** ڕووناکبیر، ده‌سته‌ڵات ، گه‌نده‌ڵی** |
ڕێناس جاف ورووژاندنی هه‌ر پرسێکی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی، بێگومان پێویستی به پێناسه‌ی زانستی هه‌مان پرس و بابه‌ته‌وه هه‌یه. ڕووناکبیر کێیه و پێوه‌ره‌کان بۆ مرۆڤی ڕووناکبیر کامانه‌ن؟ سه‌ره‌تایی ترین پرسیار له‌و به‌ستێنه‌دا دێنه ئه‌ژمار. بێ به ده‌سته‌وه‌دانی پێناسه‌ێیکی ڕوون له ڕووناکبیر،هیچ نووسینێ به ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆمان ناگه‌یێنێت. له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرینگه، لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رفره‌ی زانستی ئه‌نجامی گرتووه و وتار و نووسین له‌و پێوه‌ندییه‌دا فره و فره‌وانن . ئه‌وه‌ی بیهه‌وێ ڕوونتر و باشتر له حه‌قیقه‌تی ئه‌و پرسه بگات،پێویسته سه‌رێک بکێشێته نێو کتێبخانان هه‌تا ژیرانه‌تر به‌ره‌و پیری پرسه‌که بچێ ؛ به‌ڵام گه‌لێ ڕوونه ڕووناکبیر ئه‌و که‌سه‌یه هه‌موو ده‌م هه‌وڵیه‌تی ڕه‌وشی نێو کۆمه‌ڵگه‌که‌ی به‌ره‌و دۆخێکی کراوه‌تر و ئاوه‌ڵاتر ببات و ئاماده‌یه له‌و پێناوه‌دا قوربانی بدات. ڕووناکبیر به‌و که‌سه‌ی ده‌گوترێ هه‌میشه چه‌ن هه‌نگاوێ له پێشه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه بێت. که‌سێکه قه‌ت ناچێته ژێر باری دۆخی نه‌گۆڕی نێو کۆمه‌ڵگه‌که‌ی و خاوه‌نی هزر و ئه‌ندێشه‌ییه‌کی سه‌ربه‌خۆیه و هیچ کات بۆ هیچ ده‌سته‌ڵات و حکومه‌تێک، لینی و ده‌سته‌مۆ نابێت و مل بۆ هیچ ده‌سته‌ڵات و سیسته‌مێکی ناشه‌رعی(نایاسایی) که‌چ ناکات. دیاریکردنی سنووری نێوان ڕووناکبیر و ده‌سته‌ڵات له سیسته‌مه‌کانی دیمۆکراتیک و نادیمۆکراتیکدا ، زۆر جیاوازه. له سیسته‌می دیمۆکراتییانه‌دا له حه‌قیقه‌تدا ئه‌وه ڕووناکبیره ، ده‌سته‌ڵات له ڕای گشتییه‌وه نێزیک تر ده‌کاته‌وه،یان به واتاییه‌کی دروستر ئه‌وه ڕووناکبیره هه‌ڵسوڕێنه‌ری چه‌رخی ده‌سته‌ڵاته و ئه‌وه هێڵه‌سه‌ره‌کییه‌کانی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تان دیاری ده‌کات؛ که‌چی له سیسته‌مه‌کانی نادیمۆکراتیکدا ئه‌وه ده‌سته‌ڵاته ،ڕووناکبیر وه‌ک داره‌ده‌ستێ بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆ ده‌کار دێنێ و چه‌کێکه بۆ ڕۆژانی ته‌نگانه که ده‌سته‌ڵات بۆ خاپاندنی ڕای گشتی په‌نای بۆ ده‌بات. هه‌تا ئێره به شێوه‌ییه‌کی سه‌رپێی ئاوڕ له پرسه‌که درایه‌وه، به‌ڵام گه‌ر هه‌مان پرس له نێو ده‌زگه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کوردی دا شرۆڤه بکه‌ین، چه‌ندین لق و پۆی لێ ده‌بێته‌وه و سه‌ری گڵۆڵه‌که درێژتر و ئاڵۆزتر ده‌نوێنێ. هۆ و هه‌گه‌ره‌کانی ئه‌و پرسه‌ش وه‌بزانم لای هه‌مووان ڕوون بێت. یه‌که‌م : کورد هێشتا خاوه‌نی کیان و ده‌وڵه‌ت و ده‌زگه‌ییه‌کی حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه. دووه‌م: کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیش ،کۆمه‌ڵگه‌ییه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتییه و هێشتا به‌ده‌س سه‌ره‌تایی ترین ده‌رده‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌ناڵێنێ و هێشتا ده‌گه‌ڵ هه‌موو پرسێک ،هه‌ڵس و که‌وتێکی ته‌واو نه‌ریتییانه ده‌کرێ. سه‌رباری ئه‌وانه، کورد له باشووری کوردستان ساڵانێکی زۆره بۆ وه‌ده‌س خستنی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی گه‌له‌که‌ی خه‌بات ده‌کا و قوربانی فره‌شی له‌و پێناوه‌دا داوه. خاپوورکرانی نزیکه‌ی پێنج هه‌زار گوند، چه‌ندین جار تووشبوون به ئه‌نفالی به‌دناو،کیمیاباران،ئاواره‌یی په‌یتا په‌یتا ، پاکتاوی ڕه‌گه‌زی و شه‌هیدبوونی هه‌زارانی ڕۆڵه‌ی نه‌به‌زی ئه‌م گه‌له،له زه‌قترین نموونه‌کان له‌و به‌ستێنه‌دا دێنه ئه‌ژمار. به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌و گۆڕانکارییه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به خۆیه‌وه بینی و پێی وڵاتانی خودان ده‌سته‌ڵاتی جیهان به‌و ناوچه کرایه‌وه، کوردیش هه‌لێکی زێڕینی ده‌س که‌وت، کاراتر خۆ له شانۆ و گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌یی دا ده‌ربخات. ده‌ره‌نجامی هاریکاری کوردی باشووری کوردستان ده‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان،به‌خته‌وه‌رانه سێبه‌ری ڕه‌شی دیکتاتۆری خوێنمژی سه‌رده‌م، سه‌ددامی،له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌ڵگرت و کورد جارێکی دی توانی پاش شێخی نه‌مر و پێشه‌وای هه‌میشه زیندوو،حوکم بگرێته‌وه ده‌س. 15_14 ساڵ ده‌سته‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ بۆ کوردی باشووری کوردستان یان به واتاییه‌کی دروستر بۆ پارته‌سه‌ره‌کییه‌کانی کوردی ئه‌وێنده‌رێ،هه‌لی وای ڕه‌خساند کورد دیپلۆماسییه‌تی خۆی تاقی بکاته‌وه. به‌ڵام ئایا ده‌سته‌ڵاتی کوردی ئه‌وه ده‌وره‌ی به ڕووناک‌بیری خۆ داوه،به ده‌ست و برد بێته مه‌یدانه‌وه؟! ئایا ڕووناک‌بیری کورد توانیویه له دوو هه‌رێمه‌که‌ی کوردستانی باشووردا ده‌ور ببینێ؟! ده‌زگه‌ی ده‌سته‌ڵاتی هه‌ر دوو ئیداره‌ی کوردی هه‌تا چه‌ند وه‌رگری ڕووناک‌بیری ئه‌وده‌ر له بازنه‌ی حیزبی بوونه؟! ئه‌و که‌شه ئازاده‌ی ڕووناکبیر بۆ ده‌وربینین پێویستی پێیه‌تی هه‌تا چه‌ند بۆی هه‌موار کراوه؟! ئایا سیاسه‌تی ته‌سکی حیزبیگه‌ری ده‌رفه‌تی به ڕووناک‌بیری کورد داوه، پلان و گه‌ڵاڵه‌ی خۆ بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی،جێ وه‌جێ بکات؟! ئایا ئه‌وده‌ر له چوارچێوه‌ی چالاکی حیزبی،سه‌نته‌رێکی ڕووناک‌بیری کوردی توانیویه سه‌ر هه‌ڵبدات؟! ورووژاندنی ئه‌و چه‌ن پرسیاره و سه‌دان پرسیاری دی له‌و پێوه‌ندییه‌دا،پێوه‌ندی ڕاستینه‌ی نێوان ڕووناکبیر و ده‌سته‌ڵاتمان لا ڕوون ده‌کاته‌وه ، له‌و لاشه‌وه وه‌رامی هه‌رکامه له‌و پرسیارانه دیاره پێویستی به وردبوونه‌وه‌ییه‌کی