من گه‌ریده‌یه‌کی عاشق بووم

 شه هید که ولۆسی

من گه‌ڕیده‌یه‌کی عاشق بووم ڕۆژانه‌ به‌دوای گوڵئه‌ندامدا ده‌گه‌ڕام،کوره‌ی هه‌نگم ده‌پشکنی بۆ تامکردنی دڵی یار،له‌جه‌هه‌نه‌م ده‌گه‌ڕام تاده‌ست بخه‌مه‌سه‌رئه‌وینی گه‌رمی ،.پیاوێکی منداڵبووم باخچه‌ بۆیاقووت ده‌گه‌ڕام ، به‌ده‌ریادا شوێن نێرگز ده‌که‌وتم ،لاوێکی خه‌واڵوبووم به‌ئه‌نقه‌ست ده‌خه‌وتم، گوێم له‌کوتاڵ فرۆشه‌کانبوو له‌گه‌ڵ خوشکه‌کانم ده‌تریقانه‌وه‌ ،دڵم ختوره‌ی نه‌ده‌کرد، جام بازه‌کان باوکمیان فریوده‌داو دودڵی نه‌یده ‌پێکام، به‌هۆقه ‌خه‌ونم ده‌بینی، خه‌ون به‌تیرئه‌ندازه‌کانه‌وه‌ له‌سه‌رسنوور، خه‌ون به‌قاچاخ چییه‌کانه‌وه ‌له‌ناوشار، خه‌وم به‌شمشێره‌وه‌ ده‌بینی چاوبازی له‌گه‌ڵ کتێبداده‌کرد، به‌ که‌له‌سه‌ری پیاوچاکانه‌وه‌ خه‌وم ده‌دی که‌وه‌کو فوتبۆڵ له ژوره‌که‌مداهه‌ڵبه‌زودابه‌زیانبوو، تارمایی سوارچاکه‌کان ڕایان نه‌ده‌چڵه‌کاندم که‌گیرفانی من بۆچاره‌نوسی خۆیان ده‌گه‌ڕان، په‌رده‌ی ژوره‌که‌م کون بڕده‌کردوجێگاکه‌م ده‌گۆڕی ،له‌سه‌رجێگاکه‌م دریژده‌بووم وخه‌ونم ده‌دی ، ده‌نگی ناسازی سه‌موون فرۆشه‌کانی به‌یانی خه‌ونیان نه‌ده‌زڕاندم ، هاواری سه‌وزه‌فرۆشه‌کانی چێشته‌نگاو منیان له‌خه‌و نه‌ده‌تۆراند، وه‌ک ڕاوچییه‌سه‌رما برده‌ڵه‌کان ڕه‌نگم ترسابووله‌شار، له‌وگورگه‌ به‌سته‌زمانه‌پیرانه‌ده‌چوم که‌لوره‌یان نابیسترێت، شه‌وێکم له‌بیره ‌تێیدابووم به‌پیاوی باڵکۆن ، وه‌ک ئه‌وپیاوه‌شه‌رمنانه‌ی به‌ئه‌سپایی له‌پاڵ ئاوێنه‌یه‌ک وتاقم تراشوو خاولییه‌کی پرته‌قاڵیدا ده‌ژین، هه‌رگیز دۆستی په‌نجه‌ره‌وباڵکۆن نه‌بووم من ، پترحه‌زم له‌ناوجێگایه‌، ئه‌هلی خه‌وێکی قوڵ بووم، که‌ده‌مزانی ژیانم ده‌شێوێنێت، خه‌وبینین ئاشنابوونه‌ به‌جیهانێکی تر، وه‌ک ئه و پیرێژنانه‌ی به‌ندی جیهانی ڕۆمانن ، وه‌ک ئه‌کته‌ره‌مه‌سته‌کان وێڵی ده ورێکی ترم بۆله‌بیرکردنی واقیع، دێمه‌ژوره‌وه‌و ده‌رگاکه‌م کڵۆم ده‌ده‌م، په‌رده‌که‌داده‌یه‌مه‌وه‌ و یه‌که‌م جارمه ‌دوودڵبم له‌وه‌ی خه‌یاڵ ده‌مباته‌وه‌ یان خه‌ون ده‌بینم، من هه‌میشه‌ ئاگایم له‌ده‌ره‌وه‌ ناژی چونکه‌واقیع هێزی خه‌ونبینین له‌مرۆڤدا ده‌ترسێنێت،مۆمێک داده‌گیرسێنم وسوره‌تێک ڕوبه‌ڕوم ده‌بێته‌وه‌،به‌ژنێک ڕام ده‌چڵه‌کێنێت که‌زیاترله‌ به‌ژنی ئه‌وئه‌میرانه‌ده‌چێت له‌ئه‌فسانه‌کاندا ده‌یان ترساندم ، هه‌رله‌ڕێوه‌ده‌ڵێت جنۆکه‌ تۆله‌کوێیت؟، وه‌ک که‌روێشکێکی سپی گۆشه‌گیرده‌بم، وه‌ک نه‌خۆشێکی که‌نه‌فت زمانم ده‌شکێت، وه‌ک به‌رخۆله‌یه‌کی به رهه تاو  چاوم زه‌ق زه‌ق ده‌کرێنه‌وه‌، زه‌میله‌که‌ی سه‌رشانی ڕۆده‌کات و ده‌ڵێ: ئه‌م نا‌مانه‌ هی تۆن قه‌له‌نده‌ر؟