کاریگه‌ری مۆدیرنیتات وکه‌سایه‌تی گه‌نج

 

 شارا محه‌مه‌د سه‌ید قادر

ئێمه‌ له‌ چ چه‌رخێکی مێژوییدا ده‌ژین؟ ئایا خۆمان و ویسته‌کانمان به‌ره‌نگاری یه‌ک وه‌ستاون؟ ئایا تاچه‌ند له‌ په یوه‌ندیه‌ مرۆڤایه‌تیه‌کانمان  قایلیین؟ تێگه‌یشتن له‌ یه‌ک و به‌شکردن له‌نێوان که‌سه‌کاندا که‌می کردووه یان وه‌ک ئه‌وسایه‌؟ هه‌سته‌کانی ئێمه‌ن گۆراون یان په‌یوه‌ندیه‌ مرۆڤایه‌تیه‌کانه  قاڵبێکی تریان وه‌رگرتوه‌ که‌ مرۆڤی ئه‌م خۆیه‌وه‌ بیبینێت و نه‌توانێ ئاسایانه‌ ره‌فتاری له‌ گه‌ڵدا بکات؟ سه‌رده‌مه‌ زۆر له‌ سه‌روو ده‌سته‌ڵاته‌کانی

دیارده‌یه‌کی زۆر ئاسایه‌ گه‌ر کۆمه‌ڵێ ئه‌ندامانی کۆمه‌لگا هه‌ندێ جار یا سا نه‌ نوسراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای خۆیانیان پێ په‌سه‌ند نه‌بێ و نه‌ توانن ئه‌و یاسایانه‌ بکه‌نه‌ یاسای خۆیان و وه‌ک دیارده‌یه‌کی نامۆ هه‌ڵس و که‌وتی له‌گه‌ڵ نه‌که‌ن و بێ کێشه‌و گرفت مامه‌ له‌ به‌ و یاساناو خۆیانه‌ نه‌ که‌ن له‌ گه‌ڵ که‌سانی ده‌وروبه‌ریاندا، به‌ڵام گه‌ر دیارده‌ی به‌ر په‌رچ بونه‌وه‌ له‌ و یاسا(نه‌نوسراوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌) ڕێژه‌یه‌کی زۆری له‌ کۆمه‌ڵگا گرته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و کات کێشه‌یه‌ک له‌ باسه‌ که‌ ئه‌کرێ گونجاو تر بێ که‌ به‌ چاوێکی ره‌خنه‌ گرانه‌تره‌وه‌ سه‌ر له‌ نوێ چاو به‌ یاسا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بخشێنرێته‌وه‌ و په‌نچه‌ بخرێته‌ سه‌ر ئه‌وباسانه‌ی که‌ دیارده‌ی نامۆی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌.

جا له‌ به‌رئه‌وه‌ی گه‌نج له‌ هه‌مو سات و کات و کۆمه‌ڵگایه‌کدامیحوه‌ری هه‌ڵقولانی بیرۆکه‌ی تازه‌و تازه‌ گه‌رین هه‌رئه‌وه‌شه‌ که‌وا له‌م گروپه‌ ده‌کات که‌ زۆر هه‌ستیار تر بێ به‌رامبه‌ر به‌ گۆرانه‌ خێراکانی سه‌رده‌م و زوو قایل نه‌بێ به‌ یاساو ئاماده‌ی خۆ گونجاندنی نه‌ بێ له‌ گه‌ڵ سیسته‌مه‌که‌ی پێش خۆیدا و له‌گه‌ڵ گۆرانکاریه‌کانی سه‌رده‌میشدا ئاسانانه‌ نه‌توانێ ره‌فتاری له‌گه‌لدا بکات.

