بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ڕه‌تكردنه‌وه |
شێرزاد خه‌راجیانی
بنیات نانه‌وه عێراق به‌پێ ی بنه‌ماكانی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری ،ڕامیاری ، سه‌ربازی، فه‌رهه‌نگی وجوگرافی ( ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی) پێویستی به ڕه‌چاوكردن و خوێندنه‌وه‌ی هێز و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تی تر هه‌یه،ئه‌مه‌ش نه‌خشه‌ی عێراقی تازه‌ی ئاڵۆز كردوه. بۆیه ڕامیاری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ستراتیژی خۆی كه‌هه‌رگیز نمایش ناكرێت ووه‌ك دۆسیه‌ی زۆر نهێنی ده‌زگای بڕیاری خۆی ده‌یپارێزێت،دۆخی ناجێگیری هه یه به‌تایبه‌ت له‌قه‌یرانه‌كانی هه‌ڵبژاردن وئه‌نجامه‌كانی ووه‌زاره‌تی نوێ وململانێ وناكۆكی یه‌كانی نێو لیسته عێراقی یه‌كان ئاڵ وگۆڕ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.ئه‌مریكا له‌كه‌ناڵی باڵوێزه‌كه‌ی به‌غدادی په‌یامه‌كانی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كات و، بۆچوون و دیدی ئه‌مانیش ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه. هاوپه‌یمانی كوردستانیش وه‌ك لایه‌نێكی كارای نێو هاوكێشه ڕامیاری یه‌كانی عێراق ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی خۆی هه‌یه و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. ئه‌م هاوپه‌یمانی یه كاندید كردنه‌وه‌ی لیستی )شیعه بۆ جه‌عفه‌ری)به به‌رده‌وام بوونی قه‌یرانی كورد‌و حكومه‌تی ڕابردوو ده‌زانێت بۆ چوارساڵی تر، كه چوار ساڵی یه‌كلاكه‌كه‌ره‌وه ده‌بێت به‌تایبه‌ت(كه‌ركوك)،كه كێشه‌ی كه‌ركوك به‌هه‌ڵواسراوی وه‌ك ئێستای یان به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئیدار‌ه‌و سنووری جوگرافی كوردستان ئایینده‌و داهاتووی نێوان گه‌لی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق دیار ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت هاوپه‌یمانی كوردستان به‌رامبه‌ر هه‌ر قه‌یران وناكۆكی یه‌ك كه‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد بخاته مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌لێكردنه‌وه چه‌ند ئه‌ڵته‌رناتیڤی هه‌یه كه‌ده‌توانێ وه‌ك كارتی فشار به‌رامبه‌ر فشاری لایه‌نی( عێراقی ، ئه‌مریكی،ناوچه‌یی،نێو ده‌وڵه‌تی)بیخاته گه‌مه‌وه. كه‌بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له كوردستان( ووڵات و ده‌ره‌وه) پراكتیترین ئه‌ڵته‌رناتیڤه ( به‌بڕوای من) ڕاپرسی و ده‌نگدانی پتر له‌نه‌وه‌د وپێنجی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی په‌یام وئاماژه‌یه‌كی ڕوون وبێ گرێ وگۆڵه به‌وه‌ی مانه‌وه‌ی كوردستان( بێ ویست و ئاواتی خۆی) له‌چوارچێوه‌ی ( عێراقی زۆره‌ملێ دا) ده‌بێت بكاته ووڵاتی هاوبه‌ش و وه‌ك یه‌ك بوون(نه‌ك دیموكراسی زۆرینه و كه‌مینه).گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌باشوور(به‌ئیداره‌كانی یه‌وه) وه‌ك ڕێكخراوێكی سڤیلی خه‌ڵك كۆمه‌كی (ئابووری) وكارئاسانی بۆ كاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم بكات و توانای(ماس مێدیای)بخرێته به‌رده‌ست ده‌توانێت وه‌ك (سه‌كۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆ) ده‌نگی شه‌قامی كوردی به‌رز بگه‌یه‌نێته پاڵه‌وان وئه‌كته‌رانی شانۆی ڕامیاری )عێراقی نوێ و ئایینده) به‌هه‌ژاندن وكۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ وڕه‌نگه جودا وجیاوازه‌كانی خه‌ڵك وڕژاندنه سه‌ر شه‌قامه‌كان وڕێپێوانی به‌شه‌پۆلی نه‌ته‌وه‌یی یانه له ( باشووری كوردستان و پایته‌خت و شاره‌كانی ئه‌وروپا و جیهان) به‌هانا بردن و په‌یوه‌ندی كردن به‌ڕێكخراوودام وده‌زگانێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی كه‌ده‌توانن دیپلۆماسی یانه ڕۆڵی پۆزه‌تیڤ بگێڕن.تواناخستنه به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم تا ڕۆڵی گه‌وره‌تر یاری بكات چۆن كارتێكی فشاری به‌هێزی لایه‌نی كوردستانی یه به‌خستنه‌ڕووی ئازادانه‌ی ویستی گه‌لی كوردستان هاوپه‌یمانی كوردستانیش ڕووبه‌ڕووی هیچ جۆره فشارێك ناكاته‌وه. كاندید كردنه‌وه‌ی جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ی شیعه نی یه بۆ پاراستنی به‌رژه وه‌ندی ووڵاتانی ناوچه‌یی و دڵنیاكردنیان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی یه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی كورد ، ئایاوه‌هاش بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم و به‌ئه‌كتیڤ كردنه‌وه‌ی چالاكی یه‌كانی ناتوانێت كاردانه‌وه‌ی یه‌كه‌م بێت پێش ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كانی دی به(ڤیتۆی 3 پارێزگا) شه‌وه.. ؟؟
|
|
02/09/2015 |