بزمارێکی فشه‌که‌ر |
خالید مجید فرج · له‌ناوشاره‌وه سواربووین ووتی روخسه‌ت هه‌یه جگه‌ره‌یه بکێشم ووتم فه‌رموو، سه‌یری کرد جێگه‌ی جگه‌ره‌دانانه که پاکه ،ووتی خۆت جگه‌ره‌کێش نیت؟ ووتم گوێ مه‌یه‌رێ ، که‌وتینه سه‌ر ئۆتۆبان ووتی ئه‌م جاده‌یه ده‌شتێک پانه که‌چی 120 ئه‌ڕۆی! ووتم قانون ئه‌وه‌نه‌ی رێگه‌یاوه ، ووتی ده‌ی سا به‌ته‌ڵاقم له‌جاده خراپه‌ی ووڵات له ولا سلێمانیشه‌وه به 3 سه‌عات چوومه‌ته به‌غا. به‌خێرایی به‌ینی به‌غاو شوێنی ده‌چوونی براده‌رم حساب کرد لانی که‌م ئه‌ی کرده 450 کم واتا ئه‌م خۆشه‌ویسته سه‌عاتی 150 ی لێخوڕیوه ،حسابی سه‌یته‌ره‌کانیشم بۆ نه‌کردبوو چوونکه ئه‌بێ رایان نه‌گرتبێ! ووتم باشه له ووڵات که‌سێک هه‌بوو له تۆ سه‌ریع تر بێ ووتی بڕوا ناکه‌م و دوابه‌دوا یه‌کسه‌ر ووتی ئه‌ستغفیروڵلا یه‌ک که‌س نه‌بێ ووتم کێ بوو؟ ووتی خه‌زورم ، له‌دڵی خۆما ووتم ته‌بعه‌ن ئه‌م زاوایه هه‌ر ئه‌بێ ئه‌و خه‌زووره‌ی هه‌بێ. · ووتی جارێک له‌و به‌غایه پاسێکم پێ بوو پر بوو له نه‌فه‌ری عه‌ره‌ب، ووتم ئێ ووتی سودفه ئه‌و ڕۆژه جاده‌که‌یان قه‌تع کردبوو چاکیان ئه‌کرد، مه‌جبوور خۆم کرد به فه‌رعێکاو پردێک هاته ڕێمان چارم نه‌بوو ئه‌بوایه له ژێریه‌وه بڕۆم، به‌ڵام سه‌یرئه‌که‌م پاسه‌که چه‌ن سانتیمه‌ترێک له‌پرده‌که به‌رزتره و پێوه‌ی ناچێ، ووتم خوایه ئه‌م بیتاقه‌یه چی بوو بۆم ده‌رچوو . وه‌ڵا عه‌ره‌به‌کا‌ن هه‌موو هاواریان لێ هه‌ڵسا های شلۆن موشکیله ئێمه له‌ده‌وام دوا ئه‌که‌وین، ووتی پێم ووتن به‌سیته (له‌دڵی خۆما ووتم منیش به‌شی خۆم زیره‌کم ئه‌گه‌ر من بوومایه له‌بری ئه‌و ، پاسه‌که‌م چه‌ور ئه‌کرد، مه‌علوم ئه‌ویش وای کردوه) به‌ڵام نه‌رمه‌کۆکه‌که‌ی سیلسیله‌ی ئه‌و ته‌فکیره‌ی پچڕانم و فه‌رمووی دابه‌زیم و هه‌وای هه‌رچوار تایه‌که‌م داگرت و به‌سه‌ری تۆ سلفم لێ یا وه‌کو گوڵ له ژێر پرده‌که‌وه ده‌رم کردن ووتم ئه‌ی نه‌فه‌ره‌کان مه‌وقیفیان چی بوو ووتی یایان له هاڕه‌ی چه‌پڵه‌و باره‌که‌ڵڵا بۆ زیره‌کی کاکه ، ووتم جا ناهه‌قیانه. · باوکم بۆی