ئه‌لف و بێی لاتینی بۆ کوردان |
نووسه‌ر
: ئه‌حمه‌د هاشمی ڕووخانی ڕژێمی به‌عس،گه‌لێ باس و خواسی سه‌باره‌ت به داهاتووی سیاسی و پێگه و چۆنیه‌تی پێکهاته‌ی هێزه‌کان و داڕشتی ده‌سته‌ڵاتی،لێ که‌وتۆته‌وه. یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌ی هه‌تا به‌وڕۆ،له‌سه‌رووی هه‌موو پرسه‌کانه‌وه‌یه و زۆر په‌رۆشی و نیگه‌رانی ناوچه‌ییشی،له دوو بووه،دۆزی کوردان له باکووری ئێراقه. وڵاتانی جینار خاسما تورکیا،دڕدۆنگانه چاو له گۆڕانکارییه‌کانی ئێراقی پاش سه‌ددام ده‌که‌ن و قه‌تیش نه‌یانتوانیوه نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌منیه‌تی خۆ له حاند ئه‌و دۆزه، بشارنه‌وه. ڕاستیت ده‌وێ هه‌ر جۆره گۆڕانکارییه‌کی باکووری ئێراق،ته‌نێ به کوردستانی ئێراق نابڕێته‌وه و بێگومان له‌سه‌ر ناوچه به تایبه‌ت وڵاتانی تورکیا،ئێران و سوریا به حه‌شیمه‌تی به‌رچاوی که‌مینه‌ی کورده‌وه،شوێن دانه‌ر ده‌بێت. ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رۆشی و نیگه‌رانییه به‌رزتر ده‌کاته‌وه،پێوه‌ندی هه‌ره نێزیک و هاوپه‌یمانیی کوردانی ئێراق ده‌گه‌ڵ زلهێزانی ده‌ره‌کی به تایبه‌ت ئه‌مریکا و ئیسراییله که دیاره زۆر پلانیان بۆ گۆڕینی ده‌سته‌ڵاتدارێتی وڵاتانی ناوچه لا پێ شک دێت. ناسیۆناڵیزمی کوردی که له کاردانه‌وه له هه‌مبه‌ر بزاڤه‌کانی ناسیۆناڵیستیی نێو گه‌لانی سه‌ره‌کی خۆرهه‌ڵاتی ناڤین به تایبه‌ت ناسیۆناڵیزمی عه‌ڕه‌بی له ئێراق و ناسیۆناڵیزمی تورکی له تورکیا، وه‌خۆ که‌وتووه، زێتر هۆگری ڕادیکاڵیزمه و به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌یه‌وێ خۆ له قه‌ومییه‌ته‌کانی دی ناوچه،جوێ بکاته‌وه. کوردانی ئێراق بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه،له ڕابردوودا زۆر هه‌نگاویان هه‌ڵێناوه. بۆ نموونه له‌سه‌ر سووربوونی کوردان و به لاگری ڕاسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوایی به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا،له ده‌ستووری نوێی ئێراقدا،هه‌رێمی کوردستان،خاوه‌نی په‌رله‌مان،زمان،ده‌وڵه‌ت و ئاڵای تایبه‌ت ده‌بێت. ده‌ستووری ئێراق هه‌روه‌ها بوونی دوو قه‌ومی فه‌رمی کورد و عه‌ڕه‌ب و دوو زمانی کوردی و عه‌ڕه‌بی له‌و وڵاته‌دا به ڕه‌سمییه‌ت ده‌ناسێ. سه‌رباری ئه‌وه‌ش ،ڕێبه‌رانی کورد زۆر جاران ڕایانگه‌یاندووه ئیزن به سوپای ئێراق ناده‌ن پێ بنێته نێو خاکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق و هه‌روه‌ها ئیزن به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیش ناده‌ن ئاڵای ئێراق له‌و هه‌رێمه‌دا هه‌ڵبکات. ئه‌و ڕه‌وته مه‌ودای نێوان ئێراق و هه‌رێمی کوردستانی، فره‌تر له جاران کردووه ، به‌جۆرێک هه‌رێمی کوردستان،به‌شێکی جیهانی عه‌ڕه‌ب و ئه‌ندامی یه‌کێتی عه‌ڕه‌ب،نایه‌ته ئه‌ژمار.