بزمارێکی هه‌ڵبجه‌یی |
خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
له‌کاتێکدا که مافی ئازادی بیر‌ورا ده‌ربرین، له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق دا، قه‌یدی سووکایه‌تی کردنی به ئاینی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت که ئیسلامه له‌سه‌ر دانراوه. واتا نابێ بگاته ئه‌و ئاسته، و لایه‌نی کوردیش له ریفراندۆمه‌که‌ی که بۆ په‌سند کرنی یان نه‌کردنی ئه‌و ده‌ستووره ده‌نگی به به‌ڵێ بۆ داوه، دیاره ئه‌بێ رێزیش له به‌ڵێ که‌ی خۆی بگرێ . به‌ڵام ده‌ستوری ناوبراو لایه‌نێکی دیاری نه‌کردووه تاوه‌کو قه‌رار له‌سه‌ر ئه‌وه بدا ئایا ئه‌و بیرورایه‌ی که گوومانی له‌سه‌ره، ئه‌چێته ناو چواچێوه‌ی ئه‌و سووکایه‌تیه یان نا؟ ئایا ده‌ستوور ئه‌وه‌ی بۆ تاقم و ده‌سته سه‌له‌فیه‌کان به‌جێ هێشتووه که هه‌ریه‌کیان له خۆی زیاتر که‌سی تر به فیرقه‌ی ناجیه حسێب ناکاو، جگه له فه‌توای شێخی خۆی فه‌توای هه‌موو شێخه‌کانی دیکه به‌نا شه‌رعی دائه‌نێ؟ ئایا بۆ هه‌ر ئه‌بێ لایه‌نێکی ئیسلامی زه‌ره‌ره‌ومه‌ند بێ له‌و بیر‌و بۆ چوونانه؟ ئایا کۆمه‌ڵگای کورد به ئایین ئیسلام نیه؟ یان ئه‌و خۆپیشاندانه‌و دواتر شکایه‌ت کردن له دادگا ته‌وزیف کردنی ئه‌ومه‌سه‌له‌یه نیه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی دوور له ئاینی؟ له‌وه‌ش گرنگتر دیاره لایه‌نی ئیسلامی باوه‌ری به پرۆسه‌ی دیموکراسی و به میکانیزمه‌کانی بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات هه‌یه. بۆیه یه‌که‌م به عه‌له‌نی ئیش ئه‌کاو، دووه‌م ئاماژه به ده‌ستوور ئه‌دات، که‌واته ئه‌بێ رێز له هه‌موو ماده‌کانی ده‌ستور بگرێت نه‌ک به‌که‌یفی خۆی لێی هه‌ڵبژێرێ به‌تایبه‌تی ئه‌و ماده‌یه‌ی که ئه‌ڵێ (هه‌موو گوومان لێکراوێک بێتاونه تاوه‌کو له دادگایه‌کی عادلانه‌دا تۆمه‌ته‌که‌ی به‌سه‌را ئه‌سه‌لمێنرێ) ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی که له‌سه‌ر مه‌ریوان ئه‌کرێ ئایا ته‌حریز کردنی لایه‌نگیرانی حیزب نیه بۆ سزادانی نووسه‌رێک که‌هێشتا داواکه‌ی له‌به‌رده‌می دادگایه‌و ڕوون نه‌بۆته‌وه بێتاوانه یان نا؟. له‌باشترین حاڵه‌تدا که به‌نده به ڕێگایه‌کی شارستانی دائه‌نێ کێشه‌که بچێته دادگا به‌ڵام ئایا لایه‌نی ئیسلامی ڕازی ئه‌بێ به‌و پسپۆره‌ی که دادگا دای ئه‌نێ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کتێبه‌گه که مه‌وزوعی داوکه‌یه‌و دواتر رێز له قه‌راری دادگا ئه‌گرێ ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی وویستی ئه‌و تۆمه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا یان حوکمێکی که‌می به‌سه‌ر نووسه‌ردا دا؟ بۆ نمونه غه‌رامه ، یان به‌رده‌وام ئه‌بێ تا ئه‌وحوکمه‌ی که خۆی به شه‌رعی دائه‌نێ له ده‌ره‌وه‌ی دادگا به‌سه‌ریا بسه‌پێنێ . باشه دوور له هه‌موو ئه‌و هاتو هه‌رایه بۆ لایه‌نی به‌رێز به کتێبێکی مه‌حکه‌م وه‌ڵامی کتێبه‌که‌ی مه‌ریوان ناداته‌وه به‌وه‌ش له‌لایه‌که‌وه هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی مه‌ریوان به‌رپه‌رچ ئه‌داته‌وه له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌ی سه‌لمێنێ که لایه‌نی ئیسلامی رێزدار له په‌نجه‌ره‌ی( ادع الی سبیل ربک بالحکمه والموعظ‌ة الحسنة وجادلهم بالتی هی احسن ان ربک هو اعلم بمن ضل عن سبیله) ئه‌یه‌وێ حوکمی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بکا، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی زۆربه‌ی زۆری ده‌نگده‌رانی به‌ده‌ست هێنا. نه‌وه‌ک له دیدی وه‌هابیه‌کانی سعودیه‌و ئه‌فغانستانه‌وه که ده‌ڵێ (واقتلوهم حیث ثقفتموهم) .
|
|
02/09/2015 |