گێرامه‌وه ووتی نزیکه‌ی نیوسه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژێکی هاوین، جه‌ماعه‌تێک له‌ژێر سێبه‌ری دارێکا مۆڵیان خواردبوو، گوێم لێ‌بوو باس باسی ڕاو و تفه‌نگچی مه‌زبووت بوو. یه‌کێکیانم ئه‌ناسی و ئه‌م زانی که ئه‌م کابرایه فڕی به‌سه‌ر ده‌ست و تفه‌نگ و ڕاوه‌وه نه‌بووه، که‌چی ئابه‌م نه‌وعه باسی خۆی ئه‌کرد : کاکه ڕۆژیک ساچمه‌زه‌نه‌که‌و بڕنه‌وه وه‌سته‌که‌م کرده شان و روه‌و ئه‌و کێوه‌ی لای خۆمان ناوی خوام لێهێنا، ئه‌وڕۆژه سوودفه‌ی هێچ نێچیرێکم نه‌کرد ووتم وه‌ڵلا من قه‌ت له حه‌یوانێک که‌مترم ڕاو نه‌کردووه چۆن ئه‌م جاره به‌ده‌ستی به‌تاڵ ئه‌ڕۆمه‌وه، سه‌رتان نه ئێشێنم بڕیارم یا ئه‌و شه‌وه له‌وێ بمێنمه‌وه. له نیوه شه‌وا بوڵه وگرمه په‌یابوو تێم خوڕین زه‌لام کێن ده‌نگ نه‌بوو، نه‌خێر زیاتر روویان بۆلای دنگه‌که‌ی منه‌وه ئه‌نا، وه‌ڵڵا منیش میلی پیره بڕنه‌وم هێنایه‌وه ئه‌شه‌م بیللا یه‌ک فیشه‌کم کرد به‌ناویانا له بۆڵه‌م خستن. جه‌ماعه‌ت هه‌موو ووتیان باوکم به‌خوا جه‌نابتان کرده بوون، ئه‌گینا زه‌لامێکی که بوایه زه‌فه‌ریان پێ ئه‌هێنا. ووتی ئه‌وشه‌وه لێی نووستم به‌یانی هێشتا تاریک و ڕوون بووهه‌ڵسام ،ووتم بابزانم چیم کردووه کاتێک سه‌یر ئه‌که‌م به‌و فیشکه‌ی که شه‌و هه‌ر به‌تاریکیش ته‌قانم حه‌وت وورچم کوشتووه. باوکم ووتی خۆم پێ ڕانه‌گیرا ووتم ڕاوچێ چاکی له‌سه‌ر سه‌رم، تفه‌نگه‌که‌ت بڕنه‌و بووه ئه‌ویش به هه‌ر سووره‌ت، به‌ڵام حه‌وت وورچ به یه‌ک فیشه‌ک! بۆ وورچه‌کان عه‌سکه‌ر بوون و له‌سه‌ر یه‌ک خه‌ت به یه‌س یه‌م ئه‌ڕۆشتن وا ئه‌م فیشه‌که‌ی جه‌نابت هه‌ر حه‌وتیانی سمیوه! پێم ووت وه‌ڵڵا خۆراست ئه‌که‌ی ،ئه‌ی کاکی ڕاوچی جوابی چی بوو؟ ووتی له‌وکاته‌وه تا ئه‌مڕۆ که ئه‌کاته زیاتر له په‌نجا ساڵ قسه‌م له گه‌ڵ ناکا، ووتم جا نا هه‌قیه‌تی تۆ نه‌بوویتایه حه‌وت زه‌مان بوو ناوی چووبووه ناو مه‌وسوعه‌ی گینسه‌وه له ژێر ناوی ئه‌وکه‌سه‌ی حه‌وت دانه وورچی هاروهاجی به‌یه‌ک فیشه‌ک کوشت و تابه‌یانیش خه‌وت .
|
|
02/09/2015 |