سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
تفه‌نگه‌که‌ی توند له‌باوه‌ش گرتبوو و به‌چوار چاو پاسه‌وانی ده‌دا. تاریک
بوو. پێیان گوتبوو... قونکه جگه‌ره‌یه‌کی بینی. چاوێکی به‌ده‌وروبه‌ری دا
گێڕا. دروست وه‌ک یه‌که‌مین جار که لهکۆڵانێکی گوند دا و له‌به‌رده‌م
ماشێنێکی تازه، قونکه جگه‌ره‌یه‌کی له‌سه‌ر زه‌وی دیتبۆوه. یه‌که‌مجار
قه‌ت تامی جگه‌ره‌ی نه‌چێشتبوو، ئه‌مجاره‌شیان له‌بیری چووبۆوه. چه‌ن جار
ویستی هه‌ڵیگرێ، هیچ نه‌بێ تێری چه‌ند مژی ده‌کرد. به‌ڵام ترس نه‌یده‌هێشت.
دواجار هه‌ڵیگرت و رۆشنی کرد. چه‌ن مژی قووڵی لێدا. یه‌که‌مجار زلله‌ی
قورسی باوک لاڕوومه‌تی سوور کردبۆوه، ئه‌مجاره‌یان هیچ وه‌بیری نه‌هات چی
به‌سه‌ر هات..
|