(سه‌رنج ڕاکێش تر ئه‌وه وه‌زیری هه‌نده‌رانی به‌ڕه‌گه‌ز کوردی ئێراق،ناچاره له هه‌ندێ جڤینی عه‌ڕه‌بی به تایبه‌ت کۆبوونه‌وه‌کانی عه‌ڕه‌بی دا به‌شدار بێت،چونکه وه‌زاره‌تی هه‌نده‌ران،بۆ کوردان ڕه‌چاو کراوه) ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی لێک دوورکه‌وتنه‌وه‌که کرژتر ده‌کاته‌وه،پرسی گۆڕینی ئه‌لف و بێی کوردی له عه‌ڕه‌بییه‌وه بۆ لاتینه که ئه‌وه به‌ینێکه به شێوه‌یه‌کی هه‌ره‌قه‌تی له نێو کۆڕ و لیژنه‌کانی سیاسی کوردستانی ئێراقدا باسی له‌سه‌ره. له یه‌که‌م قۆناخ‌دا ده‌وڵه‌تی بارزانی،کاری ڕاهێنان و فێرکردنی ئه‌لف و بێی لاتینی به 800 مامۆستای کورده‌وه جێ وه‌جێ کردووه،به گوێره‌ی هه‌ندێ هه‌واڵ و ده‌نگ و باس،به‌م زووانه فێرکردنی ئه‌لف و بێی لاتین له لایه‌ن ئه‌و مامۆستایانه‌وه له په‌نجا فێرگه و قوتابخانه‌دا ده‌س پێ ده‌کات. ئه‌و گۆڕینه‌ی ئه‌لف و بێ،ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هۆگرییه‌کانی ئایدیۆلۆژیکی و وابه‌سته‌یی سیاسی ڕێبه‌رانی کورده1. گۆڕینی ئه‌لف و بێی عه‌ڕه‌بی بۆ لاتین،له زمانی کوردی دا ،له جیابوونه‌وه و لێک دابڕانی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق له یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێراق،واوه‌تر ده‌چێ و ئه‌مه به مانای جیابوونه‌وه‌ی کوردان له چوارچێوه‌ی ژیاری ئیسلامییه که خاڵی هاوبه‌شه ده‌گه‌ڵ عه‌ڕه‌به‌کان و قه‌ومه‌کانی تردا. به‌و چه‌شنه، گۆڕینی ئه‌لف و بێ،یانێ دابڕانی کوردان له‌و میراته که‌ون و چه‌ن سه‌ت ساڵه‌ی دیرۆک،چاند و شوناسی ئه‌وان، ده‌گرێته‌وه. دوا به‌دوای ئه‌و گۆڕانکاییه چاندییه‌ی لای کوردانی ئێراق که ده‌گه‌ڵ کولتووری ناوچه‌دا نامۆ ده‌بێ2،به‌ڵام وه‌ک لایه‌ن و چینێکی ئیلیتی خودان ده‌سته‌ڵاتی لێ دێ که یه‌ک له گرینگ ترین داواکارییه‌کانی ڕۆژاوا بۆ هاوده‌نگی و هاوڕه‌وتی فره‌تری ئه‌و ناوچه ده‌گه‌ڵ خۆ له ده‌ڤه‌ری ناپاوه‌جێ و ناهێوری خۆرهه‌ڵاتی ناڤین،دێته دی. به واتایه‌کی دی ،گۆڕینی ئه‌لف و بێی باکووری ئێراق و دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش جیابوونه‌وه و دابڕان له هۆگری و به‌هاکانی پیرۆزی چاندی ڕابردووی خۆ و خۆرهه‌ڵاتی ناوین،به کرده کاریگه‌رێتی قووڵتری له چاو پارچه پارچه بوونی سیاسی،له شوێن ده‌بێت. دوا به‌دوای ئه‌و پرۆسه‌ی که پێوه‌ندی چاندی و فه‌رهه‌نگی و مه‌عنه‌وی کوردانی ئێراق ده‌گه‌ڵ ناوچه ده‌پچڕێنێ،ئیدی پاڵنه‌رێکی ئه‌وتۆ نامێنێته‌وه که کوردان ببه‌ستێته‌وه به یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێراقه‌وه. چونکه ده‌زگه و یه‌که‌ییه‌کی سیاسی،جیا له چوارچێوه‌ی چاندی و فه‌رهه‌نگی،چ مانا نابه‌خشێ. هه‌ر وه‌ک ناسیۆناڵیسته‌کانی دی ناوچه،ناسیۆناڵیسته‌کانی کوردیش،له نێو کۆمه‌ڵگه‌که‌یاندا له‌و چینه‌ی دێنه ئه‌ژمار که مه‌یله‌و کولتووری ڕۆژاوایین. بزاڤه‌کانی ناسیۆناڵیستی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوین که دابڕان له کو‌لتوور و ژیاری ئیسلامی و گه‌ڕانه‌وه سه‌ر شوناسی که‌ون و هاوڕه‌وتی ده‌گه‌ڵ کولتووری عه‌ڕه‌بی،ده‌گرنه پێش،هاوکات به‌ستێن بۆ پارچه پارچه بوون و جیابوونه‌وه،خۆش ده‌که‌ن. دیرۆکی هاوچه‌رخ ئه‌وه‌ی لا سه‌لماندووین ئه‌و ڕه‌وته، شه‌ڕ و پێکدادانی ناوخۆیی،ئاژاوه و دووبه‌ره‌کیی و دوژمناێتی لێ ده‌که‌وێته‌وه. پلانی " له‌خۆ نامۆبوون"(بێگانه‌سازی) که له باکووری ئێراقدا خه‌ریکه جێ وه‌جێ ده‌کرێ،ئه‌سته‌مه بتوانێ خۆ له‌و شوێنهاته ڕووخێنه‌رانه ده‌رباز بکات.