،لاڵ ده‌بم بیرمه‌که‌وێته‌وه‌ شه‌وه‌های شه‌وله‌خه‌ودانامه‌ی زۆرم نوسیوه‌، ئه‌وهێڵه‌درێژانه‌ی له‌خه‌یاڵمدا دروستم کردوون زه‌مه‌ن گه‌لێکی درێژ خه‌ویان له‌چاوی ئه و تۆراند، بیرله‌وشازاده‌ فێڵبازانه ‌ده‌که‌مه‌وه‌ له‌خه‌ودا فریویان ‌دام، له‌وکچه‌خوێن گه‌رمانه‌ی په‌یمانم له‌گه‌ڵداشکاندن، به‌کاوه‌خۆ ده‌مگووت: چاوه‌ڕێبه‌ ئێستادێمه‌وه‌....دێمه‌وه‌..، پریاسکه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه‌وپڕه‌له‌ڕاز ونیازی من ، به‌رچاکه‌که‌ی هه‌ڵده‌ته‌کێنێت پڕه‌له‌خه‌ونی په‌نهانی من، لێم نزیک ده‌بێته‌وه‌ گوێم له‌لێدانی دڵییه‌بێت، گه‌رمی هه‌ناسه‌ی ده‌م تاسێنێت، به‌چپه‌پێم ده‌ڵێت:چه‌ندێک دۆستی ژیانی تۆ؟ هێواشتر پێمده‌ڵێت بڵێی سبه‌ی ڕۆژبێته‌وه‌؟بۆئاسه‌واری تۆ به‌ڕوخساری به‌یانییه‌وه‌تاریکه‌ ئاسه‌واری به‌یانی بۆله‌ڕوخساری تۆداپه‌نهانه‌، بۆنی ده‌که‌م بۆنی ڕۆژێکی سه‌خت له‌پرچی دێت، تامی خوێنیێک ده‌که‌م که‌به‌سه‌رقوببه‌ی ته‌نهاییه‌وه‌ فیچقه‌ ده‌کات ،پیاوێکی به‌ره‌ڵابووم من، کۆڵان به‌کۆڵان له‌مانگی ته‌موزدابه‌دوای گوڵ ئه‌ندامه‌وه‌بووم، هه‌رزه‌کارێکی خۆش باوه‌ڕبووم مه‌زره‌عه‌دووره‌کان بۆله‌علی و مه‌رجان ده‌گه‌ڕام، سه‌رخۆشێکی خه‌وخۆش بووم ڕوناکی قسه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ من نه‌بوو، گیزه‌گیزی ته‌رزه‌و شلپ وهوڕی باران منی له‌خه‌و نه‌ده‌تۆراند، هه‌سته‌که‌م وه‌ک کلوه‌به‌فرێک له‌نێومستیاده‌توێمه‌وه‌، وه‌ک چنگێک په‌شمه‌ک له‌ده‌میاده‌بمه‌ئاو، وه‌ک ده‌سکه‌لا چاوه‌کانی ده‌خاته‌سه‌ر ده‌ستی ، پێم ده‌ڵێت به‌خوێنی دایکم غه یری تۆ که‌سیان نه‌دیوه‌، وه‌ک سێوێکی سوور دڵیم بۆده‌رده‌هێنێت، پێم ئێژێت به‌مه‌رگی باوکم چۆنت بۆناردووم وه‌ک خۆی پاراستومه‌، قاچه‌کانی ده‌کاته‌وه‌و پڕه‌له‌هێلی ماڵی من، خودایه‌ ده‌سته‌کانی ده‌کاته‌وه‌سوره‌به‌خوێنی دڵی من. وه‌ک دێوانه‌یه‌کی له‌ش پیس، به‌نده‌ره‌کانی بۆده‌گه‌ڕام، وه‌ک موریدێکی ده‌م به‌زیکرله‌گه‌ڵ سه‌حه‌ردا ڕێگای ئه‌شکه‌وته‌په‌نهانه‌کان ده‌گرمه‌به‌ر، حه کیمانه ‌دوتوێی ئه‌وکتێبانه ‌به‌شوێنیا ده‌گه‌ڕێم که‌ که‌س په‌ی پێنه‌بردوون، پیاوێکی نابه‌ڵه‌دبووم من گه‌راجی پاس ومه‌وقیفی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌سارده‌کانم به‌دوایدا ته‌ی ده‌کرد، له‌سه‌رچۆک ڕوبه‌ڕوم ده‌بێته‌وه‌، لاره‌مل ولێقه‌وماودێته‌به‌رچاو، له‌ئه‌عیانێک ده‌چێت ڕێگه‌ی هه‌ڵه‌کردبێت، به‌شه‌رمه‌وه‌ده‌ڵێ: ئه‌وه‌تا...ئه‌وه‌تا.... ئه‌م تیشکانه‌ ده‌زانم سبه‌ینێ ده‌بنه‌خه‌نجه‌ر پاره‌ پاره‌م ده‌که‌ن، ئه‌م گوڵانه‌ به‌یانی ده‌بنه‌ مووس به‌ڕۆحمماڕاده‌که‌ن، وه‌ک خانه‌خوێ قاچی ده‌خاته‌سه‌رقاچی وپێم ده‌ڵێت: ئه‌مانه‌ڕاسپارده‌ی باوکمن؟ په‌یامی دایکمن ئه‌م توحفانه‌؟ چاوی ده‌بڕێته‌چاوم وه‌ک عاشقێک ده‌دوێت، خۆده‌شزانم ئه‌م زه‌نگانه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژبوونه‌وه‌دا ده‌بنه‌که‌ڕه‌نای جه‌نگ، سه‌یرکه‌ ناپیاو وێنه‌کانت سبه‌ینێ وک ئه‌ژدیها ده‌مخۆن، ده‌کێشێت به‌سه‌ریاو وه‌ک جه‌للاد به‌سه‌رمه‌وه‌ دێت وده‌چێت، په‌نجه‌کانم ده‌خه‌مه‌ده‌مم وچاوم له‌چاوی کۆترێکی یه‌خسیرده‌چێت، تێی ده‌ڕوانم وپترده‌له‌رزم، پتر پێم خۆشه‌بدوێت.له‌زه‌ت له‌وڕسته‌ پچڕپچڕانه ‌ده‌به‌م  که به‌شه‌رم وشکۆوه‌ ده‌یان بێژێت، له‌خه‌ونمدا زیاترده‌سته‌مۆی ئه‌ووشانه‌م یه‌که‌م جاره‌ده‌یان بیستم ، زۆرتر په‌یوه‌ندی من وخه‌یاڵ درێژی ئه‌و وته‌ که‌سکونانه‌ن که‌خه‌یاڵم له‌گه‌ڵ خۆی درێژیان ده‌کاته‌وه‌ بۆوه‌رزێکی تر، له‌وڕۆژه‌ساردانه‌دا وه‌ک پیاوێکی ترسنۆک به‌رئاگردانی بۆده‌گه‌ڕێم، سه‌ربانه‌وسه‌ربان وه‌ک کۆتربازه‌کان ده‌که‌ومه‌ دوای، گرمۆڵه‌ده‌بم وه‌ک ژیژکێکی ترساو ، هاوتای سۆفیلکه‌کانی خه‌ڵوه‌تگا ده‌له‌رزم ، له‌کچی دائیره‌که‌ده‌کات، ده‌ستی باده‌یات وبه‌جیدی ده‌دوێت، به‌راست ده‌کرێت ئێمه‌غه‌ریب بین، به‌ڵام شه‌رت نییه‌ڕۆحمان ئاشنا نه‌بێت، یان خۆمومکینه‌ فرسه‌خ به‌فرسه‌خ به‌دوای ڕۆژێکدابگه‌ڕێیت مانگ ڕوخسارمان ئاشکراکات، ... وانییه‌..؟ ،من پێم وایه‌ له‌هه‌موو دڵێکدانورێک هه‌یه‌مه‌رج نییه‌ وه‌زنی تاریکی بکوژێت. بۆئه‌وه‌ی ڕزگاربین له‌دیلی باله‌م تخوبانه‌ بچینه‌ده‌رێ ، ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانیت چه‌ندێک به‌دوای یه‌کدابگه‌ڕێین وه‌ک خه‌یاڵ هێنده ‌له‌واقیعدا له‌یه‌ک دورده‌که‌وینه‌وه‌، ئاخردونیا له‌سه‌رمه‌یلی ئێمه‌نه‌نوسراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ئێمه‌ین له‌سه‌ر مه‌یلی ڕۆژگارچه‌په‌ڵی به‌وده‌ست وخه‌ته‌ناشرینه‌ ده‌مان نوسێته‌وه‌. ده‌ستی ڕاده‌وه‌شینێ و به ‌په‌نجه‌ی شایه‌تومانی پرچی لول ده‌کات، له‌سه‌رپاژنه‌ی پێی خول ده‌خوات وماندوێتی له‌چاویا وه‌ک مۆمه‌که‌ی ئه‌م شه‌وی من کزکز ده‌سوتێت، جل وبه‌رگی شه‌وی له‌به‌ردایه‌ ئه‌وقه‌له‌نده‌ره‌، پرچی وه‌ک خه‌وه‌کانی من درێژه‌، به‌ژنی وه‌ک دڵی من زراڤ، من زۆرجارله‌خه‌ونا به‌دوای ورده‌خه‌ونی ترداده‌گه‌ڕێم له‌خه‌یاڵدا ڕه‌هێڵی تر درێژ ده‌که‌م بۆدوور، وه‌ک جه‌نگاوه‌رێکی ڕه‌نگ بڕسکاو شه‌رگه‌کانی به‌دوایا ته‌ی ده‌که‌م، وه‌ک ده‌روێش مه‌رقه‌ده‌کانی لۆده‌گه‌ڕێم، ئه‌وچه‌م ونزاروباخ وباخاتانه‌ی میر هه‌مووجێپێی شه‌وگه‌ڕی منی پێوه‌دیاره‌، خوایه‌ من قوله‌ی قاف وڕێگاکانی که‌س نه‌زانم پڕکرد له‌ده‌نگ وهه‌یاهوی خۆم،                            

