته و هاوده‌نگی زێتر ده‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌ورووپا،له هه‌وڵدایه به دانی مافی فره‌تر به که‌مینه‌کانی قه‌ومی و ئایینی خاسما کورده‌کان،پێش به توندبوونه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی و ناکۆکی نێوان چین و توێژه‌کانی جه‌ماوه‌ر ده‌گه‌ڵ یه‌کدی و ده‌وڵه‌ت بگرێ و بواریش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌و وڵاته له یه‌کێتی ئه‌ورووپادا خۆش بکات. سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق"،سێ شه‌ممه 10 ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1384 هه‌تاوی *دیاره وه‌رگێڕ ئه‌وه‌ی لا ڕوونه، کورد ڕۆژگارێکی دوور و درێژه به هۆی حکومه‌تانی سه‌رده‌ستی کوردستانه‌وه ده‌چه‌وسێندرێته‌وه و ئاسایی ترین مافی ئینسانی لێ زه‌وت ده‌کرێ.بۆیه خه‌باتی ئه‌مڕۆی کوردی باکووری کوردستانی لا،پێ خه‌باتێکی ڕه‌وایه و پتر له 80_70 ساڵه کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا وه‌به‌ر دڕانه‌ترین شاڵاو ده‌که‌وێ و دوژمنانی گه‌ل به هه‌مه‌جۆره هه‌وڵی فه‌وتاندنیان داوه که‌چی قه‌ت به‌و نیازه پۆخڵه‌یان نه‌گه‌یشتوون و ئه‌مڕۆکه له‌سای گه‌ریلاکانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانه‌وه،ڕابوون و هه‌ژانێکی جه‌ماوه‌ری ده‌ستی پێکردووه و بێگومان کوردی باکووری کوردستان ئاسۆێیکی ڕوونی له‌به‌رده‌مه. ناحه‌زانی کورد له‌هه‌ر پارچه‌ێیکی کوردستانی بنده‌ست داهه‌تا ده‌ره‌قه‌تی بزاڤی ئازادیخوازانه‌ی کورد نه‌هاتوون،خێرا مۆرکێکیان پێوه نووساندووه و به جودایی خوازیان تۆمه‌تبار کردوووه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه یه‌کێتی ئه‌ورووپا له ده‌وڵه‌تی تورکی ده‌وێ دان به مافی کوردان‌دا بنێ،بێ سێ و دوو ده‌ره‌نجامی خه‌باتی ڕۆڵه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانه . تاران 16 ی ڕێبه‌ندانی 2705 ی کوردی
|
|
02/09/2015 |