ترسێنه‌رترین پیاوی سه‌ر زه‌وی

 

ئه‌و  ڕقی له جووله‌که‌یه، پێی وایه تیشکێکی خودایی هه‌یه و ئێستاش خوازیاری چه‌کی ناوه‌کییه. مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نژاد سه‌رۆکی سه‌رشێتی ئێران بناسن.

 

مایكڵ پترۆ Michael Petrou ، گۆڤاری مه‌کلینز*
وه‌رگیڕانی له ئینگلیسیه‌وه: شۆڕش پاڵانی

ئه‌و باوه‌ری وایه ئیسرایل په‌ڵه‌یه‌کی شه‌رمه که ئه‌بێ له سه‌ر کرۆکی بسڕدرێته‌وه. ئه‌و کوژرانی به کۆمه‌ڵی یه‌هوودیه‌کان(Holocaust)  به ئه‌فسانه‌یه‌ک ناو ده‌با، و ئه‌ڵێ کاتێک له به‌رامبه‌ر سه‌رۆکی ولاتانی جیهان قسه‌ی ده‌کرد، به تیشکێکی رووناک گه‌مارۆ درابوو که وای کردبوو ئه‌وانه ی سه‌یریان دکرد نجووڵینه‌وه و ته‌نانه‌ت چاویان بنووقێنن. مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نژاد بناسن، سه رۆکی نوێی ئێران، ئه‌و ولاته ی خه‌ون به چه‌کی ناوه‌کیه‌وه ئه‌بینێ.

به‌رله‌وه‌ی به شیوه‌یه‌کی کوتوپڕ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ژوئه‌نی 2005 سه‌ر‌که‌وتنی به ده‌ست هێنا، خه‌ڵكێکی زۆر که‌م له دونیای ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌دی‌نژادیان ده‌ناسی. ئه‌و به‌وه تاوانباره که له گه‌مارۆدانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تاران له کاتی شۆڕشی ئێراندا له ساڵی 1979 دا ده‌ستی هه‌بوه و هێندێک له بارمته‌گیراوه‌کانی ئه‌و ده‌م و  ڕۆژنامه نوسێک ئه ڵین که ئه‌حمه‌دی‌نژاد ده‌ناسنه‌وه. ئه‌و له ساڵی 1986 پێوه‌ندی به سپای پاسدارانه‌وه گرت و له‌و کاته‌وه به تاوانی ڕۆڵگێڕان و به‌شداری کردن له تێرۆری ڕێبه‌ڕری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، دکتۆر قاسملوو له ڤیه‌نی ئۆتریش تاوانباره ( ئه م تاوانه هێشتا نه‌سه‌لمێندراوه و ئه‌حمه‌دی‌نژاد ره‌تی کردۆته‌وه.)

 

پیشه‌ی سیاسی ئه‌حمه‌دی‌نژاد له کاتێکدا ده‌ستی پێکرد که به شاره‌داری تاران له ساڵی 2003 هه‌ڵبژێردرا که له‌ودا زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک ده‌نگیان نه‌دا. ئه‌و هات و به‌په‌له ئه‌و ئالوگۆڕانه‌ی که له لایه‌ن ریفۆرمیسته‌ میانه‌ره‌وه‌کانی پێش خۆی پێک هاتبوو له نێو برد، بۆ وێنه ئه‌و خوازیاره له دامه‌زراوه شاره‌وانیه‌کاندا پیاوان و ژنان به جیاواز که‌ڵک له ئاسانسۆر وه‌رگرن. پیاوێک که کاتی خۆی له گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی‌نژاد کاری کردوه، ئه‌وی به سته‌مکار و که‌سێکی وه‌فادار به ئارمانه‌کانی شۆڕشی ئیسلامی ناو ده‌با.

 

ته‌نیا له به ر ئه‌وه‌شه که له کاتی هه‌لبژادردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌حمه‌دی نژاد پشتیوانی ئاخونده توندڕه‌وه‌کان و سپای پاسداران و شورای نیگابانی له پشت بوو. ئه‌و دامه‌زراوانه ئه‌یان توانی میلێونها ئێرانی که یارمه‌تی له ده‌وله‌مه‌ندترین و کاریگه‌رترین بنیاته ئیسلامیه‌کان وه‌ردگرن ناچار که‌ن ده‌نگ به ئه‌حمه‌دی نژاد بده‌ن. ئه‌حمه‌دی نژاد وه‌ک ڕواڵه‌تێکی هه‌ڵخڵه‌تێنه‌رانه‌ودانی دروشمی بریقه‌دار له لایه‌ک و بێزاری و وه‌ڕ‌ه‌ز بوونی ده‌نگده‌ران له سیستمی گه‌نده‌ڵکاری ڕژیم و مه‌ودای ڕووله گه‌شه‌ی نێوان ده‌وله‌مه‌ند و فه‌قیر له لایه‌کی تر هۆکاری په‌نابردنی به‌شێک له ده‌نگده‌ران بۆ لای ئه‌و بوون. به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش زۆرینه‌ی ئێرانیه‌کان به تایبه‌تی لاوان و توێژی رووناکبیر پێیان وا نه‌بوو ئه‌حمه‌دی نژاد له ده‌و‌ری یه‌که‌میشدا سه‌ر ده‌که‌وێ.

