كوردستان وڵاتێكی كۆلێنیكراوه
بۆیه ئازادی ڕاده ربڕین تێیدا یاساغه؟

تایه ر حه سه ن  ب /هه نسك

ئه وه تا لێره و له وێ ڕۆژانه هه واڵی ده ست گیركردن و ،فتوای كوشتن وڕاوه دونان  ده بیستین له كوردستان. دژی هه ر ده نگێكی ئازادی خواز كه دێته مه یدان ، و زوو به زوو له لایه ن حكومه ت و یان باشتر وایه بڵێین له لایه ن ی.ن .ك و پ.د.ك وهێزه ئیسلامیه كۆنه پارێزه كانه وه ،

شمشێره كانیان تیژ ڕاده گرن له برانبه ر ئه م هاتنه مه یدانانه دا!

 ئه مه بۆخۆی، نیشانه ی ئه وه یه كه ئه م ئایدۆلۆجیای زاڵ و به رنامه و سیسته مه  حیزبیه ی ،

ئه مڕۆ له كوردستان بوونی هه یه،ئه وه نده ی به شوێن ئه و خۆ پارێزییه وه یه بۆ دنیای كۆن و ته سلیم بوون،ئه وه نده به شوێن دنیایه كی باشتره وه نین ، بۆ نه وه كانی داهاتوو. لێره دا ده مه وێت، به م ووته یه ی نووسه ری ئازادی خوازی تورك، ئیسماعیل بێشكجی ده ستپێبكه م. كه ئه م به ڕێزه، هه موو ته مه نی خۆی بۆ ئازادی كورد ونه ته وه ی كورد ته رخان كردبوو له كاتێكدا به بێ هیچ خۆسڵه مینه وه یه ك له ئیدۆلۆجیا شۆفێنستیه كه ی ئه تاتورك ،كه ته رخانی كردبوو بۆ سڕینه وه ی كوردو نه ته وه ی كورد.

بێشكچی له كتێبی [كوردستان كۆڵۆ نییه كی نێو ده وڵه تی] له وه رگێرانی بۆ سه رزمانی كوردی،

له لایه ن حه مه ڕه شید، ده ڵێت:

[ته سلیم بوون و لایه نگری كردن له ئایدۆلۆجیای ڕه سمی دژایه تی هه موو بیرۆكه یه كی ژیانی مه ده نی ده كات،له به ر ئه وه ی ته نها له ڕێگه ی ڕه خنه گرتن له ئه یدۆلۆجیای ڕه سمی مه ده نیه ت دێته دی].

به ڕاستی هه روایه، چونكه هه ركۆمه ڵگایه ك ئه گه ر توانای ئه وه ی نه بوو قبوڵی ڕه خنه بكات،ئه وه بۆ خۆی ده بێته كۆمه ڵگه یه كی سست و ،دوور ده بێت له تواناو هه نگاو نان به ره و كۆمه ڵگه ی شارستانی و دنیای مه ده نیه ت. ئه م بزوتنه وه یه ئه وه نده ی كه قازانجی

 له مانه وه ی دنیاو كولتوری دوێنێوه یه ،ئه وه نده به شوێن ئاڵو گۆرێكه وه نیه كه بتوانێت خۆی ده رباز بكات له كولتورێك كه زه مه نی به سه رچووه . ئه مه ش خۆی له خۆیدا ، ڕه نگدانه وه ی فكرو ئه ده بیاتی باڵاده سته .

كه قازانج و به رژه وه ندی ماددی و مانه وه ی خۆی له ڕاگرتنی ئه م كولتوره دواكه وتوانه دایه . چونكه سیاسه تی ڕه سمی ،كاتێك دێت ڕۆژانه له بڵند گۆو ڕۆژنامه كانیه وه ، په یامی ئازادی و دنیای دیموكراسیه ت بڵاو ده كاته وه. ته نها مه به ستیان ئه و دنیا پڕ له جه هاله ته یه ،

كه سه روه ریه كانی خۆیانیان تیا قایمتر ده كه ن .

 

ئه گه رنا، قسه كردن له سه ر ئازادی و دنیای دیموكراسیه ت خۆی له خۆیدا،هه ڵوه شاندنه وه ی ته واوی ئه و پایانه ده گه یه نێت ، كه بوونی خۆیان و پارته كانیان له سه ر بنیات ناوه .

