www.kurdiu.org

 

روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ رادیۆی (هاوپشتی)ومه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی

 


رۆژی شه‌ممه‌ 4/2/2006 رادیۆی (هاوپشتی) له‌سوێد له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ل مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی نووسه‌ری کتێبی (سێکس ،شه‌رع وژن له‌ ئیسلامدا ) سازدا بوو که‌له‌سه‌ر سایتی رادیۆی ناوبراو چه‌ند سایتێکی تری کوردیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ،که‌ تیایدا ده‌نگی یه‌کگرتوو رادیۆی سلێمانی به‌وه‌تاوانبار ده‌کات که‌ له‌به‌رنامه‌کانیدا هانی خه‌ڵک ده‌دات دژی نووسه‌ر ی کتێبه‌که‌ ...ئێمه‌ له‌ ده‌نگی یه‌کگرتوو رادیۆی سلێمانی به‌هه‌موولایه‌کی راده‌گه‌یه‌نین که‌ ئه‌وبه‌رنامه‌یه‌ و موداخه‌له‌کانی ،له‌رادیۆی ئێمه‌وه‌ په‌خش نه‌کراون ،له‌ده‌قی قسه‌ تۆمارکراوه‌کاندا که‌ رادیۆی ( هاوپشتی) په‌خشی کرد له‌سه‌ر زمانی بێژه‌ره‌که‌وه‌ وتراوه‌ که‌چ رادیۆیه‌که‌ ،ئیتر ئێمه‌ نازانین به‌چ مه‌به‌ستێ ( مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی) و رادیۆی ( هاوپشتی) ،ئه‌و قسانه‌ ده‌ده‌نه‌ پاڵ ده‌نگی یه‌کگرتوو .؟
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وقسه‌تۆمارکراوانه‌ی که‌سوکایه‌تی به‌ ناوبراو ده‌کات موداخه‌له‌ن و قسه‌ی هاوڵاتیانن ،نه‌ک پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که‌ .
له‌وه‌ده‌چێ ئه‌و هاوڵاتیه‌ به‌مافی خۆی بزانێ که‌ قسه‌ی وه‌ها به‌رامبه‌ر به‌نووسه‌ر ی ئه‌وکتێبه‌ بکات ،وه‌ک چۆن نووسه‌ر به‌مافی خۆی ده‌زانێ سوکایه‌تی به‌خواو پێغه‌مبه‌ر وقورئان وپیرۆزییه‌کانی ئه‌و هاوڵاتیه‌و گه‌لێکی موسڵمان بکات .. هاولاتیش مافی خۆیه‌تی- به‌شێوازی خۆی- بڵی به‌نووسه‌ر که‌ هه‌ڵه‌ت کردووه‌.
هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ که‌ ده‌ڵیین قسه‌مان له‌سه‌ر مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی وکتێبه‌که‌ی نه‌کردووه‌ ،له‌به‌رئه‌وه‌نیه‌ که‌کتێبه‌که‌ی کتێبی چاکه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ شێوازو رێوشوێنی یاسایی خۆمان هه‌یه‌ بۆقسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌وجۆره‌نووسینانه‌ وئه‌وشێواز وگوتاره‌شمان له‌کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیشدا ده‌ناسرێته‌وه‌ .
به‌هه‌ر حاڵ ..ئێمه‌ هیوادارین خه‌ڵکانی هۆشیار له‌ده‌ره‌وه‌ وناوه‌وه‌ی کوردستان خۆیان ده‌رکی ئه‌وه‌بکه‌ن که‌ بۆچی مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی ئه‌و قسانه‌ ده‌کاته‌ قسه‌ی رادیۆی یه‌کگرتوو ..
سوپاس بۆ خوا خه‌ڵکیش ئه‌مرۆ هۆشیاره‌ وهه‌موو دیوێکی شته‌کان ده‌خوێنیته‌وه‌ .
ده‌نگی یه‌کگرتوو
رادیۆی سلێمانی
6/2/2006