زێتر هه‌یه. لێ لای هه‌مووان ڕوونه، قۆرخ کردنی هه‌موو ئیمتیاز و مافێک بۆ خۆ له‌لایه‌ن دوو پارتی سه‌ره‌کی باشووری کوردستانه‌وه و گلێرکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک ڕووناکبیر به ده‌وری خۆدا، بێگومان په‌تاییه‌کی کوشنده‌یه بۆ گیانی کۆمه‌ڵ و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی بازنه‌ی ڕووناک‌بیری لێ ده‌که‌وێته‌وه. دیاره ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته هه‌تا دێ پتر که‌لێن ده‌خاته نێوان ئه‌و پارتانه و جه‌ماوه‌ره‌وه. ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی شه‌رعییه‌تی خۆی له هه‌مان جه‌ماوه‌ره‌وه وه‌رگرتووه، چلۆنه ئه‌وڕۆکه له‌به‌ر قازانجی حیزبی خۆ، پشت ده‌کاته خواسته ڕه‌واکانی جه‌ماوه‌ری؟! له سه‌ر‌ده‌مێکدا به‌ناوبانگه به سه‌ر‌ده‌می زانیاری و به چرکه و به‌سات،هه‌موو هه‌واڵ و ده‌نگ و باسێک هه‌تا به دووره‌ده‌س ترین ناوچه‌کان ده‌چێ،بۆ ده‌بێ ده‌زگه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کوردی خۆ له گێلی بدات و ته‌نیا هه‌ر خۆ سه‌رقاڵی ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌ییه‌کی به‌رته‌سک بکات؟! کێن ئه‌وانه‌ی پلان داڕێژی سیاسه‌ته‌کانی دوو ئیداره‌که‌ی کوردین؟! ئه‌وه‌ی ورده زانیارییه‌کی له‌سه‌ر سیسته‌می ئیداری نێو دونیای ڕۆژهه‌ڵات بێت،چاک ده‌زانێت زۆربه‌ی ئه‌و سیسته‌مانه گیرۆده‌ی ده‌س بۆرۆکراسی و گه‌نده‌ڵین. فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی هه‌تا به‌وێ دزه‌ی کردۆته نێو هه‌موو سازی و ئیداره و سه‌نته‌رێکی ده‌وڵه‌تی و به‌شی که‌رتی تایبه‌تییه‌وه که پاک کردنه‌وه‌ی به ڕاستی زه‌حمه‌ته و پێویستی به کار و هه‌وڵی بنچینه‌ییه‌وه هه‌یه؛ ئه‌و به‌ستێنه‌ش بێگومان ڕووناک‌بیری نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه ئاماده‌ی ده‌کات،که‌چی به داخه‌وه چینی ڕووناکبیر ته‌نێ نووزه‌ییه‌کی لێوه دێ و زۆربه‌شیان ئالووده‌ی ده‌س ده‌زگه‌ی ده‌سته‌ڵاتن. ئه‌م ده‌رده کارییه ده‌زگه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کوردیش به هه‌ردووک ئیداره‌که‌یه‌وه ده‌گرێته‌وه. بۆ نموونه چه‌ندێ له‌و ده‌نگه سه‌ربه‌خۆیانه‌ی، ساڵه‌های ساڵ هاواریان بۆ گه‌ل به‌رز ده‌کرده‌وه و له دووی هێنانه‌دی مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌یان بوون،هه‌نووکه ده‌سته‌ڵاتۆچکه‌که‌ی کوردی وای خاپاندوون،پشتیان کردۆته هه‌موو خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر،ئه‌گینا ڕووناکبیر و پسپۆڕ و شاره‌زاییه‌کی کورد کوانێ له‌ده‌ستی دێ به ته‌نێ هه‌ڵسووڕێنه‌ری شه‌ش_حه‌وت سه‌نته‌ر و ده‌زگه‌ی چاندی و ئه‌ده‌بی و مێدیایی بێت و مه‌خابن له‌و به‌ستێنه‌دا به قه‌ومه قه‌ومالێ(خزمه خزمانێ) زێترین زه‌بری کاری له داڕشتی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی بدات و به