چونكه له دنیای مه ده نیه ت و دیموكراسیدا، هیچ نه بێت، دنیای ڕه خنه و ئازادی ڕاده ربڕین ئازاد ده بێت. ئه مه بێجگه له وه ی له دنیای مه ده نیه ت دا ته نها سه رخانی كۆمه ڵ ئازاد نیه ، به ڵكو بارودۆخێك ده ڕه خسێت بۆ ژیانی كۆمه ڵگه له ڕووی ئابوریه وه ،كه ژیانی تاكه كان تیایدامسۆگه ر ده كرێت،به شێوه یه ك كه ترسی سبه ینێ له گۆڕێ نه بێت.

 به داخه وه كۆمه ڵگه ی ئێمه ی كورد، چونكه كولتورێكی دنیای كۆلۆنیالیسته كان و ڕۆشنبیری خێڵ هێشتابه ڕاده یه كی زۆر له بیر كردنه وه یدا زاڵه .بۆیه چاوه ڕوانی لێكردنی به ره و كۆمه ڵگه یه كی هوشیارو به پرسیار له به رانبه ر هه ر ئه گه رێكدا، هێشتا زۆر لاوازه، كه توانای ئه وه به ده ست بهێنێت ،بتوانێت له سه ر ستراتیجیه تی ڕه وای خۆی قسه ی هه بێت، وبه ڕاشكاوانه دنیای دوێنێی بداته به ر ڕه خنه .

هه ر كۆمه ڵگه یه كیش ئه م تێزه ی كه م بوو ، له هه ڵوێست وه رگرتندا ، حه تمه ن به رده وام له بازنه ی داڕوخان و ته سلیم بوون به فكری دنیای كۆلۆنڵكراو بیر ده كاته وه !

ئه گینا كاتێك ئاوڕێكی كورت له كاره كانی سه رۆكی ئه مڕۆی عێراق ، به ڕێز تاڵه بانی بده ینه وه، ئه وه نده ی خزمه ت به دنیای عاره ب و دنیای كۆنه په رستی ئیسلام ده كات. چاره كێك به وه ئاگای له میلله ته كه ی خۆی نه ماوه، ئه مه ش نیشانه ی ئه وه یه كه ئێمه وافێر ده كرێین،

به رده وام خۆمان به ته سلیم بوو بزانین له به رانبه رهه ڵوێسته كانی دنیای ئیسلامی عه ره بیو ناوچه كه به گشتی. ئه وه تا به ڕێزی له ڕێو ڕه سمێكدا بڕی 50000 دۆلار ته رخان ده كات بۆ مزگه وته كانی به غداد، كه ئه مه بۆخۆی ئه ركی وه زاره تی ئه وقافه . له لایه كی كه بڕی چه ند هه زاری دیكه ته رخان ده كات بۆ نۆژه ن كردنه وه ی مزگه وتی عه لی له نه جه ف، كه ئه مه ئه ركی سیستانیه كانه، نه ك هی تۆ؟

 ئه ی بۆ ناكرێت به خۆتو حكومه ته كوردیه كه تانه وه، ئاوڕێكی كورت له و كوردانه ی ڕۆژهه ڵات بدرێته وه كه ێستا له ئۆردوگای [ باریكه] ژیانیان به سه رده به ن،   له دیمانه یه ك كه ڕۆژنامه ی میدیا له گه ڵیاندا سازی دابوو، بۆخۆی یه ك  مه رگه ساتیان ده گێڕایه وه له سه ر ژیانی خۆیان.

ئه مه له كاتێكدا ، كه هه ر وێنه ی ئه مانه بوون له دوای ڕاپه ڕینی ساڵی نه وه دو یه ك و،

كۆڕه و به ره و ئێران و توركیا. هه ر ئه م كوردانه بوون خۆیان ده كرد به قوربانی، بۆ ئێمه و له

ماڵ و حاڵی خۆیان پاروی ده می منداڵه كانیان ده گرته وه و بۆ ئێمه یان ده هێنا.

له كاتێكدا كه ئه و كۆمه كه نێو ده وڵه تیانه ش ده گه شتن، له لایه ن كۆنه په رستانی ئێرانی و شۆفێنسته كانی توركه وه ، ده دزراو ده شاردرایه وه .ته نها له به ر خاتری ئه وه ی كه ئێمه ی كورد، زه ره ر مه ندی زیاتر بین ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ئه مڕۆش له كوردستان ، كۆنه په رستانی دنیای جه هل و خورافه. به ڕه سمی هه ڕه شه و فتوابڵاو ده كه نه وه دژی [مه ریوان هه ڵه بجه ی] كه كتێبێكی نووسیوه، له سه ر دنیای ئیسلام.