- ئه ی یار تۆله‌کوێیت من جه‌هه‌نه‌مت لۆگه‌ڕام

- ئه‌گه‌رده‌م بیستی ڕێگه‌م به‌چاوت که‌م دیده‌وار

هۆوووووو......

- خۆت وتت به‌دوامدابگه‌ڕێ ده‌مگه‌یتێ من خۆم دابه‌ده‌ست شه‌پۆلی ده ر‌یاوه‌ تۆله‌کوێیت؟ له‌گه‌ڵ گه‌رده‌لول ده‌ستم تێکه‌ڵکردوپه‌شیمان بوونه‌وه‌

- ئه‌رێ من چه‌ند دوورم لێته‌وه ئافتابم؟

خه‌مێکی قوڵ له‌دڵیاوه‌ک پشکۆده‌گڕێت دڵ ڕه‌قی له‌سه‌رزمانی وه‌ک ئه‌ڵماس ده‌بڕێت، به‌خێرایی وه‌ک که‌سێکی قاچاخ که‌په‌له‌ی بێت هه‌ڵبێت هاوتای پیاو کوژان دێته‌به‌رچاوم که‌ده‌یه‌وێت له‌چاوتروکانێکدا ونبێت، خۆی کۆده‌کاته‌وه‌و من وه‌ک ئه‌وه‌ی شه‌وه‌گوشیبمی خاوده‌بمه‌وه‌، له‌ده‌لاقه‌یه‌که‌وه‌ هه‌ڵدێت که‌هه‌رگیز خه‌یاڵم په‌ی پێنه‌بردووه‌، به‌ده‌نگێکی پڕتاوده‌ڵێت: نامه‌رد ئه‌گه‌رغیره‌ت ڕێگه‌ی دایت وه‌ره‌به‌سه‌ر وه‌ختی مه‌رگی منه‌وه‌، ئه‌گه‌رغرورت هێشتی شتێک به‌دوامدا بگه‌ڕێ ده‌مگه‌یتێ، ئه‌مه‌وێت بڵێم مه‌ڕۆ نزیکی به‌دووری ته‌عویزناکرێته‌وه‌، بمێنه‌ره‌وه‌ خوێنی تۆ به‌من ناسه‌ندرێته‌وه‌، زمانم گۆناکات و وه‌ک لقه‌ژاڵه‌یه‌ک ده‌چه‌مێمه‌وه‌، وه‌ک ئه‌سپێکی گلاو له ‌په‌ل وپۆده‌که‌وم ،وه‌ک شێوه‌ی پیاوێکی خه‌واڵ وله‌ترئه ‌ده‌م، من که‌کوڕی خه‌یاڵاتم ده‌رگاله‌سه‌رخۆم داده‌خه‌م وله‌م دیوه‌وه‌ وه‌ک عاشقێکی خاکه‌سار گۆ ڕستانی له دو وێڵم په ڕه نده یه کی بێ په نام ئاسمانی به‌دوادا ته‌ی ده‌که‌م ، ئه‌شزانم له‌نێوان  خه‌یاڵ و واقیعدا دونیایه‌کی تر هه‌یه‌مه‌رج نییه‌بیگه‌ینێ ‌!!!

 

           

 

02/09/2015