 

ئه‌حمه‌دی نژاد که هات ئه‌و به‌ناو دیپلۆمات و ریفۆرمخوازانه‌ی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوون وه‌ده‌ر نا. سه‌یید موحه‌مه‌مه‌د حوسێن عادل، باڵوێزی ئێران له ئینگلستان که تاوانی کوشتنی زه‌هرا کازمی ژنه رۆژنامه‌نووسی کانادایی دابوو پاڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌زگای ئیتلاعات، له گه‌ڵ 40 باڵویزی تردا له سه‌ر کار لا بران. له‌و باژێڕانه‌ی کوردی تێدا ده‌ژین له ئێران، ئه‌حمه‌دی نژاد به‌ڕێوه‌به‌رانی کوردی له‌سه‌ر کار لا بردوه و له باتی ئه‌وان که‌سانێکی ئه‌مه‌گناس به رژیم و سپای پاسدارانی ده‌ست نیشان کردووه.

 

کورده‌کان که که‌مایه‌تیه‌کی سونین له ئێرانێکی که ئایینی شیعه ده‌سه‌ڵاتداره، بیروباوه‌ڕێکی ئاواڵاتریان سه‌باره‌ت به ئایین هه‌یه. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد شێوه بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان له‌وه‌ی وه‌ک یاسا به سه‌ر خه‌ڵک دا سه‌پاندوه. له کۆبوونه‌وه گشتیه‌کان، بۆ وێنه ڕێوڕه‌سمه‌کان، کۆڕی سه‌ره‌خۆشی و ته‌نانه‌ت له کاتی به خاک سپاردنه‌کاندا، پیاوان و ژنان له یه‌ک جیا ده‌که‌نه‌‌وه. شه‌ریف بێهروز که کوردێکی دانیشتوی ئوتاوایه‌و که‌س و کاری له ئێرانه و ئه‌ندامی پارتێکه که تێکۆشانی سیاسی له ئێراندا قه‌ده‌غه کراوه(حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران) ئه‌ڵێ ئێستا پیاوان و ژنان ئه‌بێ به جیاواز هه‌ڵپه‌رکێ بکه‌ن. پاییزی رابردوو کورده‌کان خۆپیشاندان و جولانه‌وه‌یه‌کی گشتییان له زۆر بۆنه‌دا وه‌ڕێخست.

 

ئه‌وه‌ی که وڵاته ئوروپاییه‌کانی زۆرتر نیگه‌ران ده‌کا، هه‌ڕه‌شه و دوژمنایه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاده له مه‌ڕ ئیسرایل و ڕۆژئاوا و خوازیاری راشکاوانه بۆ ده‌ستبه‌ر کردنی چه‌کی ناوه‌کییه. له کۆنفرانسێکی که له ئۆکتۆبری 2005 دا سازدرابو و  ناوی دونیایه‌کی بێ زایۆنیزم لێ نرابوو، ئه‌حمه‌دی نژاد رایگه‌یاند که ئیسرایل ئه‌بی له سه‌ر کربسرێته‌وه. له هه‌مان کۆنفرانسدا ئه‌و ڕێبه‌رانی ئیسلامی به‌وه مه‌حکوم کرد که ئیسرایل به ڕه‌سمی ئه‌ناسن و ئه وه‌ی به شکست و ته‌سلیم بوونی دونیای ئیسلامی له قه‌ڵه‌م دا، هێرشێکی ئاشکرا بۆ سه‌ر وڵاتانێکی وه‌ک قه‌ته‌ر و پاکستان که به‌ره‌و پێکهێنانی پێوه‌ندیه‌کی باشتر له گه‌ڵ ئیسرایلدا ئه‌چنه پێش.

 

به‌هار خه‌ریکه دیت، گوڵه‌کان ده‌پشکوون، به‌ڵام من ڕێگای بیابانم گرتۆته‌به‌ر.

 

هه‌نووکه، به‌راستی به‌هاری ئازادی ئێران وێده‌چێت له ده‌ورووبه‌رمان بێت و خه‌ڵکی ئێران فره گه‌شه‌بینن بۆ داهاتووی وڵاته‌که‌یان.   هێندێک ئه‌ڵین سه‌رۆک کۆماریی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌وانه‌یه دواترین هه‌ناسه‌و قۆناخی ئیسلامیه‌کی ده‌مارگرژی سیاسی له ئێراندا بێت. به‌لام به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌و، ولاتی توشی کزی و دلساردی کردووه و مه‌حاڵیشه چاوه‌روان نه‌کرێت که رۆژانی ره‌شتر و کاره‌سات هێنه‌ر به‌ڕێوه نه‌بن.

 

--------------------

 

*گۆڤاری مه‌کلینز MacLean’s)  گۆڤارێکی هه‌وتوویانه‌یه و مایکڵ پێترۆ، رۆژنامه‌وانێکی شاره‌زا به هه‌لومه‌رجی ئێران و ئوگری کێشه‌ی کورده و تا ئێستا سه‌ردانێکی ئێران و هێندێک شاره‌کانی کوردستانی کردووه.

 

*ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی رێکه‌وتی 23 ژانوییه‌ی 2006 دا بڵاو بۆته‌وه و رووبه‌رگی ئه‌م ژماره‌ییه‌ی ته‌رخان به‌م راپۆرته کرابوو.  به‌داخه‌وه ئه‌مه‌  وه‌رگێردراوی به‌شێک له نووسراوه‌ی ناوبراوه و هه‌مووی بابه‌ته‌که له‌م وه‌رگێردراوه‌دا جێ‌نه‌کراوه‌ته‌وه.

 

           

 

02/09/2015