فرینی ماچ |
ئومێد محه‌مه‌د کیشوه‌رێکم پێ بڵێ به‌ده‌ر له کیشوه‌ره‌که‌ی من سه‌رۆکه‌که‌ی حوزنه په‌نجه‌کانی نامۆ به ئه‌ڵقه‌ی ماره‌یی سپێده‌یه‌کم پێ ببه‌خشه ته‌نهایی هه‌لهه‌له‌ی تیا نه‌کێشێ سینه‌م دووکه‌ڵی جگه‌ره ڕه‌ش ڕه‌ش تیایدا سه‌ما ده‌که‌ن ئای له ته‌نیای من پیرتر لاقه‌کانم ته‌سلیم به‌و ئاپارتمانه مه‌که گوڵه‌کان تیایدا نا جۆرن باڵنده‌کان تلیاکی تیا ده‌گوێزنه‌وه بمگه‌ێینه به هاوسه‌نگییه‌کی ته‌با شه‌لینی ئه‌م عومره ناڕێکه‌م عیلاج که بزه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه بهێنه‌وه به‌ر دیده‌م به پاکی گۆرانیه‌کانیان ده‌چڕی له‌گه‌ڵ ڕۆژ بونه‌وه‌شدا ئاسمانیان به خۆر ده‌به‌خشی حورمه‌تی ئه‌و نیگایانه‌م بده‌ره‌وه له سه‌ر بازگه‌یه‌کدا چاوانیان کوێر کرده‌وه کیشوه‌رێکم نیشانده بۆ ئه‌و حه‌زانه‌ی پشتی بوون چاوانم که‌مێکی تر هه‌ڵده‌فڕن بوارده ئه‌ی میهر لێوانم له‌سه‌ر لێوانت بنیشنه‌وه.
|
|
02/09/2015 |