جا مه‌به‌ست له‌ گه‌نج بێ دیاری کردنی ره‌گه‌زی نه‌ته‌وایه‌تی وه‌ وجێ سه‌رنجیشه‌ که‌ گه‌نجی کوردیش له‌م چه‌رخه‌دا به‌ هیج جۆرێک بێ به‌ش نی یه‌ له‌ هاوته‌مه‌ن و هاوسه‌رده‌می خۆی و به‌ تایبه‌تیش گه‌نجه‌کانی هه‌نده‌ران په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر راسته‌وخۆیان هه‌یه و تێکه‌ڵ بونێکی  گه‌وره‌ به‌دی ئه‌کرێت له‌ گه‌ڵ رۆژئاواداکه‌ جێ وه‌ستان و تێروانین بێت.‌

سه‌ره‌تا به‌ هۆی گه‌شه‌کرندی ئامرازه‌کانی هاتوو چۆ له‌نێوان شاره‌کاندا و بایه‌خدان به‌ زانست و هونه‌ر و کرنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و زانکۆی جۆراو جۆر له‌ شاره‌کاندا و هاتنه‌ ئارای کۆمه‌ڵی کارو پیشه‌ی نوێ بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی تێکه‌له‌ی شار بگۆری و ئه‌ وپه‌یوه‌ندیه‌ به‌ هێزه‌ی که‌ له‌ سه‌ر بنا‌غه‌ی خۆشه‌ویستی و رێزله‌ یه‌ک نان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و خزمایه‌تی بوو بێ هێزو لاواز بێت و جۆره‌ مامه‌له‌ کرندێکی جیاواز بێته‌ ئاراوه‌.

له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ بوونی ره‌گه‌زه‌ جیاوازه‌کان له‌ شارداو به‌ ئنته‌رناشێۆنال بوونی شاره‌کان ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ به‌ هێزه‌ ی ئه‌وسا نه‌ک ته‌نها کزو که‌می کرد به‌لکو وای لێهات که‌ مرۆڤ ئاگاداری و شاره‌زای له‌ که‌سه کانی ده‌ورووبه‌ری خۆی نه‌مێنت و بۆ نمونه‌ نه‌زانێت که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌وورو به‌ری ده‌ژین کێن و به‌ چی وه‌ خه‌ریکن.

به‌ڵام له‌ گه‌ڵ په‌ره‌پێدان و هاتنی تکنۆجیا جیاوازه‌کانی سه‌رده‌م بۆ نمونه‌ ئنته‌رنێت و سه‌ته‌رلایت وای کرد که‌ شاره‌ گه‌وره‌کان ببنه‌ لادێکی بچووک و ئه‌و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان خه‌لکدا گه‌وره‌تر بێت.

 ئه‌م قۆناغه‌ نه‌ک ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان خه‌ڵکی که‌م و لاواز و بێ ئاگا کرد له‌ یه‌ک به‌ڵکو وای کرد که‌ ئه‌ندامانی خێزانێکیش بۆ نمونه‌ که‌ دانیشتوی یه‌ک ماڵ بن ئاگاداری هه‌ڵس و که‌وت و بیرووبۆچونی یه‌کترن نه‌بن

له‌ گه‌ڵ پێشکه‌وتنی زانستی ته‌کنه‌لۆجیا له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان به‌هێزتر بێت و ئه‌و دووره‌ په‌رێزیه‌ی که‌ له‌نێوان که‌سه‌کاندا درووست بوه‌ به‌ره‌و که‌می بروات به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زیادی کرد و کاریگه‌ریشی له‌ سه‌ر گه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌نجه‌کان زۆر به‌ ئاگایانه‌تره وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ره‌فتارومامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریانداده‌که‌ن.

کاتێ په‌یوه‌ندیه‌کان له‌ نێوان تاکه‌ که‌سه‌کاندا له‌ سه‌ربناغه‌ی خزمایه‌تی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خێڵه‌که‌یان و ترس و کۆنترۆڵ نه‌ما ئه‌وا ئه‌و کات که‌سه‌کان هه‌ڵس و که‌وت زۆر جیاوازانه‌ تر به‌رامبه‌ر به‌ یه‌ک ئه‌که‌ن و تاکه‌که‌س له‌ به‌رئه‌وه ی خه‌می خزمایه‌تی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خێڵه‌که‌ی نی یه‌ و له‌ چاو کۆنترۆل و ده‌ورووبه‌ر ناترسێ زۆر ئازادانه ‌تر ئه‌کرێ مامه‌له‌ له‌گه‌ل ده‌وورووبه‌ره‌که‌یدا بکات. هه‌رچه‌نده‌ ئامێرێکی پێوانه‌ نی یه ‌تاکو مرۆڤ بزانیت به‌ رێژه‌ی چه‌ند خۆی خۆیه‌تی به ڵام ئه‌کرێ که‌ له‌ سێ هه‌م قۆناغدا به‌ رێژه‌یه‌کی زۆر زۆرتر خۆی بێت.