ده‌کارگرتن و دانان و دامه‌زراندنی که‌سانی ناکارامه و هیچ نه‌زان و گه‌مژه،نه‌هامه‌تی فره‌تر بکاته به‌شی جه‌ماوه‌ر؟! ئایا ئه‌مه‌یه ده‌ستکه‌وته‌کانی عومرێک خه‌بات؟! ئه‌و به‌ره‌ی دوێنێی کوردی نه‌بینیوه و ته‌نێ ئاگای له حه‌ماسه و ئازاێتی و قاره‌مانییه‌تی پێشمه‌رگه‌ی گه‌له‌که‌یه‌تی، به بینین و دیتنی ڕه‌وشی هه‌نووکه‌ی نێو جڤاک و کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ، ده‌بێ هه‌تا چه‌ند به دواڕۆژی گه‌ش بین بێت؟! تا کاتێ ده‌سته‌ڵاتی کوردی هه‌وڵی لابردنی ئه‌و دیواره‌بڵینده بێ متمانه‌یی نێوان خۆی و جه‌ماوه‌ر نه‌دات، به ئه‌رخه‌یانییه‌وه ئه‌م باره‌لاره قه‌ت به مه‌نزه‌ڵگه‌ی خۆ ناگات و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژیش مه‌ودای نێوان چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ زێتر ده‌بێت. ئه‌ی ئه‌و ڕه‌وشه ئاڵۆزه چلۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێ؟ تاکاتێ سه‌رچاوه لێڵ بێت،دیاره هیچ هه‌وڵێک چ ده‌ره‌نجامێکی نابێت. سه‌رکرداێتی ئه‌مڕۆی کورد ده‌بێ به‌چاوێکی یه‌کسانه‌وه سه‌یری هه‌موو تاکێکی کورد بکات و واز له بیرۆکه‌ی خێڵه‌کی زه‌ره‌رمه‌ند به‌حاڵی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی بێنێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه هه‌موومان به‌چاوی خۆ ده‌ینینین ،ڕاست به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پرسه‌یه و هێشتا کاروباری هه‌موو ده‌زگه و سه‌نته‌رێکی نێو کۆمه‌ڵگه به کۆنترین شێوه به‌ڕێوه ده‌بردرێ. ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستان، ده‌بێ ئیمان به‌و خاڵه گرینگه بێنن،کوردسه‌رده‌می خه‌باتی شاخی وه‌پشت سه‌ر ناوه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه پێویستی پێیه‌تی مرۆڤی ژێهاتی و له‌کارزان و پسپۆڕ و شاره‌زای نێو ده‌زگه و سه‌نته‌ره‌کانی ئیدارییه. شوکر هه‌تا حه‌ز بکه‌ی بۆ هه‌موو به‌شێکیش،لێزان و پسپۆڕمان هه‌یه،لێ ده‌بێ به‌ستێن خۆش بکرێ ئه‌و هه‌موو کورده شاره‌زا و له‌کارزانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستانه‌که‌ی و زێترین هه‌وڵی بۆ پێشخستنی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ده‌کار بێنێ. وه‌بزانم سه‌تی 99 ی ئه‌وانیش ئاماده‌ن له پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی پێشکه‌وتی گه‌له‌که‌یاندا به‌ده‌ست و برد خه‌بات بکه‌ن و تێکۆشن،به‌و مه‌رجه‌ی سه‌رچاوه‌کانی گه‌نده‌ڵی، ڕه‌وتاری عه‌شیره‌تی و خێڵه‌کییانه، ویشکانییان بێت و کورد و ده‌زگه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی به بیری ئه‌مڕۆییه‌وه سه‌یری دونیا بکات و خۆ له گێژاوی نه‌ریتیگه‌ری ده‌رباز بکات و به ناخی زانست و ئه‌قڵانییه‌تدا ڕۆچێ .
تاران
4 ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2705 ی کوردی
|
|
02/09/2015 |