بزمارێکی سه‌رخۆش |
خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
مه‌راسیمی خوادنه‌وه لای ئه‌هلی سلێمانی وه‌کو هه‌موو شته‌کانی دیکه‌یان لێی نووسراوه (مه‌ید ئین سلێمانی) و تایبه‌ت مه‌ندیه‌کی ئه‌وشاره‌ی پێوه‌یه. قه‌دیمیان ئه‌یان ووت ئاره‌ق خۆره‌کانی ئه‌وسا هه‌ر ئێواره‌ی لێ ئه‌هات سه‌رو پیاڵه‌یان ئه‌خسته گیرفانی شه‌ڕواڵه‌که‌یان، و هه‌ندێکیشیان به‌جام ئه‌یانخوارده‌وه، و هه‌رکه‌سه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ربابی خۆی نه‌بوایه نه ئه‌چوو بۆ ده‌شت. ئیتر لای کارێزی وه‌ستا شه‌ریف بوایه ، یان قۆریه شکاو( ئه‌که‌وێته دامێنی ئه‌منه سووره‌که) ، یان سه‌ر چنار و باخی به‌ختیاری و قلیاسان و باخی مه‌لا عوسمان (شوێنی ئێستای خه‌سته‌خانی جامیعه‌که) ، و کانی ماسی و ده‌شتی مه‌ولانه ،و خوار شیوی قازی، و چه‌ق چه‌ق، وخانه‌که‌ی عه‌به‌ی شاه محمه‌د نزیک قڕگه. هه‌ندێکیشیان سه‌ره‌و خوار ئه‌بوونه‌وه بۆ گوێ چه‌می تانجه‌رۆ له‌وێ سه‌ری خۆیان گه‌رم ئه‌کرد. خۆ ئه‌گه‌ر ده‌گ خۆشێکیشیان له‌گه‌ڵ بوایه ئه‌وه ئیتر پێڕه‌که‌یان پێرفێکترن پێر ئه‌بوو، ده‌نگ خۆشیش چنگ نه‌که‌وتایه په‌کی خۆیان نه ئه‌خست خۆیان به کۆمه‌ڵ فاتمه دووچاوی مه‌ست یان کراسه‌که‌ی به‌رت گیانه چیتی شیرکه‌تی و که‌تان که‌تانه و هه‌تا دواییان به سه‌رکه‌توویی ئه‌وت. مه‌زه‌ش سه‌ره‌ڕای قسه‌ی خۆش و مه‌قام و به‌سته‌ی سلێمانی ،به‌زۆری پاقله‌و له‌بله‌بی بوو . ئه‌وکاته وه‌کو ئێستا نه‌بوو خه‌ڵک نه‌ی ئه‌توانی هه‌موو جارێک گۆشت ببرژێنێ. شه‌وانه‌ش له چاخانه‌کانی کانیسکان و مه‌ڵکه‌نی و سه‌رکارێز کۆڕیان گه‌رم ئه‌کرد، سودفه‌شی ئه‌کرد و له‌پڕ دایک یان باوکی یه‌کێک له سه‌رخۆشه‌کان خه‌به‌ری بۆ ئه‌چوو که کوڕه‌که‌ی خه‌رکی مونکه‌راته، ئه‌هات بۆئه‌وه‌ی ده‌ستی خۆی سه‌وز بکا و به شه‌ق به‌ر ئه‌بووه پیاڵه‌کان مه‌جلیسه‌که‌شی به کوڕه‌که‌که‌ی خۆیه‌وه هه‌مووی حه‌رامزاده‌و کافری موتڵه‌ق ئه‌کرد. دواتریش نادی موه‌زه‌فین بووه شوێنی ره‌سمی و عه‌له‌نی ئاره‌ق خۆره‌کان و هه‌رکه‌سه‌ی ماڵی له‌و گه‌ره‌که بووبێ قه‌ت بۆنی که‌بابه‌که‌ی ئێوارانی دوای عومرێکی درێژیش له لووت نابڕێ . ئیتر هه‌بوو به سلوکه‌ت ئه‌ی خواده‌وه‌و هه‌شبوو ئه‌ڕشایه‌وه ،هه‌شبوو دوای قاپێک که هه‌ڵئه‌سا چاره‌کێکی سه‌فه‌ری داوا ئه‌کرد ئه‌یان ووت خێره ئه‌ی ووت به‌خوا هێشتا هیچی لێ حاڵی نه‌بووم! قه‌حتان و هادیش دووکه‌سایه‌تی خۆش مه‌شره‌بی ئه‌و به‌زمه بوون ئه‌ڵێن داوی ئه‌وه‌ی له لای داره کانی دامێنی ئه‌زمه‌ڕ به سه‌رخۆشی دێنه خواره‌وه ،هادیان ئه‌و تاقه هه‌ڵوژه‌یه‌ی که بۆ مه‌زه له گیرفانی شه‌ڕواڵه‌که‌یا هه‌ڵیگرتبوو ئه‌ی یا به مناڵێک ئه‌ڵێ به قوربان ئه‌وه بۆتۆ . تومه‌ز ئاره‌قه‌که‌ی بێ مه‌زه فڕ کردووه. کاکی براش دوای ئه‌وه‌ی خه‌می دڵداری له که‌له‌ی ئه‌یاو (جوابی له‌ن ته‌رانی) قه‌تعی وه‌رئه‌گرێ. هه‌ر چه‌ن ئه‌کاو تێش ئه‌کۆشێ له‌بیری ناچێته‌وه، و ئه‌بیستێ ئه‌گه‌ر بخۆیته‌وه ئه‌چیته ئه‌و شوێنه‌ی که هه‌م که‌یفت ساز ئه‌بێ و لانی که‌میش بۆ چه‌ن ساتێکیش بێ له داڵغه‌ی به‌ژن باریک ئه‌که‌وی. یه‌ک دانه بیره ئه‌کڕێ و ئه‌وجا ئه‌که‌وێته مه‌زه حازر کردن مه‌نجه‌ڵێک نۆکاو له‌گه‌ڵ ته‌شتێکی بچووک خه‌یارو ماست تێکه‌ڵ ئه‌کا،و نیو کیلۆ بسته‌ش له‌به‌رده‌می خۆ‌یا دائه‌نێ. پێکێک پڕئه‌کاو قومێک هه‌رچۆنێک بێ ئاو دیوو ئه‌کاو نایکاو ئه‌که‌وێته گیانی مه‌زه له‌و کاته‌یا برابچکۆله‌که‌ی یاری ئه‌کاو تۆپه‌که‌ی ئه‌که‌وێته ناو جاجیکه‌که‌وه ، ئه‌ڵێ وه‌ڵلاهی فوڵ سه‌رخۆش نه‌بوومایه بچویتایه حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان ئه‌هاتم به دواتاو ئه‌م هێنایته خواره‌وه سه‌د جارم ووت مه‌که جه‌وه‌که‌م لێ تێک مه‌یه، ئاخ بڵێم چی ئێستا خه‌یاڵم .
|
|
02/09/2015 |