به‌ڵام کاتێ تاکه‌که‌س هه‌ست به‌ بوونی پێوستی درووست بوون یان به‌ستنی په‌یوه‌ندی ناکات له‌گه‌ل ده‌وورووبه‌ره‌که‌یدا ئه‌وا ئه‌وکات کێشه‌یه‌ک دێته‌ ئاراوه‌ که‌ ئه‌کرێ مرۆڤ پێش هاتنی ئه‌م قۆناغه ‌به‌ هیچ جۆرێک رێ پێ نه‌ بردبێ کاتێ تاکه‌که‌س ته‌نها بیر له‌ خودی خۆی ئه‌کاته‌وه و وه‌ک سه‌نته‌ری هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان خۆی ده‌بینێت و ده‌یه‌وێ هه‌موو شت له‌ ده‌ووری ئه‌و بخولێته‌وه‌‌ ئه‌وا ئه‌ وکات مرۆڤایه‌تیه‌ک دێته‌ ئاراوه‌که‌ زۆر دووربێ له‌ مرۆڤایه‌تی.

جا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی باسه‌کامان هه‌ول دانێکه‌ بۆ خستنه‌ رووی گۆرانی که‌سایه‌تی گه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ جێ سه‌رنجه‌ که‌ رۆلی گه‌نج کارێکی له‌ بیرنه‌کراوه‌ و له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌نج ته‌نها چاوگه‌ی بیرو بۆ چوونی نوێ و تازه‌ گه‌ری نین. به‌لکو ده‌ستی کاروو ئابوری وولاتیش له‌ سه‌ر شانی ئه‌وان به‌نده‌، له‌ وانه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تاکانی ته‌مه‌نیاندا نه‌ توانن ئه‌ و رۆله‌ ببینن به‌ هۆی که‌می ئه‌زمون و چه‌نده‌ها هۆێ که‌ که‌ نه‌توانم لێره دا به‌ووردی تیشکی بخه‌مسه‌ر، به‌ڵام بێ گومانه ‌که‌هه‌ر ئه‌وانن له‌ دوارۆژدا له‌ بواره‌ جیاوازه‌ گرنگه‌کانی ده‌وله‌تدا ئه‌بنه‌ کارمه‌ندی به‌توانا و لێ هاتوو.

جا گه‌رگه‌نج هه‌ڵگری بیرو بۆچونی ئاشتی خوازانه‌ بێت و بۆ نمونه‌ رێز له‌مافی تاکه‌ که‌س بگرێت و باوه‌ری به‌ یه‌کسانی دوو ره‌گه‌زه‌ جیاوازه‌که‌ هه‌بێت ئه‌وا بۆ ئه‌م گروپه‌ ئاسانه‌ ئایدۆجیای خۆیان له‌ داموده‌ستگاکانی ده‌وله‌تدا هه‌ول بده‌ن به‌رقه‌رارکه‌ن، جا گه‌ر ده‌ستگاکانیش هه‌مان هه‌لگری بیرو بۆچون و ئایدۆلۆجیابن ئه‌وا بۆ گه‌نجه‌کان مامه‌ڵه‌کردن ئاسانتر ده‌بێت له‌ ده‌ستگاکانی ده‌وڵه‌تدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماڵ و کار له‌ یه‌ک جیاوازنین و ته‌نها درێژ کردنه‌وه‌ی یه‌ک رێگاو و بۆ چونن.

به‌ڵام ئایاگه‌نجه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ زۆر بێ خه‌مانه‌ مامه‌ڵه‌ ناکه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ریاندا و خۆیان که‌متر به‌رپرس نازانن به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو که‌موو کوریه‌ی سه‌رده‌م و ئه‌وپێداویستیانه‌ی که‌ ئه‌م چه‌رخه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌ته‌ ئاراوه‌ وه‌ هه‌ندێ جار راشکاوانه‌ که‌م ئاماده‌ی و خۆ نه‌گونجاندنی نه‌گه‌تیفانه‌یان زۆر پۆسیتیفانه‌ پێشان ناده‌ن؟