ژێده‌ر : ڕۆژنامه‌ی شه‌رق،15 ی به‌فرانباری 1384 ی هه‌تاوی ************************************************************************* چه‌ن تێبینییه‌ک له لایه‌ن وه‌رگێڕه‌وه
1 به‌داخه‌وه چینی ڕووناک‌بیری نێو وڵاتانی سه‌رده‌ستی کوردستان، به زه‌ینییه‌تێکی وا بارهاتووه که چاوی به‌رایی نادات هیچ کامه له قه‌ومییه‌ته‌کانی جۆربه‌جۆری نێو وڵاته‌که‌ی، داوای مافه ڕه‌واکانی خۆی بکات،چونکه پێی وایه به‌ره‌ژه‌وه‌ندی ئه‌وان له مه‌ترسی ده‌خات، هه‌ر بۆیه هه‌رکه قه‌وم و گه‌لێک داوای مافی خۆی کرد، خێرا ده‌یان مۆرکی نادروستی پێوه ده‌نووسێنن. من نامه‌وێ پرسی به لاتین کردنی ئه‌لف و بێی کوردی بورووژێنم،دیاره ئه‌و مه‌سه‌له گرینگه پێویستی به گه‌لێ ورده‌کاری و لێکۆڵینه‌وه و ڕاپرسینه‌وه هه‌یه و بڕوام نییه ئه‌رکێکی وا سووک و هاسان بێت، سیاسیکاران بتوانن زوو به زوو جێ وه‌جێی بکه‌ن. ئه‌مه چه‌کێکی کۆن و ڕزیوه ناحه‌زانی گه‌ل هه‌تا هیچیان پێ شک نایه،گورجێ په‌نای بۆ ده‌به‌ن و به چه‌وتترین شێوه ده‌کاری دێنن. کورد گه‌لێکی وشیار و چاوکراوه‌یه مه‌خابن دوژمنانی کورد هه‌تا به‌وڕۆ ئه‌و ئیزن و ده‌رفه‌ته‌یان پێ نه‌داوه،بۆ خۆ بڕیار بدات،من نابێژم وڵاتانی ده‌سته‌ڵاتداری وه‌ک ئه‌مریکا و به‌ریتانیا،ته‌نێ له‌به‌ر سه‌قامگیرکردنی دێمۆکراسی،پێیان ناوه‌ته ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناڤین،لێ ئه‌وه‌شم لا ڕوونه له نێو ئه‌م هه‌موو وڵاته گورگه‌دا که حاشا له ئاسایی ترین مافی کوردان ده‌که‌ن، ئێستێ ده‌رفه‌تێکی زێڕین له‌به‌رده‌م کورده که ده‌بێ به باشترین شێوه که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێ. بڵا ناحه‌زانی کوردیش له داخاندا بته‌قنه‌وه و به‌ره‌ده‌وام هه‌ر کای کۆن به با ده‌ن. 2 ئه‌قڵییه‌تی شۆڤینیی نێو وڵاتانی زاڵ به‌سه‌ر کورستان‌دا دوا به‌دوای ڕووخانی حکومه‌تی به‌عسی ئێراق و هه‌مواربوونی به‌ستێن بۆ کوردان،هه‌ر ڕۆژه و له ڕێگه‌یه‌که‌وه ده‌یه‌وێ ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد له باشووری کوردستاندا، سووک و بێ بایه‌خ له قه‌ڵه‌م بدات. ئه‌گینا خۆ که‌ماڵیستییه‌کانی په‌نا ده‌ستیان، وا بۆ نزیکه‌ی 80_70 ساڵ ده‌چێ،ئه‌لف و بێیه‌که‌یان لاتینییه و له‌و نێوانه‌دا که‌س جووکه‌ی لێ ده‌رنه‌هات بێژێ تورکیا له ژیار و چاندی ئیسلامی دابڕا، سه‌رهه‌ڵدانی پارته‌کانی ئیسلامی له تورکیادا بۆخۆ،پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی نووسه‌ر ده‌سه‌لمێنێ.
تاران 21 ی ڕێبه‌ندانی 2705 ی کوردی
|
|
02/09/2015 |