له گه ڵ ئه وه شدا بوونی ئه م هه ڕه شانه به رده وامی خۆی هه بوه بۆ سه ر هه رده نگێكی ئازاد، كه واقعیه ته كان به یان ده كات.

ئه گه ر ئه م هێزه داڕزیوانه ، پشتگیری ئێوه و دادگاكانی ئێوه ی له پشته وه نه بێت، ئه ی چۆن ده توانن ئاوا به ڕاشكاوانه هه ڕه شه و فتواكانیان به یان بكه ن؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

 به ڕاستی یه كێك له بڤه كانی دنیای ڕۆژهه ڵات، ئه وه یه كه نابێت ده ست ببرێت بۆ دنیای ڕه خنه و په رده له ڕوهه ڵماڵینی دنیای ڕاستیه كان!!!!!!!!!!!!

كۆمه ڵگه ی كوردیش وه ك به شێك له م جیهانی ڕۆژهه ڵاتیه بێ به ش نیه له م دنیای ترس و تۆقاندنه ی تاكه كانی خۆی و كۆمه ڵگه .كه ئه م تێڕوانینه به یان كردنی ئه و ئایدۆلۆجیا ڕاسمیه یه ، كه به رده وام له هه وڵی خۆسه پاندنیدایه به سه ر بیركردنه وه ی كۆمه ڵگه دا.

ئه م بزوتنه وه كۆنه پرستانه یه ،به رده وام له هه وڵی ئه وه دان كه چۆن بتوانن له ئێراده و تێگه شتنی كۆمه ڵگه بۆ دنیایه كی باشترو شیاو بۆ ژیان ، كه م بكه نه وه و له بری ئه وه ، زهنی كۆمه ڵگه داپۆشن به زیندوو كردنه وه ی دنیای موعجیزه و خورافات.

به چه شنی ئه وه ی له سه ر پشتی فڵانه مه ڕ نووسراوه[ئه ڵڵاو] و له سه ر فڵانه ماسی نووسراوه [محه مه د] . به ڕاستی ئێمه ی مرۆڤ كه ئێستا له سه ره تای سه ده ی بێست و یه كه مداین.ئه مه به وپه ڕی شه رمه زاری دازانم ، بۆ سه پاندنی ئه م بیر كردنه وه ژه نگ گرتوانه یه؟

 پاراستنی ئه م دنیا پڕ له خورافه یه ڕێك ئه وه م وه بیر دێنێته وه ،كه [سینۆهه] دكتۆری [فیرعه ونه كان ] .چه ند هه زار ساڵ له مه و پێش ، ده ڵێت [كاتێك ژنی فیرعه ون كه منداڵی ده بوو ، مامانه كه یان بانگ ده كرد بۆ ئه وه ی ده ست بهێنێت به سه ر زكی ژنه ی ئاوسداو له م  ڕێگه یه وه ،بتوانێت سه ری منداڵه كه له سه رخۆ ڕابكێشێت ، بۆ ئه وه ی دایكه كه له كاتی بووندا ،

زۆر ئزیه تی پێنه گات.] به م كرده وه یه دوای منداڵ بوون ،سه ری منداڵه كه درێژكوله ده رده چوو . فیرعه ونه كان ئه مه یان ده كرد به موعجیزه و كه ئه م شێوه سه ره ، تایبه ت به منداڵانی ئه وانه و خواكه یان ئه مه ی پێبه خشیوون ، بۆیه خه ڵكیش خوازیار بوون كه سه ری ئه وانیش ئاوا درێژكوله بوایه .

 به ڵام خه ڵكی هه ژارو كه م ژیری به م نهێنیه یان نه ده زانی بۆیه هه موو كاره كانی ئه و سه رده مه ی فیرعه ونه كان به موعجیزه ده ناسران .

هێشتا ئه گه ر به راوردێك بكرێت له نێوان ئه م دوو زه مه نه  زۆر له یه ك دووره شدا ، به ڵام

ئه وه تا كۆمه ڵێك تێگه یشتن و تێڕوانین له م ساته وه خته ی ئێستاشماندا ، هه ر به نزیك ده بینرێته وه له گه ڵ ئه و سه رو وخته دا .

به ڕاستی كاره ساتی هه ر كۆمه ڵگه یه ك له وێدایه ، كه پرسیاره بوێره كانی تێدا خه فه بكرێت و ، دنیای پڕ له كاره سات و دواكه وتوی درێژه ی پێ بدرێت!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

 

 

هۆله نده

8/2/2006

 

           

 

02/09/2015