گۆرانی که‌سایه‌تی گه‌نج به‌ره‌و که‌سایه‌تیه‌کی زبرو ره‌ق وای له‌ زۆر له‌ گه‌نجه‌کان کردوه‌ که‌ جارێکی که‌ بگه‌رێنه‌وه‌ به‌دوای پێناسه‌کردنێکی نوێدا بۆ په‌یوه‌ندیه‌ مرۆڤایه‌تیه‌کان و ئاماده‌ی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان له‌ ترازوو دانێن، به‌ڵام بێ شکه‌ که‌ ئه‌مه‌ش کارێکی ئاسان نی یه، چونکه‌ سیسته‌مه‌که‌ زۆر ئاڵۆزتر بوه‌ و که‌سه‌کانیش زۆر باشتر شاره‌زای خواست و حه‌زه‌کانیانن و هه‌ستیار ترن له‌ راده‌ی ئاماده‌یی به‌خشین و وه‌رگرتنیان.

ئه‌م گۆرانه‌ دیار و به‌رجه‌سته‌یه‌ی که‌سایه‌تی گه‌نج وایکردوه‌ که‌ گه‌نجه‌کانیش له‌ ناو خۆیاندا نه‌توانن په‌یوه‌ندیه‌کی ئاسايی و درێژخایه‌نی بێ خه‌وشیان هه‌بێ له‌گه‌ڵ یه‌کداو هه‌ست به‌ ماڵه‌وه‌نه‌که‌ن و گه‌ر جیاوازیه‌کی بچوکی بیرو بۆچۆنیش هه‌بێ زۆر زیاتر له‌ قه‌باره‌ی خۆی کات و شوێنی ده‌ده‌نێ. جا ئه‌و نه‌توانینی خۆ گونجاندنه‌و نه‌بونی په‌یوه‌ندیه‌کی ئاسايی وا له‌ که‌سه‌کان ده‌کات که‌ هه‌رده‌م به‌ دوای شتێکدا بگه‌رێن که‌ خۆشیان زۆر باش نه‌زانن چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن.

به‌هۆی ئه‌و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌کاندا نزیک بونه‌وه‌یه‌ک به‌دی ده‌کرێت که‌ ئه‌م جاره‌ له‌ سه‌ر بناغه‌ی لێک چوون و تێ گه‌یشتن و به‌شکردن بێ. سه‌ره‌تای درووست بوونی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌ سه‌ربناغه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ نزیکه‌یی بۆ نمونه‌ که‌سێک که‌سێکی که‌ی پێ په‌ سه‌نده‌ له‌ سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی هه‌مان کلوپی وه‌رزشه‌

 یا خود خۆیندکاری هه‌مان زانکۆیه‌ یان شێوه‌ی پۆشینی ده‌ره‌وه‌ی به‌لاوه‌ یه‌که‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنج و پرسیاره‌ باشه‌ تا چ راده‌یه‌ک ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ به‌ نزیکه‌یی ‌ده‌بێته‌ نزیک بونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن درێژ خایه‌ن و رازی بوون و به‌خشین دوور له‌ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ به‌رجه‌سته‌کانی تاکه‌ که‌س.

باشه‌ هه‌سته‌کانن گۆراون یان کاریگه‌ری به‌مۆدێرن بونه‌ که‌وا له‌ گه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌کات که‌ به‌رده‌وام هه‌ست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌ یه‌ک دانێت و زیاتر کێشی ته‌رازووه‌که‌ به‌لای هۆش و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا قورسای بێنێت؟ ئایا ئه‌م دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌ی که‌ ئێمه‌ هه‌ستی پێ ده‌که‌ین دیارده‌ی به‌ره‌و پێش چوونه‌و هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ گۆرانکاریه‌کانی چه‌رخه‌که‌یدا دووچاری نه‌بۆته‌وه‌؟ ئایا ئه‌و دوورکه‌وتنه‌وه‌‌یه‌‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێکراوه‌ مرۆڤی کۆنیش هه‌ستی پی نه‌کردوه‌ له‌ کاتێکدا که‌ بۆته‌ خاوه‌ن به‌ردی ئاگر کردنه‌وه‌ی خۆی؟  .

 

 شارا محه‌مه‌د سه‌ید قادر

خۆیندکاری ماسته‌ربه‌شی کۆمه‌ڵناسی زانکۆی رۆتردام له‌ هۆڵه‌ندا

 

           

 

02/09/2015