ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ زانا رۆستایی یه‌وه‌ ،
 ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان


هه‌ندێ رۆژنامه‌و ئاژانسى هه‌واڵ و سایتى کوردستان نێت به‌ ناوى منه‌وه‌ بڵاویان کردۆته‌وه‌ که‌ گوایه‌ من فتوام دابێت به‌ کوشتنى - خاوه‌نى کتێبى به‌دناوى ( سێکس و ژن و شه‌رع ) من له‌ کاتێکدا ئه‌و بێڕێزییه‌ى ناوبراو به‌رامبه‌ر به‌ پیرۆزییه‌کانى گه‌له‌که‌مان محکوم و ڕیسوا ده‌که‌م له‌ هه‌مان کاتدا ڕایده‌گه‌یه‌نم که‌ به‌ هیچ جۆرێک فه‌تواو قسه‌ى وام نه‌کردووه‌ باس له‌ کوشتنى ناوبراو بکه‌م و تاکه‌ ڕێگه‌یه‌ک که‌من به‌ ڕه‌واى ده‌بینم بۆ ته‌مبىَ کردنى ئه‌و حکومى یاساو دادگایی کردنییه‌تى به‌ پێی یاساى چاپه‌مه‌نییه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان ، منیش یاساناس و پارێزه‌رم و موفتى نیمه‌ و که‌س من به‌ موفتى نازانێ ، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵى ئیسلامیش لایه‌نێکى فه‌تواده‌ر نییه‌و هیچ فه‌توایه‌کى له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌ به‌ڵکو ڕێپێوانى ساز کردوه‌و یاداشتنامه‌ى داوه‌ته‌ په‌رله‌مانى کوردستان و ناڕه‌زایى ده‌ربڕیوه‌ ...

 زانا سعید رۆستایی
ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان